یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         
خولە پیزە

ناوی مەحمود محەمەد ئەمینە (خولە پیزە) وەك باس دەكرێت لە بنە رەتدا خەڵكی گوندی (چەمیاڵە) بووە لە سنووری شارباژێر نزیك گوندی نۆڕك و دەورو بەری وڵیاوا خێزانكی هەژارو دەست كورت بوون ژیانێكی كوللە مەرگیان بە سەر بردووەو بە كشت و كاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریك بوون بەو جۆرەش وازیان لێ‌ نەهێناوە كە بە هۆی مردنی باوكیەوە ئەركی به‌خێو كردنی خێزانەكەیانی لە ئەستۆدا بووە ...

كاتێك مەفرەزەی پۆلیس لە چوارتاوە ئەچن بۆ گرتنی بە هۆی دوا كەوتنی خزمەتی سەربازی بۆ رژێمێك كە پەیوەندی بە كوردەوە نەبووە، خۆی ئەشارێتەوە لە ماڵەكەیان و دایكییشی كەناوی پیزەیە بە قورئانێكەوە ئەچێتە پێشوازی پۆلیسەكان و داوایان لێ‌ دەكات واز لە خولەی كوڕی بهێنن و نەیگرن بە سەرباز،
 چونكە كەسیان نیە بە خێویان بكات پۆلیسەكانیش زۆر بێ‌ رێزی پێ‌ دەكەن و پاڵی پێوە ئەنێن و قورئانەكەی لە دەست ئەپەڕێت كاتێك خولە پیزە ئەو بێ‌ رێزیە ئەبینێت كە بەرامبەر بە دایكی و قورئانەكە كراوە خۆی پێ‌ ناگیرێت بەو تفەنگە كۆنەی كە هەیان بووە كە ئەوسا زۆرتر تفەنگی ماهێڕ و سێ‌ تیر و یانزە تیر بووەو لە شوێنی خۆ حەشار دانەكەیەوە تەقە لە پۆلیسەكان دەكات و سەردەستەكەیان كە ئازاری دایكی دابوو بە ناوی (حەمە ئەمین بانی شاری) دەكوژرێت و ئەوانی تریش وەك كۆمەڵەی گزگل لە ترسا ڕادەكەن، و خولە پیزەش قاچاخ دەبێت و ئەچێتە شاخ ...

هەمووکات  كۆمەڵێك خەڵكی ئازای لەگەڵ بووە كەناو بەناو كەم و زیادیان كردووە حوكمەتی ئەوسای عێراقیش لە ساڵانی سیەكان و چلەكاندا هەمووکتت بە هێزی سەربازی و پۆلیس و جاش كە پێیان ئەوترا(غیر نیزامی) لە هەوڵی لە ناوبردنیدا بوون بەڵام بەهۆی ئازایەتی و لێهاتووی خۆی هەم پارێزگاری لە خۆی كردووە هەم دژایەتی هەردوو دەوڵەتی عێراق و ئێرانی كردووە كە بە هاوكاری یەكتر هەوڵی لە ناوبردنیان داوە و لە دەیان شەڕدا توانیویەتی خۆی دەرباز بكات، لە شەڕێكی سەختدا لە شاخی بەردەبەكۆزی نزیك سوركێو تایەری برای كەلەگەلیدا بووە بریندار دەبێت و بە برینداری ئەیبەنە گوندی (چەمیاراو)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیك گوندی (سیاگوێز) لە ناحیەی گەرمك لە ماڵێك دای ئەنێن و تەداوی دەكرێت بەڵام بە داخەوە لە لایەن خۆفرۆشێكەوە خەبەری لێ‌ ئەدرێت و هێزێكی زۆری جاش و پۆلیس ئەچنە چەمپاراو و دەوری ماڵەكە دەگرن و پاش گەڕان بە برینداری دەست گیری دەكەن.

ئێوارە درەنگ هێنرایە مەخفەری پۆلیسی گۆڵێ‌ لەبەر درەنگی كات و لە ترسی پەلاماری خولەی برای ئەو شەوە نەبرایە پێنجوێن و لە مەخفەری گۆڵێ‌ هێڵرایەوەو پۆلیسێكی زۆر ئێشكی مەخفەرەكەیان گرتبوو لەترسی پەلاماری خولەی برای ئەو شەوە لەلایەن خەڵكی (گۆڵێ‌)وە خواردن و جل وبەرگی زۆری بۆ برا بەڵام رێگە چارەو دەستەڵاتێك نەبوو بۆ ئازاد كردنی و بە داخەوە رۆژی دواتر برایە پێنجوێن و دواتر سلێمانی و دوای دادگایی كرانی لە لایەن دادوەرێكەوە بە ناوی حاكم عبدالباقی، لە بەر دەم سەرای سلێمانی فەرمانی كوشتنی جێ‌ بە جێ‌ كرا و لەو سنوورەدا تا ئێستاش وەك گۆرانی كارەساتی بریندار بوون و گرتنەكەی وەك گۆرانی ماوە.

 ئەوترێتەوە :تابووتی بۆ بكەن لە توڵی لاولاو..تایەری تێكەن بەرەو چەمپاراو یان (ماشێنێك هاتووە شینی قەزوانی..تایەریان تێكرد بۆ سلێمانی)و لەم بابەتانە.

خولە پیزە نەی هێشت خوێنی تایەری برای بە فیرۆ بڕوات جگێ لەوەی كە چەندین كەسی لە پیاوانی رژێم كوشت بڕیاری دا تۆڵە لەو حاكمەش بكاتەوە كە فەرمانی كوشتنی تایەری برای دەركردبوو بۆیە لە كاتێكدا حاكم عبدالباقی بۆ دەوام لە سلێمانیەوە ئەهاتە پێنجوێن لە سەر پردەكەی ناڵبارێزی ئێستا، بۆسەی بۆ دا ئەنێت كاتێك حاكم عبدالباقی دەگاتە ئەو شوێنە تەقەی لێ‌ دەكات و لە تۆڵەی تایەری برای دا دەیكوژێت دوای ئەوە ماوەیەكی تر بەردەوام بوو لە شاخەو شاخ و گوند بە گوندو رژێمی ئەوسای عێراقیش هەم هەوڵەكانی چڕتر كردبووەوە و هەم هێزەكانیشی زیاد كردبوو بە مەبەستی لە ناو بردنی تا سەرئەنجام لە شەڕێكی دەستەو یەخەی قارەمانەدا لە شاخی كەتوو ئەكوژرێت و كۆتایی بە ژیانی دێت بەڵام تا ئێستا ناوی لەسەر زاران و لە ناو ناواندا هەر ماوە---- هەندێك كەس تا ئێستا خولە پیزە بە پیاو كوژ دائەنێن و بە چەتەو رێگری ئەزانن بەڵام خولە پیزە
وەك سەدان خێزانی ئەو سەردەمە لەلایەن پساوانی ئەوسای رژێمی عێراقەوە ستەمیان لێ‌ دەكرا ئەویش یەكێك بوو لەوانەی كە ستەمی پێ‌ قبوڵ نەكراو دژی ئەو رژێمە چووە شاخ و چەكی كردە شان بۆ پارستنی خۆی بەڵام پیاوانی رژێم شەو و رۆژ لەشاخ و ئەشكەوت و دەشت و دۆڵەكاندا بە دوایەوە بوون بۆ كوشتنی ئەویش بۆ بەرگری لە گیانی خۆی ناچار بوو ئەوانە بكوژێت كە هەوڵی كوشتنیان دەدا هەرگیز دژی هەژاران و زوڵم لێكراوان نەبووە و نە جەنگاوە بەڵكو دژی زۆرداران و زاڵمان و خوێن مژان بووە تا ئەو رۆژەی كوژراوە.

هۆکاری ئەو ناو زڕاندنە بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە لەوسەردەمەدا زۆر کەس لەژێر ناوی ( خولە پیزە ) دا دەستیان کردبوو بە دزی و تاڵانی و خەڵک ڕووتکردنەوە چــونکە ئەو ترسێکی گەورەی لە دڵی خەڵکدا دروست کردبوو ‌لەو سەردەمەشدا وێنە بەو جۆرە بڵاو نەبوو تا هەموو کەس بزانێ پیزە کێیە . بۆیە لەلایەن کەسانێکەوە ئەو ناو و ناوبانگ و ئازایەتیەی پیزە بەکار ئەهات بە خۆ کردن بەو و هەرکەس تفەنگی ماهیر یان ٣ تیر ی پێبوایە خۆی دەکرد بەو . هەر ئەمەش بوو بە هۆکار ئەوەی ناوی پیزە لای بەشێکی خەڵک بە دز و تاڵانکەر پێناسە بکرێت.


دەوڵەت دەیەوێ خولە پیزە بیکاتە سەرباز، بەڵام ئەو رەتی دەکاتەوە. پۆلیس بۆ ئەوەی دەستگیری بکات دەچنە سەر ماڵیان لە گوندەکەی خۆیان. تەقە لە پۆلیسەکان دەکات و بەرپرسەکەیان دەکوژێ. لێرەوە یاخیبوونی پیاوێک لە دژی دەوڵەتی عێراق دەستپێدەکات کە تا ساڵانێکی زۆر بە تەنیا دەبێتە چیرۆکی ناوماڵان لە شار و گوندەکاندا، ئەو یاخیبووە خولە پیزەیە.

ئەو یاخی بوونەی خولەپیزە کەحەوت ساڵی خایاندووە چونکە هیچ ناونیشانێکی نەتەوەیی یان ئاینیی پێوە نەبووە، حکومەتی ئەو کاتی عێراق بە "چەتە و دز و رێگر" تاوانباری دەکرد. بەڵام خەڵکی ئاسایی هەرگیز ئەویان وەکو دز و رێگر نەناسیوە پیرۆزی دایکیان کە کورتکراوەتەوە بۆ " پیزە" بانگ کراون ،خولە پیزە ناوی تەواوی (مەحمودی حەمەومینە رەش)ـە، لە گوندی چەمیاڵە لە ناوچەی شارباژێڕ (ئێستا سەر بە ناحیەی زەلانە) لە دایکبووە. ژیانی خێزانی حەمەومینە رەش و پیرۆزی هاوسەری، وەکو زۆربەی کۆمەڵگەی ئەو کاتی کودەواریی، خێزانێکی هەژار و نەخوێندەواربوون. حەمەومین و پیرۆز چوار کوڕ و کچێکیان هەبووە. بەڵام کوڕەکانی بە پاشگری ناوی پیرۆزی دایکیان کە کورتکراوەتەوە بۆ " پیزە" بانگ کراو

بە درێژایی یاخیبوون و هەڵگەڕانەوەی دژی حکومەت، خولە پیزە زۆربەی شەڕ و رووبەڕوو بوونەوەکانی لەگەڵ پۆلیسدا بووە. هەرچەندە ئامارێکی ورد و باوەڕپێکراو لەم بارەیەوە نییە، بەڵام دەوترێ ١٣٠ پۆلیس و بەکرێگیراوی حکومەت بە دەستی خولە پیزە و هاوڕێکانی کوژراون لەگەڵ چەندین دادوەر و کاربەدەستی دیکەی حکومیی.
خولە پیزە بێجگە لە تایەر و رەحیمی برای، دەوترێ هەمیشە ١٠ بۆ ١٥ چەکداری تری لەگەڵدا بووەو شوێنی چالاکی و رووبەڕوو بوونەوەکانی، لە ناوچەی سەخت و شاخاوی شارباژێڕ بووەو بە ناوچەکانی پێنجوێن، بانە، هەڵەبجە و هەورامانیشدا گەڕاوە ...

رۆژێک لە پێنجوێنەوە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەچن تا خولە پیزە دەستگیری بکەن یان بیکوژن. بەیانی زوو پۆلیسەکان دەچنە ئەو گوندەی ئیخباری کراوە، تۆزێک لە دووری ئاواییەکە پۆلیسەکان خۆیان مەڵاسداوە تا خولە پیزە بکەوێتە داوەکەیانەوە. زۆر نابا خولە پیزە بێ ئاگا لە پۆلیسەکان بە بەردەمیاندا رەت دەبێ.

بەرپرسی مەفرەزەکە بە سرتە بە پۆلیسەکان دەڵێ: کەس تەقەی لێ نەکات نەکا پێوەبێ. دواتر پۆلیسەکان بە سەرسوڕمانەوە دەڵێن ئەی ئێمە بۆچی هاتووین؟ بەرپرسەکەیان دەڵێ ئەگەر ئێمە خولە پیزە بکوژن، حکومەتی عێراق شەرەفی هەموومان دەشکێنێ و حساب بۆ کورد ناکات.

نزیکی نیوەڕۆ کاتێ پۆلیسەکان دەگەڕێنەوە بەرەو پێنجوێن، بە بەردەمی خولە پیزەدا تێدەپەڕن بەڵام تەقەیان لێناکات، دواتر جواب دەنێرێ بۆ بەرپرسەکەیان دەڵێ بۆیە نەمکوشتن وتم ئەگەر ئێستا ئەم پۆلیسە کوردانە لەناو ببەم، حکومەت پۆلیسی عەرەب دەهێنێتە سەرم!

لەم چیرۆکەدا بەڕیێک کەوتنی دوو کورد هەیە کە یەکیان پیاوی دەوڵەت و ئەوی تریان یاخی لە دەوڵەت. بەڵام هەردووکیان لەوەدا یەک دەگرنەوە کە کوردبوون بۆ لەناوبردن نییە، ئەم دوو کوردە هیچیان ناسنامەیەکی نەتەوەیی نییە لە ئەرک و پەیامەکانیاندا.

خولە پیزە کاتێ یاخی دەبێ لە دامودەزگاکانی حکومەت (کە بەگوێرەی قسەی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز خولە پیزە ساڵی ١٩٤٢ یاخیبووە) کورد لە باشووری کوردستان هیچ جوڵانەوەیەکی چەکداریی یان حزبێکی نەماوە بە ئاشکرا خەبات بکات. 

بۆیە خولە پیزە و هاوڕێکانی ناتوانن یاخیبوون وجوڵانەوەکەیان ببەستنەوە بە فیکرێک یان بیروباوەڕێکەوە.

چەتە کە ئێستا دەستەواژەیەکە بۆ دز و رێگر و تاڵانچی بەکار دەنهێنرێ، نەوشیروان مستەفا لە کتێبی (پەنجەکان یەکتر دەشکێنن) روونی دەکاتەوە: لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیدا، لە ناوچەی باڵقان بۆ ئەو کەسانە بەکار براوە کە گەریلابوون و دژی دەوڵەتی سەردەستە جەنگاون. چەتەگەرییش بە مانای شەڕی پارتیزانی هاتووە. تەنانەت بە چەکدارانی حکومەت و شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی حەفیدیش هەر چەتە وتراوە. بەڵام دواتر ئەم ناوە مانا راستەقینەکەی خۆی لە دەست دەدات و دەبێت پێناسەی کەسانی دز و تاڵانچی.

حکومەتی ئەو کاتی عێراق کە زۆر داخ لە دڵە بۆ خولە پیزە، نازناوی چەتە و دزی دەداتە پاڵ. لەناو خەڵک و میدیاکانی بەردەستیدا هەموو هەوڵێک دەدا تا خولە پیزە بە " پیاوکوژ و دز و جەردە" بناسێنێ.
بەڵام پێچەوانەی ویستی حکومەت، چیرۆکەکانی خولە پیزە لەناو خەڵکدا چیرۆکی پیاوێکن کە دژی ستەم و زۆرداری حکومەت و پۆلیس وەستاوەتەوە. چونکە لەو کاتەدا تەنیا خولە پیزە و هاوڕێکانی بوون کە بە چەک ناڕەزایی خۆیان بە حکومەتی سەردەستەی بەغدا دەگەیاند.

جەمال نەبەز لە کتێبی "بیرەوەرینامەی ئەو رۆژانەی جارەکی دی ناگەڕێنەوە" کە ساڵی ٢٠١٧ چاپی کرد،نووسیویەتی: لە سەردەمی قوتابێتی مندا هیچ شتێک هێندەی باسی خولە پیزە نەبووبووە چیرۆکی ماڵان و بازاڕ و قوتابخانە. ماوەیەکی باش باس هەر باسی خولە پیزە بوو. وەکو ئەوانەی باسیان دەکرد و لە نزیکەوە دەیانناسی، ئەو پیاوە مرۆڤێکی هێمن و لەسەرخۆ بووە."

لە ئەدەبیات و ئەفسانەی ئینگلیزدا، رۆبن هوود کە پیاوێکی چاپووک و تیهاوێژێکی بە دەسوبردە، لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دژی دەسەڵات یاخی دەبێ و بڕیار دەدات لە ماڵی دەسەڵات و دەوڵەت بدزێ و بیبەخشێتە هەژاران. ئەمەش وا دەکات رپبن هود لای دەوڵەت بێزراو و لای خەڵکی ستەملێکراو خۆشەویستبێ.
بەڵام چیرۆکی خولە پیزەی کورد کە لە یاخیبوون و چەتەگەرییدا هاوشێوەی رۆبن هوودە ئەفسانە نییە. بەڵکو خولە پیزە لە دەوڵەتی سەردەستە وەر دەگرێ و دەیبەخشێتە خەڵکی ستەملێکراو.

خولە پیزە لەڕێی رێگریکردن لە کاربەدەست و فەرمانبەرانی دەوڵەت، هەڵکوتانە سەر مەخفەر و بنکەی پۆلیس پارە و خۆراک و شتی تری دەسکەوتوون. دەوترێ بەشی زۆری داهاتی خولە پیزە و هاوڕێکانی دابەش دەکرا بەسەر هەژاراندا.

دیسان جەمال نەبەز سەبارەت بە رێگرییەکانی خولە پیزە نووسیویەتی: "خولە هیچ کەسێکی هەژاری رووت نەدەکردەوە. زۆرجار ئەو پارەیەی لە دەوڵەتی دەسدەکەوت دەیبەخشی بە هەژاران، هەر ئەمەش ناوێکی باشی لەناو خەڵکدا بۆ پەیدا کردبوو."

خولە پیزە لەبەر ئەوەی خوێندەواریی نەبوو، هەروەها فیکر و ئایدۆلۆژییەکی نەبوو تا بیداتە پشت یاخیبوونەکەیەوە، بازنەی جوڵانەوەکەی هەر بە تەسکی مایەوە و هەرگیز نەبووە جوڵانەوەیەکی نیشتمانیی یان نەتەوەیی، بەڵام ناوەڕۆکی یاخیبوونەکەی لە دژی ستەم و زۆرداری حکومەتی ئەو کاتی عێراق بووە. ئەو کاتە تەنیا خولە پیزە لە باشووری کوردستان و سلێمانی بە تایبەت بە ئاشکرا دژی ئەو ستەمانە وەستایەوە و دایە چیا.

ئەو کاتەی خولە پیزە یاخی بوو بوو، شێخ مەحمودی حەفید بە دەسبەسەری لە بەغدا دەژیا،جوڵانەوە سیاسیی و چەکدارییەکەی کورد لە باشوور بە تەواوی دامرکابوویەوە. بۆیە خولە پیزە بێ پشتوپەنای سیاسی بوو. بەڵام لەژێرەوە شێخ لەتیفی کوڕی شێخ مەحمود و حەپسەخانی نەقیب، یارمەتیان دەدا و لەگەڵیدا کۆدەبوونەوە.

بەگوێرەی قسەی شەریفی برا بچووکی خولە پیزە کە ساڵی ٢٠٠٧ قسەی بۆ رۆژنامەنووس سەلاح سالار کردووە، حەپسەخانی نەقیب هەوڵیداوە کە لە نێوان حکومەت و خولە پیزەدا ناوبژی بکات و تایەر و رەحیمی برای خولە پیزە دەچنە سلێمانی، بەڵام لەبەر نەبوونی متمانە بە حکومەت حەپسەخان براکانی خولە پیزە دەنێرێتەوە بۆ شاخ و دەڵێ: نەکا حکومەت داوتان بۆ بنێتەوە بۆیە بگەڕێنەوە و لێرە مەمێنن.

جوڵانەوە بەر تەسکەکەی خولە پیزە لەبەر ئەوەی پەیامێکی روونی سیاسی تێدا نییە و سەرکردەکەشی کەسێکی نەخوێندەوارە، لە ناوچەیەکی دیاریکراوی وەکو شارباژێڕدا قەتیس دەمێنێتەوە. ئەمەش وا دەکات حکومەت بە ئاسانی پیلان دابڕێژێ بۆ گرتن یان کوشتنی خولە پیزە.

دەوترێ چەندین کەسی بەکرێگیراو ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە خولە پیزە بگرن یان بیکوژن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەو کارەدا. دواجار خولە پیزە کەوتە داوی کەسێکی بەکرێگیراو کە خۆی وەکو هاوڕێ و شوێنکەوتوو خۆی لێ نزیک کردبووەوە و لە چیای کەتوو لە ناوچەی شارباژێڕ لە خەودا کوشتی و بە کوشتنی خولە پیزە جوڵانەوەکە کۆتایی پێهات.

کوڕە یاخییەکانی پیزە و حەمەومینە رەش ( تایەر، خولە، رەحیم) یەک بە دوای یەکدا کوژران و کۆتایی بەو چیرۆکە هات کە ساڵانێکی زۆر بوو بوونە ئەفسانەی گوێ ئاگردانی کورد لە بەشێکی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان. خولە پیزە دوایین چەتەی خۆشەویستی کورد بوو کە ئیتر کەس نەیتوانی جێی بگرێتەوەو بۆ هەمیشە لە لاپەڕە فەرامۆشکراوەکانی یاخیبوون و شۆڕشە ناوچەیی و نەناسراوەکانی کورددا دەمێنێتەوە ...

ووتە بەناوبانگەکەیشی ئەوەیە زۆر ڕاستی شی فەرمووە ....
ئاخ ڪورد و پارە و خیانەت ....


یادی ئەم شێرەپیاوە شۆڕشگێڕ و خەباتکارە هەرمان و ڕێگای پڕ ڕێبوار .

نووسین و کۆ کردنەوە: مەلا ئاوارە
خوله پيزه کێ بوو..؟ 

 ناوی مەحمود محەمەد ئەمینە (خولە پیزە) وەك باس دەكرێت لە بنە رەتدا خەڵكی گوندی (چەمیاڵە) بووە لە سنووری شارباژێر نزیك گوندی نۆڕك و دەورو بەری وڵیاوا خێزانكی هەژارو دەست كورت بوون ژیانێكی كوللە مەرگیان بە سەر بردووەو بە كشت و كاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریك بوون بەو جۆرەش وازیان لێ‌ نەهێناوە كە بە هۆی مردنی باوكیەوە ئەركی به‌خێو كردنی خێزانەكەیانی لە ئەستۆدا بووە ...

كاتێك مەفرەزەی پۆلیس لە چوارتاوە ئەچن بۆ گرتنی بە هۆی دوا كەوتنی خزمەتی سەربازی بۆ رژێمێك كە پەیوەندی بە كوردەوە نەبووە، خۆی ئەشارێتەوە لە ماڵەكەیان و دایكییشی كەناوی پیزەیە بە قورئانێكەوە ئەچێتە پێشوازی پۆلیسەكان و داوایان لێ‌ دەكات واز لە خولەی كوڕی بهێنن و نەیگرن بە سەرباز،
 چونكە كەسیان نیە بە خێویان بكات پۆلیسەكانیش زۆر بێ‌ رێزی پێ‌ دەكەن و پاڵی پێوە ئەنێن و قورئانەكەی لە دەست ئەپەڕێت كاتێك خولە پیزە ئەو بێ‌ رێزیە ئەبینێت كە بەرامبەر بە دایكی و قورئانەكە كراوە خۆی پێ‌ ناگیرێت بەو تفەنگە كۆنەی كە هەیان بووە كە ئەوسا زۆرتر تفەنگی ماهێڕ و سێ‌ تیر و یانزە تیر بووەو لە شوێنی خۆ حەشار دانەكەیەوە تەقە لە پۆلیسەكان دەكات و سەردەستەكەیان كە ئازاری دایكی دابوو بە ناوی (حەمە ئەمین بانی شاری) دەكوژرێت و ئەوانی تریش وەك كۆمەڵەی گزگل لە ترسا ڕادەكەن، و خولە پیزەش قاچاخ دەبێت و ئەچێتە شاخ ...

هەمووکات  كۆمەڵێك خەڵكی ئازای لەگەڵ بووە كەناو بەناو كەم و زیادیان كردووە حوكمەتی ئەوسای عێراقیش لە ساڵانی سیەكان و چلەكاندا هەمووکتت بە هێزی سەربازی و پۆلیس و جاش كە پێیان ئەوترا(غیر نیزامی) لە هەوڵی لە ناوبردنیدا بوون بەڵام بەهۆی ئازایەتی و لێهاتووی خۆی هەم پارێزگاری لە خۆی كردووە هەم دژایەتی هەردوو دەوڵەتی عێراق و ئێرانی كردووە كە بە هاوكاری یەكتر هەوڵی لە ناوبردنیان داوە و لە دەیان شەڕدا توانیویەتی خۆی دەرباز بكات، لە شەڕێكی سەختدا لە شاخی بەردەبەكۆزی نزیك سوركێو تایەری برای كەلەگەلیدا بووە بریندار دەبێت و بە برینداری ئەیبەنە گوندی (چەمیاراو)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیك گوندی (سیاگوێز) لە ناحیەی گەرمك لە ماڵێك دای ئەنێن و تەداوی دەكرێت بەڵام بە داخەوە لە لایەن خۆفرۆشێكەوە خەبەری لێ‌ ئەدرێت و هێزێكی زۆری جاش و پۆلیس ئەچنە چەمپاراو و دەوری ماڵەكە دەگرن و پاش گەڕان بە برینداری دەست گیری دەكەن.

ئێوارە درەنگ هێنرایە مەخفەری پۆلیسی گۆڵێ‌ لەبەر درەنگی كات و لە ترسی پەلاماری خولەی برای ئەو شەوە نەبرایە پێنجوێن و لە مەخفەری گۆڵێ‌ هێڵرایەوەو پۆلیسێكی زۆر ئێشكی مەخفەرەكەیان گرتبوو لەترسی پەلاماری خولەی برای ئەو شەوە لەلایەن خەڵكی (گۆڵێ‌)وە خواردن و جل وبەرگی زۆری بۆ برا بەڵام رێگە چارەو دەستەڵاتێك نەبوو بۆ ئازاد كردنی و بە داخەوە رۆژی دواتر برایە پێنجوێن و دواتر سلێمانی و دوای دادگایی كرانی لە لایەن دادوەرێكەوە بە ناوی حاكم عبدالباقی، لە بەر دەم سەرای سلێمانی فەرمانی كوشتنی جێ‌ بە جێ‌ كرا و لەو سنوورەدا تا ئێستاش وەك گۆرانی كارەساتی بریندار بوون و گرتنەكەی وەك گۆرانی ماوە.

 ئەوترێتەوە :تابووتی بۆ بكەن لە توڵی لاولاو..تایەری تێكەن بەرەو چەمپاراو یان (ماشێنێك هاتووە شینی قەزوانی..تایەریان تێكرد بۆ سلێمانی)و لەم بابەتانە.

خولە پیزە نەی هێشت خوێنی تایەری برای بە فیرۆ بڕوات جگێ لەوەی كە چەندین كەسی لە پیاوانی رژێم كوشت بڕیاری دا تۆڵە لەو حاكمەش بكاتەوە كە فەرمانی كوشتنی تایەری برای دەركردبوو بۆیە لە كاتێكدا حاكم عبدالباقی بۆ دەوام لە سلێمانیەوە ئەهاتە پێنجوێن لە سەر پردەكەی ناڵبارێزی ئێستا، بۆسەی بۆ دا ئەنێت كاتێك حاكم عبدالباقی دەگاتە ئەو شوێنە تەقەی لێ‌ دەكات و لە تۆڵەی تایەری برای دا دەیكوژێت دوای ئەوە ماوەیەكی تر بەردەوام بوو لە شاخەو شاخ و گوند بە گوندو رژێمی ئەوسای عێراقیش هەم هەوڵەكانی چڕتر كردبووەوە و هەم هێزەكانیشی زیاد كردبوو بە مەبەستی لە ناو بردنی تا سەرئەنجام لە شەڕێكی دەستەو یەخەی قارەمانەدا لە شاخی كەتوو ئەكوژرێت و كۆتایی بە ژیانی دێت بەڵام تا ئێستا ناوی لەسەر زاران و لە ناو ناواندا هەر ماوە---- هەندێك كەس تا ئێستا خولە پیزە بە پیاو كوژ دائەنێن و بە چەتەو رێگری ئەزانن بەڵام خولە پیزە
وەك سەدان خێزانی ئەو سەردەمە لەلایەن پساوانی ئەوسای رژێمی عێراقەوە ستەمیان لێ‌ دەكرا ئەویش یەكێك بوو لەوانەی كە ستەمی پێ‌ قبوڵ نەكراو دژی ئەو رژێمە چووە شاخ و چەكی كردە شان بۆ پارستنی خۆی بەڵام پیاوانی رژێم شەو و رۆژ لەشاخ و ئەشكەوت و دەشت و دۆڵەكاندا بە دوایەوە بوون بۆ كوشتنی ئەویش بۆ بەرگری لە گیانی خۆی ناچار بوو ئەوانە بكوژێت كە هەوڵی كوشتنیان دەدا هەرگیز دژی هەژاران و زوڵم لێكراوان نەبووە و نە جەنگاوە بەڵكو دژی زۆرداران و زاڵمان و خوێن مژان بووە تا ئەو رۆژەی كوژراوە.

هۆکاری ئەو ناو زڕاندنە بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە لەوسەردەمەدا زۆر کەس لەژێر ناوی ( خولە پیزە ) دا دەستیان کردبوو بە دزی و تاڵانی و خەڵک ڕووتکردنەوە چــونکە ئەو ترسێکی گەورەی لە دڵی خەڵکدا دروست کردبوو ‌لەو سەردەمەشدا وێنە بەو جۆرە بڵاو نەبوو تا هەموو کەس بزانێ پیزە کێیە . بۆیە لەلایەن کەسانێکەوە ئەو ناو و ناوبانگ و ئازایەتیەی پیزە بەکار ئەهات بە خۆ کردن بەو و هەرکەس تفەنگی ماهیر یان ٣ تیر ی پێبوایە خۆی دەکرد بەو . هەر ئەمەش بوو بە هۆکار ئەوەی ناوی پیزە لای بەشێکی خەڵک بە دز و تاڵانکەر پێناسە بکرێت.


دەوڵەت دەیەوێ خولە پیزە بیکاتە سەرباز، بەڵام ئەو رەتی دەکاتەوە. پۆلیس بۆ ئەوەی دەستگیری بکات دەچنە سەر ماڵیان لە گوندەکەی خۆیان. تەقە لە پۆلیسەکان دەکات و بەرپرسەکەیان دەکوژێ. لێرەوە یاخیبوونی پیاوێک لە دژی دەوڵەتی عێراق دەستپێدەکات کە تا ساڵانێکی زۆر بە تەنیا دەبێتە چیرۆکی ناوماڵان لە شار و گوندەکاندا، ئەو یاخیبووە خولە پیزەیە.

ئەو یاخی بوونەی خولەپیزە کەحەوت ساڵی خایاندووە چونکە هیچ ناونیشانێکی نەتەوەیی یان ئاینیی پێوە نەبووە، حکومەتی ئەو کاتی عێراق بە "چەتە و دز و رێگر" تاوانباری دەکرد. بەڵام خەڵکی ئاسایی هەرگیز ئەویان وەکو دز و رێگر نەناسیوە پیرۆزی دایکیان کە کورتکراوەتەوە بۆ " پیزە" بانگ کراون ،خولە پیزە ناوی تەواوی (مەحمودی حەمەومینە رەش)ـە، لە گوندی چەمیاڵە لە ناوچەی شارباژێڕ (ئێستا سەر بە ناحیەی زەلانە) لە دایکبووە. ژیانی خێزانی حەمەومینە رەش و پیرۆزی هاوسەری، وەکو زۆربەی کۆمەڵگەی ئەو کاتی کودەواریی، خێزانێکی هەژار و نەخوێندەواربوون. حەمەومین و پیرۆز چوار کوڕ و کچێکیان هەبووە. بەڵام کوڕەکانی بە پاشگری ناوی پیرۆزی دایکیان کە کورتکراوەتەوە بۆ " پیزە" بانگ کراو

بە درێژایی یاخیبوون و هەڵگەڕانەوەی دژی حکومەت، خولە پیزە زۆربەی شەڕ و رووبەڕوو بوونەوەکانی لەگەڵ پۆلیسدا بووە. هەرچەندە ئامارێکی ورد و باوەڕپێکراو لەم بارەیەوە نییە، بەڵام دەوترێ ١٣٠ پۆلیس و بەکرێگیراوی حکومەت بە دەستی خولە پیزە و هاوڕێکانی کوژراون لەگەڵ چەندین دادوەر و کاربەدەستی دیکەی حکومیی.
خولە پیزە بێجگە لە تایەر و رەحیمی برای، دەوترێ هەمیشە ١٠ بۆ ١٥ چەکداری تری لەگەڵدا بووەو شوێنی چالاکی و رووبەڕوو بوونەوەکانی، لە ناوچەی سەخت و شاخاوی شارباژێڕ بووەو بە ناوچەکانی پێنجوێن، بانە، هەڵەبجە و هەورامانیشدا گەڕاوە ...

رۆژێک لە پێنجوێنەوە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەچن تا خولە پیزە دەستگیری بکەن یان بیکوژن. بەیانی زوو پۆلیسەکان دەچنە ئەو گوندەی ئیخباری کراوە، تۆزێک لە دووری ئاواییەکە پۆلیسەکان خۆیان مەڵاسداوە تا خولە پیزە بکەوێتە داوەکەیانەوە. زۆر نابا خولە پیزە بێ ئاگا لە پۆلیسەکان بە بەردەمیاندا رەت دەبێ.

بەرپرسی مەفرەزەکە بە سرتە بە پۆلیسەکان دەڵێ: کەس تەقەی لێ نەکات نەکا پێوەبێ. دواتر پۆلیسەکان بە سەرسوڕمانەوە دەڵێن ئەی ئێمە بۆچی هاتووین؟ بەرپرسەکەیان دەڵێ ئەگەر ئێمە خولە پیزە بکوژن، حکومەتی عێراق شەرەفی هەموومان دەشکێنێ و حساب بۆ کورد ناکات.

نزیکی نیوەڕۆ کاتێ پۆلیسەکان دەگەڕێنەوە بەرەو پێنجوێن، بە بەردەمی خولە پیزەدا تێدەپەڕن بەڵام تەقەیان لێناکات، دواتر جواب دەنێرێ بۆ بەرپرسەکەیان دەڵێ بۆیە نەمکوشتن وتم ئەگەر ئێستا ئەم پۆلیسە کوردانە لەناو ببەم، حکومەت پۆلیسی عەرەب دەهێنێتە سەرم!

لەم چیرۆکەدا بەڕیێک کەوتنی دوو کورد هەیە کە یەکیان پیاوی دەوڵەت و ئەوی تریان یاخی لە دەوڵەت. بەڵام هەردووکیان لەوەدا یەک دەگرنەوە کە کوردبوون بۆ لەناوبردن نییە، ئەم دوو کوردە هیچیان ناسنامەیەکی نەتەوەیی نییە لە ئەرک و پەیامەکانیاندا.

خولە پیزە کاتێ یاخی دەبێ لە دامودەزگاکانی حکومەت (کە بەگوێرەی قسەی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز خولە پیزە ساڵی ١٩٤٢ یاخیبووە) کورد لە باشووری کوردستان هیچ جوڵانەوەیەکی چەکداریی یان حزبێکی نەماوە بە ئاشکرا خەبات بکات. 

بۆیە خولە پیزە و هاوڕێکانی ناتوانن یاخیبوون وجوڵانەوەکەیان ببەستنەوە بە فیکرێک یان بیروباوەڕێکەوە.

چەتە کە ئێستا دەستەواژەیەکە بۆ دز و رێگر و تاڵانچی بەکار دەنهێنرێ، نەوشیروان مستەفا لە کتێبی (پەنجەکان یەکتر دەشکێنن) روونی دەکاتەوە: لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیدا، لە ناوچەی باڵقان بۆ ئەو کەسانە بەکار براوە کە گەریلابوون و دژی دەوڵەتی سەردەستە جەنگاون. چەتەگەرییش بە مانای شەڕی پارتیزانی هاتووە. تەنانەت بە چەکدارانی حکومەت و شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی حەفیدیش هەر چەتە وتراوە. بەڵام دواتر ئەم ناوە مانا راستەقینەکەی خۆی لە دەست دەدات و دەبێت پێناسەی کەسانی دز و تاڵانچی.

حکومەتی ئەو کاتی عێراق کە زۆر داخ لە دڵە بۆ خولە پیزە، نازناوی چەتە و دزی دەداتە پاڵ. لەناو خەڵک و میدیاکانی بەردەستیدا هەموو هەوڵێک دەدا تا خولە پیزە بە " پیاوکوژ و دز و جەردە" بناسێنێ.
بەڵام پێچەوانەی ویستی حکومەت، چیرۆکەکانی خولە پیزە لەناو خەڵکدا چیرۆکی پیاوێکن کە دژی ستەم و زۆرداری حکومەت و پۆلیس وەستاوەتەوە. چونکە لەو کاتەدا تەنیا خولە پیزە و هاوڕێکانی بوون کە بە چەک ناڕەزایی خۆیان بە حکومەتی سەردەستەی بەغدا دەگەیاند.

جەمال نەبەز لە کتێبی "بیرەوەرینامەی ئەو رۆژانەی جارەکی دی ناگەڕێنەوە" کە ساڵی ٢٠١٧ چاپی کرد،نووسیویەتی: لە سەردەمی قوتابێتی مندا هیچ شتێک هێندەی باسی خولە پیزە نەبووبووە چیرۆکی ماڵان و بازاڕ و قوتابخانە. ماوەیەکی باش باس هەر باسی خولە پیزە بوو. وەکو ئەوانەی باسیان دەکرد و لە نزیکەوە دەیانناسی، ئەو پیاوە مرۆڤێکی هێمن و لەسەرخۆ بووە."

لە ئەدەبیات و ئەفسانەی ئینگلیزدا، رۆبن هوود کە پیاوێکی چاپووک و تیهاوێژێکی بە دەسوبردە، لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دژی دەسەڵات یاخی دەبێ و بڕیار دەدات لە ماڵی دەسەڵات و دەوڵەت بدزێ و بیبەخشێتە هەژاران. ئەمەش وا دەکات رپبن هود لای دەوڵەت بێزراو و لای خەڵکی ستەملێکراو خۆشەویستبێ.
بەڵام چیرۆکی خولە پیزەی کورد کە لە یاخیبوون و چەتەگەرییدا هاوشێوەی رۆبن هوودە ئەفسانە نییە. بەڵکو خولە پیزە لە دەوڵەتی سەردەستە وەر دەگرێ و دەیبەخشێتە خەڵکی ستەملێکراو.

خولە پیزە لەڕێی رێگریکردن لە کاربەدەست و فەرمانبەرانی دەوڵەت، هەڵکوتانە سەر مەخفەر و بنکەی پۆلیس پارە و خۆراک و شتی تری دەسکەوتوون. دەوترێ بەشی زۆری داهاتی خولە پیزە و هاوڕێکانی دابەش دەکرا بەسەر هەژاراندا.

دیسان جەمال نەبەز سەبارەت بە رێگرییەکانی خولە پیزە نووسیویەتی: "خولە هیچ کەسێکی هەژاری رووت نەدەکردەوە. زۆرجار ئەو پارەیەی لە دەوڵەتی دەسدەکەوت دەیبەخشی بە هەژاران، هەر ئەمەش ناوێکی باشی لەناو خەڵکدا بۆ پەیدا کردبوو."

خولە پیزە لەبەر ئەوەی خوێندەواریی نەبوو، هەروەها فیکر و ئایدۆلۆژییەکی نەبوو تا بیداتە پشت یاخیبوونەکەیەوە، بازنەی جوڵانەوەکەی هەر بە تەسکی مایەوە و هەرگیز نەبووە جوڵانەوەیەکی نیشتمانیی یان نەتەوەیی، بەڵام ناوەڕۆکی یاخیبوونەکەی لە دژی ستەم و زۆرداری حکومەتی ئەو کاتی عێراق بووە. ئەو کاتە تەنیا خولە پیزە لە باشووری کوردستان و سلێمانی بە تایبەت بە ئاشکرا دژی ئەو ستەمانە وەستایەوە و دایە چیا.

ئەو کاتەی خولە پیزە یاخی بوو بوو، شێخ مەحمودی حەفید بە دەسبەسەری لە بەغدا دەژیا،جوڵانەوە سیاسیی و چەکدارییەکەی کورد لە باشوور بە تەواوی دامرکابوویەوە. بۆیە خولە پیزە بێ پشتوپەنای سیاسی بوو. بەڵام لەژێرەوە شێخ لەتیفی کوڕی شێخ مەحمود و حەپسەخانی نەقیب، یارمەتیان دەدا و لەگەڵیدا کۆدەبوونەوە.

بەگوێرەی قسەی شەریفی برا بچووکی خولە پیزە کە ساڵی ٢٠٠٧ قسەی بۆ رۆژنامەنووس سەلاح سالار کردووە، حەپسەخانی نەقیب هەوڵیداوە کە لە نێوان حکومەت و خولە پیزەدا ناوبژی بکات و تایەر و رەحیمی برای خولە پیزە دەچنە سلێمانی، بەڵام لەبەر نەبوونی متمانە بە حکومەت حەپسەخان براکانی خولە پیزە دەنێرێتەوە بۆ شاخ و دەڵێ: نەکا حکومەت داوتان بۆ بنێتەوە بۆیە بگەڕێنەوە و لێرە مەمێنن.

جوڵانەوە بەر تەسکەکەی خولە پیزە لەبەر ئەوەی پەیامێکی روونی سیاسی تێدا نییە و سەرکردەکەشی کەسێکی نەخوێندەوارە، لە ناوچەیەکی دیاریکراوی وەکو شارباژێڕدا قەتیس دەمێنێتەوە. ئەمەش وا دەکات حکومەت بە ئاسانی پیلان دابڕێژێ بۆ گرتن یان کوشتنی خولە پیزە.

دەوترێ چەندین کەسی بەکرێگیراو ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە خولە پیزە بگرن یان بیکوژن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەو کارەدا. دواجار خولە پیزە کەوتە داوی کەسێکی بەکرێگیراو کە خۆی وەکو هاوڕێ و شوێنکەوتوو خۆی لێ نزیک کردبووەوە و لە چیای کەتوو لە ناوچەی شارباژێڕ لە خەودا کوشتی و بە کوشتنی خولە پیزە جوڵانەوەکە کۆتایی پێهات.

کوڕە یاخییەکانی پیزە و حەمەومینە رەش ( تایەر، خولە، رەحیم) یەک بە دوای یەکدا کوژران و کۆتایی بەو چیرۆکە هات کە ساڵانێکی زۆر بوو بوونە ئەفسانەی گوێ ئاگردانی کورد لە بەشێکی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان. خولە پیزە دوایین چەتەی خۆشەویستی کورد بوو کە ئیتر کەس نەیتوانی جێی بگرێتەوەو بۆ هەمیشە لە لاپەڕە فەرامۆشکراوەکانی یاخیبوون و شۆڕشە ناوچەیی و نەناسراوەکانی کورددا دەمێنێتەوە ...

ووتە بەناوبانگەکەیشی ئەوەیە زۆر ڕاستی شی فەرمووە ....
ئاخ ڪورد و پارە و خیانەت ....


یادی ئەم شێرەپیاوە شۆڕشگێڕ و خەباتکارە هەرمان و ڕێگای پڕ ڕێبوار .

نووسین و کۆ کردنەوە: مەلا ئاوارە


فەرهاد پیرباڵ

فەرهاد پیرباڵ (لەدایکبووی ٢٠ی خەزانی ١٩٦١ لە هەولێر)
 نووسەر ، لێکۆڵەر، و مامۆستایەکی زانکۆی کوردە، خەڵکی باشووری کوردستانە و لە هەولێر دادەنیشێت.
فەرھاد پیرباڵ ساڵی ١٩٨٤ زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە، ھەمان ساڵ چووەتە ڕیزی یەکێتیی نووسەرانی شاخەوە، ھەر لەناو یەکێتیی نووسەرانی شاخیش یەکەم کتێبی چاپ کردووە، کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی «ماڵاوا ئەی وڵاتەکەم » بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازی نەکات چووەتە ئێران، ھەشت مانگ لەوێ ماوەتەوە، دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانماراک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە و بە زەمالەی حکوومەتی فەڕەنسا  کە لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی پاریسەوە دابەش دەکرا چووەتە فەڕەنسا.
پیرباڵ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٤ گەڕاوەتەوە کوردستان، ھەفتەیەک دوای تەواوکردنی دکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری «مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی» لە ساڵی ١٩٩٤ لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە.
فەرھاد زۆرجار ڕەخنەی لە تێنەگەیشتنی کورد ھەبووە لەبەرامبەر کارەکانی، لە بەرنامەی کەوانەی سوور لە کەناڵی ڕووداو گوتی: «قەرەج شێتەکانی خۆیان فڕێ نادەن، بەڵام ئەنگۆ ئەمنتان فڕێ دایە». لە ٢٤ی ەزەبەر ٢٠١٩، فەرھاد پیرباڵ ئاگری بەردایە ماڵی وەفایی،کە دەزگایەکی کتێبە، لەسەر قسەی خۆی ئەم کارەی کردووە لەبەر ئەوەی مافی بەرھەمەکانی پێ نەدراوە. بەھۆی ئەم کارەیەوە دەستگیر کرا و دواتر لە دادگا ئازاد کرا و لە ٢٩خاکەلێوە ٢٠٢٠، داوای لێبوردنی لە دەزگاکە کرد. دواى ئەوەى لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە زانکۆ دەرکرابوو، بەپێی فەرمانێکى ئەنجومەنى وەزیران لە ١٨ی خاکەلێوە٢٠٢٠، دووبارە لە زانکۆی سەڵاحەدین دامەزرێندرایەوە.
فەرھاد پیرباڵ سەرەتا لەگەڵ تەرزە جاف  ھاوسەرگیریی کرد، لەگەڵ ئەودا کچ و کوڕێکیان بوو بەناوەکانی ڕۆدان و تنۆک. دواتر لە تەرزە جیا بوویەوە. لە ساڵی ٢٠١٦ ھاوسەرگیریی دووەمی لەگەڵ ئالا دڵشاد کرد، کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی حەیاتە. ھەر لە ھەمان ساڵدا، لەگەڵ ئالا جیابوونەوە.
پیرباڵ کاتێک کە لە دانیمارک و ئەڵمانیا بووە، سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەب بووە، ھەروەھا وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆرێک لە گۆڤارەکانی وەکوو خەرمانە و نودەم لە ستۆکھۆڵم، یەکگرتن و دەروازە لە دانمارک، ھیوا لە پاریس، ھەروەھا گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکوو دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە، لە ١٩٩٤ کە ھاتووەتەوە کوردستان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە، لە «گۆڤاری وەرگێڕان» سەرنووسەر بووە کە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەردەچوو، ھەروەھا لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە.
بەرهەمەكانی دوکتۆر پیرباڵ : 
چیڕۆک و ڕۆمان
- پەتاتەخۆرەکان (کۆمەڵەچیرۆک)
- مولازم تەحسین و شتی تریش 
- حەوت وێنەی ڕووتی ژنی جەنابی وەزیر (ڕۆمان)
- سانتیاگۆ دی کۆمپۆستیلا
- منداڵباز (ڕۆمان)
- پیاوێکی شەپقە ڕەشی پاڵتۆ ڕەشی پێڵاو شین 
- عەبدولڕەحیم ڕەحمی هەکاری 
- هوتێل ئەورووپا 
- حیکایەتەکانی باوکم ( ڕۆمان )
- قەبرێکی سێگۆشە (ڕۆمان) 
- زمانی حەیزەران
- زێڕی ناو زبڵ
- ڕەئیس ڕەمەزانەکان
- زار و مارەکان
- چیم دی؟
- ئەو کتێبانەى ژیانیان گۆڕیم
شانۆنامە
- ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم.
- کۆمەڵگای مەدەنی
- بەیانی باش ئەی غەریبی
- باوک (وەرگێڕان)
- سۆزانییە بەڕێزەکە (وەرگێڕان)
- نووسەرێکی گێل
- حەشیشەکێشەکان
- ئەو پیاوەى تەنیا لەکاتى خەودا دنیاى پێ جوان بوو
لێکۆڵینەوە
- دیوارێک لە هەولێر کە لەلایەن فەرهاد پیرباڵەوە وێنەی لەسەر کێشراوە.
- وێنەی کورد لە ئەرشیفی کوردناسەکاندا
- کورد لە دیدی ڕۆژھەڵات ناسەکانەوە
- چەند نامەیەکی فەڕەنسی
-دەستپێکی سەرھەڵدانی پەخشانی کوردی
- سەرچاوەکانی کوردناسی
- ژەنەراڵ شەریف پاشا
- ئینجیل لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا.
- کرۆنۆلۆجیای کوردستان
- ڕێبازە ئەدەبییەکان. چاپی یەکەم: ٢٠٠٤ و چاپی دووەم: ٢٠٠٦
- ئاڵای کوردستان
- کرۆنۆلۆجیاى هەولێر لە کۆنەوە تا ١٩٥٨
- کرۆنۆلۆجیاى کوردستان ٦٢٥پ.ز - ١٩٣٢ز
- مێژووى شانۆ لە ئەدەبیاتى کوردی
- وێستگەکانى تازەبوونەوەى شیعری تورکی
- ڕۆژنامەگەریی کوردیی بە زمانى فەڕەنسی
شیعر
- پەناھەندەی ژمارە ٣٣٣٣٣
- من پیاوێکی عەنتیکەم
- گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی ژاک پریڤێر (وەرگێڕان)
- جیاوازییەکانى من و نێوان شێت
- پێنج کتێب و نیو
- خەوننامەی فەرهاد پیرباڵ
- بەڵێ، من عاشقی فڕوغی فڕوغزادم (ئەزموونى شیعری)
- قورئان، داپیرەگەورەى کتێبان
فیلم
- حەوت کەم یەک
- بیر
ئەو کتێبانەى دەربارەى فەرهاد پیرباڵ نووسراون
- ڕەمز و مەغزا لە چیرۆکەکانى فەرهاد پیرباڵدا - نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو


ساڵ‌ڕۆژی کۆچی دووایی سەرکردەی شۆڕشی ئارارات ئیحسان نووری پاشا

ئیحسان نووری پاشا  کوڕی عەلی قولی پاشا، ڕابەری شۆڕشی ئاگری داغ، لە ساڵی ١٨٩٣ لە گەڕەکی (ئالی گوڵی- عەلی قولی) شاری بەدلیس لەدایکبووە. پۆلەکانی خوێندنی سەرەتایی ھەر بەدلیس تەواو کردووە، دواتر بۆ تەواوکردنی خوێندنی سەربازیی ڕوویکردوەتە شارەکانی ئەرزنجان‌ و ئەستەنبوڵی ئەو کات، و لە ساڵی ١٩١٠، دوای خوێندنی سەربازیی بۆ لە ڕیزەکانی سوپای عوسمانی دا بوو بە ئەفسەر.

ئیحسان نووری پاشا، بەشداری زۆربەی ئەو شەڕانەی کردووە کە سوپای عوسمانی لە ئەلبانی، وڵاتانی عەرەبی‌ و گورجستان دژ بە سوپای ڕووسیا بەرپای کردوون، تەنانەت وەک ئەفسەرێک لە سوپای عوسمانیدا ماوەی ٣٣ مانگ لە یەمەن ماوەتەوە و گەلێ کارو لێپرسراوێتی سەربازیی پێسپێردربو.

دوای ساڵی ١٩٠٨ *واتە ئەو کاتەی کۆمەڵەی ئیتیحادو تەرەقی، دەسەڵاَتی تورکیایان کەوتەوە دەست* ڕێگا خۆش بوو بۆ پێکھێنان و کردنەوەی گەلێک ڕێکخراو. ئیحسان نووری پاشا وەکوو کەسایەتیەکی کورد لەو دەمەدا پەیوەندی کرد بە کۆمەڵەی تەعالی کوردستانەوە، کە ھەر لەو کات دامەزرا بوو.

لەو ماوەیەشەوە کە وڵاَتانی ھاوپەیمان لە رێکەوتننامەی سیڤەری ٢٠گەلاوێژ بەرانبەر بە ١٠ی ئاگوستی ١٩٢٠، بەڵێنیان دابوو قەڵەمڕەوێکی کوردی سەربەخۆ بەپێی بەندەکانی (٦٢-٦٣-٦٤) دابمەزرێت و دواتر لێی پەشیمان بوونەوە، ئیحسان نوری پاشا ھەوڵیدا پەیوەندی بکات بەو شۆڕش و ڕاپەڕینە کوردیانەی کە ساڵاَنی دوای شەڕی جیھانیی یەکەم و دوای بەجێنەھێنانی بەندەکانی سیڤەر لە ناوچەکانی کوردستاندا سەریان‌ھەڵدا، ناچار بوو، پەنا بباتە شام و لەوێوە بۆ باشووری کوردستان، ئەو دەمە کاروبار بەدەستی ئینگلیسەوە بوو نەیدەویست ھاوکاری سوپای ئینگلیس بکات، بۆیە بە ناچارییەوە پەنای بردۆتە بەر ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بەڵاَم کاتێ شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران دەست پێدەکاتەوە لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی تر دەچنەوە تورکیا بە مەبەستی پەیوەندی پێوەکردنی. دوای دامرکاندنەوەی ئەو شۆڕشە دووبارە دێنەوە باشووری کوردستان و دواتر دەچێتە لای سمایل خانی شکاک.

کاتێک کۆمەڵەی خۆیبوونی کورد لە لوبنان دامەزرا، ئیحسان نووری پاشا جارێکی دی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان و لەگەڵ چەند سوارەیەکی کورددا بەبڕیارێکی ھەمە لایەنەی خۆیبوون ڕابەرایەتی شۆڕشی ئاگری داغ دەکات. پاش شکستھێنانی ئەو شۆڕشە ئیحسان نووری پاشا پەنا دەباتەوە بەر ئێران بۆ ماوەی ٤٦ ساڵ تا ڕۆژی کۆچکردنی لە رۆژی٥ی خاکەلێوەی ٢٦٧٦بەرانبەر بە ٢٥ی مارسی ١٩٧٦ لەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەمێنێتەوە.


بە بۆنەی ٨٣١ یەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ڕێبەری مەزن سوڵتان سەلاح الدین ئەیوب

بە بۆنەی ٨٣١ یەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ڕێبەری مەزن سوڵتان سەلاح الدین ئەیوبی، پێویستە ئاماژە بە پەرۆشی و ڕێزگرتن لەو کەسایەتییە مێژووییە گەورەیە بکەین. سەلاحەدین ئەیوبی، بە ستراتیژییەکانی بەرگریکردن لە داگیرکردنی ناوچەکە لە هێرشی خاچبەرەستەکان و ئامانجە سیاسییەکان، بووە یەکێک لە گەورەترین سەرکردەکانی جەنگ لە مێژوودا کە دادپەروەری و دیموکراسیترین ئەمپراتوریەتی جیهان .

ئەمڕۆ پێویستە وەک هێمای کۆڵنەدان و ئیرادە و ئیمان لە بەرامبەر تەحەددیات و دوژمنەکاندا یادی بکەینەوە. ئەو وانانەی سەلاح الدین ئەیوبی لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و گەندەڵیدا فێری بووە، هێشتا وەک مۆدێلێک بۆ کۆمەڵگا هاوچەرخەکان گرنگن.

لەم ڕۆژەدا با ڕێز لەو بیرۆکە و بەهایانە بگرین کە سەلاحەدین ئەیووبی نوێنەرایەتیان دەکرد و ئیلهام لە دەسەلاتداری  بۆ مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئاشتی ناو ماڵی خۆمان وەربگرین. با لەبیرمان بێت هەوڵەکان بۆ باشترکردنی بارودۆخی مرۆڤایەتی و پاراستنی دادپەروەری هەمیشە بەنرخ و پێویستن.
زۆرێک لە توێژەران و مێژوونووسان لەسەر ئەوە کۆکن کە ژیاننامەی ئیبن شەداد لەبارەی سەلاحەدینەوە گرنگترین بەرهەمە دەربارەی ئەم پاڵەوانە کوردە مێژووییە. زۆربه ی ئه وانه ی لێیان کۆڵیوه ته وه به ناچاری گه ڕانه وه بۆ نووسینەکانی ئیبن شەداد، چونکه هاوکات له گه ڵ سەردەمی ژیانی سولتان سەلاحه دین نووسراوه و چه ندین وورده کاری له باره ی شه ڕی خاچپەرەستەکان و چۆنیه تی دامەزراندنی ئەمپراتوری ئەیوبیەکان (دەوڵەتالاکراد) سوڵتان سه لاحه دین له خۆ گرتووه .
ناوى تەواوى ئەم کتێبە بریتییە لە ”النوادر السلطانية والمحاسن الیوسفیة"، بەڵام زیاتر بە "ژیاننامەى سەلاحەدین" بەناوبانگە.
مامۆستا سۆران حەمە رەش لە بەشی لە وتارەکەی بم شیوە لە سەر سەڵتان سەلاحەدن دەنووسێت:
دەوڵەتەکە لە پەرتووکی سەردەمی خۆیدا بە دەوڵەتی کوردی ناوی هاتووە، پادشاکانی بە (ملوك الاکراد) ناوهێنراون، بە کوردی قسەیان کردووە، ڕۆژبەڕۆژ دەسەڵاتیان بەرەو کوردستان فراوان کردووە، لە سایەیاندا چەندین عارف و گۆرانی بێژ و شاعیری کورد و بازرگانی کورد بوژاونەتەوە، برەویان بە مەزهەبی ئیسلامی شافیعی کوردی داوە و بە تایبەت کەسایەتیەکی کوردی شافیعیان لە هەولێرەوە بردووە بۆ میسر بۆ زاڵکردنی مەزهەبی کوردی خۆیان. شەرەفخانی بدڵیسی هاوشێوەی مێژوونوسانی پێش خۆی بە دەوڵەتی کوردی دایناوە. کەچی داگیرکاری وای کردووە ئێمە دەڵێین سەلاحەدین دەوڵەتی کوردی دروست نەکردووە. لە ڕاستیدا ئەوەی سەلاحەدین بۆ کوردی کردووە، هیچ جیاواز نیە لەوەی کە سەلجوقی بۆ تورکی کردووە.


خانزادی سۆران

خانزاده‌ خاتوونی سۆران كچی شاقولی به‌گ خوشكی میر سوله‌یمان به‌گی میری سۆران بوو، به‌پێی شه‌ره‌فنامه‌ی مام هه‌ژار خانزاد خان ده‌بێته‌ كچی میر سوله‌یمان به‌گ.
خانزاد”ی میری سۆران یه‌كێكه‌ له‌ ژنه‌ ناسراوه‌كانی دیرۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، وه‌لێ تا ئێستاش به‌روونی له‌سه‌ر ژیان و كاره‌كانی ئه‌م ژنه‌ سه‌ركرده‌یه‌ی كورد لێكۆڵینه‌وه‌ نه‌كراوه‌ و نه‌نووسراوه‌.

خانزادی سۆران لە ناوەڕاستی سەدەی ١٥ و هەر لە کۆتایی هەمان سەدە کۆچی دوایی کردووە لە دوای ٧ ساڵ دەسەڵات بە دەست گرتن. 

 ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌چه‌ند نامیلكه‌ و وتارێكدا باس له‌ هه‌ندێک لایه‌نی ژیانی خانزاد كراوه‌ و له‌ كه‌لێنی چه‌ند په‌رتووكێكیشدا ناوی خانزاد تێپه‌ڕیوه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌و په‌رتووكانه‌ و ئه‌و وتارانه‌ی له‌سه‌ر خانزاد نووسراون. 

هه‌روه‌ها تا ئێستا چه‌ند شانۆگه‌ریه‌كیش له‌سه‌ر ژیانی خانزاد نمایشكراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی له‌چه‌ند به‌یت و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆری كوردی ناوی خانزاد تێپه‌ڕیوه‌.  ژیان و تێكۆشانی خانزاده‌ خانی میری سۆران كه‌ تا ئه‌مڕۆش قه‌ڵا و شوێنه‌واره‌كانی له‌ كوردستان ماون،  . دوای ئه‌وه‌ی میر سوله‌یمان به‌گی برای خانزاد له‌ ساڵی ١٥٩٠ به‌ پیلانێكی سه‌رفه‌رماندار له‌شكری له‌ ڕێگای به‌غدا له‌نێو بردراوه‌، خانزاد  بۆ خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میرنشنی سۆرانی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ و كاروباری میرنشینه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕاندووه‌.  

خانزاده‌ خان له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا تا كۆچی دوایی له‌ ساڵی ١٥٩٧ دا چه‌ندین قه‌ڵا و خوێندگا و مزگه‌وت له‌سه‌ر فه‌رمان و بڕیاری ئه‌و دروستكراون، كه‌ تا ئێستاش شوێنه‌واری به‌شێكیان ماون؛ دیارترینیان گه‌لی خانزاد، كۆنه‌ دیوار و وێنه‌كه‌ی چیای هه‌ریر، قوڵغه‌ سوپاییه‌كان له‌ ناوچه‌ی هه‌ریر و قه‌ڵای خانزاده‌ له‌نێوان پیرمام و شاری هه‌ولێردا.  ژیان و به‌سه‌رهاتی خانزادی سۆران ئه‌فسانه‌ نییه‌، به‌ڵكو ڕاستییه‌كی مێژووه‌، وه‌لێ گێڕاندنه‌وه‌ی دیرۆك به‌رامبه‌ر به‌و ژنه‌ سه‌ركرده‌یه‌ی كورد تا ئه‌مڕۆ زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیانیدا هێناوه‌. ده‌گێڕنه‌وه‌ و ده‌ڵێن: “پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ‘له‌شكری’ ده‌توانێ میر سوله‌یمان له‌ناو ببات له‌گه‌ڵ سوپای سۆران به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. چه‌ند كه‌سێك هه‌واڵی پیلان و كرده‌وه‌كه‌ی له‌شكری دژ به‌ میر سوله‌یمان به‌گ به‌ خانزاد ده‌گه‌یه‌نن! بۆیه‌ له‌شكری له‌ ترسی  خانزاد و خه‌ڵكی هه‌ریر ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ هه‌ریر و له‌گه‌ڵ داروده‌سته‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی به‌ره‌و شەنگاڵ سه‌رهه‌ڵده‌گرێ و ده‌ڕوا.

 وه‌لێ تامه‌زرۆی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ئارامی له‌ خاتوو خانزاد هه‌ڵگرتووه‌، بۆیه‌ به‌هه‌ر جۆرێک بێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ له‌شكری بگه‌ڕێنێته‌وه‌ هه‌ریر تاكو تۆڵه‌ی كوشتنی میر سوله‌یمان به‌گی برای لێ بكاته‌وه‌. وا ده‌رده‌كه‌وێ له‌و كاته‌دا خانزاد و سوپای سۆران توانای هێرشكردنیان نه‌بووه‌ بۆسه‌ر له‌شكری و ناوچه‌ی شەنگاڵ، بۆیه‌ هه‌ر وه‌كو ده‌گوترێت؛ خانزاد بانگی مه‌لای هه‌ریر ده‌كات و نامه‌یه‌كی بۆ له‌شكری پێ ده‌نووسێ و تێیدا ده‌ڵێت: هه‌ریر و سوپای سۆران به‌ بێ تۆ شپرزه‌یه‌ و میرایه‌تی سۆران به‌ من ناكرێ، خۆت شیاوی ئه‌و مه‌نزڵه‌ی بۆیه‌ داوات لێده‌كه‌م به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌م نامه‌یه‌م به‌ره‌و هه‌ریر به‌ڕێبكه‌وه‌ و خۆزگه‌ی رابردووشت جێبه‌جێ ده‌كه‌م، تا ئێستایش له‌تۆم شیاوتر نه‌دۆزیوەتۆ ببێت به‌ هاوسه‌رم.  كاتێ نامه‌ی ناوبراو ده‌گاته‌ ده‌ستی له‌شكری، هه‌رچه‌نده‌ داروده‌سته‌كه‌ی ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ فێڵه‌، به‌ڵام وشه‌ی میرایه‌تی سۆران و بوونه‌ هاوسه‌ر گیانی له‌شكری بزواندووه‌، بۆیه‌ ده‌ستوبرد له‌گه‌ڵ سه‌د سوار چاكی خۆی به‌ره‌و هه‌ریر و ئه‌وینی خانزاد ده‌كه‌وێته‌ ڕێ
 كاتێك كه‌ هه‌واڵی نزیكبوونه‌وه‌ی ‘له‌شكری’ و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌گاته‌ خانزاد، میر خانزاد ده‌ست ده‌كات به‌جێبه‌جێكردنی پیلانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌. خانزاد به‌ خۆی و سه‌د پیاو ماقووڵ پێشوازی له‌ له‌شكری ده‌كات و هه‌ریه‌ک له‌و پیاو ماقووڵانه‌ پێشی سوارێک له‌و سوارانه‌ی له‌شكری ده‌گرێ و به‌ره‌و ماڵی خۆیان ده‌به‌نه‌وه‌.

 خانزادیش پێشی ئەسپی  له‌شكری ده‌گرێ و به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه‌ به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی لێده‌كات و فه‌رمووی ماڵه‌وه‌ی لێده‌كات. 
له‌و كاته‌ی له‌شكری و خانزاد به‌جووته‌ ده‌چنه‌ دیوه‌خانه‌ گه‌وره‌ی هه‌ریر، خانزاد به‌دوای مه‌لادا ده‌نێرێ و به‌ ده‌ستووری ئایینی ئیسلام خۆی لێ ماره‌ ده‌كات و فه‌رمان ده‌دات ژووری تایبه‌تی بۆ له‌شكری بڕازێندرێته‌وه‌. له‌و كاته‌ی دیوه‌خانی گه‌وره‌ چۆڵ ده‌بێ، له‌شكری ده‌ست بۆ خانزاد درێژ ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی چوونه‌ ژووری تایبه‌تی خۆیان، به‌ڵام خانزاد پێی ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ خۆزگه‌م جێبه‌جێ كردی، به‌ڵام له‌به‌ر خه‌ڵكی هه‌ریر عه‌یبە، چونكه‌ هه‌روه‌كو خۆت ده‌زانی تا ئێستایش تازیه‌بارم، هه‌ر ئه‌مشه‌وه‌م ڕێگا بده‌، به‌یانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ خوشكانم ده‌چمه‌ گه‌رماوە و جلی ڕه‌شم فڕێ ده‌ده‌م، شه‌وی دا دێت ده‌كه‌ینه‌ جه‌ژن و ئاگری دڵت بكوژێنه‌وه‌ .  له‌گه‌ڵ سپێده‌ی بەیان  هه‌روه‌كوو باو بووه‌، خانزاد جلی سووری غه‌زه‌ب له‌به‌ر ده‌كا و به‌ پێی پیلانه‌ دارێژراوه‌كه‌ له‌شكری قۆڵبەست ده‌كرێ و له‌سه‌ر چۆک به‌رامبه‌ر كورسی خاتوو خانزاد چۆک ده‌دا و هه‌ریه‌ك له‌و سه‌د پیاوماقوڵانه‌ سه‌ری میوانه‌كانیان له‌ به‌رده‌م خانزاد دا ده‌نێن! به‌م شێوە له‌شكری تێده‌گات كه‌ ئه‌مڕۆ بڕیاری ڕۆژی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە میر خانزاد چووتە شەنگاڵ (سەنجار) و وا خۆی نیشان دەدا کە لە بەر ئەو پێشنیازە لەوێ نییە، بەڵام بۆ تۆڵەی کوشتنی براکەی لەشکری و هەموو پیاوەکانی لە ناو شارەکەی کوشت.

 له‌دوای دادگایی كردنێكی سەرسەری به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی هه‌ریر له‌شكری ده‌گاته‌ سزای تاوانه‌كه‌ی خۆی.

 میر خانزاد، خانمە ئازا و بوێرەکە، لە سەردەمی حوکمڕانیدا هەوڵی پاراستنی ئارامی و نیشتەجێبوون لە میرنشینەکانیدا دەدا. 

خزمەتێکی باشی بە ئیماراتەکەی کردووە لە ساڵی ١٥٩٧ چەندین قەڵا و مزگەوت و قوتابخانەی دروستکرد و یارمەتی میرنشینەکانی دا بۆ گەشەکردنی زۆر.

خاتوون خانزاد ژنێکی بەتوانا و زیرەک بوو کە توانی حوکمڕانی بکات لە سەردەمێکدا کە هیچ ژنێکی تر لە مێژووی ئەم هەرێمەدا نەیتوانی هەمان کار بکات. 
خانزاد سەرۆکی بزووتنەوەیەک بوو کە ئەو بیرۆکەیەی ڕەتکردەوە کە ژن ناتوانێت وڵاتێک سەرکردایەتی بکات و بپارێزێت. 
ئەو سەڵماندی کە ژن دەتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە پیلان و فیتنەیک ببێتەوە کە ڕەنگە دوژمنەکەی بۆی هەڵبکات.

ئەم خانمە دانایە نەک هەر یارمەتی میرنشینەکانی دا بۆ گەیشتن بە گەشەی ئابووری، بەڵکو یارمەتی فراوانکردنی خاک و سنوورەکانی دا، چەند ناوچەیەکی ڕزگار کرد کە لە لایەن عوسمانییەکان و سەفەوییەکانەوە داگیرکرابوون.

 

لە مێژووی کورددا سۆران خانزاد تاکە ژنی ئازا نەبوو، بەڵکو ژنی نیشتمانپەروەری تریش هەبوون کە زۆر هاوکاری وڵاتەکەیان دەکرد.
 خانزاد یەکێک بوو لە نموونە جوانەکانی مێژووی گەورەی کورد، کە هەموو کات شانازی بە حوکمڕانی خۆیەوە دەکرد، چونکە چەند سەدەیەک لەمەوبەر بە بێ ڕەچاوکردنی بنەما ئایینیەکان حوکمی ئەم وڵاتەی کرد. 
ئەو بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆ گرتبوو و حوکمڕانی میرنشینێکی دەکرد کاتێک ئەو جۆرە ژنانە، ئەو کاتە و تەنانەت ئەمڕۆش، ڕووبەڕووی بیرۆکەی ناڕوون دەبوونەوە.
 بەڵام میر خانزاد ئەو بەر 
پرسیارتییەی لە ئەستۆ گرت و چەندین سەدە لەمەوبەر ڕۆڵی گەورەی بینی، چونکە متمانەی بەخۆبوون و خۆبەگەورەزانینی هەبوو و هەستی دەکرد وڵاتەکەی پێویستی پێیەتی. 
زۆر ڕۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و نیشتمانپەروەرانەی خۆی بینیوە و ناوی وەک ژنێکی بە شەرەف لە مێژووی نەتەوەکەیدا دەردەکەوێت.

هەندێکی دیکەی سەرچاوەکان ئاوا باس لە خانزادی سۆران ئەکەن :
خانزاد لەوپەڕی شایستەیی و ئازایەتییەوە قۆڵی بۆ هەڵدەماڵێت و بە خێرایی دەست دەکات بە گۆڕانکاری  سەربازی و کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، لەو سونگەیەوە بۆ پاراستنی دەسەڵات و قەڵەمڕەویی سۆران  لە مەترسی و هەڕەشەی دوژمنان لەوانە: مل نەدان بۆ دەسەڵاتی داگیرکەری سەفەوی و عوسمانی دەست دەکات بە دروستکردنی چەندین قەڵای گەورە و ستراتیژی و ئاوەدانکردنەوەی رێگا و بان و مزگەوت و دام و دەزگای میری و رێکخستنەوەی سوپا و جەماوەر و ئامادەکردنیان بۆ شەڕ و بەرنگاربوونەوەی دوژمنان، ناو و ناوبانگ و ئازایەتی و ژیری و شۆخ و شەنگی خانزاد نە تەنیا سەرنج و حەز و ئارەزووی پاشاکانی عوسمانی و سەفەوی بەلای خۆیدا رادەکێشیت بەڵکو جوانییەکەی گڕی لە دڵ و دەرونی فەرماندە سەربازییەکانی خۆیشی بەردا بوو؟ هەر ئەوەش وای لە سەرلەشکر «لەشکری» کردبوو پیلانی کوشتنی میر سلیمان دابڕێژێت و لە سەفەرەکەی بەغدا ژەهر خواردی بکات، بەڵکو خۆی دەسەڵاتی سۆران بگرێتە دەست و خانزاد لە خۆی  مارە بکات! بەڵام خانزاد وێڕای هەست و خۆشەویستییە نهێنییەکەی بۆ لەشکری، بەڵام وەک پابەندبوونێکی ئەخلاقی و بە دووربینییەوە نهێنییەکانی پشت کوژرانی میر سلێمانی برای بۆ ئاشکرا بوو و بە بەرنامە و بە بێ شڵەژان و هەراوهوریا  فەرماندە «لەشکری» خاوەن هێز و چەکداری، قۆڵبەست  کرد و سەری لە لەشی کردەوە، بەڵام ئەمە کۆتایی  پیلانگێرییەکان نەبوو لە دژی میری کوردان؟ بە داخەوە چیرۆک و بەسەرهاتی ئەو شاژنە سەرکردەیە و دەسەڵاتە خۆسەرییەکەی ئەماراتی سۆران، بە هۆی دەردی لە مێژینەی خۆخۆرییەوە بە تراژیدیا  کۆتایی پێدیت! وەک چۆن کورد بە درێژایی مێژوو بە دەردی دووبەرەکی و نایەکگرتووییەوە ناڵاندوویەتی! وا ئەم جارەش یەکێک لە ئەماراتە سەربەخۆکانی کورد وەک شانازییەک شاژنێکی وەک خانزاد پێشەوایەتی دەکرد بە دەستی خۆمان رووخا و خان ئەحمەدخانی ئەردەڵان بوو بە کەواسووری بەرلەشکری سەفەوی و بە پیلانێکی نامەردانە خانزادی میری سۆرانی بە برینداری تەسلیم بە سەفەوییەکان کرد، بەمەش بۆ چەندەیەمین جار ئەستیرەی بەختی کورد ئاوا بوو و کۆتایی بە دەسەڵاتی میری سۆران هات.
رۆمانی خانزاد دەچێتە خانەی ژانری رۆمانی میژووییەوە و لەسەر شیوازی  ریالیزمی مێژوویی نووسراوە، جوگرافیا یان کات و شوێنی رۆمانەکە شوێنێکی دیاریکراوی باشووری کوردستان و بە دیاریکراویی ناوچەی سۆران و رواندزە، زمانی گێڕانەوە، زمانێکی شیرین و جوان و رەسەن و خۆماڵییە، ئەمەش خاڵێکی گرنگە، چونکە زمانە ناوچەییەکان بەهایان پێ نەدراوە، بەڵام نووسەر لە رۆمانەکانیدا تا رادەیەکی باش ئاوڕی لە زاراوە و بنزاراوەکان داوەتەوە.


 خزمەتەکانی خانزاد میری سۆران لە کاتی دەسەڵات لە دەست بوون :‎ 

-دروست کردنی قەڵا لە سەر چيای هەرير.
- درووست کردنی قەڵای بانەمان.
- درووست کردنی سەر له نوێی مزگەوتی گەورەی شەقڵاوه لەگەڵ حوجره له سالی ١٥٣٩ زاینی.
- سەر پەرشتی کردنی قوتابخانەی ئاینی گوندی ماوەران.
- سەر پەرشتیاری  مزگەوتی گەورەی هەریر لە هەمان کاتدا  قوتابخانەی ئاینیش بوو لە هەرير.
- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی کۆڕێ.
- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی گوندی خەتێ.
- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی زيارەتی ملازادان.
- درووست کردنی قەڵای ئاوان لە گوندی شێتنێ لە سەر سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ساڵی ١٥٩٥
- قەڵای ناحيەی باڵکایەتی.
-  درووست کردنی پردێک لە گەلی علی بەگ.
- درووست کردنی چەندین شوێنی حەوانەوەی گەشتیاری لە شەقڵاوە و هیران و چیای سەفین و باتاس

 


سەردا ئەکرەم

سنجەرخان وەزیری  ناسراو بە سەردار ئەکرەم، فەرماندەی شۆڕشگێڕ و دژ بە داگیرکەری ڕووسیا و بەریتانیا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و هاوڕێی فاتە ڕەشی گەڵواخی بووە، کوڕی میرزا محەمەد وەزیری قوێخای گوندی نەڕان سەر بە سنە، باوکیان دوو ژنی هەبوو کە لە ژنی دووەمی سەنجەرخان و یەدوڵڵا خان لە دایکبوون، جەیران خانم  خۆشکی حاجی عەلی خانی کولیایی بووە کە لە کەسە نزیکەکانی ئەمیر ئەمجەد خانی کولیایی بووە. سەنجەرخان لە بنەماڵەی ناسراوی وەزیرییەکانی سنە بووە.
سەنجەر خان بەھۆی ناکۆکی فیروزەی خێزانی لە گەڵ ژنی خەلیل خان برای و کێشەی خۆی لە سەر میراتی باوکیەتی لە لایان خەلیل خان برای ناچار بوو گوندەکەی خۆی جێ بھێڵێت و ڕووی کردە ناوچەی کولیایی، لە پارێزگای کرماشان ، بوو بە چەکداری ئەمانووڵڵا خانی فەرھەنگ.
سەردار ئەکرەم، ئەو پاڵەوانە ئەفسانەییەی کورد بوو کە لە سەرەتای سەدەی بیستەم هەر دوو سوپای بریتانیا و روسیای شکستدا، ڕەزا شای ئێرانیش نەیتوانی دەستگیری بکات، 
 بەپێی هەندێک سەرچاوە بنەچە و ڕەچەڵەکی بنەماڵەی وەزیرییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی وەزیرستانی ئەفغانستان، بە پێی وتەکانی ( جەمال ئەحمەدی ئایین لێکۆڵەری مێژووی کورد ) سەردەمی شا عەباسی سەفەوی  ١٥٧١-١٦٢٩ زاینی  ئەحمەد خان کوڕی هەڵۆ خانی ئەردەڵان کە یەکێک لە گەورەترین و بەهێزترین میرەکانی ئەردەڵان بووە بۆ ماوەیەک وەک بارمتە لە ئەسفەهانی پایتەختی سەفەوییەکان بووە، ئەحمەد خان لە ئەسفەهان لەگەڵ پیاوێک بە ناوی خواجە ئیبرایمی بەزاز کە ئەویش بارمتە بوو و وەک هەندێک سەرچاوە دەڵێن پێدەچی خەڵکی وەزیرستانی ئەفغانستان بێ ئاشنا دەبێت، پاشان لە سەر داوای هەڵۆخان ئیبرایمی بەزاز لەگەڵ ئەحمەد خان دێتە سنە ناوەندی میرنشینی ئەردەڵان.
جەماڵ ئەحمەدی ئایین پێیوایە کە دواتر کاتێک لە ساڵی ١٠٤٦ کۆچی مانگی بەردی بناغەی شاری سنە دادەنرێت، وەزیرییەکان دێنە ناو شاری سنە و لە دروستکردنی شاردا رۆڵێکی بەرچاویان دەبێت، لە سەردەمی ئامانوڵڵاخاندا بە شێوەی فەرمی دەچنە ناو حکومەتی ئەردەڵانەوە، بە هۆی تواناکانیان لە بواری ژمێریاری و کار و باری دیواندا و پێویستیی ئەردەڵانییەکان بەم زانستە، وەزیرییەکان شوێن پێیەکی قایم بۆ خۆیان لەناو حکومەتی ئەردەڵاندا دروست دەکەن، بنەماڵەی وەزیری بە چوونە ناو دامودەزگای دەسەڵاتداریی ئەردەڵان، دەبنە خاوەن نازناو و پێگەی تایبەت بە خۆیان و نازناوی میرزا بە واتای سکرتێر و نووسەریان پێ دەبەخشرێت.
لە سەردەمی ئەمانوڵڵاخانی ئەردەڵاندا کەسێک  لە وەزیرییەکان بە ناوی میرزا لوتفوڵلا گوندی نەڕان دەکڕێت و لەو گوندە نیشتەجێ دەبێت، سەنجەرخان لە نەوەکانی میرزا لوتفوڵڵا بووە.
لەمبارەوە هونەرمەند عەباس کەمەندی لە  کتێبی داستانی سەنجەر خاندا دەنووسێت میرزا محەمەدی وەزیری نەڕانی باوکی سەنجەر خان ئامۆزای ئاسف دێوان بووە، 
 سەنجەرخان لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا بەهۆی قسە لە ڕوویی ئاسف دێوان و تاڵان کردنی مەخزەنەکانی ئاسف دێوان و هاوپەیمانەکانی و دابەشکردنی کاڵاکان لە نێوان خەڵکی هەژار و فەقیری ناوچەکە کە کەوتوونەتە قەیران بە دەستی ڕەزا شا و باج و خەراج ، دەکەوێتە بەر ڕقی ئاسف دێوان ، لە دوای دیدارێک لە گەڵ  فەیزۆڵاخان هەی بووە کە بۆ کڕینی ئاژەڵ دەچێت لەوێ لە گەڵ ئەمانۆڵڵا خانی فەرهەنگ ئاشنا دەبێت و چەکێک بە خەڵاتی لە لایان ئەمانۆڵڵا خان وەر ئەگرێت  لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ نەڕان ئەکەوێتە بەر گەمارۆی بە کرێ گیراوێک کە لە لایان ئاسف دیوانەوە نێردرا بوو ، بریندار دەبێت و کچەکەی فەیزۆڵڵاخان ڕزگاری دەکات .
جەمال ئەحمەدی ئایین پێی وایە کە هەرچەندە سەبارەت بە چوونی سەنجەرخان بۆ ناوچەی کولیایی بیر و بۆچوونی جیاواز هەیە و هەندێک دەڵێن لە کولیایی بووەتە سەردار لە لەشکەری ئەمیر ئەمجەدخانی کولیایی، بەڵام دروستترین بۆچوون هەر ئەوەیە کە لەوێ بووەتە چەکداری ئەمانوڵڵا خانی فەرهەنگ و لە ژێر کاریگەریی ئامانوڵڵا خان لە ڕووس و ئینگلیز بێزار بووە، لەو سەردەمەدا لەناو دەسەڵاتدارە خۆ جێیەکان ئەوانەی لە ڕووسەکانەوە نزیک بوون بە روسۆفیل ناسرابوون و ئەوانەشی لە بریتانیاوە نزیکبوون بە ئەنگلۆفیل ناویان دەرکردبوو، بەڵام ئەمانوڵڵا خان لایەنگری هێزێکی سێهەم بوو کە ئەڵمانیا بوو و ئەویش بە ئەڵمانۆفیل ناسرابوو، پاساویشی ئەوە بوو کە دوژمنی دوژمنەکەمان دۆستمانە.
سەنجەرخان پاش گەڕانەوەی لە ناوچەی کولیایی ڕووی کردە ناوچەی میاوروران سەر بە  دێولان نزیک سنە و هەندێک زەوی و زاری کڕی و بناغەی گوندێکی دانا و دەستی بە کاری جوتیاری و ئاژەڵداری کرد، لە گوندەکەی خانوو و زەوی بە جوتیارانی ناوچەکەدا دەدا و خەڵکی لە دەوری خۆی کۆکردەوە و هاوکات لەگەڵ جوتیاری و ئاژەڵداری دانیشتوانی گوندەکەی فێری ئەسپ‌سواری و مەشقی سەربازیش دەکرد.
جەمال ئەحمەدی ئایین دەڵێ هاوکات لەگەڵ بەهێزبوونی سەنجەرخان، لە ئێراندا  شۆڕشی مەشرووتە بەردەوام بوو، گەورەترین دەستکەوتی مەشرووتە، کەمکردنەوە و لاوازکردنی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بوو، هەربۆیەش حاکمی ویلایەتەکان کە لە ناوەندەوە دەستنیشان دەکران، دەسەڵاتیان کەمتر بووەوە و عەشیرەتەکان بەهێزتر بوون، هەر سەرۆک عەشیرەتێک چوار چەکداری هەبووایە، بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەگرتە دەست، سەنجەر خانیش لەو کاتەدا هەندێک چەکدار و سواری لە دەوری خۆی کۆکردبووەوە.
 لە سەردەمی سەردار مەحیەی ڕەشتیدا کە دانراوی حکومەتی مەشرووتە لە سنە بوو، سەنجەرخان کەوتە دژایەتیکردنی حکوومەتی ناوەندییەوە، لەو کاتەدا کە ڕەزاخان ( کە دواتر بووە شای ئێران) هێشتا ئەفسەرێکی قەزاقی بەکرێگیراوی حکومەتی ناوەندی بوو، بۆ دەستگیرکردنی سەنجەرخان چووە قەڵای میاوروران، بەڵام نەیتوانی دەستگیری بکات و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ناو و ناوبانگی سەنجەرخان لە ناوچەکەدا دەنگدانەوەیەکی زیاتری هەبێت.
لە جەنگی جیهانی یەکەمدا زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوونە شوێنی بەڕیەک کەوتنی سێ سوپای عوسمانی و روسیا و بریتانیا، حکومەتی ناوەندی قاجارەکانیش ئەوەندە لاواز بوونەوەی کە توانای پاراستنی خاک و خەڵکەکەی نەبوو لە داگیرکاری هێزەکان، سوپا داگیرکەرەکان بۆ دابینکردنی بژیوی سەربازەکانیان دەستیان بەسەر گەنم و عەمبارەکانی خواردەمەنیدا گرتبوو
و ئەمەش قاتو قڕی و گرانی و برسێتی لە ناوچە کوردییەکاندا لێ کەوتبووەوە، لەم سەروبەندەدا سەنجەرخان بۆ رزگارکردنی خەڵکەکە لەو نەهامەتیانە بە پشتبەستن بە خەڵکی ناوچەکانی سنە و کامیاران بەرەنگاری هێزە داگیرکەرەکان بووەوە.
عەباس کەمەندی لە کتێبەکەیدا سەبارەت بەم قۆناغەی ژیانی سەنجەر خان دەنووسێت سەنجەر خان کە هەستی بە قووڵایی قەیران و گوشاری زۆری سەر خەڵکی کردبوو، بە نامەیەک داوای لە حاکمی حکومەتی ناوەندی لە سنە کردبوو کە پشتیوانی لە خەڵک بکات و یارمەتی خەڵک بدات بۆ شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی هێزە داگیرکەرەکان، بەڵام حاکمی سنە لە دژی ئەم داواکارییە دەوەستێتەوە، سووربوونی سەنجەرخان لە سەر بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران دەبێتە هۆی نیگەرانی حاکمی سنە و بۆ ئەوەی پێش بە راپەڕینی سەنجەرخان بگرێت هێزێکی بریتانی بۆ سەرکوتکردنی سەنجەرخان دەنێرێت، لە ئەنجامدا شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای بریتانیا و سەنجەرخان ڕوو دەدات و بە تێکشکانی بریتانییەکان کۆتایی دێت، سەرکەوتن بەسەر بریتانییەکاندا دەبێتە هاندەرێک بۆ سەنجەرخان کە بەرەنگاری رووسەکانیش ببێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە بێ داواکردنی مۆڵەت لە حکومەتی ناوەندی و هیچ کەسێکیتر، دەکەوێتە شەڕێکی قورس لەگەڵ ڕووسەکان و لە ناوچەکە دەریاندەپەڕێنێت.
جەمال ئەحمەدی ئایین پێیوایە هەر لەم سەروبەندەدا کە بارگرانییەکی زۆر کەوتبووە سەر شانی خەڵک، عوسمانییەکان لەم دۆخە کەڵکیان وەرگرت و مەلاکان و سەرۆک عەشیرەت و کەسانی دیاری ناوچەکەیان هاندا بۆ ئەوەی جیهاد لە دژی ڕوسەکان رابگەیەنن، لە کاتی ڕاگەیاندنی جیهاددا، سنە لە ژێر دەستی ڕوسەکاندا بوو، هێزی  عەشیرەتەکان لە ناوچە جیاکانەوە هێرشیان کردە سەر سنە، یەکێک لە سەرکردەکانی شەڕ سەنجەرخان بوو کە توانیان ڕوسەکان لە شاری سنە دەرپەڕێنن.
لە دوای شکستی روسیا لەناو شاری سنە، سوپای ڕوس پاشەکشێی کرد بۆ بنکەیەکی سەربازی لەناوچەی بان‌ لەیلاخ کە پێشتر خۆیان دروستیان کردبوو، کاتێک هێزی عەشیرەتەکان دوای سەرکەوتن بە سەر ڕوسەکاندا شاریان جێ هێشت، دووبارە ڕوسەکان گەڕانەوە ناو شار و خەڵکی شار بۆ پاراستنی خۆیان بە پێشوازیانەوە چوون، سەنجەرخانیش بە ناچار شاری جێ هێشت و گەڕایەوە قەڵای میاوروران، دوای ئەم رووداوە ڕوسەکان بڕیاریان دا تۆڵە لە سەنجەرخان بکەنەوە و قەڵاکەیان گەمارۆدا، لەم شەڕەدا سەنجەرخان بە قورسی بریندار بوو و لە گوندی گەزگەزارە بۆ ماوەیەک خۆی شاردەوە تا برینەکەی ساڕێژ ببێت.
بەڵام عەباس کەمەندی دەڵێت کاتێک سوپای ڕوس بە فەرماندەیی کۆلۆنیل مامانۆف گەیشتە سنە و سەردار مەحیەی حاکمی حکومەتی ناوەندی ڕایکرد، لە سەر داوای خەڵک سەنجەرخان و کۆمەلێکی دیکە لە خانەکانی ناوچە لەگەڵ دوا خانی ئەردەڵان واتا عەباس خانی سەردار ڕەشید کە لە شاری ڕوانسەر بوو، لەگەڵ ڕوسەکان کەوتنە شەڕ و تا شاری قوروە ڕاویانیان نا،  لە لایەکی دیکەوە سوپای ئەڵمانیا و سوپای عوسمانی کە هاوپەیمان بوون چوونە ناو سنەوە، ڕوسەکان جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر سنە و سەنجەر خان ئەمجارەیان بە تەنیا هەموویانی لە شار دەرکرد و ڕاوی نان. بە هۆی ئەم ئازایەتی و قارەمانێتییەوە دەوڵەتی عوسمانی، نازناوی "سەردار ئەکرەم"ی پێ بەخشی. 
کەمەندی پێیوایە پێدانی نازناوی سەردار ئەکرەم ئەوەندەی دیکە پێگەی سەنجەرخانی بەرزکردەوە و وەک کەسێکی پیرۆز و ئەفسانەیی لەناو خەڵکدا ناوبانگی دەرکردبوو، ڕوسەکان کە تاکە هۆکاری تێکشکانی خۆیان لە سەنجەرخانەوە دەدیت، دەستیان دایە گەمارۆدانی گوندی میاوروران و قەڵای سەنجەرخان، سەنجەرخان بۆ شکاندنی گەمارۆیەکە داوای لە حکومەت کرد یارمەتی بدات، شێخ مەردۆخی سنە کە بۆ یارمەتی وەرگرتن بۆ سەنجەرخان ڕووی لە هەر کەس نا، بە بێ هیوایی ناردیانەوە، هەربۆیە شێخ کە دۆستایەتیکی نزیکی لە گەڵ سەنجەر خان بوو و هەموو کات پاڵپشتی قسەکانی یەک بوون و دژی داگیرکەر و لە بیری خەڵک دا بوون و هاوڕا بوون بە ناچاری بە خۆی بە سی سوارەوە ڕووی لە قەڵای میاوروران کرد، بەڵام بەر لەوەی شێخ بگات، سەنجەرخان گەمارۆی سەر قەڵاکەی شکاندبوو و روسەکانی ناچار کردبوو پاشەکشێ بکەن، لەم شەڕەدا بوو کە سەنجەرخان بە قورسی بریندار ببوو.
سەبارەت بە پاشەکشێی یەکجاری سوپای روسیا لە رۆژهەڵاتی کوردستان جەمال ئەحمەدی ئایین پێیوایە ساڵی ١٩١٧ کاتێک شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕوسیا ڕووی دا،یەکێتی سۆڤیەت بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە ئێران دابوو و دوای بریارەکەش هێزەکانی ڕوسیا لە ڕێگەی مەنجیلەوە بەرەو سۆڤیەت گەڕانەوە و میرزا کووچکی جەنگەڵیش لە باکوری ئێران ڕێگەی پردی مەنجیلی بۆ دەربازبوونیان ئاوەڵا کردبوو، هەر بۆیە ئەو بۆچوونە راست نییە کە دەڵێن سەنجەرخان ڕوسەکانی تا پردی مەنجیل لە باکووری ئێران ڕاونا.
عەباس کەمەندیش لەمبارەیەوە دەڵێت شەڕ لەگەڵ ڕوسەکان کێشرایە ناوچەکانی دیواندەرە و سەقز و لە زۆربەی شەڕەکاندا سوارەکانی سوپای سەنجەرخان و فاتە ڕەش توانیان ڕوسەکان تێک بشکێنن و ئەو ناوچانە ڕزگار بکەن، سەنجەر خان بە هاوکاری یەکێک لە حاکمانی ناوچەی سەقز و بۆکان بە ناوی حیشمەتولموڵك خان، ڕوسەکانی تا پردی مەنجیل ڕاو نا و نامەیەکی بۆ میرزا کوچک خانی ناسراو بە سەرداری دارستان نووسیبوو و داوای کردبوو ڕێگەی دەربازبوونیان لێ بگرێت.
پاش کۆتایی هاتنی شەڕ حکومەتی ئێران بۆ چاوترسێن کردنی عەشیرەت و سەرۆک خێڵەکان و چەک کردنیان بە پلانێکی نوێ هەندێک کەسی نوێی وەک حاکم و فەرماندەی سوپا ڕەوانەی کوردستان کرد.

کەمەندی لەمبارەوە دەڵێت لە دوای سەردار مەحیەی ڕەشتی، محەمەد خانی شەریفولدەوڵە کە خەڵکی کاشان بوو بووەتە حاکمی سنە، شەریفولدەوڵە پیاوێکی دڵڕەق  و بە فێڵ و تەڵەکە بووە و زۆربەی خانەکانی ناوچەی لە ناو برد. شەریفولدەوڵە بە فێل و تەڵەکە ویستی لەگەڵ عەشیرەتەکانی مەندوومی و گەڵواخی ئاشتی بکات و داوای یارمەتی لە سەنجەرخانیش کرد، سەنجەرخان کە لە شەڕ و کوشتار لە ناوچەکەدا بێزار ببوو و دەیزانی ئەگەر شەریفولدەوێە هێرش بکاتە سەر ئەم عەشیرەتانە، ئەوا رەحم بە ژن و منداڵ و پیر و پەک کەوتەش ناکات، بەڵێنی هاوکاری دا، هێشتا لە قۆناغی دانووستاندابوون کە شەریفولدەوڵە هێرشی کردەسەر عەشیرەتەکانی مەندوومی و گەڵواخی، سەنجەر خان لە دژی ئەم هێرشە وەستایەوە و شەریفولدەوڵەی جێی هێشت و وتی من نابمە هاوبەشی ئەم تاوانە.

شەریفولدەوڵە ڕقی لە سەنجەر خان هەڵگرت و پلانی کوشتنی داڕشت، لە ئەنجامدا خەلیل خانی برای سەنجەر خان بە ئاسف دێوانی ڕاگەیاند ئامادەیە سەنجەرخان لە ناو ببات بە مەرجێک کە لە دێوانی شەریفولدەوڵەدا جێی بکاتەوە،  لە مانگی موحەڕەمی ساڵی ١٣٣٧ی کۆچیدا خەلیل خان بە پیلانێک سەنجەرخانی بانگهێشتی ماڵی خۆی کرد و بە دەستی چەکدارەکانی خۆی دەیکوژێت.
بەڵام ئەحمەدی ئایین رووداوەکە بە جۆرێکی دیکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت سەنجەرخان پاش ساڕێژبوونی برینەکەی کە ماوەی ساڵێک زیاتری خایاند، گەڕایەوە نێو قەڵای میاوروران و لەم سەروبەندەدا هەندێک ڕووداوی نوێ هاتنە ئاراوە، یەکێک لەو ڕووداوانە دامەزراندنی ئەنجومەنێک بوو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دەسەڵاتی شای ئێران، سەنجەرخانیش بە هاوکاری چەند کەسێک ئەنجومەنێکیان بە ناوی ئەنجومەنی دیموکرات لە شاری سنە دامەزراند. 
ئەم رووداوانە هاوکات بوو لەگەڵ لادانی  ئەحمەدشای قاجار لە سەر حوکم، شوێنگرتنەوەی لەلایەن رەزا شاوە، یەکەم کاری ڕەزاشاش قەڵاچۆڵ کردن و چەک کردنی عەشیرەتەکان بوو، شەریفولدەوڵەی کاشانی ناردە ویلایەتی کوردستان، شەریفولدەوڵە بە هاوکاری هەندێک کەس لە ناوچەکەدا دەستی کرد بە چەک کردن عەشیرەتەکان کرد و  یەکە بە یەکە سەرۆک عەشیرەتەکانی بە دەستبەسەرکراوی ڕەوانەی تاران کرد و لە سێدارەیان دان، هەر بۆیە لە سنە بە شەریف قەساو ناوی دەرکردبوو.
لەم کاتەدا سەنجەرخان هەر لە قەڵاکەی خۆیدا مایەوە و خۆی بە دەستەوە نەدا، دوو هاوڕێی نزیکی هەبوو بە ناوەکانی شێخ ئیبراهیم شابازی و سالار نیزام، کاتێک ئەم دوو هاوڕێیەی کوژران سەنجەرخان زۆر تەنیا کەوت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی حکومەت نەیانتوانی دەستگیری بکەن، چونکە هەم قەڵای بوو، هەم هێزی چەکداری هەبوو، هەمیش دەوڵەمەند بوو و دەستی بە سەر زەوییەکانی ئاسف دیواندا لە بان‌ لەیلاخ گرتبوو و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە موڵکی دایکیەتی و ئاسف دێوانی لە خۆی توڕە کردبوو، ئاسف دێوانیش بۆ سڕینەوەی مەترسیی سەنجەر خان، خەلیل خانی برای سەنجەر خانی لە دژی هاندا، خەلیل خان ،سەنجەر خانی بە بیانووی میوانییەک بانگهێشتی ماڵەکەی خۆی کرد، سەنجەر خان متمانەی بە براکەی کرد و لە قەڵاکەی هاتە دەرەوە و چووە ماڵی براکەی لە گوندی نەڕان، کاتێک بۆ دەستنوێژگرتن لە ماڵەکە هاتە دەر، لەلایەن چەکدارانی خەلیل خانەوە کوژرا، یەدوڵلاخانی برا و ئەحمەدخانی ئامۆزاشی هەر لەو میوانییەدا کوژران، هەرچەند خەلیل خان دواتر لەم کردەوەی خۆی پەشیمان بووەوە بەڵام بێ‌سوود بوو و بە براکوژ ناوی دەرکرد.
بە بڕوای ئەحمەدی ئایین سەنجەرخان ئەگەر بە دەستی براکەشی نەکوژرابایە، ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕەزاشا هەر دەیکوشت وەک چۆن هەر لەم سەروبەندەدا میرزا کوچک خانی لە باکوری ئێران و شێخ خەز عەلی خوزستان و سمایل ئاغای سمکۆ و زۆر سەکردەی دیکەی کوشت.

 


حەمەتاڵی بانە

محەممەد ناسراو بە "حەمە تاڵی بانە کوڕی فەقیح حەمە میرزا، ڕەنگە هەمان یونس خان بێت؛ میری میرنشینی بانە لە دەوروبەری ساڵی ١٢٦٩ی زایینی، ٢٥ ساڵ پێش جەنگی جیهانی یەکەم ١٩١٤-١٩١٨ لە شاری بانە لەدایک بووە. لە زمانی کوردیدا بە محەمەد پێی دەوترێت (حەمە).

حەمە تاڵ نازناوێک بوو کە لە تەمەنی ١٠-١٥ ساڵیدا لەلایەن کەسانی دەوروبەریەوە بە هۆی چرچ و لۆچی دەموچاویەوە پێی دەدرا و لەو کاتەوە هاوڕێی بەردەوامی بوو. سیفەتی تاڵ بە واتای روخساری سامناک دێت.

شاری بانە چەندین پیاوی ئازا و بوێری لە سنگی خۆیدا پەروەردە کردووە، خەباتکاری زۆر لێهاتوو و ئازا و سوار و تەقەکەر لەم ناوچەیەدا ژیاون، کە ماوەیەکی زۆرە قسەی گەل و گەلان بوون و ئەم خاکەیان سەربەرز کردووە.

 یەکێک لەو چەکدارانە حەمە تاڵ بوو کە ناو و ناوبانگی لە ئێران و عێراق ئاڵۆزە و سنوورەکانی ئێرانی شکاندووە. کاتێک "ڕۆستەم خان ساوان هەواڵی  ئازایەتییەکەی بیست؛ حەمە تاڵی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی بچێتە ناو هێزەکەیەوە و لە بەرامبەردا وەک پاداشت زەوییەکی زۆری پێدا. حەمە تاڵیش قبووڵی کرد. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهۆی سوارچاکی و ئازایەتییەکەیەوە زیاتر لە لای ڕۆستەم خان خۆشەویستی زیاتر دەبوو.


لە ساڵی ١٩١٤ کە ئاگری جەنگی جیهانی یەکەم دەهات. تورکیا بە پێی پیلان دەنگۆی لەنێو گەلانی موسڵماندا بڵاوکردەوە کە شەڕەکە لەسەر ئیسلامە و بۆ پاراستنی ئیسلام دژی ڕووسیای کافر بە شەڕ هاتووین . 

لە کاتێکدا هیچ کام لە هاوپەیمانەکانی حکومەتی تورکیا موسڵمان نەبوون. هەروەها خەڵکی بانە بە بیرۆکەی قوربانیدان و ئازایەتی بۆ دۆزی ئیسلام شەڕی دژی ڕووسیایان قبوڵ کرد.

شێخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە پیاوانی ئایینی شاری بانە، لە کۆبوونەوەیەکدا لە مزگەوتی گەورەی ئەو شارە ڕایگەیاند، شەڕی موسڵمانان و کافرانە و خەڵکی دژی ڕووسیا هان دا. 

حەمە تاڵیش وەک هەموو فەرماندە جەنگییەکان خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکرد و ئاڵای موجاهیداتی لەسەربانی قازی عەبدولڕەحمان هەڵکرد.

 کاتێک پیاوانی ئایینی و شێخەکان هەستیان بەوە کرد کە شەڕی تورکیا بۆ پاراستنی ئیسلام نییە، لە شەڕەکە کشانەوە و حکومەتی تورکیاش فەرمانڕەوا و خانەکانی کوردستانی کۆمەڵکوژ کرد.

 بە گوتەی بابامەردۆخ دوای ڕاگەیاندنی بێلایەنی، حکومەتی عوسمانی دەستی کرد بە شەهید کردنی جەنگاوەر و قارەمانەکانی کورد ؛ وەک سەیفەدین حاکمی سەقەز، سەردار مەکری حوسێن خان، شێخ بابەکڵ غەوس ئاوای سیمینه  و حەمە تاڵ دەکوژێت، کە بە گوتەی عوسمانییەکان پلانیان دانابوو یەک لە دوای یەک دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی پێکبهێنن.

دوای شەڕی یەکەمی جیهانی لە ساڵی ١٩١٨ حکومەتی تورکیا بە دەستی نەیارانی لەت و پاش کرا لە دوای  هەشت ساڵ بانە پەیویست بوو بە وڵاتی ئێرانەوە و لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی دەر هات . ڕووسیا شەڕی ڕاگرت و کوردستانی بەجێهێشت کە کردبووی بە وێرانە.

 

دوای جیابوونەوەی تورکیا و بریتانیا  و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە کۆنفرانسێکدا بەناوی کۆنفرانسی سیڤەر لە ساڵی ١٩٢٠ بڕیاریاندا حکومەتێک لە پارێزگای موسڵ دابمەزرێنن بە ناوی حکومەتی کوردستان، بەڵام لە کۆنفرانسی لۆزان و ڕێککەوتنی پێشوودا پەشیمان بوون و هەڵیانوەشاندەوە .

 شێخ مەحمود ناسراو بە شێخ مەحمودی نەمەر ، دژایەتی خۆی بۆ ئەم کارە دەربڕی و بەو هۆیەشەوە شێخ دەسبەسەر کرا و بنەماڵەکەی بەهەمان شێوە لەڕێگەی سنووری باشماخی مەریوانەوە چوونە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

حەمە تاڵ کە هەواڵەکەی بیست، چووە پێشوازی لە بنەماڵەکەی بکات و بردیانی بۆ ماڵی حەبیبوڵڵاخانی تیلەکۆ و ڕۆستەم خان و چەند ڕۆژێک لەوێ مانەوە و بەو پەڕی ڕێز و حورمەتەوە پێشوازییان لێکرا.

لەم سەردەمەدا ڕەزاشا کە پشتیوانی لە بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی بریتانیەکانی  لە ئێراندا دەکرد؛ بۆ خزمەتێکی باش بە بریتانیا و سزادانی ئەو کەسانەی کە مافی پەنابەرییان بە نەیارانی بریتانیا داوە، لە ساڵی ١٩٢٠ محەمەد خان نازناوی شەریف دەوڵە لە کاشانەوە؛ و ناسراو بە شەریف قەساب، فەرمانڕەوای پارێزگای کوردستان، لەگەڵ ئەفسەرێکی بریتانیدا  ڕەوانەی بانە و ڕۆستەم خان و حەبیبوڵڵاخانی تیلەکۆی بە تاوانی پشتیوانی شێخ مەحمودی نەمر لە سێدارە دا.

 ئەمەش حەمە تاڵی زۆر دڵتەنگ کرد، دوای ئەم ڕووداوە حەمە تاڵ کە بەرامبەر خانەوە ستەمێکی گەورە کراوە، بڕیاریدا گیانی خۆی بەخت بکات بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ڕۆستەم خان و وەرگرتنی مافی ئەم ستەم لێ کراوە.

 خەباتی خۆی بە گرتن و بڕینی گوێ و لووتی ئەو موەزەفانە دەستپێدەکات کە لە شاری سنەوە هاتبوون و بە ناوی باجەوە هێرشیان ئەکردە سەر ماڵ و موڵک و شەرەفی خەڵک لە گوندی "شۆی" و بۆ ماوەی چەند ساڵێک دژی حکوومەتی ڕەزاشاو حکوومەتی عێراق خەباتی کرد، و بەهۆی ئەمەوە حکوومەتی ڕەزاشا فەرمانی دەستگیرکردنی حەمە تاڵی بانەی دەرکرد.

سەرە ڕای هەموو هەوڵ و تێکۆشانێک، حەمە تاڵ  دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی قەسر کرا کە ئەوکات پڕ بوو لە نووسەر و شاعیر و فەرماندەی زل هێز و کەسانی سیاسی. حەمە تاڵ دوای هەشت ساڵ لە زیندانی قەسر هەڵهات و گەڕایەوە بۆ کوردستان ، هەرچەندە هێزەکانی حکومەت زۆر بە دوایدا دەگەڕان بەڵام لە هیچ شوێنێک نەدۆزراوە بۆیان ، حەمەتاڵ هەست دەکات لە  کوردستان ناسراوە؛ ڕێگای ڕۆژهەڵات دەگرێتە بەر و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی لە باخەکانی خوراسان وەک کرێکار کار دەکات.

حەمە تاڵ چەند ساڵێک لە خوراسان و سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان ژیاوە و تەنانەت چەند مانگێک لە ئەفغانستان بووە. لەدوای بەحری عۆمان و بەحری فارس گەیشتە بەندەر عەباس و خووزستان و لوڕستان، لەوێشەوە دەچێتە ئیلام و کرماشان و لە قەسر شیرینیشەوە بۆ باشووری کوردستان و لە سلێمانی نیشتە جێ ئەبێت و دووبارە ئەبێتەوە حەمە تاڵەکەی جاران ، لەوێش دیسان چالاکیی دژی ڕژێمی ئیمپراتۆری ئێران دەست پێ دەکاتەوە.

 چەند جارێک لە عێراق زیندانی کراوە، بەڵام بە کاریگەریی حەپسەخانی نەقیب ئازاد ئەکرێت.

زانراوە لەم کاتەدا کەسێکی دیکەی خەڵکی سنە بە ناوی سەی عەتای بانی چۆ لە کاتی ململانێ لەگەڵ موەزەفە ناوخۆییەکان یەکێکیان دەکوژێت و بەرەو عێراق هەڵدێت. 
لە باشووری کوردستان چاوی بە حەمە تاڵ دەکەوێت و دەبێتە هاوپەیمانی دژی حکومەتی ئێران و بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم دووانە هێرشیان بۆ سەر خاکی ئێران ڕێکخست و بوونە مەترسیدارترین دوژمنی حکومەتی ئێران.

دوای ئەوەی حکومەتی ئێران زۆر نامەی بۆ بەغدا نوسیوە بۆ دەستگیرکردنی حەمە تاڵ بەڵام بێ ئەنجام بوو ، بڕیار دەدات بە شێوازێکی تر مامەڵە بکات و ئەوان دۆستایەتی "سید عەتای بانی چۆ" و حەمە تاڵ بەکاردەهێنن بۆ جێبەجێکردنی پیلانە ترسناکەکەیان و دوای ماوەیەک ململانێیەکی کەمی گێژاوی لە نێوان سەی عەتا و حەمە تاڵ دروست بوو و خاکیان لە نێوان خۆیان و پێشمەرگە کانیان دابەشکرد. 

شارەکانی سەقز و بانە بۆ حەمە تاڵ و هاوپەیمانەکانی و شارەکانی مەریوان و سنە و شارۆچکەی دیواندەرە بۆ سەی عەتا و هاوپەیمانەکانی دیاری کران.
 دوای ماوەیەک حەمە تاڵ لە گوندی هەنجیران لە نزیک شاری مەریوان لە شەڕێکی دەست بە دەست بە دەستی سەی عەتا کوژرا.

 لە هەندێک سەڕچاوەکان باس لەوه ئەکەن کە به خیانەتی "سەی عەتا" حەمه تاڵ ده ستگیر و گوله باران کرا ، یان ئەڵێن سەی عەتا لە نێو خەو دا حەمە تاڵ شەهید ئەکات.
 جێگای ئاماژەیە لە کتێبی مامۆستا محەممەد ئیمامی وا نووسراوە کە گوایە سەی عەتا کەسێک بە نێو بلە خەزان بە کرێ ئەگرێت و لە گەل یەک حەمەتاڵ شەهید ئەکەن .


سەی عەتا بەم کارە پێی وابوو ناوەی لە مێژوودا نەمر دەبێت و هەر لە بیری خەڵک دا ئەمێنێتەوە ، بەڵام بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئەوە حەمە تاڵی بانە بوو کە ناو و ئازایەتی و پیاوسالارییەکەی لە مێژوودا و لە زمانی خەڵکدا بە نەمری ماوەتەوە.

دەوڵەتی ئێران بۆ ئەوەی نێوی حەمەتاڵ بە چەتە و دز دەر کات کەسێک بە نێو عەباس ئەکاتە فەرماندەی سنووری بانە و مەریوان پێ ئەڵێن بە نێو حەمەتاڵ لەو سنوورانە هەرچێک ئەتوانێت تاڵان و چەتەیی بکات کە حەمە ڕەشی خانی بانە بۆ تۆڵە سەندنەوەی حەمە تاڵ لە نێو پادگان عەباس ئەکوژێت.

لە دوای ئەمانە جاش قەڵەمێک بۆ ئەوەی نێوی حەمەتاڵ خراپ کات ئاوا ئەنووسێت 

هەناری گوڵ هەناری

هەناری دانە دانە 

سەر ڕێگەکەت لێ ئەگرم 

وەک حەمە تاڵی بانە .

ئەم هۆنراوە تێ گەیشتنەکەی بەم جۆرەیە : 
هەناری گوڵ هەناری 

هەناری دانە دانە 

دژ بە زاڵم ڕاوەستن

وەک حەمە تاڵی بانە 

بە داخەوە کاتێک ئەڵێن سەر ڕێت لێ ئەگرم وەک حەمە تاڵی بانە بیسەری ئەو بەندە زۆرتر وەک چەتە و دز بە حەمەتاڵ ئەڕوانێت لە کاتێک حەمە تاڵ تەنیا دژ بە زاڵمان و خۆ فرۆشان ڕاوەستاوە ، هەر کەسێکیش سەوداسەر و خولیای دڵدار کەی بوایە هەستی بەوە بکردایە دڵدار کەی لێ دوور دەکەوێتەوە بەو چەشنەی ئەی چریکاند 

ئاوی کانی کیژانێ 

رێواسە کەی کەلی خانێ

سەر ڕێکەت لێ ئەگرم وەک حەمە تاڵی بانە .


حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران

حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران, له‌ ١٣ی خەرمانانی ٢٦٤١کوردی بەرانبەر بە 23.9.1941 زایینی له‌ ئاوایی ساروقامیش, له‌ ناوچه‌ی بۆكان, له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتۆته‌ دنیا. بابی له‌ بنه‌ماڵه‌ی بوداق سوڵتان (له‌ فه‌رمانڕه‌وایانی موكری) و دایكی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانیش چه‌ند سه‌ده‌ فه‌رمانڕه‌وای كوردستان بوون. 
مامۆستا سۆران بێجگه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شاری له‌نده‌ن  كولیژه‌كانی
( Trinity, Sent Jorj, Dtanford) له‌ ئینگلستان زمانی ئینگلیسی خوێندووه‌ و وه‌ك پسپۆڕی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی له‌ تاران كاری دەکرد  و له‌ ساڵی ٢٦٦٥ هه‌تا ئه‌مڕۆ وه‌ك شاعیرو نووسه‌ر و وه‌رگێر به‌رهه‌مه‌كانی به‌ زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كەرد، به‌شێك له‌ گرینگترین كار و چالاكییه‌كانی مامۆستا "سۆران" بریتین له‌: نووسینی نزیكه‌ی ٢٠ كتێب به‌ زمانه‌كانی كوردی، فارسی، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و ئه‌زموونی ٤٠ ساڵ وه‌رگێڕان له‌ زمانه‌كانی كوردی، ئینگلیزی، فه‌رنسی، ئه‌ڵمانی و رووسی.كه‌ گوڵبژێرێكیان به‌م چه‌شنه‌یه‌: 
١.   شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌گزاده‌ به‌ زمانی فارسی له‌ ساڵی ٢٧٦٥ کوردی  له‌ شاری ته‌ورێز چاپ كراوه‌. 
٢.  دیوانی سوران, هه‌ڵبژارده‌ی هونراوه‌كانی له‌ ساڵی٢٦٦٨کوردی  له‌ ته‌ورێز چاپ كراوه‌.( ئه‌م كتێبه‌ و كتێبی« چریكه‌ی كوردستان»ی حه‌سه‌ن زیره‌ك تاقه‌ كتێبن كه‌ له‌ ده‌وره‌ی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی رژێمی په‌هله‌وێدا چاپ كراون. ئه‌وه‌ی چۆن سه‌رڕای یاساخ بوون ئه‌م دوو كتێبه‌ چاپ كراون پرسیارێكه‌ كه‌ نووسه‌ر حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران له‌ نووسراوه‌یه‌كدا وڵامی ده‌داته‌وه‌ و خانم مێدیا زه‌ندیش له‌ كتێبی زمانی دوولا دا باسی لێوه‌ ده‌كات) 
٣. ئه‌شكه‌نجه‌ و كوشتاری بنه‌ماڵه‌ێكی كورد, به‌ زمانی ئینگلیسی له‌ ساڵی ٢٦٧٨کوردی  له‌ له‌نده‌ن چاپ كراوه‌. 
٤. هونراوه‌ و په‌خشان, كۆمه‌ڵه‌ هونراوه‌ و په‌خشان چاپی تاران. 
٥.  كه‌ماجاڕ كۆمه‌ڵه‌ هونراوه‌ له‌ تاران چاپ كراوه‌. 
٦. زمان وئه‌ده‌ب باسی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی چاپی تاران. 
٧. كتێبخانه‌ی سۆران( بیبلۆگرافی كوردی ) له‌ سێ به‌رگدا به‌ زمانی كوردی كه‌ له‌ ساڵی ٢٦٧٦ک هه‌تا ئێستا كاری له‌ سه‌ر ده‌كرێ. به‌رگی هه‌وڵ ساڵی ٢٦٧٩ک له‌ له‌نده‌ن چاپ كراوه‌. 
٨.  داری مازو  باسی هه‌مه‌ ڕه‌نگی زمان و ئه‌ده‌ب به‌ زاراوه‌گه‌لی سۆرانی, هه‌ورامی, كه‌لوری. له‌ تاران چاپ كراوه‌. 
٩. كانی سارد په‌خشان له‌ تاران چاپ كراوه‌. 
١٠. باڵه‌ كۆلاره‌ باسی نامه‌ نووسین و زمانناسی كوردی له‌ تاران چاپ كراوه‌. 
١١.یاسای هه‌تاو, رۆمان له‌ ژێر چاپ دایه‌. 
١٢. ناوی كیژان و كوڕانی كورد (ناونامه‌ی كوردی) له‌ ژێر چاپ دایه‌. 
١٣. به‌یان  كۆمه‌ڵه‌ هونراوه‌. له‌ ژێر چاپ دایه‌. ( به‌یان ناوی چیایه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی هه‌وشار) 
١٤.  فه‌یزوڵابه‌گی یه‌كانی بۆكان به‌ زمانی ئاڵمانی هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ دوكتور W. Rudolf ئه‌م كتێبه‌ له‌ لایه‌ن دوكتور ن.عه‌بباس ئه‌حمه‌دده‌وه‌ هه‌ڵگه‌ڕاندراوه‌ته‌ سه‌ر كوردی. 
١٥. یاسای هه‌تاو ( ڕۆمان) چاپ ده‌كرێ. 
١٦. فه‌رهه‌نگی فارسی ـ كوردی (بچكۆلانه‌)  به‌ر له‌ ساڵی ٢٦٧٩ک پێش نوسخه‌ی لێ چاپ كراوه‌ 
١٧.  وه‌رگه‌ڕاندنی بابه‌تی زانستی, فه‌ننی و تێكنۆلۆژی له‌ زمانگه‌لی ئوروپی بۆ سه‌ر زمانی فارسی. 
١٨. چاپی ژماره‌ێكی زۆر وتار له‌ سه‌ر زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ له‌ گۆواره‌كاندا. 
١٩. به‌شداری له‌ كۆڕوكۆمه‌ڵ و سمینار و پێشكه‌ش كردنی هونراوه‌ ووتار. 
٢٠. وتنه‌وه‌ی ده‌رسی زوان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌ زانستگای عیلم و سه‌نعه‌تی تاران له‌ ساڵی ٢٧٠١ک و ٢٧٠٢ک و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی كۆڕی كورده‌كانی تاران. 
حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران  دانشتووی شاری تارانه‌ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆڕی كورده‌كانی تاران بوو بورەی یەکگرتوی کورد .
مام وه‌ستا سۆران سالی ٢٧٠٨ کاندیدی وه‌رگرتنی "جایزه‌ی صلح نوبل" بوو.
خۆی له‌ زمانی گۆرانه‌وه‌ ده‌ڵێ « ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم ناكه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه‌ستم» ئه‌وه‌ش ڕێگای دورو درێژی نووسه‌ر دیار ده‌كات.
شاعیری به ‌ئه‌زموون و لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ری ناسراوی كورد مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح ناسراو به‌ "سۆران" نیوه‌ڕۆی  چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٠٩به‌ هۆی جه‌ڵده‌ له‌ ماڵی خۆی له‌ شاری كه‌ره‌ج ماڵئاوایی له‌ ژیان و جیهانی نووسین كرد.                              .

ته‌رمی مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران، به‌ به‌شداری هه‌زاران کوردستانی له‌ شاری بۆکان به‌ خاک سپێدرا. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئێران ڕێگه‌یان نه‌دا که‌ ته‌رمی مامۆستا سۆران، له‌ شوێنی له‌ دایک بوونی، واتا له‌ گوندی سارووقامێش به‌ خاک بسپێردرێت.      

سه‌ره‌ڕای پێداگری بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران، هێزه‌کانی ڕژیم به‌ به‌هانه‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی، ڕیگه‌یان نه‌دا که‌ ته‌رمی مامۆستا سۆران له‌ گوندی سارووقامیش به‌ خاک بسپێردرێت.


شێخ سەعیدی پیران

شیخ سەعید لە دایکبووی  ١٨٦٥ لە ناوچەی پاڵۆ بووە، یەکێکە لە شێخە بەرزەکانی  نەقشبەندی . لەپاش مردنی باپیرەی شیخ عەلی ، باوکی ناوچەی پاڵۆی بەجێ ھێشتووە و ڕووی کردووەتە شاری خنیس.
 شێخ سەعید خوێندنی ئایینی لەو شارە تەواو کردووە، پایە و ڕیزی کۆمەڵایەتیی شێخ و زیرەکی و لێھاتوویی و دەوڵەمەندی بووەتە ھۆی سەرەکی بۆ ئەوەی کۆمەڵەی سەرخۆبوون پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و پتەو بە شێخ سەعیدەوە بکات لە کۆتاییی ھاوینی ١٩٢٣ یوسف زیبا کە سەرۆکێکی بزووتنەوەی کورد و نائیبی کۆنی شاری بەتلیس بووە لە پەرڵەمانی تورکیەدا، چووەتە خنیس بۆ خزمەتی شێخ سەعید و ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی بڕیاری ھەڵگیرسانی شۆرشێکی نوێ بدەن.
 لە زستانی ١٩٢٣ تا ١٩٢٤ سەرۆک ھۆزەکان و ئەندامە چالاکەکانی کۆمەڵەی سەرخۆ بوون کۆبوونەوەی فراوانیان لە ناوچەی پاڵۆ بەست کە تێیدا باس لە فراوانکردن و خۆسازدان بوو بۆ چالاکی کردن لە پێناو بزووتنەوەی نھێنی و خۆ ئامادەکردن بۆ ڕاپەڕینی نوێ بۆ سەربەخۆییی کوردستان.
ئەم کار و بڕیارەش تا ڕادەیەکی بەرفراوان بە یارمەتیی شێخ مەحموودی حەفید و سمکۆی شکاک بوو، ھەروەھا بڕیار درا نووسراوەیەک دەربارەی پاڵپشتیی نەتەوەی کورد بۆ کۆمەڵەی نەتەوەکان عیبە الامم بنێرن. خالید جەبری و یووسف زیبا چالاکترین ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون کە ھەموو بڕیارە گرینگەکانی کۆمەڵەیان دەگەیاندە دوورترین ناوچەکانی کوردستان و ئامادەیییەکی ھەمیشەییان لەنێوان سەرۆک ھوزەکاندا پەیدا کردبوو، ھەروەھا پەیوەندیان لەگەڵ پارتی جمھووری پێشکەوتووی تورکیا پەیدا کردبوو کە لە پاییزی ساڵی ١٩٢٥ دامەزرابوو، بەڵام بە ھۆی خیانەتکاریی سەرۆکەکانی ھۆزی خورمیک کە دەنگوباس و خۆ ئامادەکردنی گەیاندە یاساوڵانی ڕژیمی تورکیا، بە بڕیاری مەستەفا ئاتاتورک، یوسف زیبا و خالید جەبری بەگ گیران و ڕەوانەی زیندانی بەتلیس کران، لەپاش گرتنی ئەم دوو سەرکردەیە کۆمەڵە وەک پێویستییەکی گرینگ بەپەلە بڕیاریان دا کە شیخ سەعیدی پیران ھەڵبژێردرێت و بکرێت بە سکرتێری کۆمەڵەی سەرخۆبوون
شۆڕشە ئاگرینەکەی شێخ سەعیدی پیران :

ئه‌م کارو بڕیاره‌ش تا ڕاده‌یه‌کی به‌ر فراوان به‌ یارمه‌تی  شێخ مه‌حمودی حه‌فید  و سمکۆی شکاک بوو ، هه‌روه‌ها بڕیار درا یاداشتێک ده‌رباره‌ی پشتگیری نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان عێبه‌ اڵامم بنێرن  سه‌رهه‌نگ خالید جه‌بری و  یووسف زیبا چالاکترین ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبون بوون که‌ هه‌موو بڕیاره‌ گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان ده‌ گه‌یانده‌ دوورترین ناوچه‌کانی کوردستان و ئاماده‌ییه‌کی هه‌میشه‌ییان له‌ نێوان سه‌رۆک هوزه‌کاندا په‌یدا کردبوو ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارتی جومهووری پێشکه‌وتووی تورکیا په‌یدا کردبوو که‌ له‌ نێوان پاییز و زستانی  ساڵی ١٩٢٥ دامه‌زرابوو ، به‌ڵام به‌هۆی خیانه‌تکاری سه‌رۆکه‌کانی هۆزی خورمیک  که‌ده‌نگ و باس و خۆئاماده‌کردنی گه‌یانده‌ یاساوڵانی ڕژیمی تورکیا ، به‌ بڕیاری مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک ، یوسف زیبا و خالید جه‌بری به‌گ گیران و ڕه‌وانه‌ی زیندانی به‌تلیس کران ، له‌پاش گرتنی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه‌ کۆمه‌ڵه‌ وه‌ک پیویستیه‌کی گرنگ به‌په‌له‌ بریاری دا که‌  شیخ سه‌عیدی پیران  هه‌ڵبژێردرێت و بکرێت به‌ سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبوون . 

شیخ سه‌عید  له‌ پاش هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ بڕیاری هه‌ڵگیرسانی مه‌شخه‌ڵی بزووتنه‌وه‌ی چه‌‌کدارانه‌ی دا ، به‌ڵام زیاتر ده‌یویست بڕیاره‌که‌ مۆری کوردستانی گه‌وره‌ی پێوه‌ دیاربێت له‌به‌ر ئه‌وه‌  عه‌لی ڕه‌زای کوڕی نارده‌ شاره‌کانی دیاربه‌کر و حه‌ڵه‌ب بۆ زانینی بیرو بۆچوونی سه‌رۆکه‌کانی کورد لە سووریا و عێراق و ئیران ، بۆ زیاتر ڕێک که‌وتن له‌سه‌ر کاتی گشتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ ، له‌ پاش کوبونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ شاری حه‌ڵه‌ب ، هه‌مووان گه‌یشتنه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که‌ مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد به‌ بێ شۆڕشێکی چه‌کدارانه‌ مه‌حاڵه‌ مسەوەگه‌ر بکرێت..!

پاشان ڕۆژی ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ١٩٢٥ دانرا به‌یه‌که‌م ڕوژی هه‌ڵگیرسانی مه‌شخه‌ڵی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین ، له‌ ڕەزبەری ساڵی ١٩٢٥ دا شێخ سه‌عید گه‌شتێکی به‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستاندا کرد ، گه‌رمی هه‌ستی کوردانه‌ی خه‌ڵکی کورد کارێکی وای لێکه‌وته‌وه‌ که‌ شێخ سه‌عید شۆڕشی چه‌کدارانه‌ ده‌ست پێبکات له‌ دژی داگیرکه‌رانی تورک ، ده‌چووه‌ هه‌ر ناوچه‌ و گوندێک و شار و شارۆچکه‌یه‌ک به‌کۆمه‌ڵ لایه‌نگر و دۆست ڕوویان تێ ده‌کرد تا ده‌هات خه‌ڵکی چه‌کداری ڕاپه‌ڕینه‌که‌ ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌چوو، به‌تایبه‌تی له‌شاری گه‌نچ و ناوچه‌ی لیچه‌، خانی، پیران ، له‌ ٥ی ڕێبەندانی١٩٢٥ شیخ سه‌عید  خانی  به‌جێ هێشت له‌ گه‌ڵ سه‌د سواره‌ی ئازا به‌ره‌و گوندی  پیران به‌ ڕی که‌وتن بۆ ماڵی  عه‌بدول ره‌حیم برای،
له‌هه‌مان شه‌ودا مه‌فره‌زه‌ێکی سوپای تورک به‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌ردوو ئه‌فسه‌ر  حوسنی ئه‌فه‌ندی و موسته‌فا عالیم که‌ هاتبوون بۆ گرتنی چه‌ند که‌سێک له‌ گوندنشینه‌کان ، دوواجار شێخ سه‌عید ڕازی نه‌بوو که‌ که‌س بگیرێت ،ئه‌مه‌ بوه‌ هوی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر دوولا سه‌نگه‌ر له‌یه‌ک بگرن ، له‌پاش شه‌ڕ وته‌قه‌ کردن چه‌نده‌ها که‌س له‌ مه‌فره‌زه‌ی دوژمن کوژران و ئه‌وانی تریش به‌ ئه‌سیری گیران.
ئه‌م ڕوداوه‌ له‌ پڕ بووه‌ هۆی ڕێگریەکی سه‌ره‌کی ناوه‌خت له‌ تەواو ‌نه‌بوونی خۆ ئاماده‌ کردنی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی شێخ سه‌عید ، کاتێک شێخ تایه‌ر برای شێخ سه‌عید ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست ، بێ وه‌ستان و چاوه‌ڕوانی له‌ ١٠ی ڕێبەندانی هه‌مان ساڵدا کونتڕوڵی شاروچکه‌ی لیچه‌ی کرد و ده‌ستی به‌سه‌ر گشت پاره‌ و نووسین و نامه‌ ‌و ته‌لگرافی نهێنی ڕژێم دا گرت ، له‌ ڕوژی ١١ ڕێبەندان ، له‌ گه‌ڵ ٢٠٠ هه‌زار سواره‌ چوونه‌ خزمه‌ت شێخ، ئه‌م ڕوودا و هۆکارانه‌ بونه‌ هۆی سست بوونی هه‌ندێ کاری شۆرشه‌که‌ ڕێگه‌یان له‌دوا خستنی شۆرشه‌که‌ گرت بۆیه‌ شێخ سه‌عید  به‌ناچاری پێش وه‌خت بڕیاری ده‌ستپێکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی دا، به‌ گوێرەی هەندێک لە سەرچاوەکانی ئه‌و کاته‌ ، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ کورده‌کان ته‌نیا له چوار‌ وڵات  نزیکه‌ی ٦٠٠ هه‌زار که‌س بوون به‌رامبه‌ر ژماره‌ی هێزی تورکه‌کان که‌ له‌ ١٠٠ هه‌زار که‌متر بوون جگه‌ له‌وه‌ی له‌م ناوچانه‌دا نه‌ته‌وه‌ی چه‌رکه‌س و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نیشی تێدابوو ،ئه‌م که‌مینه‌ نه‌ته‌وانه‌ش زۆر چه‌وساوه‌ و زوڵم لێکراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورک بوون بۆیه‌ زۆربه‌یان له‌ شۆرشه‌که‌دا به‌شدار بوون و هاوکاری و پشتیوانیان نیشان دا.
 
شێخ سه‌عید  سه‌روکایه‌تی سواره‌ پێشمه‌رگه‌کانی  حاجی حه‌سه‌ن و عه‌مه‌ری خارۆ و هۆزی مه‌ستان و بۆتانی باشوری چیای کۆچه‌رانی  ده‌کرد،
 هێزی ساڵح به‌گی خانی و هێزه‌کانی شێخ شه‌مسه‌دین  هاتنه‌ ناوچه‌ی  مادن و شێخ ئه‌یوب  له‌ گه‌ڵ هه‌زاران سواره‌ی پێشمه‌رگه‌ چوونه‌ ناو ڕیزه‌کانی شێخ عه‌بدول ره‌حیم برای شێخ سه‌عید  به‌ره‌و ڕزگارکردنی شاری دیار به‌کر  رۆیشتن ، شیخ سه‌عید له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ستی کرد که‌ هێزه‌کانی له‌ توانایان نیه‌ شاری دیار به‌کر  رزگار که‌ن بۆیه‌ بیری له‌ ڕیگای تر کرده‌وه‌ . بۆ ئه‌مه‌ش که‌وتبووه‌ گفتوگۆ کردن له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی تورک ، تا بواریکی له‌ بار بۆ ڕاپه‌ڕینی کورده‌کانی ناو شاره‌که‌ بڕه‌خسێنێت ، هه‌ر چه‌نده‌ بوار و ڕێگا نه‌بوو بۆ گه‌یاندنی ‌هیچ جۆره‌ چه‌کێک بۆ خه‌ڵکانی ناو شاره‌که‌ ، گه‌مارۆدانی شاره‌که‌ش زۆری کێشا ، سوپای دوژمنیش له‌ناو شاره‌که‌دا ڕازی نه‌بوون که‌ ده‌ست به‌رداری به‌ره‌نگاری و خۆڕاگرتن ببن ، له‌ سه‌ره‌تای مانگی سەرماوەز ، پێشمه‌رگه‌ هێرشی به‌ جوره‌ها چه‌ک ده‌ست پێکرد به‌ڵام خۆڕاگری سوپای تورک زۆری خایاند ، له‌ ده‌رگای ماردینی شاره‌وه‌ که‌رتێکی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵکی شار یه‌کتریان گرته‌وه‌و که‌وتنه‌ په‌لامار بۆ سه‌ر سوپای دوژمن ، تورکه‌ کان سه‌نگه‌ری پته‌ویان لێ دابوو ، له‌ هه‌مان کاتدا خاوه‌نی سه‌دان چه‌کی نوێ بوون و توانای سه‌رکه‌وتنیان زیاتر بوو ، له‌ پاش شه‌رێکی قورس و کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هه‌ردوولا ، که‌رتی هێرش به‌ری پێشمه‌رگه‌ و خه‌لک ملیان دایه‌ به‌ر پاشه‌ کشه‌کردن و گه‌ڕانه‌وه‌ دواوه‌ له‌ پاش دوو سێ هێرش پێشمه‌رگه‌کان که‌ تێدا سه‌رنه‌که‌وتن ، به‌ ته‌واوی بڕیاری وازهێنان له‌ گه‌ماروی شاره‌که‌ و پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن شێخ سه‌عید درا..!

ڕیزه‌کانی شۆڕش ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌ره‌ و شپرزه‌یی و په‌رش و بڵاوی ده‌چوو ، به‌ تایبه‌تی کاتێک سوپای دوژمن له‌ باکورو باشوره‌وه‌ به‌ هێزی زۆر هێرشیان هیناو گه‌مارۆکه‌یان پێچه‌وانه‌ کرده‌وه‌.
 له‌شکری جه‌ندرمه‌ بۆ هێرش بردنه‌ سه‌ر دوا هێزی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ چه‌نده‌ها لاوه‌ هێرشی دڕندانه‌یان برد و کوشتار و ئەنفالێکی بێ ڕه‌وایان له‌ خه‌ڵکی بێ گوناح و ڕه‌ش و ڕووتی کورد کرد، له‌ کۆتایی مانگی گوڵان به‌ هۆی خیانه‌ت و جاشێتی سه‌رۆک هۆزی جبرانان  و ده‌ره‌به‌گی تاوانبار  قاسم به‌گی جبران  شێخ سه‌عید ،شێخ عه‌بدوڵا ،عه‌لی غاڵب ، ڕه‌شید ئاغا و ٢٦  شۆرشگێڕی تر له‌سه‌ر پردی چه‌می مۆراچ له‌ ناوچه‌ی گه‌نج به‌ دیل گرتو و ڕادەستی  حوکمەتی تورک کرد..!
 له‌دوای موحاکمە کردنی شێخ سه‌عید و هاوڕێکانی له‌ کۆتایی مانگی ڕەشەمە که‌ ده‌ستی پێکرد و ماوه‌ی یه‌ک مانگی خایاند ، جگه‌ له‌ شێخ سه‌عید ، چل و حه‌وت تێکۆشه‌ری کورد بڕیاری له‌ سێداره‌ دانی ده‌رکرا و له‌ شاری دیار به‌کر به‌ گیانێکی شۆڕشگێڕانه ‌و بووێرانه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دران.
 
گیانی خۆیان کردە قوربانی لە پێناو گەڕانەوەی خیلافەت و داواکردنی مافە ڕەواکانی تاکی نیشتمان ، شێخ سه‌عید بۆ دووا جار له‌ژێر په‌تی سێداره‌دا فه‌رمووی
 به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌شیمانی ئه‌و تیکوشانه‌ نیم .
 ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه‌ که‌ نه‌وه‌کانی دوا ڕۆژمان له‌ به‌رامبه‌ر دوژمناندا شه‌رمه‌زار و خه‌جاڵه‌ت نین و شانازی به‌مێژووی خۆیانه‌وه‌ ئه‌که‌ن ، ئاواته‌ خوازم له‌سێداره‌دانم هانده‌رێک بێت بۆ به‌هێز بوون و سووربونی نه‌وه‌کانی دوا ڕۆژی گه‌له‌که‌م له‌ پێناوی سه‌ر به‌خۆیی کوردستان ، بێگومانم ڕۆژیک دێت له‌م شوێنه‌دا و له‌ هه‌موو کوردستان دا ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌ڵکرێت.                                                                                            .


میرە قەرەتاج ناسراو بە خانی لەپ زێڕین، میری میرنشینی برادۆست

 میرە قەرەتاج ناسراو بە خانی لەپ زێڕین، میری میرنشینی برادۆست، لە دۆستە هەرە نزیکەکانی شا تاماسبی یەکەم (١٥٧٦-١٥٢٤ز)  پاشای سەفەوی بوو، هەر بە هۆی ئەم دۆستایەتییەوە شا تاماسب، میر قەرەتاجی کردە میری ناوچەکانی ورمێ و شنۆ، لە دوای مردنی شا تاماسب، زۆربەی میر و سەرۆک عەشیرەکانی ئەوسای کوردستان بە سەرکێشیی میر عومەری سۆران، خۆیان دایە پاڵ ئیمپراتۆری عوسمانی، بەڵام میر قەرەتاج نەچووە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکانەوە و لە شەڕێک کە لە نێوان میر عومەر و میر قەرەتاجدا ڕووی دا، میر قەرەتاج دەستێکی پەڕێندرا و لە دوای ئەم رووداوە بە میری یەک دەست ناوبانگی دەرکرد.

 کاتێک شا عەباسی سەفەوی لە ١٥٧٨دا بووە پاشای سەفەوییەکان،  شا عەباس فەرمانی کرد دەستێکی دەستکردی لە ئاڵتون بۆ دروست بکەن و نازناوی خانیشی پێ بەخشی، لە دوای ئەوەی دەستە ئاڵتونییەکەیان بۆ دروستکرد، میر قەرەتاج بە خانی لەپ زێڕین ناوبانگی دەرکرد و جگە لە ناوچەکانی ورمێ و شنۆ، هەرێمی قەڵای مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕیشی پێ سپێردرا.
لە سەردەمی شا عەباسدا پێگە و هێزی خانی لەپ زێڕین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبوو، بۆیە خان بڕیاری دا بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی قەڵای دەمدەم نۆژەن بکاتەوە و  ناوەندی فەرمانڕەواییەکەی بگوازێتەوە بۆ ناو ئەو قەڵایە، شا عەباسی سەفەوی لە سەرەتادا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی قەڵاکەدا نەبوو، بەڵام هەندێک لە میرانی ناوچەکە و بە تایبەت میری تەورێز کەوتنە دژایەتیکردن خانی لەپ زێڕین و بە ماستاوچێتی و دوو زمانی کردن شا عەباسیان لە دژی خانی لەپ زێڕین هاندا،  میر پیربوداغ بەگی میری ئازەربایجان بە شا عەباسی وتبوو خانی لەپ زێڕین بە نیازە یاخی ببێت و سەربەخۆیی میرنشینەکەی رابگەیەنێت، هەربۆیە شا عەباس داوای لە خانی لەپ زێڕین کرد واز لە نۆژەنکردنەوە قەڵای دەمدەم بهێنێت، بەڵام میر بە قسەی نەکرد و بەردەوام بوو لە نۆژەنکردەوە و قەڵایەکی قایم و پتەوی دروستکرد کە هەموو تێبینییە سەربازییەکانی تێدا ڕەچاو کرابوو.

 شا عەباس کە هەستی بە مەترسیی خانی لەپ زێڕین کردبوو کەوتە پیلاندانان بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی میر قەرەتاج، سەرەتا چەند جارێک هێزیان ناردە سەر قەڵاکە، بەڵام بە هۆی قایمیی قەڵا و شەڕی قارەمانانەی جەنگاوەرانی قەڵا، هەموو هێرشەکان تووشی شکست هاتن، لە ئەنجامدا شا عەباس بڕیاری دا سوپایەکی دەهەزار کەسی بە فەرماندەیی  حەسەن خانی والیی هەمەدان هێرش بکاتە سەر قەڵای دەمدەم، بیست جەنگاوەری هۆزی جەلالیش کە لە کوردانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی بوون و خۆیان تەسلیمی شا عەباس کردبوو، لە هێرشەکەی سەر قەڵای دەمدەم بەشداربوون.

میرە قەرەتاج بەر لەوەی سوپای سەفەوی بگاتە ورمێ، لە هاتنیان ئاگادار بوو و هێرشی کردە سەریان و دوای شەڕێکی قورس، شکستی پێ هێنان و ناچاریکردن پاشەکشێ بکەن، دوای شکستی سوپا دەهەزار کەسییەکە، شاعەباس سوپایەکی گەورەتری بە سەرکردایەتیی ئیعتمادولدەولەی وەزیری ناردە سەر قەڵای دەمدەم و داوای لێکردن خۆ بە دەستەوە بدەن و واز لە قەڵاکە بهێنن، بەڵام خانی لەپ زێڕین پاسەوانانی قەڵای زیاتر کرد و ئامادە نەبوو دەستبەرداری قەڵاکە بێت، لە کۆتاییدا سوپای سەفەوی گەمارۆی قەڵای دەمدەمیاندا، گەمارۆکە چەندین مانگی خایاند، لەو ماوەیەدا ناوبەناو جەنگاوەرانی خا ی لەپ زێڕین لە قەڵاکە دەهاتنە دەرەوە و هێرشی لەناکاویان دەکردە سەر سوپای داگیرکەری سەفەوی و زەربەی قورسیان لە سوپای سەفەوی دەوەشاند، جاجارەش نێردراوی شا عەباس بە مەبەستی گفتوگۆ ڕووی لە قەڵاکە دەکرد و لەگەڵ خانی لەپ زێڕیندا دەکەونە گفتوگۆ کە واز لە شەڕ بهێنێت  و خۆی ڕادەست بکات، خانی لەپ زێڕین ئامادە نابێت تەسلیم بێت و درێژە بە بەرخۆدان دەدات.

 بەڵام هەموو ئەو پاڵەوانێتی و قارەمانێتییە بە خیانەتی فەرماندەیەك پووچەڵ دەبنەوە، لەو کاتەدا لەناو دەموودەزگای میرنشینی برادۆستدا وا باو بووە هەر چوار ناڵی ئەسپی فەرماندە گەورەکانی سوپایان لە ئاڵتون دروست کردووە،

ئەحمەد خانی لیتانی كە فەرماندەیەکی سوپاکەی خانی لەپ زێڕین بوو لە یەکێک لە شەڕەکاندا دوو ناڵی ئاڵتونی ئەسپەکەی لێ دەبێتەوە و ونی دەکات، لەو کاتەدا کە قەڵا لە ژێر گەمارۆدا بووە، لە جیاتی دوو ناڵی ئاڵتونی دوو ناڵی  ئاسنیان پێدابوو، ئەحمەد خان توڕە دەبێت و دەچێتە لای ناڵبەندانی مەیتەرخانەی میری و داوایان لێ دەكات ئەو دوو ناڵە ئاسنەی بۆ بگۆڕنەوە بە ناڵی ئاڵتون، ئەوانیش داواكەی رەتدەكەنەوە و پێی دەڵێن كە دەبێ لەسەرووی خۆمانەوە ئەمرمان پێ بكرێت، ئەویش تووڕە دەبێت و زۆر لە بەرپرسی مەیتەرخانەکە دەدات، خان ئاودەڵی برای خانی لەپ زێڕین پێی دەزانێت، بانگی ئەحمەد خان دەکات و لێی تووڕە دەبێ و لە توڵەی بەرپرسی مەیتەرخانەکەدا لە ئەحەمد خان دەدات، دوای ئەم ڕووداوە ئەحمەد خان ڕق لە دڵیدا هەڵدەگرێت و بۆ تۆڵەکردنەوە خۆی دەگەیەنێتە سوپای سەفەوی و سەرچاوەی ئاوی قەڵایان بۆ ئاشكرا دەكات، سوپای سەفەویش هەموو پیلانەكانی شەڕ دەگۆڕن، پاش دڵنیابوون
لە قسەكانی ئەحمەد خان سەرەتا ئەحمەد خان دەکوژن و دواتریش هەوڵ دەدەن دەست بە سەر سەرچاوی ئاوی قەڵادا بگرن.

 پاش شەڕوپێكدادان و بەرگرییەكی قارەمانانەی جەنگاوەرانی پاسەوانی ئاوی قەڵا، سوپای سەفەوی دەتوانێت دەست بەسەر ئاوی قەڵادا بگرێت، جەنگاوەران و دانیشتووانی قەڵا نزیكەی بیست ڕۆژ بەرگەی بێ ئاوی دەگرن، بەڵام لە دوای ئەو ٢٠ رۆژە، بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سەر یەک بارانێكی زۆر دەبارێت و حەوزە ئاوەکانی قەڵا پڕئاو بوونەوە، بەمجۆرە بۆ چەند مانگێک ئاوی پاشەکەوتکراویان دەبێت و خۆیان لە بەرانبەر هێرشی سوپای داگیرکەر رادەگرن، خانی لەپ زێڕین ڕاسپاردەیەک دەنێرێتە لای میرە كوردەكانی دۆستی؛ نەسووح پاشا و  میرشەرەفی بۆتانی و چەند میرێکی دیکەی کورد کە بە هانایانەوە بچن، بەڵام هەواڵەكە بە شاعەباس دەگات و  12 هەزار سەربازی دیکە رەوانەی جەنگەکە دەکات، نەسووح پاشا دەگەڕێتەوە و ئەم هەوڵەش بێ‌ئەنجام دەمێنێتەوە.

 سوپای سەفەوی پاش ئەوەی دەزانن قەڵا خۆی گرتووەتەوە و لانیكەم بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە ئاویان هەیە و خۆیان بەدەستەوە نادەن، لە ماوەی چل ڕۆژدا سێ تۆپی گەورەتر لەوانەی كە هەن بەرامبەر بە قەڵاکە دادەمەزرێنن و بەردەوام بۆردومانی قەڵاکە دەکەن، دوای چوار مانگ شەڕ و پێكدادان و شەكەتی و تینوێتیی خەڵک و جەنگاوەران، قەڵای دەمدەم ناتوانێت لەوە زیاتر خۆی بگرێت، بەربۆیە خانی لەپ زێڕین فەرمان دەداتبە تەقاندنەوەی پاشماوەی چەك و تەقەمەنیەکانی قەڵاکە بۆ ئەوەی دەست دوژمن نەكەون ژنەكانیش لە هەڵدێر و دیوارەكانی قەڵاوە خۆیان هەڵدەدێرن بۆ ئەوەی بە زیندوێتی نەکەونە دەست داگیركەری سەفەوی.

 هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کاتێک خانی لەپ زێڕین دەزانێت لەوە زیاتر ناتوانن لە قەڵاکەدا بمێننەوە، پلانێک دادەڕێژێت و بە سەرکردە و فەرماندەکانی سوپای برادۆست ڕادەگەیەنێت کە لە سێ قۆڵەوە بە ناوی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای سەفەوی ڕوو لە خێوەتەکانیان دەکەین، کە چووینە ژوورەوە تا سەربازانی دەرەوی خێوەت پێ دەزانن، فەرماندەکانیان دەکوژین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین، خانی لەپ زێڕین و  ئەبداڵ خانی موکری و  محەمەد بەگ بە چەندین جەنگاوەرەوە لە قەڵاکە دێنە دەرەوە، بە وتەی #ئەسکەندەر_بەگی_تورکمان، سکرتێر و مێژوونووسی تایبەت شاعەباس، ژمارەیان نزیکەی سەد جەنگاوەر بوون، و هەر کام لە فەرماندەکان لە قۆڵێکەوە ڕوو لە خێوەتی فەرماندەکانی سوپای سەفەوی دەکەن، بەڵام بە هۆی هەڵەیە کە بەر لەوەی خانی لەپ زێڕین بگاتە لای فەرماندەی گشتیی سوپای سەفەوی، ئەبداڵ خان هێرش دەکاتە سەر ئیلیاس خەلیفەی فەرماندەی هێزەکانی قەرەداغلوو و دەیکوژێت و بەمەش شەڕ دەست پێدەکات، کاتێک خانی لەپ زێڕین و محەمەد بەگ چاویان لە رووداوەکە دەبێت، چاریان نامێنێت و ئەوانیش لە شوێنی خۆیانەوە هێرش دەکەنە سەر سوپای  قزڵباشی سەفەوی و شەڕێکی قورس دەست پێدەکات، لە کۆتاییدا هەموو جەنگاوەرانی کورد پاش شەڕێکی قورسی دەستەویەخە شەهید دەبن.

 ئەسکەندەر بەگی تورکمان، سکرتێر و مێژوونووسی تایبەتی شاعەباس، کە دوژمنێکی سەرسەختی کورد بووە و هەموو ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەی  بە دڵخوازی شا عەباس  نووسیوەتەوە، نەیتوانیوە حاشا لە قارەمانێتی جەنگاوەرانی کورد بکات و بەمجۆرە باسی دوایین شەڕی خانی لەپ زێڕین دەکات.

بەشێک لە بەیتی قەڵای دەمدەم

هات لەشکری هیرمان و عوممانێ
راوەستان لەسەر زین و خوانێ
وەک ڕۆژی ئاخر زەمانێ
عەجەم کاری وای کردووە؟
سەرلەشکریان کێ بووە؟
لەشکرمان دوایی نایە
دوژمن دەکا واوەیلایە
باب هیچ کوڕ خۆی ناناسێ
هات لەشكری دیاربەكرێ
هەر وەكو باز وەكو سەقرێ
روح لە دوژمن وەردەگرێ
ئاخر ئاكرێ بەجێماوە
هاتن جوان و خاو و لاوە
لەسەر ركێف راوەستاوە
هەموو دنیا وەرگەڕاوە
ئەی تۆپ بۆ دانەبەستراوە
هاتووە لەشكری لای كۆ
هەموو ئازان و سەربەخۆ
لە عەجەمان بۆتە ڕۆڕۆ
هاتووە لەشكری هەولێرێ
كەس بەو سپایە ناوێرێ
عەرزی بە خوێن دەدێرێ

ئەدی بۆچیمان نەزانی
هات لەشكر لە سلێمانی
دنیا پڕ بوو لە پیادە و سوار
بە هجوم گرتیان بیست و یەك شار

هات لەشكری وانێ
حەوسەت كەسیان چوونە سانێ
دەشكێنم حوكمی سوڵتانێ
هات لەشكر لە مهاباد
سوپای دوژمنی دا بەرباد

چوو لەشكر بۆ كەركووك
وەكو دەریا و سێڵاو دەبزووت
سوار و پیادە پاك تاق و جووت
عەرەب و عەجەم قەراریان دا بە فیرار
بوون بە سوپای بێ سەردار
لەشكری كوردان ڕاوەستان لە مەیدانێ
بۆیان دانان میزانێ
ئەمریان كرد بە جەنگاوەرانێ
لە بۆ خوێنی كوردانێ
بگرن تەختی ئیسپەهانێ




قەدەم ‌خێر لورستانی


 قەدەم ‌خێر ئەو ژنە قارەمان و سەربەخۆیی خوازەی کورد بوو کە بۆ  شێخ مەحموود بەرزنجی نامەی هاوپەیمانیی نارد.

 “قەدەم ‌خێر” ژنێکی بوێر و زیرەک بوو کە تەنانەت بۆ جارێکیش سەری خۆی بۆ ڕەزاشای ئێران دانەنواند. ژنێک کە لە ئەشکەوتێک لەدایک بوو و بووە قارەمانی ڕێی ڕزگاریی کوردانی لوڕ. چیرۆکی ژیان و بەسەرهاتی قەدەم‌خێر وایە: ئەو لە ساڵی ١٨٩٩دا، لە چیای تەنگەڤان، لە جێگایەک بە ناوی “گود” و لە ئەشکەوتێکدا لەدایک دەبێت. 

 ناوی باوکی قەندی و لە عەشیرەتی گەورەی قەڵاوەندە کە حاکم بوونە بە سەر خووزستان. باوکی کەسێکی ناسراو و خاوەن ڕێز بووە؛ هەروەها سەرۆک عەشیرەتی قەڵاوەند بووە. ناوی دایکی جەواهیرە کە باس دەکرێت خاوەن تایبەتمەندییەکی بژاردە بووە. “قەدەم‌ خێر” نۆ برا و خوشکێکی هەبووە.

 لە سەردەمی پێشدا، ناوچەی لوڕستانی بچووک خۆی کاروبارە ناوخۆییەکانی بەڕێوە دەبرد. لە ساڵی ١١٩٥ لە سەردەمی دەسەڵاتی عەباسییانەوە تاکوو دەسەڵاتی سەفەوییەکان لە ساڵی ١٥١٩دا میرنشینەکانی ئەم ناوچەیە نیمچەسەربەخۆییان هەبوو. دوای ئەم ڕێکەوتانە هەرچەندە بەناو بەشێک بووە لە دەسەڵاتی ئێران بەڵام میرەکانیان ئەم دەسەڵاتە دەست بە دەستیان کردووە و لە دەستیان نەداوە. تاکوو ئەو کاتەی کە ڕەزاشای پەهلەوی لە ساڵی ١٩٢٥دا دەسەڵاتی ئێرانی بەدەستەوە گرت و دەستی دایە لەنێوبردنی دەسەڵاتی میرەکان کە یەکێک لەوان میرنشینی لوڕستان بوو کە توانی بە فێڵ و پیلانە نگریسەکانی بیانخافڵێنێت و لەگەڵیان دانوستان بکات.

 ڕەزاشا نامەیەکی بۆ شاموراد خان نارد  و لە نامەکەدا بەڵێنیی دابوو کە سنووری ویلایەتەکەی بە مەرجێک بپارێزێت کە پابەندی سیاسەتە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی دەسەڵاتی ئەو بێت. شاموراد خانیش ڕازی بوو، بەڵام ڕەزاشا لەسەر بەڵێنەکانی نەما و بەپێی سەرچاوەکان، هێزەکانی ئەرتەشی ڕەزاشا لە ساڵی ١٩٢٩دا هێرشی کردە سەر عەشیرەتەکانی لوڕستان؛ هەندێک سەرچاوەیش دەڵێن ئەو هێرشانە لە ساڵی ١٩٣٠دا بووە.

 عەشیرەتی قەڵاوەند ئەمەیان قەبووڵ نەکرد و لە دژی هێزەکانی ڕەزاشا وەستان و شەڕیان کرد؛ لەنێو شەڕکەرەکانی لوڕدا ژنێکی قارەمان هەبوو کە ئەویش قەدەم‌خێر بوو. لەو شەڕەدا “قەدەم‌ خێر” لەگەڵ هاوسەر و براکانی لە سەنگەری شەڕدا بەشدار بوون و لە دژی داگیرکاری شەڕیان کرد. لەو شەڕە چەند کاتژمێرییەدا هاوسەری “قەدەم‌ خێر” بە ناوی “سەفقولی خان” لەلایەن هێزەکانی ڕەزاشاوە کوژرا. بەڵام ئەمە بۆ “قەدەم ‌خێر” نەبووە ئاستەنگ. ئەو بۆ ئەوەی کە لە دژی نادادپەروەری و سەرکوتکارییەکانی ڕەزاشای پەهلەوی بووەستێت، شەڕی مان و نەمانی دەکرد.

 هەر لەنێو ئەم شەڕەدا برایەکی “قەدەم‌ خێر” کوژرا؛ دوای ئەم ڕووداوە، “قەدەم ‌خێر” لە ساڵی ١٩٣٢دا جێگەی شاموراد خانی برای گرت و ئەو ژنە قارەمان و زیرەکە لە کاتێکی کەمدا هێزێکی گەورەی لە سوار و پیادە پێک هێنا.

 بەو شێوەیە جارێکی دیکە “قەدەم ‌خێر” هێزەکانی خۆی یەک دەخات و لە دژی داگیرکاریی ڕەزاشا دەوەستێتەوە. ڕەزاشا بە بیستنی ئەو شتە زۆر عاجز دەبێت و دیسان فەرمان دەدات هێزێکی زۆر بنێرێتە سەر شەڕڤانەکانی لوڕ و “قەدەم‌ خێر” و براکانی بە دیل بگرن. زۆری پێ ناچێت جارێکی دیکە شەڕێکی گەورە لەنێوان شەڕڤانەکانی لوڕ و هێزەکانی ڕەزاشادا دەست پێ دەکاتەوە.

 لەو شەڕەدا کە “قەدەم ‌خێر” فەرماندەیی شەڕی دەکرد، شەڕێکی قارەمانانەیان کرد و لە چەند لاوە هێزەکانی داگیرکەر تووشی شکست بوون. بەڵام لە پیلانێکی دوژمندا ژمارەیەک شەڕکەری لوڕ و دوو برای “قەدەم ‌خێر” دەکەونە داوی دوژمن. کاتێک براکانی “قەدەم ‌خێر” لە گەمارۆی هێزی دوژمن دەمێنن و هەم خواردن، هەم کەرەستەکانی شەڕیان تەواو دەبێت، زۆری پێ ناچێت کە لای دیکەی شەڕەوە هەواڵ دەگاتە “قەدەم ‌خێر” کە دوو براکەی و ژمارەیەک شەڕکەر بەبێ خواردن و کەرەستەی شەڕ ماون. “قەدەم ‌خێر” خۆی دەخاتە سەر پشتی ئەسپەکەی و چەند شەڕکەرێک کە فەرماندەیی ئەوان دەکات وەکوو با لەنێو گەمارۆی دوژمندا دەرباز دەبێت و براکانی ڕزگار دەکات.

 ناو و دەنگی تێکۆشانی “قەدەم‌ خێر” و دوو براکەی لە دژی هێزەکانی داگیرکەر بە فەرماندەیی جەنەڕاڵ ئیسفەندیار، لە چوار دەوری وڵات بڵاو دەبێتەوە و لە هەر ناوچەیەکدا لەسەر قارەمانێتیی ئەو ژنە لوڕە قسە دەکەن و باسی قارەمانێتیی ئەو لە لە هەموو ناوچەکان وەکوو چیرۆکێک لەسەر زمان دەگەڕا.

 ئامانجی ئەو ژنە قارەمانەی کورد ڕزگارکردنی نەتەوەی کورد بوو لە سەردەمی ڕەزاشادا. مەبەستی ئەو تەنیا ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبوو، بەڵکوو دەیویست پارچەکانی دیکەی کوردستانیش ڕزگار بکات. هەروەها بەو مەبەستەش نامەیەکی بۆ “شێخ مەحموود” بەرزنجی ناردووە و  نامەکەدا فەرموویەتی: “با هەوڵ و تێکۆشانمان یەک بخەین و کوردستان لەدەستی دوژمن ڕزگار بکەین؛ ئێستا لە دژی زوڵم و ستەم دەجەنگم و نامەوێت سەر بۆ دوژمن دانەوێنم و زوڵم لە میللەتەکەم قەبووڵ بکەم؛


 من لە پێناو ڕزگاریی کوردستان و دژی ستەم و ناعەداڵەتی شەڕ دەکەم و لەو خەباتەدا برا و مێردەکەم لەدەست داوە؛ هەر بۆیە داواتان لێ دەکەم هێزەکانمان یەک بخەین و خەبات بۆ ڕزگاریی کوردستان بکەین و هەموو موڵک، چەک، سەرباز و جەنگاوەرەکانم دەخەمە خزمەتتان؛ چەک و تەقەمەنییەکانم بەشی دوو ساڵی شەڕ دەکەن”.

بەڵام “شێخ مەحموود بەرزنجی” لە ترسی ئەوەی خەڵکی باشووری کوردستان بەتەنیای بهێڵن و بڵێن کە وازی لە کوردستانی ئێراق هێناوە و هەروەها بڵێن دوای سامانی ژنێک کەوتووە، گرینگیی بە نامەی ئەو ژنە قارەمانە نەدا و پشتگوێی خست. 

 لەلایەکی دیکەوە ڕەزاشا پێشنیاری هاوسەرگیری بۆ ئەو ژنە شۆڕشگێڕ و قارەمانە ناردبوو. داواکاریی هاوسەرگیریی ڕەزاشاش پلانێک بوو بۆ کۆتاییهێنانی شۆڕەشەکە، بەڵام پلانەکەی سەری نەگرت و “قەدەم‌ خێر” لە نامەیەکدا بۆ ڕەزاشا  نووسیویەتی: “من ژن نیم هەتاکوو هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم، بەڵکوو ئەتۆ ژنی”. دوای ئەو نامەیە تووڕەیی و ڕق و کینەی ڕەزاشا زیاتر بووە و هێزێکی زۆری ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی “قەدەم‌ خێر” کردووە و شەڕێکی قورس لەنێوان هێزی داگیرکەر و چەکدارانی لوڕدا ڕوویداوە و ناوی ئەو شەڕە “#خورما_داد” بوو. بەم شێوەیە “#قەدەم‌_خێر” توانی بۆ ماوەی نزیکەی سێ ساڵ بە شێوەی قارەمانانە لە دژی هێزی داگیرکەر بووەستێت و بەرگری لە خاک و شەرەفی میللەتەکەی بکات. 

 بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی شەڕ لەنێوان هێزەکانی ڕەزاشا و قەدەم ‌خێر”دا و نەبوونی چەک و تەقەمەنی، هێزی داگیرکەر توانی هێزەکانی قەدەم‌خێر تێک بشکێنێت؛ ئەو هۆکارانەی کە هێزە داگیرکەرەکان دەتوانییان بە سەر شەرڤانانی لوڕدا زاڵ بن، بریتین لە:-

١- بەشێک لە کوردانی فەیلی بە پلانەکانی ڕەزاشا فریویان خوارد و هێزەکانیان لە هێزەکانی قەدەم‌خێر جیا کردەوە.

٢- نەبوونی چەک و تەقەمەنیی شۆڕشگێڕان و نەهاتنی هاوکاری بۆیان.

٣- ڕەزاشا لێبوردنێکی گشتیی بۆ شۆڕشگێڕان دەرکرد و نامەیەکی تایبەتی بۆ قەدەم‌خێر نارد و لەگەڵ نامەکەدا قورئانێکی لەگەڵ واژۆکەی نارد وەک نییەتپاکیی ڕەزاشا.

 ئەوانە هۆکار بوون بۆ تێکشکاندنی هێزەکانی “قەدەم ‌خێر” و هەر لەو کاتەدا بوو کە کۆمەڵێک شۆڕشگێڕ بە ناوی لێبووردن خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ڕەزا شا کرد و لە ئەنجامدا زۆربەیان لەسێدارە دران. “قەدەم‌ خێر”یش لەلایەن دوژمنەوە گەمارۆ درابوو و زۆربەی هێزەکانی کوژرابوون؛ ئیدی دەبووا خۆی ڕادەستی دوژمن بکات. لەو ڕۆژەدا زۆربەی ئەو شەرڤانانەی کە دەسبەسەر کرابوون، بە شێوەیەکی دڕندانە لەبەرچاوی “#قەدەم_خێر” گولـلەباران کران. هێزەکانی ڕەزاشا “قەدەم ‌خێر”، ئەو ژنە سەرکردەی قارەمان و شۆڕشگێڕیش لەنێو جەنگاوەرەکاندا جیا دەکەنەوە و بە ئەسپێکی کوێرەوە دەیانبەستنەوە و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و دوور لە ئەخلاقی مرۆڤایەتی بەدوای ئەسپەکەدا دەیکێشن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دڕندانە تۆڵەی خۆیان بکەنەوە. وتراوە کە هیچ جەستەی نەماوە و هەموو جەستەی ببووە بە خوێن و هەموو شکابوو.

 دەوترێت “قەدەم‌ خێر” بە ئەو هەموو ئەشکەنجە و ئازارانە، تەنانەت بۆ جارێکیش داوای لێبووردنی لە ڕەزاشا نەکرد و پێ وتووە:
ئەگەرجارێکی دیکە ئازاد بکرێمەوە بۆ خاک و شەرەفی میللەتەکەم خەبات دەکەم
. ڕەزاشا بڕیاری دا کە “قەدەم ‌خێر” بخرێتە بەندی خانە.

 بەم شێوەیە “قەدەم‌ خێر” تا پیری لە بەندیخانەدا مایەوە و لەوێش کۆچی دوایی کرد و چووە بەهەشتی شۆڕشگێڕە قارەمانە نەمرەکانی کورد و کوردستان و ناوی وەک ژنێکی قارەمان لە مێژووی کورددا تۆمار کراوە.

 یادی ئەم شێرەژنە شۆڕشگێڕ و خەباتکارە هەرمان و ڕێگای پڕ ڕێبوار .

 بەشی ئەدەبی و مەدەنی و هونەری

کۆ کردنەوە : مەلا ئاوارە 

 


عادیله خان

ژیان به هه‌‌‌موو لایه‌‌‌کی سه‌‌‌لماندووه که شارستانیه‌‌‌ت و ئاوه‌‌‌دانی له هه‌‌‌ر شوێنێکی ئه‌‌‌م جیهانه‌‌‌دا ته‌‌‌نیا به بیر و بۆ چوون و بازووی پیاو دروست ناکرێ، به‌‌‌ڵکو ده‌‌‌‌بێ هاوکاریی ئافره‌‌‌تیشی له‌‌‌گه‌‌‌ڵدا بێ، له کۆمه‌‌‌ڵی کورده‌‌‌واریی خۆشماندا له سه‌‌‌رده‌‌‌مێکی زووه‌‌‌وه گه‌‌‌لێ ئافره‌‌‌تی ئازاو لێهاتوو هاتوونه‌‌‌ته گۆڕه‌‌‌پانی ژیان و ڕۆڵێکی دیار و به‌‌‌رچاویان له بنیات نانی کۆمه‌‌‌ڵگای کورد و پارێزگاریی کردن له نیشتمان و پێشخستنی زانیاریی له کوردستان له بواره‌‌‌جیاجیاکاندا گه‌‌‌لێک ئافره‌‌‌تی ناوداری مه‌‌‌زنی وه‌‌‌کو خانزاد خانی سۆران و قه‌‌‌ده‌‌‌م خێر و مه‌‌‌ستووره‌‌‌ی ئه‌‌‌رده‌‌‌ڵانی و حه‌‌‌پسه‌‌‌خانی نه‌‌‌قیب و عادیله خانمی لێهه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتووه و هه‌‌‌ر یه‌‌‌که‌‌‌یان له بوارێک له بواره‌‌‌کانی ژیانی میلله‌‌‌تی کورددا خزمه‌‌‌تگوزاری خۆیان پشکه‌‌‌ش کردوه

ئافره‌‌‌تی کارگێری خێڵی گه‌‌‌وره‌‌‌ و گرانی جاف، خاتوو عادیله خانمی هاوسه‌‌‌ری وه‌‌‌سمان پاشای جاف کچی عه‌‌‌بدولقادر به‌‌‌گی ساحێبقڕان بوو، بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی له دوای تێکچوونی فه‌‌‌رمانڕه‌‌‌وایی میرنشینی بابان له ساڵی 1851دا له سلێمانییه‌‌‌وه چۆته ووڵاتی ئه‌‌‌رده‌‌‌ڵان و عادیله خانم له ساڵی 1859دا له شاری سنه‌‌‌ی پایته‌‌‌ختی ئه‌‌‌رده‌‌‌ڵان له دایکبووه و له ناو گه‌‌‌وره و سه‌‌‌رداره‌‌‌کانی ئه‌‌‌رده‌‌‌ڵان چاوی کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه

بنچینه‌‌‌ی خوێندن و فێربوونی قورئانی له سه‌‌‌رده‌‌‌ستی مامۆستای تایبه‌‌‌تی مامۆستای تایبه‌‌‌تی وه‌‌‌رگرتووه تاکو بووه‌‌‌ته خوێنده‌‌‌وارێکی ڕووناکبیری هۆشیار.

ئه‌‌‌و ئافره‌‌‌ته تێگه‌‌‌یشتووه له ساڵی 1895دا شووی به وه‌‌‌سمان پاشای جاف کردووه له هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه و دایکی دڵسۆزی "ئه‌‌‌حمه‌‌‌د موختار جاف"ی شاعیری ناوداری کورد بووه، ئه‌‌‌و ڕۆڵه‌‌‌یه‌‌‌ی به جۆرێکی وا په‌‌‌روه‌‌‌رده کردووه که له دوا ڕۆژدا ببێته ڕابه‌‌‌ری کۆمه‌‌‌ڵگاکه‌‌‌ی و دڵسۆزی نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌ی. له‌‌‌ دوای مه‌‌‌‌حموود پاشای جاف، سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی ئه‌‌‌و هۆزه مه‌‌‌زنه‌‌‌ی کورد، هۆزی جاف ده‌‌‌که‌‌‌وێته ئه‌‌‌ستۆی وه‌‌‌سمان پاشای مێردی عادیله خانم

ئه‌‌‌و ئافره‌‌‌ته لێهاتووه هۆشیاره ده‌‌‌بێته یارمه‌‌‌تیده‌‌‌رێکی کارای هاوسه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ی و که وه‌‌‌سمان پاشا زیاتر ده‌‌‌چێته ناو ساڵانه‌‌‌وه، عادیله خانم هه‌‌‌موو کاروباری هۆزی جاف سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوونه به‌‌‌ڕێوه ده‌‌‌بات و ناوبانگی له هه‌‌‌موو ناوچه‌‌‌ی شاره‌‌‌زوور و هه‌‌‌ورامان و شوێنه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کوردستانی باشوور بڵاوده‌‌‌بێته‌‌‌وه و ڕێزێکی زۆری نه‌‌‌ک هه‌‌‌ر له ناو خێڵه‌‌‌کانی دیوی کوردستانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتیش ده‌‌‌بێ و فه‌‌‌رمانی جێبه‌‌‌جێ ده‌‌‌کرێ و، هه‌‌‌موو کێشه‌‌‌یه‌‌‌کی کارگێڕی و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیشیله دوای کۆچی دوایی وه‌‌‌سمان پاشا چاره‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌کرد و به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی تایبه‌‌‌تی دروست کردبوو بۆ به‌‌‌ند کردنی ئه‌‌‌و تاوانبارانه‌‌‌ی که فه‌‌‌رمانی به‌‌‌سه‌‌‌ردا ده‌‌‌دان

ئه‌‌‌و ئافره‌‌‌ته مه‌‌‌زنه زۆر ‌حه‌‌‌زی به ئاوه‌‌‌دانی و پێشخستنی زانست و خوێنده‌‌‌واری ده‌‌‌کرد. قوتابخانه‌‌‌ و بازاڕێک و چه‌‌‌ند باڵه‌‌‌خانه‌‌‌ی گه‌‌‌وره‌‌‌ی له هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه بنیات ناو له گوندێکی بچووکه‌‌‌وه کردیه شارێکی ئاوه‌‌‌دانی به هات و بات و گه‌‌‌لێک باخ و سه‌‌‌یرانگای جوان و دڵگیری لێ دروست کرد. به کورتی عادیله خانم ژیانێکی شارستانی له‌‌‌و شاره خنجیلایه‌‌‌دا پێکه‌‌‌وه‌‌‌نا وه‌‌‌ک ئافره‌‌‌تێکی به ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات و فه‌‌‌رمانڕه‌‌‌وا له‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه و له‌‌‌ ناو هۆزه‌‌‌که‌‌‌ی خۆیدا ژیا تاکو له ته‌‌‌مه‌‌‌نی 65 ساڵیدا له مانگی گوڵان له‌‌‌و شاره‌‌‌ی هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه

 

 


پیره مێرد ‌

پیره‌‌‌ مێرد پیره‌‌‌مێرد ناوی تۆفیق کوڕی مه‌‌‌‌حمود ئاغا، کوڕی هه‌‌‌مزاغای مه‌‌‌سره‌‌‌فه -”هه‌‌‌مزاغای مه‌‌‌سره‌‌‌ف”یش پیاوێکی ناسراوی کاتی خۆی بووه و له سه‌‌‌رده‌‌‌می فه‌‌‌رمانڕاویی پادشای باباندا، ته‌‌‌نانه‌‌‌ کاروباری سه‌‌‌ره‌‌‌ک شالیاری و شالیاری پاره‌‌‌یی بینیوه بۆیان پیان ووتوه‌‌‌ “مه‌‌‌سره‌‌‌ف” – له ساڵی 1876دا له شاری سلێمانی له گه‌‌‌ڕه‌‌‌کی “گۆیژه” له‌‌‌دایکبووه.

ئه‌‌‌و ساته‌‌‌ی پیره‌‌‌مێرد ته‌‌‌مه‌‌‌نی ده‌‌‌گاته شه‌‌‌ش ‌حه‌‌‌وت ساڵی، نێرراوه‌‌‌ته حوجره‌‌‌ی مه‌‌‌لا حسینه گۆجه له شاری سلێمانی، ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌وێ وانه‌‌‌ی ئه‌‌‌خوێنێت، وا باس ده‌‌‌کرێت، که له‌‌‌وێ له‌‌‌سه‌‌‌ر هۆنراوه‌‌‌یه‌‌‌کی خواجا حافز له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مامۆستاکه‌‌‌یدا تێکچووه، له‌‌‌به‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ی حه‌‌‌سه‌‌‌ن ئه‌‌‌فه‌‌‌ندی مامی له‌‌‌وێوه ئه‌‌‌یگوێزێته‌‌‌وه بۆ مزگه‌‌‌وتی مه‌‌‌لا سه‌‌‌عیدی زڵزله‌‌‌یی، که ئه‌‌‌یباته ئه‌‌‌وێ حه‌‌‌سه‌‌‌ن ئه‌‌‌فه‌‌‌ندی پێی ده‌‌‌ڵێت: “تۆفیق ئومێد ئه‌‌‌که‌‌‌م ده‌‌‌مونه‌‌‌فه‌‌‌سی ئه‌‌‌م زاته پاکه بتکا به شاعیرێکی وه‌‌‌کو من!” – به‌‌‌و په‌‌‌یڤه‌‌‌ش ده‌‌‌رئه‌‌‌که‌‌‌وێت، که حه‌‌‌سه‌‌‌ن ئه‌‌‌فه‌‌‌ندی مامیشی هه‌‌‌ر شاعیر بووه.

پاش ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک پیره‌‌‌مێرد ئه‌‌‌بێ به فه‌‌‌قێ له مزگه‌‌‌وتی هه‌‌‌مزاغای باپیری که شوێنه‌‌‌که‌‌‌ی نزیکی باخێک بووه پێیان ووتوه “باخی پووره‌‌‌به‌‌‌گی”، که له گه‌‌‌ڕه‌‌‌کی گۆیژه‌‌‌یه‌‌‌و چاپخانه‌‌‌که‌‌‌ی پیره‌‌‌مێرد نزیک ئه‌‌‌و مزگه‌‌‌وته‌‌‌یه، له‌‌‌وێ له‌‌‌و مزگه‌‌‌وته لای مه‌‌‌لا مه‌‌‌حمود ناوێک ده‌‌‌ستده‌‌‌کات به خوێندن و فێربوونی عه‌‌‌ره‌‌‌بی و وانه‌‌‌ی ئایینی.

پیره‌‌‌مێرد هه‌‌‌روه‌‌‌کو شێوازی حاجی قادری کۆیی و نالی و مه‌‌‌حوی و مه‌‌‌وله‌‌‌وی و زێوه‌‌‌ر، مزگه‌‌‌وتا و مزگه‌‌‌وت ‌و شاربه‌‌‌شار گه‌‌‌ڕاوه ‌و له‌‌‌ هه‌‌‌ر شوێنک ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه.

پاش ئه‌‌‌وه‌‌‌ی زۆربه‌‌‌ی مزگه‌‌‌وته‌‌‌کانی شاری سلێمانی گه‌‌‌ڕاوه ئه‌‌‌وسا ڕووی کردۆته مزگه‌‌‌وته‌‌‌کانی شاری بانه‌‌‌ له کوردستانی ڕۆژهه‌‌‌ڵات.

که له‌‌‌ بانه‌‌‌وه گه‌‌‌ڕاوه‌‌‌ته‌‌‌وه بۆ شاری سلێمانی، له ساڵی 1882دا کراوه به نووسه‌‌‌ری به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌رایه‌‌‌تی ڕه‌‌‌گه‌‌‌زنامه له سلێمانی و له ساڵی 1886دا کراوه به سه‌‌‌رنووسه‌‌‌ری دادگای شارباژێڕ و له ساڵی 1895دا کراوه به یاریده‌‌‌ده‌‌‌ری داواکاری گشتی له شاری که‌‌‌ربه‌‌‌لا له خواروی ئێراق، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ی دوایی به‌‌‌دڵنه‌‌‌بووه و وازی له فه‌‌‌رمانی میری هێناوه.

له ساڵی 1898دا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شێخ سه‌‌‌عید حه‌‌‌فیدا (باوکی شێخ مه‌‌‌حمودی قاره‌‌‌مان) چووه بۆ تورکیا، بۆ ساڵی دوایی شێخ سه‌‌‌عید و تۆفیق پێکه‌‌‌وه چوون بۆ مه‌‌‌که بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی فه‌‌‌رمانی حه‌‌‌ج به‌‌‌جێبهێنن، له گه‌‌‌ڕانه‌‌‌وه‌‌‌یاندا بۆ تورکیا سه‌‌‌ید ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی خانه‌‌‌قا و وه‌‌‌فایی شاعیریشیان له‌‌‌گه‌‌‌‌ڵ ئه‌‌‌بێ، وه‌‌‌فایی له‌‌‌ڕێگا کۆچی دواییکردووه، به‌‌‌م‌پێ‌یه تۆفیق بوه به‌‌‌ حاجی تۆفیق.

‌حاجی تۆفیق له نووسینی فارسیدا ده‌‌‌ستێکی زۆر باڵای هه‌‌‌بووه وه‌‌‌کو ئه‌‌‌ڵێن له‌‌‌و کاته‌‌‌دا مه‌‌‌گه‌‌‌ر ته‌‌‌نها (سلێمان به‌‌‌گ)ی باوکی مامۆستا گۆران، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به نووسه‌‌‌ری فارسی به‌‌‌ناوبانگ بووه، له ئاستی پیره‌‌‌مێرد له‌‌‌ فارسیدا شاره‌‌‌زایی بوبێت.

له ساڵی 1899دا فه‌‌‌رمانی شاهانه‌‌‌ی بۆ ده‌‌‌رئه‌‌‌چێت و ئه‌‌‌کرێت به ئه‌‌‌ندامی کۆنگره‌‌‌ی باڵا له ئه‌‌‌سته‌‌‌مبوڵ و پله‌‌‌ی به‌‌‌گیه‌‌‌تی پێده‌‌‌به‌‌‌خشرێت، له‌‌‌و ماوه‌‌‌یه‌‌‌دا به هۆی “عزه‌‌‌ت پاشا”وه پیرمێرد ئه‌‌‌چێته قوتابخانه‌‌‌ی یاسا و بڕوانامه‌‌‌ی یاساناسی له‌‌‌وێ وه‌‌‌رئه‌‌‌گرێت.

که له‌‌‌ ساڵی 1908دا بانگهێشتی مه‌‌‌رجی ئه‌‌‌کرێت و کۆنگره‌‌‌ی باڵا تێکئه‌‌‌چێت، ئیتر حاجی تۆفیق له ئه‌‌‌سته‌‌‌مبوڵ ده‌‌‌ست ئه‌‌‌کات به کاری پارێزه‌‌‌ری و به نووسین و به‌‌‌ده‌‌‌رهێنانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌‌‌وه خه‌‌‌ریک ده‌‌‌بێت.

له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تادا مافی ده‌‌‌رهێنانی “ڕه‌‌‌سملی کتاب”ی وه‌‌‌رگرتووه، له ساڵی 1907دا له‌‌‌پێش ئاگاداری مه‌‌‌رجی کۆمه‌‌‌ڵیه له‌‌‌و کوردانه پێکهاتبوو که له تورکیا له ئه‌‌‌سته‌‌‌مبوڵ ئه‌‌‌ژیان به سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی “شێخ عه‌‌‌بدولقادری شێخ عبیدڵڵا”، ئه‌‌‌و شێخ عه‌‌‌بدولقادره‌‌‌ی که له‌‌‌دواییدا تورکه که‌‌‌مالیه‌‌‌کان کردیان به‌‌‌سێداره‌‌‌دا و پیرمێرد به‌‌‌و بۆنه‌‌‌یه‌‌‌وه گه‌‌‌لێ هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ستی به‌‌‌رزی مێژوویی بۆ وتوه. حاجی تۆفیقیش یه‌‌‌کێکبووه له ئه‌‌‌ندامانی ئه‌‌‌و کۆمه‌‌‌ڵه.

ڕۆژنامه‌‌‌ی “کورد”، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی زمانی ئه‌‌‌و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ ‌بووه، حاجی تۆفیق بردویه‌‌‌تی به‌‌‌ڕێوه، جگه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ش بۆ گه‌‌‌لێ ڕۆژنامه‌‌‌ و گۆڤاری تر به فارسی و به‌‌‌ تورکی گه‌‌‌لێ هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ست و په‌‌‌خشانی ناردوه. ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ست و په‌‌‌خشانانه‌‌‌ی به‌‌‌ناوی “سلیمانیه‌‌‌لی تۆفیق” یاخود به‌‌‌ناوی “س.‌ت”وه بڵاوکردۆته‌‌‌وه.

له ساڵی 1909دا کراوه به سه‌‌‌رۆکی شارۆچکه‌‌‌ی “جوله‌‌‌مێرگ” و له ساڵی 1918دا بووه به لیپرسراوی “ئه‌‌‌ماسیه‌‌‌”. له‌‌‌و کاته‌‌‌دا خانه‌‌‌واده‌‌‌کانی له سلێمانیه‌‌‌وه ده‌‌‌ست ئه‌‌‌که‌‌‌‌ن به نامه‌‌‌نووسین بۆی به‌‌‌تایبه‌‌‌تی مسته‌‌‌فا سائیبی خوشکه‌‌‌زای گه‌‌‌لێ نامه‌‌‌ی بۆناردوه وه‌‌‌ داوای گه‌‌‌ڕانه‌‌‌وه‌‌‌یان لێکردوه بگه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه بۆ کوردستان.

 

حاجی تۆفیق که زۆربه‌‌‌ی ته‌‌‌مه‌‌‌نی گه‌‌‌نجێتی و هه‌‌‌رزه‌‌‌کاری له تورکیادا ڕابواردبوو و له‌‌‌وێ ژنێکی هێنابوو دوو مناڵی لێ‌ هه‌‌‌بوو، پاشئه‌‌‌م ماوه دووروو درێژه ئاگری جگه‌‌‌ری دایکی نیشتمان هه‌‌‌ڵیگرت، سۆزی خۆشه‌‌‌ویستی کوردستان و به‌‌‌سه‌‌‌رهاته‌‌‌کانی خستیه‌‌‌ جموجۆڵ و سه‌‌‌ر سه‌‌‌ودای گه‌‌‌ڕانه‌‌‌وه.

پیره‌‌‌مێرد ئاگری جگه‌‌‌ری دایکی نیشتمان ئارامی لێئه‌‌‌بڕێت، ئه‌‌‌سته‌‌‌مبوڵ به‌‌‌جێده‌‌‌هێڵێت وه ژنه‌‌‌که‌‌‌ی و دوو کوڕه‌‌‌که‌‌‌ی له تورکیا به‌‌‌جێ ئه‌‌‌هێڵێت و خۆی ئه‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه بۆ کوردستان.

حاجی تۆفیق چه‌‌‌ند ساڵێک له شاری سلێمانیدا ئه‌‌‌مێنێته‌‌‌وه به‌‌‌بێ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی توخنی کاری میری بکه‌‌‌وێت، له ساڵی 1926دا له مانگی کانوونی یه‌‌‌که‌‌‌مدا شاره‌‌‌وانی سلێمانی ڕۆژنامه‌‌‌ی “ژیان” ده‌‌‌رئه‌‌‌هێنێت به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی “حسێن کازم” و پیره‌‌‌مێردیش ئه‌‌‌کرێت به‌‌‌سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتی ڕۆژنامه‌‌‌که.

له ساڵی 1932دا “حسێن کازم” کۆچی دوایی ئه‌‌‌کات ئیتر پیره‌‌‌مێرد ئه‌‌‌کرێت به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌رایه‌‌‌تی ئه‌‌‌و ڕۆژنامه‌‌‌یه، له ساڵی 1934دا چاپخانه‌‌‌که‌‌‌ی شاره‌‌‌وانی به‌‌‌کرێ ئه‌‌‌گرێت و مافی ڕۆژنامه‌‌‌ی “ژیان” ئه‌‌‌گۆڕێته سه‌‌‌رخۆی.

له ساڵی 1937دا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانی شاری سلێمانیدا تێکئه‌‌‌چێت و چاپخانه‌‌‌که‌‌‌ی شاره‌‌‌وانی لێئه‌‌‌سه‌‌‌ندنه‌‌‌وه به‌‌‌ڵام پیرمێرد هه‌‌‌ر کۆڵنادات ئه‌‌‌چێت خانووه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌خاته ڕه‌‌‌هنی به‌‌‌ڕیوبه‌‌‌رایه‌‌‌تی “هه‌‌‌تیوان”ه‌‌‌وه مافی ڕۆژنامه‌‌‌یه‌‌‌کی نوێ بۆ خۆی وه‌‌‌رئه‌‌‌گرێت وه به ناوی ڕۆژنامه‌‌‌ی “ژین”ه‌‌‌وه ده‌‌‌ری ئه‌‌‌هێنێت و چاپخانه‌‌‌ی ژینی دامه‌‌‌زراند.

پیره‌‌‌مێرد تا دواهه‌‌‌ناسه‌‌‌ی ژیانی به ڕۆژنامه‌‌‌ی چێتیه‌‌‌وه خه‌‌‌ریک بووه، تا له 19ی حوزه‌‌‌یرانی ساڵی 1950دا له شاری سلێمانی کۆچی‌ دواییکردوه‌‌‌ و له‌‌‌سه‌‌‌ر خواستی خۆی له‌‌‌گردی مامه‌‌‌یاره، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی جاران مه‌‌‌ڵبه‌‌‌ندی ئاهه‌‌‌نگ گێڕانی جه‌‌‌ژنی نه‌‌‌ورۆزی بوو، به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به ئه‌‌‌رخه‌‌‌وانه‌‌‌کانی گردی سه‌‌‌یوان بووه و له‌‌‌وێدا نێژراوه‌‌‌ و بووه به‌‌‌هاوده‌‌‌می مامه‌‌‌یاره.

یه‌‌‌کێک له‌‌‌و هۆنراوانه‌‌‌یی پیرمێرد، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌موو ساڵێک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئاوازێکی به‌‌‌سۆز ڕه‌‌‌شایی و سه‌‌‌رماوسۆڵه‌‌‌ی زستانمان بۆ لاده‌‌‌بات و مزگێنی به‌‌‌هار و ساڵێکی نوێمان پێده‌‌‌به‌‌‌خشێت شیعری “نه‌‌‌ورۆز”ه.

 

نه‌‌‌ورۆز

 

ئه‌‌‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌‌‌یه نه‌‌‌ورۆز هاته‌‌‌وه

جه‌‌‌ژنێکی کۆنی کورده به خۆشی و به‌‌‌ هاته‌‌‌وه

چه‌‌‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ‌په‌‌‌ست بوو تاکو پار

هه‌‌‌ر خوێنی لاوه‌‌‌کان بوو گوڵی ئاڵی نه‌‌‌وبه‌‌‌هار

ئه‌‌‌و ڕه‌‌‌نگه‌‌‌ سووره‌‌‌بوو که له‌‌‌ ئاسۆی بڵندی کورد

مژده‌‌‌ی به‌‌‌یانی بۆ گه‌‌‌لی دوورو نزیک‌ئه‌‌‌برد

نه‌‌‌ورۆز بوو ئاگرێکی وه‌‌‌های خسته جه‌‌‌رگه‌‌‌وه

لاوان به عشق ئه‌‌‌چوون به به‌‌‌ره‌‌‌وپیری مه‌‌‌رگه‌‌‌وه

ئه‌‌‌وا ڕۆژهه‌‌‌ڵات، له به‌‌‌نده‌‌‌نی به‌‌‌رزی وڵاته‌‌‌وه

خوێنی شه‌‌‌هیده ڕه‌‌‌نگی شه‌‌‌فه‌‌‌‌ق شه‌‌‌و‌ق ئه‌‌‌داته‌‌‌وه

تا ئێسته ڕووی نه‌‌‌داوه له تاریخی میلله‌‌‌تا

قه‌‌‌ڵغانی گولـله سنگی کچان‌بێ له هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تا

پێ‌ی ناوێ بۆ شه‌‌‌هیدی وه‌‌‌ته‌‌‌ن شیوه‌‌‌ن‌و گرین

نامرن ئه‌‌‌وانه وا له‌‌‌دڵی میلله‌‌‌تا ئه‌‌‌ژین

 

 


هه‌واڵه‌کان
photo
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ڕێکخراوی یاری کورد
11 مانگ و 9 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
11 مانگ و 23 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
11 مانگ و 24 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

1 ساڵ و 1 مانگ و 15 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

1 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر