خانزاده خاتوونی سۆران كچی شاقولی به‌گ خوشكی میر سوله‌یمان به‌گی میری سۆران بوو، به‌پێی شه‌ره‌فنامه‌ی مام هه‌ژار خانزاد خان ده‌بێته كچی میر سوله‌یمان به‌گ.
خانزاد”ی میری سۆران یه‌كێكه له ژنه ناسراوه‌كانی دیرۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، وه‌لێ تا ئێستاش به‌روونی له‌سه‌ر ژیان و كاره‌كانی ئه‌م ژنه سه‌ركرده‌یه‌ی كورد لێكۆڵینه‌وه نه‌كراوه و نه‌نووسراوه.
خانزادی سۆران لە ناوەڕاستی سەدەی ١٥ و هەر لە کۆتایی هەمان سەدە کۆچی دوایی کردووە لە دوای ٧ ساڵ دەسەڵات بە دەست گرتن.
ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌چه‌ند نامیلكه و وتارێكدا باس له هه‌ندێک لایه‌نی ژیانی خانزاد كراوه و له كه‌لێنی چه‌ند په‌رتووكێكیشدا ناوی خانزاد تێپه‌ڕیوه، كه هه‌موو ئه‌و په‌رتووكانه و ئه‌و وتارانه‌ی له‌سه‌ر خانزاد نووسراون.
هه‌روه‌ها تا ئێستا چه‌ند شانۆگه‌ریه‌كیش له‌سه‌ر ژیانی خانزاد نمایشكراوه، جگه له‌وه‌ی له‌چه‌ند به‌یت و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆری كوردی ناوی خانزاد تێپه‌ڕیوه. ژیان و تێكۆشانی خانزاده خانی میری سۆران كه تا ئه‌مڕۆش قه‌ڵا و شوێنه‌واره‌كانی له كوردستان ماون، . دوای ئه‌وه‌ی میر سوله‌یمان به‌گی برای خانزاد له ساڵی ١٥٩٠ به پیلانێكی سه‌رفه‌رماندار له‌شكری له ڕێگای به‌غدا له‌نێو بردراوه، خانزاد بۆ خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میرنشنی سۆرانی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و كاروباری میرنشینه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕاندووه.
خانزاده خان له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا تا كۆچی دوایی له ساڵی ١٥٩٧ دا چه‌ندین قه‌ڵا و خوێندگا و مزگه‌وت له‌سه‌ر فه‌رمان و بڕیاری ئه‌و دروستكراون، كه تا ئێستاش شوێنه‌واری به‌شێكیان ماون؛ دیارترینیان گه‌لی خانزاد، كۆنه دیوار و وێنه‌كه‌ی چیای هه‌ریر، قوڵغه سوپاییه‌كان له ناوچه‌ی هه‌ریر و قه‌ڵای خانزاده له‌نێوان پیرمام و شاری هه‌ولێردا. ژیان و به‌سه‌رهاتی خانزادی سۆران ئه‌فسانه نییه، به‌ڵكو ڕاستییه‌كی مێژووه، وه‌لێ گێڕاندنه‌وه‌ی دیرۆك به‌رامبه‌ر به‌و ژنه سه‌ركرده‌یه‌ی كورد تا ئه‌مڕۆ زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیانیدا هێناوه. ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن: “پاش ئه‌وه‌ی كه ‘له‌شكری’ ده‌توانێ میر سوله‌یمان له‌ناو ببات له‌گه‌ڵ سوپای سۆران به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێنه‌وه. چه‌ند كه‌سێك هه‌واڵی پیلان و كرده‌وه‌كه‌ی له‌شكری دژ به میر سوله‌یمان به‌گ به خانزاد ده‌گه‌یه‌نن! بۆیه له‌شكری له ترسی خانزاد و خه‌ڵكی هه‌ریر ناگه‌رێته‌وه بۆ هه‌ریر و له‌گه‌ڵ داروده‌سته تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی به‌ره‌و شەنگاڵ سه‌رهه‌ڵده‌گرێ و ده‌ڕوا.
وه‌لێ تامه‌زرۆی تۆڵه‌كردنه‌وه ئارامی له خاتوو خانزاد هه‌ڵگرتووه، بۆیه به‌هه‌ر جۆرێک بێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه له‌شكری بگه‌ڕێنێته‌وه هه‌ریر تاكو تۆڵه‌ی كوشتنی میر سوله‌یمان به‌گی برای لێ بكاته‌وه. وا ده‌رده‌كه‌وێ له‌و كاته‌دا خانزاد و سوپای سۆران توانای هێرشكردنیان نه‌بووه بۆسه‌ر له‌شكری و ناوچه‌ی شەنگاڵ، بۆیه هه‌ر وه‌كو ده‌گوترێت؛ خانزاد بانگی مه‌لای هه‌ریر ده‌كات و نامه‌یه‌كی بۆ له‌شكری پێ ده‌نووسێ و تێیدا ده‌ڵێت: هه‌ریر و سوپای سۆران به بێ تۆ شپرزه‌یه و میرایه‌تی سۆران به من ناكرێ، خۆت شیاوی ئه‌و مه‌نزڵه‌ی بۆیه داوات لێده‌كه‌م به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌م نامه‌یه‌م به‌ره‌و هه‌ریر به‌ڕێبكه‌وه و خۆزگه‌ی رابردووشت جێبه‌جێ ده‌كه‌م، تا ئێستایش له‌تۆم شیاوتر نه‌دۆزیوەتۆ ببێت به هاوسه‌رم. كاتێ نامه‌ی ناوبراو ده‌گاته ده‌ستی له‌شكری، هه‌رچه‌نده داروده‌سته‌كه‌ی ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه ئه‌م نامه‌یه فێڵه، به‌ڵام وشه‌ی میرایه‌تی سۆران و بوونه هاوسه‌ر گیانی له‌شكری بزواندووه، بۆیه ده‌ستوبرد له‌گه‌ڵ سه‌د سوار چاكی خۆی به‌ره‌و هه‌ریر و ئه‌وینی خانزاد ده‌كه‌وێته ڕێ
كاتێك كه هه‌واڵی نزیكبوونه‌وه‌ی ‘له‌شكری’ و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌گاته خانزاد، میر خانزاد ده‌ست ده‌كات به‌جێبه‌جێكردنی پیلانی تۆڵه‌كردنه‌وه. خانزاد به خۆی و سه‌د پیاو ماقووڵ پێشوازی له له‌شكری ده‌كات و هه‌ریه‌ک له‌و پیاو ماقووڵانه پێشی سوارێک له‌و سوارانه‌ی له‌شكری ده‌گرێ و به‌ره‌و ماڵی خۆیان ده‌به‌نه‌وه.
خانزادیش پێشی ئەسپی له‌شكری ده‌گرێ و به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی لێده‌كات و فه‌رمووی ماڵه‌وه‌ی لێده‌كات.
له‌و كاته‌ی له‌شكری و خانزاد به‌جووته ده‌چنه دیوه‌خانه گه‌وره‌ی هه‌ریر، خانزاد به‌دوای مه‌لادا ده‌نێرێ و به ده‌ستووری ئایینی ئیسلام خۆی لێ ماره ده‌كات و فه‌رمان ده‌دات ژووری تایبه‌تی بۆ له‌شكری بڕازێندرێته‌وه. له‌و كاته‌ی دیوه‌خانی گه‌وره چۆڵ ده‌بێ، له‌شكری ده‌ست بۆ خانزاد درێژ ده‌كات به مه‌به‌ستی چوونه ژووری تایبه‌تی خۆیان، به‌ڵام خانزاد پێی ده‌ڵێت: “ئه‌وه خۆزگه‌م جێبه‌جێ كردی، به‌ڵام له‌به‌ر خه‌ڵكی هه‌ریر عه‌یبە، چونكه هه‌روه‌كو خۆت ده‌زانی تا ئێستایش تازیه‌بارم، هه‌ر ئه‌مشه‌وه‌م ڕێگا بده، به‌یانی له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشكانم ده‌چمه گه‌رماوە و جلی ڕه‌شم فڕێ ده‌ده‌م، شه‌وی دا دێت ده‌كه‌ینه جه‌ژن و ئاگری دڵت بكوژێنه‌وه . له‌گه‌ڵ سپێده‌ی بەیان هه‌روه‌كوو باو بووه، خانزاد جلی سووری غه‌زه‌ب له‌به‌ر ده‌كا و به پێی پیلانه دارێژراوه‌كه له‌شكری قۆڵبەست ده‌كرێ و له‌سه‌ر چۆک به‌رامبه‌ر كورسی خاتوو خانزاد چۆک ده‌دا و هه‌ریه‌ك له‌و سه‌د پیاوماقوڵانه سه‌ری میوانه‌كانیان له به‌رده‌م خانزاد دا ده‌نێن! به‌م شێوە له‌شكری تێده‌گات كه ئه‌مڕۆ بڕیاری ڕۆژی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه.
هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە میر خانزاد چووتە شەنگاڵ (سەنجار) و وا خۆی نیشان دەدا کە لە بەر ئەو پێشنیازە لەوێ نییە، بەڵام بۆ تۆڵەی کوشتنی براکەی لەشکری و هەموو پیاوەکانی لە ناو شارەکەی کوشت.
له‌دوای دادگایی كردنێكی سەرسەری به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌ریر له‌شكری ده‌گاته سزای تاوانه‌كه‌ی خۆی.
میر خانزاد، خانمە ئازا و بوێرەکە، لە سەردەمی حوکمڕانیدا هەوڵی پاراستنی ئارامی و نیشتەجێبوون لە میرنشینەکانیدا دەدا.
خزمەتێکی باشی بە ئیماراتەکەی کردووە لە ساڵی ١٥٩٧ چەندین قەڵا و مزگەوت و قوتابخانەی دروستکرد و یارمەتی میرنشینەکانی دا بۆ گەشەکردنی زۆر.
خاتوون خانزاد ژنێکی بەتوانا و زیرەک بوو کە توانی حوکمڕانی بکات لە سەردەمێکدا کە هیچ ژنێکی تر لە مێژووی ئەم هەرێمەدا نەیتوانی هەمان کار بکات.
خانزاد سەرۆکی بزووتنەوەیەک بوو کە ئەو بیرۆکەیەی ڕەتکردەوە کە ژن ناتوانێت وڵاتێک سەرکردایەتی بکات و بپارێزێت.
ئەو سەڵماندی کە ژن دەتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە پیلان و فیتنەیک ببێتەوە کە ڕەنگە دوژمنەکەی بۆی هەڵبکات.
ئەم خانمە دانایە نەک هەر یارمەتی میرنشینەکانی دا بۆ گەیشتن بە گەشەی ئابووری، بەڵکو یارمەتی فراوانکردنی خاک و سنوورەکانی دا، چەند ناوچەیەکی ڕزگار کرد کە لە لایەن عوسمانییەکان و سەفەوییەکانەوە داگیرکرابوون.
لە مێژووی کورددا سۆران خانزاد تاکە ژنی ئازا نەبوو، بەڵکو ژنی نیشتمانپەروەری تریش هەبوون کە زۆر هاوکاری وڵاتەکەیان دەکرد.
خانزاد یەکێک بوو لە نموونە جوانەکانی مێژووی گەورەی کورد، کە هەموو کات شانازی بە حوکمڕانی خۆیەوە دەکرد، چونکە چەند سەدەیەک لەمەوبەر بە بێ ڕەچاوکردنی بنەما ئایینیەکان حوکمی ئەم وڵاتەی کرد.
ئەو بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆ گرتبوو و حوکمڕانی میرنشینێکی دەکرد کاتێک ئەو جۆرە ژنانە، ئەو کاتە و تەنانەت ئەمڕۆش، ڕووبەڕووی بیرۆکەی ناڕوون دەبوونەوە.
بەڵام میر خانزاد ئەو بەر
پرسیارتییەی لە ئەستۆ گرت و چەندین سەدە لەمەوبەر ڕۆڵی گەورەی بینی، چونکە متمانەی بەخۆبوون و خۆبەگەورەزانینی هەبوو و هەستی دەکرد وڵاتەکەی پێویستی پێیەتی.
زۆر ڕۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و نیشتمانپەروەرانەی خۆی بینیوە و ناوی وەک ژنێکی بە شەرەف لە مێژووی نەتەوەکەیدا دەردەکەوێت.
هەندێکی دیکەی سەرچاوەکان ئاوا باس لە خانزادی سۆران ئەکەن :
خانزاد لەوپەڕی شایستەیی و ئازایەتییەوە قۆڵی بۆ هەڵدەماڵێت و بە خێرایی دەست دەکات بە گۆڕانکاری سەربازی و کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، لەو سونگەیەوە بۆ پاراستنی دەسەڵات و قەڵەمڕەویی سۆران لە مەترسی و هەڕەشەی دوژمنان لەوانە: مل نەدان بۆ دەسەڵاتی داگیرکەری سەفەوی و عوسمانی دەست دەکات بە دروستکردنی چەندین قەڵای گەورە و ستراتیژی و ئاوەدانکردنەوەی رێگا و بان و مزگەوت و دام و دەزگای میری و رێکخستنەوەی سوپا و جەماوەر و ئامادەکردنیان بۆ شەڕ و بەرنگاربوونەوەی دوژمنان، ناو و ناوبانگ و ئازایەتی و ژیری و شۆخ و شەنگی خانزاد نە تەنیا سەرنج و حەز و ئارەزووی پاشاکانی عوسمانی و سەفەوی بەلای خۆیدا رادەکێشیت بەڵکو جوانییەکەی گڕی لە دڵ و دەرونی فەرماندە سەربازییەکانی خۆیشی بەردا بوو؟ هەر ئەوەش وای لە سەرلەشکر «لەشکری» کردبوو پیلانی کوشتنی میر سلیمان دابڕێژێت و لە سەفەرەکەی بەغدا ژەهر خواردی بکات، بەڵکو خۆی دەسەڵاتی سۆران بگرێتە دەست و خانزاد لە خۆی مارە بکات! بەڵام خانزاد وێڕای هەست و خۆشەویستییە نهێنییەکەی بۆ لەشکری، بەڵام وەک پابەندبوونێکی ئەخلاقی و بە دووربینییەوە نهێنییەکانی پشت کوژرانی میر سلێمانی برای بۆ ئاشکرا بوو و بە بەرنامە و بە بێ شڵەژان و هەراوهوریا فەرماندە «لەشکری» خاوەن هێز و چەکداری، قۆڵبەست کرد و سەری لە لەشی کردەوە، بەڵام ئەمە کۆتایی پیلانگێرییەکان نەبوو لە دژی میری کوردان؟ بە داخەوە چیرۆک و بەسەرهاتی ئەو شاژنە سەرکردەیە و دەسەڵاتە خۆسەرییەکەی ئەماراتی سۆران، بە هۆی دەردی لە مێژینەی خۆخۆرییەوە بە تراژیدیا کۆتایی پێدیت! وەک چۆن کورد بە درێژایی مێژوو بە دەردی دووبەرەکی و نایەکگرتووییەوە ناڵاندوویەتی! وا ئەم جارەش یەکێک لە ئەماراتە سەربەخۆکانی کورد وەک شانازییەک شاژنێکی وەک خانزاد پێشەوایەتی دەکرد بە دەستی خۆمان رووخا و خان ئەحمەدخانی ئەردەڵان بوو بە کەواسووری بەرلەشکری سەفەوی و بە پیلانێکی نامەردانە خانزادی میری سۆرانی بە برینداری تەسلیم بە سەفەوییەکان کرد، بەمەش بۆ چەندەیەمین جار ئەستیرەی بەختی کورد ئاوا بوو و کۆتایی بە دەسەڵاتی میری سۆران هات.
رۆمانی خانزاد دەچێتە خانەی ژانری رۆمانی میژووییەوە و لەسەر شیوازی ریالیزمی مێژوویی نووسراوە، جوگرافیا یان کات و شوێنی رۆمانەکە شوێنێکی دیاریکراوی باشووری کوردستان و بە دیاریکراویی ناوچەی سۆران و رواندزە، زمانی گێڕانەوە، زمانێکی شیرین و جوان و رەسەن و خۆماڵییە، ئەمەش خاڵێکی گرنگە، چونکە زمانە ناوچەییەکان بەهایان پێ نەدراوە، بەڵام نووسەر لە رۆمانەکانیدا تا رادەیەکی باش ئاوڕی لە زاراوە و بنزاراوەکان داوەتەوە.
خزمەتەکانی خانزاد میری سۆران لە کاتی دەسەڵات لە دەست بوون :
-دروست کردنی قەڵا لە سەر چيای هەرير.
- درووست کردنی قەڵای بانەمان.
- درووست کردنی سەر له نوێی مزگەوتی گەورەی شەقڵاوه لەگەڵ حوجره له سالی ١٥٣٩ زاینی.
- سەر پەرشتی کردنی قوتابخانەی ئاینی گوندی ماوەران.
- سەر پەرشتیاری مزگەوتی گەورەی هەریر لە هەمان کاتدا قوتابخانەی ئاینیش بوو لە هەرير.
- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی کۆڕێ.
- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی گوندی خەتێ.
- دروست کردنی مزگەوت و حوجرەی زيارەتی ملازادان.
- درووست کردنی قەڵای ئاوان لە گوندی شێتنێ لە سەر سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ساڵی ١٥٩٥
- قەڵای ناحيەی باڵکایەتی.
- درووست کردنی پردێک لە گەلی علی بەگ.
- درووست کردنی چەندین شوێنی حەوانەوەی گەشتیاری لە شەقڵاوە و هیران و چیای سەفین و باتاس