سهر له بهیانی رۆژی پێنچ شهممه ٢٠ رەزبەر ٢٧٢٣ حسەین موحەممەدی (ڕێبوار) دوای ١٤ ساڵ دەسبەسەرداگرتنی لە بەندیخانەکانی رژیم کۆماری ئیسلامی ایران ئیعدام کرا، "حسەین موحەممەدی پيشتر بە ناز ناوی رێبوار پێشمەرگە بووە". هەر وەها دوو برای ناوبراو شەهید ئیسماعیل موحەممەدی پێشمەرگەی کۆمەڵە و حەسەن موحەممەدی برای لەلایەن رژیمەوە ئیعدام کراون، و برای پيشمەرگەی دیرین کەریم موحەممەدی ومامی هاورێی چالاک موحەممەدی ئەندامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانە
بنەماڵەیەکی تێکۆشەری رێزەکانی خەبات کە لە ماوەی چوار دەیەی دەسەڵاتی کۆمارە پەت و سێدارەیە سێ ئەندامی ئەم خێزانە دڵ برێندارەیان لە سێدرە دا. حەسین موحەمەدی دوای ١٤ ساڵ لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر ڕۆژ چاوەروانی یاسای نادادپەروارانەی ئم کۆمارەدا کە ئێعدامە بە سەریا سەپێندرابوو کە لە سەر لەبیانی ئەمڕۆ ئێعدام کرا .
زۆربەی ئەندامانی ئەم خێزانە تێکۆشەرە تەنانەت ئزنی ئەوەشیان نیە لە خۆشی و نە ناخۆشی رووداوەکانی بنەماڵەکەیان بە ئەم هەواڵە دڵ تەزێنەیەشەوە بێت بەشداری لە بە خاک سپاردن برا و کەسو کاریان بکەن و ئاخرین ماڵاوای لێ بکەن.
بە ناوی کادر و ئەندامانی یەکێتی شۆڕشکێرانی کوردستان پرسه و سهرهخۆشیی ئاراستهى بەرێز کەریم محەممەدی و هاوڕێ چالاک محەممەدی و بنەماڵەی شەهید پەروەر و تێکۆشەری نێشتمان دەکەین و سەبووری بۆ گشت لایک بنەماڵە دەخوازین و خۆمان بە هاو خەمتان دەزانین..
ڕۆحی شاد بێت داواکارین لە یەزدانی مەزن بەهەشتی بەرێن جیگای بێت ئەمە دواین ناخۆشی بێت سەبوری بۆ هەموو لایەکی وبنەمالەی دەخوازین
یەکێتی شۆرسگێڕانی کوردستان
١٢/١٠/٢٠٢٣