دیمانەیێ لەگەڵ هاوڕێ مەنسوور تەها ئەندامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
ڕۆژی کورد دیمانەێکی ڕێکخست لە سەر: ئەم شەپۆلی بایکۆتکردنە، وەک نوێنەرایەتی ناڕەزایەتی و ناڕەزاییانی بەربڵاو کە لە لایەن هەندێک نەتەوە وەک کورد و بەلووچ و نەتەوەکانی کە سەری هەڵداوە.
ڕۆژی کورد: وەک ئاگادارن ڕۆژى١١ى مانگی ڕەشەمە ، دەرگاى ناوەندەکانى دەنگدان لە ئێران دەکرێنەوە بۆ هەڵبژاردنى ئەندامانى خولى دوازدەی پەرلەمان بەرێوە دەچیت چی وا دەکات بڵەیت کە خەڵک بەژدار نابن؟
مەنسوور تەها: زۆڕینەی گەلی کورد وەک داگیرکەرێک لە دەسەڵاتی باڵادەست دەروانێت و واقعیەت ئەوەیە کە گەر چەند لایەن سیاسی لافی ئێرانچییەتیان لێ نەدایەت نەدەبووا قەت کورد بەشداری لە هیچ هەڵبژاردنێک بکردات بەلام ئەوەی کە بەشیک لە کۆمەڵگا کە خۆیان گرێدراوی ئەو جوغرافیا داسەپاوە دەبینن دەتوانم بڵیم!
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە لەبەردەستە، شەپۆلی سزایەک بۆ گەلانێکی ناڕەزایی وبەزاڵ هاتوو سەبارەت بە خراپى بارودۆخى لەڕووى ئابورى و سیاسى و ئەمنیىەوەیە. و یەکێک لە خاڵە ناڕەزایەتیەکانی سەرەکی ئەم نەتەوانە دەتوانین ئاماژە بە ئێعدام لەلایەن حکومەت کە لە ئەنجام دا نەبوونی متمانەی خەڵکە، خەڵک هیچ بڕوایان بەبەڵینەکانى دەسەڵاتی و پالیوەرانی هەلبژاردنەکانی نیە و، ئەو دروشم و بەڵێنانەى کە ئەوان بەخەڵکیاندا هیچى بەدینەهات و بگرە دۆخەکە ساڵ لەدواى ساڵ بەرەو خراپتر دەڕوات و خەڵکى بەتەواوەتى لە دەسەڵات بێزار و بەزاڵ هاتوون و قەناعەتیان بەوە هەیە کە لە چوارچێوەی ئەم دەسەڵاتە کورد ناتوانی وەک نەتەوە ژیانیان بەرەو باشتر تێپەرێنێت، تا لەڕێگەى هەڵبژاردنەوە بتوانن بە مافە نەتەوایەتیەکان یا تەنانەت کۆتای بم جیاکاریە نەتەوەیان بهێنن.
ڕۆژی کورد: ئایا ئەو کاندیدانە ئاگاداری سیاسەتی دەسەڵات و هەڵوێستی کۆمەڵگا نین؟
مەنسوور تەها: ئەو پەرلەمانتارانەی کە خۆیان بە نوێنەری شارەکوردەکان پێناسە کردوە لە چەند دەیە تەنانەت نەیانتوانیوە بۆ جارێکیش ماشینی ئیعدام و کوشتنی کۆڵبەران لە کوردستان ڕاگرن و ئەمجارەش هەمان پەرلەمان و هەمان دەسەڵاتە کە ژمارەی ئێعدامەکان بە بەراورد بە ساڵی پێشوو دوو هێندە زیادی کردووە، هەڵبەت لەسەرەتای دەسەڵات چەندین نوێنەری ڕاستی خەڵک لە پەرلەمان بەشدار بوون کە دوای دور خراونەتەوە کە ئاماژەم بە خوڵەکانی پەرلەمان لە یەکەوە تا چوارە.
ڕۆژی کورد: هەڵویستی خەڵک لە ناو خۆ چوون دەبینێت؟
مەنسوور تەها: لەگەڵ نزیک بوونەوەى وادەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکەدا، دروشمى تایبەت بە بایکۆتکردنى هەڵبژاردن لەبەشێک لە شارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و بەگشتی ئێران بە شێوەی ڤیدیۆ و نووسراوە گالتەپێکردن بەکاندیدەکان لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوە بوتەوە کە لە کوردستان چاوەروانی ئەوە دەکڕێت لە گەلیک کە خوڵقێنەری ڕاپەرێنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادین بە تەواوی نەچنە پێ سەندوقی دەنگدانەکان.
ڕۆژی کورد: لایەنە سیاسیەکان تا ئێستە بۆ هەڵبژاردنەکان ڕایان جێ بووە؟
تا ئێستا لە هەلبژاردنەکان ی پەرڵەمان و تەنانەت شۆڕای شار و دێهاتەکان چەند لایەنێکى سیاسی کوردی ئەوەیان تاقى کردوەتەوە لەڕێگەى هەلبژاردنەوە ڕێگەى چاکسازى ئەو سیستمە بگرنە بەر بەڵام کاتێک لەخولەکانی پێشودا پشتیوانى چەند کاندیدیكیان لە هەڵبژاردنەکان کردوە تەنانەت هاندەری کەسانێک بوون لە هەڵبژاردنەکانی کە سەرکەوتوو بون بچنە پەرلەمان بەڵام سیستمی دەسەڵات هەمو کارێکی کردوە کە لە ئەمڕۆدا ئەوانەی خۆیان کاندید کردووە بە هەموو شێوەیەک و لە ژێر وردبینی ئەم سیستمە چاودێری کراون.
ڕۆژی کورد: دەرەنجامی ئەم بایکۆتانە چوون دەبێنێت؟
مەنسوور تەها: پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان لێکەوتەی خۆی هەیە. لە نێو ئەو دەرئەنجامانەدا دەتوانین ئاماژە بە کەمبوونەوەی بەشداریی خەڵک لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و کەمبوونەوەی متمانە و دەسەڵاتی سیاسی حکوومەت و زیادبوونی ئەگەری گرژی و نائەمنی زیاتر کۆمەڵایەتی بکەین.
دەرەنجامێکی کەی شەپۆلی بایکۆتی ئەم هەڵبژاردنانە دەتوانین بڵەین لە بواری ئەوەی کە خەڵک ڕووبەڕووی هەڵاواردن و چەوساندنەوەی سیاسی و کولتووری زیاتر دەبنەوە. با ئەوەی کە لە مافە سەرەتاییە مەدەنییەکان بێبەشن و لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕووی سنووردارکردنی زیاتریش دەبنەوە. کە هەمیشە حکومەتی ئێران ڕێوشوێنی سەرکوتگەرانە بەرامبەر ئەو نەتەوانە گرتوەتەبەر.
ڕۆژی کورد: دەوڵەت چوون لەم هەڕشەی بایکۆتانە دەروانێت؟
مەنسوور تەها: دەسەڵات ئەوە دەزانێت کە ناڕەزایی و بێ هیواییەکی قووڵەی کە خەڵک لە خۆی نیشان دەدات کە ئەمەش لە ئەزموونی ساڵانێک لە سیاسەتی سەرکوتگەرانەی حکومەتی ئێران و لەدەستدانی مافە سەرەتاییە نەتەوەیی، مەدەنی و سیاسییەکان گەڵانی ئەو جوغرافیایە سەرچاوە دەگرێت و بە هەر شێوەی کە توانێبێتی دەیەوێت هانی خەڵک بدات و تەنانەت سەردانی پیاو ماقوڵ و کەسایتیەکان و تەنانەت هومنەرمەندان دەکەن تا هانی خەڵک بدن و لەم کارەش سەرکەوتوو نەبوون
ڕۆژی کورد ڕاگەیاندنی حیزب و ڕێکخراوە کانی تاراوگە لە مەر بایکۆت کردن هەڵبژاردنەکان چوون دەبێنێت؟
مەنسوور تەها: ئەمە ڕەخنەی هەمیشەی منە لەسەر ڕاگەیاندنی ئەو لایەنە سیاسییانەی لەدژی دەسەڵات دامەزراون کە لەدەرەوەی وڵاتن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە تێگەیشتنی زیاتر و خاوەن زانیاری زیاتریان لەخەڵک هەیە. ڕەخنەکەم لەو حزبانە ئەوەیە، لەبری ئەوەی لە نێو خەڵکدا بوایین و یاوەری خەڵک لە سەر چوارچیوەی بانگەشە و وعدەو وەعیدەکانیان بوایەن، لە ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی و لەدەست دانی دەیان هەڵ ومەرج بۆ دەسبەسەر کردنی مافە نەتەوەیەتیەکان، لەسەر بنەمای تێڕوانینی خۆیان، بەبێ تێگەیشتنێکی ڕاستەقینە لە مەسەلەکان مامەڵە دەکەن، ئەمە وەسفێکی کەم و واقعیە بۆ حیزبێک کە خۆی بە نوێنەرایەتی شۆڕشگێڕانی وڵات یان جەماوەرەکەی دەزانێت.
پێدەچێت ئەو لایەنانە زیاتر حەزیان لە خۆ پیشاندانی خۆیان وەک بزووتنەوەیەکی فیکری و شۆڕشگێڕانە بێت ، لە کاتێکدا لە واقیعدا نابێ ئەوەمان لە بیر بچێت کە واقیع و ئەزموونی خەڵک لە ناوخۆی وڵاتدا تەحەددا ئەوە دەکات شۆڕشگێرانەترن و پێویستی بە ئامۆژگاری لە سایسەتی هەڵبژاردنی گەڵیک بکەن کە ڕۆڵەکانیان خەڵتانی خوێنی ڕاپەرینن، خۆیان بە داغدارتر لەو خەڵکە بزانن کە هێشتا ڕەشپۆشی ئازیزەکانیانن، بۆیە پێویستە ئەم حیزبانە لە جیاتی گۆشەگیری و ئیدیعای زانستی زیاتر، هاوڕێیەتی و هاوکاری لەگەڵ خەڵک خۆیان، بە یەکێک لە پایە بنەڕەتییەکانی ڕاپەڕین و شۆڕش بزانیایە و هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتن و یەکرێزی ناوماڵی خۆیان بدەن.
ڕۆژی کورد: لە کۆتای چیت هەیە بۆ وتن:
مەنسوور تەها: هیوادارم کە یەکرێزی لە نێوان لایەنە سیاسیەکان دەرەوی وڵات وەک گەلی کورد لەناو خۆ یەکگرتوو بن و بەواقعیت لە گەڵ رووداوەکانی ناو خۆبن یا شۆڕشگێر بن یا ڕێگەی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی بگرنە بەر، لە مەری کێشەی نەتەوەی کورد.
سپاسی خەڵکی شۆڕشگێر دەکەم لە ناو خۆی وڵات هەمیشە جوابی نایان بە دەسەڵاتی داگیرکەر داوە.