ناو: شێخمووس حەسەن محەممەد
ناوبانگ: جگەر خوێن
ساڵی لەدایکبوون: ١٩٠٣
شوێنی لە دایک بوون: مێردین ( باکووری کوردستان)
بەرواری مردن : ۱۹۸۴/۱۰/۲۲
شوێنی مردن: وڵاتی سوید
ژیاننامە
شێخمووس حەسەن محەممەد (١٩٠٣-١٩٨٤)،
نازناوی بە کوردی: جگەرخوێن شاعیر، نووسەر، کەسایەتی ئەدەبی و مێژوونووسێکی ناسیۆنالیستی کورد بووە.
لە ساڵی 1903 لە گوندی حەسار لەدایکبووە، کە یەکێکە لە گوندەکانی پارێزگای مێردین (باتمانی ئێستا) کە شارێکە لە باکووری کوردستان .
لە ساڵی 1914 لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی یەکەم، بنەماڵەکەی پەنایان بۆ شاری عاموودە برد کە نزیک قامیشلی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریای ئێستا.
ساڵی 1920 لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر بەدوای خوێندنی ئایینیدا دەگەڕێت و خوێندوویەتی.
زۆرێک لە پیاوانی ئایینی ناوچەکە دەناسێت و بە بەرهەمی شاعیرانی وەک باباتاهیر هەمەدانی، مەلا جزیری، فەقیه تەیران، ئەحمەد خانی، پەرتۆ هەکاری و نالی ئاشنا دەبێت .
جگەرخوێن ھەر لە منداڵییەوە زیرەکی و ھۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیار بووە و حەزی لە خوێندن کردووە، بۆیە بەھەر جۆرێک بێت، ناردوویانەتە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وەک خوێندنی زمانی عەرەبی و زانستەکانی ئایینی ئیسلام، بۆیە بە ئومێدی تەواوکردنی مۆڵەتی دوازدە زانستی باکوور و ھەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاوە و دواتر لەسەر دەستی مەلا عوبێد وەری گرتووە ، لە ڕۆژئاوای کوردستان و ماوەیەکیش لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەتی کردووە.
لە ساڵی ١٩٢٤ و لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا دەستی بە ئاوازدانانی شیعر کرد.
لەدایکبوون و منداڵی و هەرزەکاری
لە خێزانێکی هەژار لە گوندی حەسار لە باکووری کوردستان لەدایک بووە و لە تەمەنێکی بچووکدا هەتیو بووە.
بەهۆی هەژاری و زۆر هاتووچۆی خێزانەکەی نەیتوانی بچێتە قوتابخانەی ئاسایی، بەڵام لە مەلاکانی ئەو گوندانەی کە خێزانەکەی لێی نیشتەجێ بوون فێری قورئان خوێندن بووە.
وەک کرێکار و شوانێکی کشتوکاڵی بژێوی ژیانی پەیدا دەکرد و لەو ئەزموونە سەرەتاییانەشەوە دەستی کرد بە هەڵمژینی بەرهەمەکانی ژیان، لەبەرکردنی ئەو شیعر و گۆرانیانەی کە لە دەروێشەکانەوە بیستبووی، کە دواتر ئیلهامبەخش بوو بۆ شیعرە کۆمەڵایەتییەکانی.
سەرەتای چالاکی کۆمەڵایەتی و ئەدەبی
لە سییەکانی سەدەی ڕابردووەوە خۆی بۆ چالاکی کۆمەڵایەتی و شێعر تەرخان کردووە.
ژیانی سەخت و سەختی کۆڵبەران قەناعەتی پێکرد کە نەزمی کۆمەڵایەتی و سیاسی باو ناڕەوایە.
شایەتحاڵی سەرکوتکردنی دڕندانەی یاخیبوونی شێخ سەعید پیران بوو لە تورکیا لە ساڵی ١٩٢٥، کە بە قووڵی کاریگەریی لەسەر بوو وەک چالاکوان و شاعیر (بە قووڵی کاریگەری ئەم ئەزموونانە، ناوی ساختەی جگەر خوێن ی هەڵبژارد، بە تامەزرۆییەوە بۆ ئەوەی جیاوازی دروست بکات، یارمەتی دامەزراندنی کۆمەڵە جۆراوجۆرەکانی داوە، لەوانە (کوردی گەنج) لە ساڵی ١٩٣٨ بۆ بەرەوپێشبردنی لێکۆڵینەوەکانی زمان و مێژووی کوردی، و لە ساڵی ١٩٤٦ "کۆمەڵگەی ئازادی (جڤاتا ئازادی )و یەکێتی کورد ( یەکیەتییا کورد ) ، کە ئامانجی سیاسی تایبەتیان هەبوو.
لە ساڵی ١٩٤٩ پەیوەندی بە پارتی کۆمۆنیستی سوریاوە کرد، بەمەش خۆی بە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی نێودەوڵەتییەوە گرێدا و بوو بە لایەنگرێکی بەهێزی هەڵمەتی جەماهیری شەوڕەوی دژی کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی، یەکەمین لە ساڵی ١٩٤٩. دواجار لە ساڵی ١٩٥٤دا بۆ ئەندامییەتی پەرلەمانی سووریا دەپاڵێورێت. لە ساڵی ١٩٥٧دا واز لە پارتی کۆمۆنیست دەھێنێت و ڕێکخراوی ئازادی دادەمەزرێنێت. ئەو ڕێکخراوەش پاشتر دەچێتە ناو پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریاوە. لە ساڵی ١٩٥٩دا جگەرخوێن ڕوو دەکاتە باشووری کوردستان و تا ساڵی ١٩٦٣ لە زانکۆی بەغدا دەبێتە مامۆستای وانەبێژ لە بەشی زمانی کوردی.
دواتر دەگەڕێتەوە بۆ قامیشلی سەرقاڵی نووسین و کاری ڕامیاری دەبێت، ھەر لەو ساڵەدا و لە شاری دیمەشق دەخرێتە گرتووخانەوە.
بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٦٩ ڕوو دەکاتە باشووری کوردستان و چالاکی کوردایەتی خۆی پێشکەشی شۆڕشی کورد دەکات ، لە ساڵی ١٩٧٣دا بەرەوو لوبنان دەچێت و لەوێش ھۆنراوەی کیمە ئەز (Kîme Ez) دەنووسێت.
جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٧٦دا بۆ سووریا دەگەڕێتەوە و لە ساڵی ١٩٧٩ ناچار دەبێت ڕوو بکاتە وڵاتی سوێد و لەوێ وەک پەناھەندەیەک دەگیرسێتەوە و بە نووسینەوە سەرقاڵ دەبێت و لە ساڵی ١٩٨٤دا کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی بۆ قامیشلی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بە خاکی کوردستان دەسپێدرێت، ئەوەش ھەروەک خۆی پێش مردنی داوای کردبوو.
چالاکی هونەری :
دواتر بە ھۆکاری بینینی زۆرداری، ئەوەی دوژمنان دژی کورد ئەنجامی دەدەن، جگەرخوێن بەباشی دەزانێ لە پیشەی مەلایەتی دوور بکەوێتەوە و بە ڕۆحییەتێکی گەورە و بەبڕوایەکی ھێندە بەتین بچێتە جیھانی کاری ڕامیاری و باوەڕەکەی و خۆشەویستی کوردستان بخزێنێتە جیھانی وێژە و بە وشەی ناسک دایبڕێژێ بۆ ئەوەی خوێنەران ھەست بە ستەمی زۆرداران بکەن، کە چۆن دژی گەلی کوردن.
بە کاریگەریی ھۆنراوە نەتەوەیییەکانی ئەحمەدی خانی و حاجی قادری کۆیی و شۆڕشە نەتەوەیییەکی شێخ سەعیدی پیران لە باکووری کوردستان لە ١٩٢٥دا بووە بە شاعیرێکی لێھاتووی ھۆنراوەی نەتەوەیی و کەوتە سەر باسکردنی کوردستانی و نیشتمانی و خۆشەویستی و ھاندانی ژنی کورد بۆ خوێندن و خەباتی نیشتمانی و بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی کوردایەتی لە سەرەتادا ھۆنراوەیەکی نەتەوەیی لە باسی کوردستاندا بە ناونیشانی
شام شەکرە، وەڵات شیرنترە داناوەو نیشتمانەکەی خۆی بە بووکی جیھانی دادەنێ و باخ و بە بەھەشت مێرگ و سەرچاوەی ئاوی سازگاری دەچوێنێ و بە کچێکی شۆخ و شەنگی جوان و ڕازاوی دادەنێ و ئەندامەکانی ئەو بووکەی کوردستانی بە تاجی سەلاحەدینی ئەیووبی و بە ڕۆژ و دەریا و ئەڵماس و دیوانەکانی ھۆنراوەی حاجی قادر و ئەحمەدی خانی دەچوێنێ و دەڵێت:
وەڵاتی من تووی بووکا جیھانی
ھەمی باغ و بھشت و مێرگ و کانی
سەری تاجا سەلاحەددینی کوردی
ئەنی ڕۆژە دەبورجا ئاسمانی
دوو چاڤێن تە وەکی دەریایی ھورمز
کەپوو ئەڵماسە کاری کووش و وانی
دوو زولفێن تە کتێبا حاجی قادر
زمانێ تە ژ بەندا شێخی خانی
جگەر خوینە کورێ تە ھەر دنالی
ژ بەرنەزانی و خزانی!
شاعیر زۆر دەناڵێت، تاکو ژن پێشکەون و ئەو کاتە بڵێن بژی میللەتی کورد و دەڵێت:
ئەی کچێ ڕابە بخوێنە دا تو سەربەست ھەر بژی
زوو ژ خەو توو سەرھەڵێنە بەس بمێنە بێ مەژی
گەر بخوێنی دێ بدی خوێندن تو ئێ ھونەرتەڤا
گەر نەخوێنی کەس ژ بوومە ئێش و دەردان ناکوژی
وا جگەر خوین خوەش دناڵی دا کوژن پیشڤەھەڕن
دا ببیژن ھەر بژی کورد ھەر بژی کورد ھەر بژی!
دوای ئەم باسە جوانەی کوردستانی و نیشتمانی و خۆشەویستی، داوا لە کچانی کورد دەکات، ڕاپەڕن و بکەونە سەر خوێندن و لە خەوی بێھۆشیدا ھۆشیار بنەوە و پێیان دەڵێت: «گەر بخوێنن پێشدەکەون و گەر نەشخوێنن کەس ئێش و دەردمان لێ دوور ناخاتەوە».
جگەرخوێن توانی ئەو باوەڕەی ھەیبوو بیگەیێنێتە ئەو ئاستەی بە نەمری بمێنێتەوە و نەوەی ئەوسا و ئەمڕۆ و سبەی لە خوێندنەوەی ھۆنراوە و پەخشان و فەرھەنگ و ڕێزمانی کوردی سوودمەندبن.
جگەرخوێن بە ھەستی پڕ سۆزی نەتەوایەتی، ھەڵوێستی شاعیری نەتەوەیی کورد ئەسیری پەسند دەکات و ستایشێکی جوانی بە ھۆنراوە کردووە و لە ھۆنراوەیەکیدا بە ناوی بەر دیلک واتا خۆشەویستی لە ژمارەی ١٠ی ساڵی ١٩٣٢ی گۆڤاری ھاوار لە شامدا بڵاوکردووەتەوە و بەم جۆرە دەست بەستایشەکەی دەکات:
ئەی برای شەھبازی ئەوجی فەن و ھەم عیرفانی توو
سەد وەکی ابن الاثیر ی گووری و قوربانی توو!
جگەرخوێن ابن الاثیر بە قوربانی ئەسیری شاعیری نەتەوەیی کوردمان دەکات چونکە لای وایە (ابن الاثیر)، کە کوردێکی مێژوو نووس بووە، نەک مێژوو نووسێکی بۆ کوردی نووسیبێت، چونکە لە ئاستی «ئەسیری» دا ھیچ باشەیەکی بۆ کورد نەبووە و شاعیر لە دێڕە ھۆنراوەیەکی دیکەدا دەڵێت:
سەد سەلاحەدین و بی سەد وەک دەبی موسلم ھەبێ
فائیدە ھیچ بوومە نادەن سەتوەتی شاھانی توو
شاعیر دەڵێت: «ئێمە گەر سەدی وەک سەلاحەدین و ئەبو موسلیمی خۆراسانیمان ھەبێت، کە ھەردووکیان کورد بوون؛ بەڵام ھیچیان بۆ کورد نەکردووە، بۆیە ھیچ سوودێکیان بۆ ئێمە نەبووە و ئەمەشی بۆ بەرزکردنەوەی ھۆنراوەی و شاعیرییەتی ئەسیری کوردپەروەر بووە.»
بەم جۆرە بۆمان دەرکەوت کە جگەرخوێن شاعیرێکی خەباتی کوردایەتی بووەو لە زۆربەی ھۆنراوەکانیدا داوای ھۆشیارکردنەوەی لاوی کوردی کردووە بۆ وەدەست ھێنانی مافی نەتەوەییان.
بەرهەمەکان :
دیوانی یەکەم: پریسک و پەتی (Prîsk û Pêtî)، ساڵی ١٩٤٥ ز دیمەشق
دیوانی دووەم: سەورا ئازادی (Sewra Azadî)، ساڵی ١٩٥٤ ز دیمەشق
دیوانی سێیەم: کیمە ئەز (Kîme Ez)، ساڵی ١٩٧٣ ز دیمەشق
دیوانی چوارەم: ڕۆناک (Ronak)، ساڵی ١٩٨٠ ز ستۆکھۆڵم
دیوانی پێنجەم: زەند ئاڤستا (Zend-Avista)، ساڵی ١٩٨١ ز ستۆکھۆڵم
دیوانی شەشەم: شەفەق (Şefeq)، ساڵی ١٩٨٢ ز ستۆکھۆڵم
دیوانی حەوتەم: ھێڤی (Hêvî)، ساڵی ١٩٨٣ ز ستۆکھۆڵم
دیوانی ھەشتەم: ئاستی (Astî)، ساڵی ١٩٨٥ ز ستۆکھۆڵم
دەستوورا زمانێ کوردی (Destûra Zimanê kurdî)، ساڵی ١٩٦١ ز بەغدا
فەرھەنگ (پەرچێ یەکەم) (Ferheng, perçê yekem)، ساڵی ١٩٦٢ ز بەغدا
فەرھەنگ (پەرچێ دوەم) (Ferheng, perçê diwem)، ساڵی ١٩٦٢ ز بەغدا
✍ کۆکردنەوە و وەرگێڕان : مەلا ئاوارە