یەکێتیی ئەورووپا سزای 20 بەسەر دەسەڵات و دامەزراوەی لە نێویاندا ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێرانی سەپاند
لە بەیاننامەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپادا، داواکاریەکیان ئاراستەی ئێران کرد، کە ئێران دەبێ واز لە چالاکییە ناسەقامگیرییەکانی لە یەمەن، لوبنان، سووریا و عێراق ڕابگرێت و کۆتایی بە هەموو کردەوە و هەوڵە هەڕەشەکارەکانی دژ بە ئاسایش و ئازادیی کەشتیوانی و ڕێڕەوی ئاوی لە کەنداوی موکران بهێنێت .
لە پاکێجێکی نوێی گەمارۆکاندا، یەکێتیی ئەورووپا ٢٠ بەرپرس و دامەزراوەی سەر بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێویاندا ڕادیۆ و تەلەفزیۆن لە لیستی ئەو سزایانەی کە بەسەر ئەم وڵاتەدا سەپێنراون، خستە نێو لیستی سزاکانەوە.
لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا کە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی سەرماوەز بڵاوکرایەوە، ئەم یەکێتییە هەروەها داوای وەستاندنی چالاکییە سیاسی و سەربازییە ناسەقامگیرکەرەکانی ئێران لە ناوچەکەدا کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی یەکێتیی ئەورووپا، ئەو کەسانەی سزادراون بریتین لە پێمان جەبەلی، بەرپرسی سەداواسیما، موحسین بەرمەهانی، جێگری سەداوسیما، عەلی ڕزوانی و ئامێنەسادات زەبیحپوور، دوو لێکۆڵەر- پەیامنێری سێداواسیما کە ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملێی زیندانیانی سیاسی ئامادە دەکەن و بنەماڵەی شەهیدان.ئەحمەد خاتەمی ئیمامی کاتی تارانە