کاترین شکۆدەم ، ئاشکرای کرد کە هاوسەرگیری لەگەڵ 100 بەرپرسی ئێرانی کردووە و زانیاری وردی لەسەر پڕۆژە هەستیارەکان ئێران وەرگرتووە.
پەیوەندییەکانی بە گشتی لەگەڵ پیاوانی ئایینی شیعە بووە، کە بەشێکی زۆریان لە ئێران پۆستی باڵایان هەبووە و باشترین سەرچاوەی زانیاری بوون بۆ سیخوڕەکە.
کاترین شکۆدەم ڕایگەیاند کە بە بیانووی ئاشنابوون بە پرسە ئاینییەکان پەیوەندی لەگەڵ پیاوانی ئایینی حکومەت کردووە و لە یەکەم کۆبوونەوەدا هاوسەرگیرییەکی کاتی پێشکەش کردووە.
ناوبراو سەبارەت بە چۆنیەتی دزەپێکردنی زانیاری ئەو بەرپرسانە وتی بە بیانوی پرسیاری ئایینەکان پەیوەندی لەگەڵ پیاو ئایینیەکانی دەسەڵات کردوە کە دوای پلاندانان بۆ هاوسەرگیرییەکی کاتی و بەدەستهێنانی متمانەیان، قسەکردن و پرسیارکردن لە بارەی بابەتی جۆراوجۆر ئاسان بووە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش بەبێ سنووردارکردن زانیارییان پێشکەش کردووە.
پاشان شکۆدەم باسی لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران کرد، کە چۆن ئەم نوێنەرە، دوای کۆبوونەوەیەکی تایبەت، گفتوگۆکانی کۆبوونەوە تایبەتەکەی سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی حکومەت بۆی گێڕاوەتەوە.
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییە بە پلانێکی وردی هەواڵگرییەوە چووەتە ناوشەقامی جامیعە کە زانکۆی تارانو ماڵو نوسینگەی عەلی خامنەیی ئێرانی لێیە.
هەروەها ئاشکرای کردووە کە سیخوڕەکەی ئیسرائیل لە ڕێگەی سێکس و هاوسەرگیری کاتی زانیاری هەستیاری لە بەرپرسانی ئێران دەرهێناوە.