وەزیری دەرەوەی بەریتانیا "هرڵسوکەوتی شەرمەزارکەر"ی نێوان هەردوو وڵاتی بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایشی نێودەوڵەتی وەسف کرد
ڕۆژنامەی سەندەی تایمز لە سەردێڕێکیدا نووسیویەتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قەیرانانەی کە ڕژێمی تاران و مۆسکۆ لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ نەزمی نێودەوڵەتی دروستیان کردووە، پێویستە ئەم دوو ڕژێمە بە "ئەکتەرە سەرەکییەکانی بنچینەی نوێی خراپەکاری" «اضلاع اصلی محور شرارت نوین» ناوزەد بکرێت.
"محوەری شەرارت" دەستەواژەیەکە بۆ یەکەمجار جۆرج بوش سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە ٢٩ی ژانویەی ٢٠ ٠ ٢، کەمتر لە پێنج مانگ دوای هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر، کە ئاماژەیە بۆ ئێران، عێراق و کۆریای باکوور.
بوش لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا چەندین جار ئەم دەستەواژەیەی دووبارە کردەوە و بەکاری هێنا بۆ وەسفکردنی ئەو حکومەتانەی کە پشتیوانی تیرۆری نێودەوڵەتی دەکەن و هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ دەدەن.
بەگوێرەی ئەم ڕۆژنامە ئینگلیزییە، بەو پێیەی تاران و مۆسکۆ بە زیادکردنی هاوکاری سیاسی، سەربازی و ئابووری و پشتیوانی لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی جیهانیان وێران کردووە، ئێستا ئەم دەستەواژەیە بۆ ئەوان گونجاوە.
جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ئێران بووەتە گەورەترین سپۆنسەری سەربازی ڕووسیا. ڕوسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت، بەمەش ملیۆنان ئۆکراینی لە کارەبا و گەرما و خزمەتگوزارییە گرنگەکان بێبەش دەکات. "ئەو کارەی ئێران بووەتە هۆی کوژرانی ئۆکراینییەکان".
هەروەها جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەم دواییانەدا ئاماژەی بە "مامەڵەی شەرمەزارکەر"ی نێوان هەردوو وڵات کرد کە ڕەنگە هاوکارییەکانی ڕووسیا بۆ پەرەپێدانی چەک بۆ ئێران لەخۆ بگرێت و بە "مەترسییەکی جددی بۆ سەر هاوبەشەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نێودەوڵەتی" وەسفی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی سەندەی تایمز، ڕژێمی ڕووسیا و ئێران دوو "ڕژێمی خراپ"ن کە بوونەتە "مەترسییەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی جیهانی". بۆ بەرپەرچدانەوەی کردەوە تێکدەرانەی ئەم دوو ڕژێمە، پێویستە ڕۆژئاوا پشتیوانی خۆی لە ئۆکرانیا لە دژی لەشکرکێشی ڕووسیا زیاد بکات و پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران لە دژی ڕێژیم لەو وڵاتەدا بکات