ڕۆژنامەی "جوان"ی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی لەسێدارەدانی "موحسین شێکاری" لە نێو هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراو لە ناڕەزایەتییەکانی ئێستای سەرتاسەری، یەکەم و دوا لەسێدارەدان نابێت
موحسین شێکاری یەکەم کەسە کە لە نێو ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دەستگیرکراون، کە بە تۆمەتی دروستکردنی بەربەست لە شەقامی سەتارخان لە تاران و بریندارکردنی هێزێکی ئەمنی بە دەرکردنی بڕیاری "جەنگ" لە سێدارە دراوە
لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەی "عیتەمەد" ناوی ٢٧ خۆپیشاندەری دەستبەسەرکراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بە "شەڕ" و "گەندەڵی لەسەر زەوی" تۆمەتبار کراون
مەحموود ئەمیری-موغەدەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، هەروەها لە لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر لەسێدارەدانی "محسن شێکاری" لێکەوتەی جیددی بۆ کۆماری ئیسلامی نەبێت، ڕووبەڕووی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ناڕازییان دەبینەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ئۆرگانی هەواڵی تاقمی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ٢٦ی ڕەزبەر تا ١٦ی سەرماوەز لە کاتی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکاندا ٤٨١ هاووڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون کە ٦٨ هاووڵاتییان منداڵن