نرخی دۆلاری ئەمریکی لە دوای ڕاپەڕینی گەلی ئێران لە دژی کۆماری ئیسلامی لە هەڵکشاندایە و چاودێران پێشبینی دەکەن بۆ هەر دۆلارێک بۆ ٤٠ هەزار تۆمان بەرزبێتەوە.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی لە تاران 36 هەزار و 800 تۆمان بووە.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دۆلاری ڕێککەوتنی ئەمڕۆ لە کەناڵی 35 هەزار تۆمان دەکڕدرێت و دەفرۆشرێت.
نرخی دۆلاری ئەمریکی لە دوای ڕاپەڕینی گەلی ئێران لە دژی کۆماری ئیسلامی لە هەڵکشاندایە و چاودێران پێشبینی دەکەن بۆ هەر دۆلارێک بۆ ٤٠ هەزار تۆمان بەرزبێتەوە.
لە ڕیکۆردێکی نوێدا نرخی زێڕ لە 18 ملیۆن تۆمانی تێپەڕاند و نرخی زێڕی عەیارە 18 بە یەک ملیۆن و 599 هەزار تۆمان مامەڵەی پێوەکرا.
لە کاتێکدا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕیزەکانی کڕینی دۆلار لە بەردەم ئاڵوگۆڕەکاندا زۆر بووە، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ڕیکلامکردن بۆ سیستەمی کڕینی دۆلاری ئۆنلاین هەوڵی کۆنترۆڵکردنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن دەدەن.
ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا بە ئاماژەدان بە قەیرانی نەختینەیی لە ئێران، داوایان لە خەڵک کردووە سەروەت و سامانی نەختینەیی خۆیان بگۆڕن بۆ دۆلار.
بە گوتەی شارەزایانی ئابووری، دابەزینی بەهای تمەنی ئێران، درێژەی ناڕەزایەتییەکان و زیادبوونی هەڵاوسان، وایکردووە خەڵک دوودڵ بن لە هێشتنەوەی سەروەت و سامانەکانیان بە دراو و هەوڵی گۆڕینی سەروەت و سامانەکانیان بۆ ئاڵتون، سکە، دراو و کاڵای زۆر شل.
ئەم ڕەوتە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی زێڕ و سکەی هێنایە ناو کەناڵێکی نوێی نرخەوە.