دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوا نهێنییەکیان لەبارەی ترسی ئێران لە شۆڕشی شەقام ئاشکرا کرد
بە پێی ڕاپۆرتی ئێران ئینتەرناشناڵ، کاربەدەستانی ئێران لەم دواییانەدا بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە ئەگەری ڕووخانی ڕژیمی ئەو وڵاتە و پەنابەری بەرپرسانی ئێرانی و بنەماڵەکانیان بۆ ونزولا تاوتوێ کردووە.
چوار بەرپرسی باڵای ئێران لە ناوەڕاستی مانگی گەڵاڕێزان سەردانی وەنزولایان کرد و داوایان لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کرد کە لە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوێکی نەخوازراو لە ئێران ڕێگە بە بەرپرسانی باڵای ئێران و بنەماڵەکانیان بدەن پەنا بۆ ڤەنزوێلا ببەن
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاککردنی ماڵپەڕی هەواڵدەریی فارس لە لایەن گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی ناسراو بە "بڵاک پای" بەڵگەی ئاشکرا کرد کە دەسەڵاتدارانی ئێران ترسیان لە هێزە ئەمنییەکان هەیە کە ١١٥ سەرباز و ئەفسەری ناڕازییان تێدایە، بۆ بەشداریکردن لەشۆڕشی شەقام دەسبەسەر کردوە.
بەپێی زانیارییە ئاشکراکراوەکان، لەسەدا یەکی ئەوانەی دەسبەسەرکراون، سەر بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی وڵات بوون.
لە ماوەی ڕابردوودا سپای پاسداران داوای لە خانەنشینان و بنەماڵەکانیان و لایەنگرانی سپای پاسداران و بەسیج کردبوو بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان یەکبگرن، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون بەشداری بکەن و خۆیان لە ململانێ لەگەڵ خەڵک بەدوور بگرن.