پرسیارێکە کە زۆربەی خەڵک دەپرسن بۆچی لە جیاتی قسەکردن و چارەسەرکردنی کێشەکە بە رێگەی سیاسی پەنا دەبەینە چەک.
پرسیارێکی قبوڵکراو و شیاوە، بەڵام بۆ ئەوەی بزانین هۆکار چییە دەبێت لەسەر جەوهەری کەیسەکە و وتووێژهایی کە لە نێوان هەردوولا کراوە تا بزانین کە داواکارییەکان چین و هۆکاری ئەوەی بەرەو توندوتیژی و خەباتی چەکداری ڕابکێشرێن.
ئەوان ئەو متمانەیان لە خۆیان سەندوەتەوە کە دانوستانی ڕوو بدات چون بە مێژووی داگیرکەران سەلماندویانە کە باشترین شوین بۆ تیروری سەرکردەکانی حیزب و نەیارانی کاتی دانوستان و وتووێژەو و هەر وەها دانوستانیش لەگەڵ داگیرکەران نابێتە چارەسەر بۆ گەلێک کە خاکەکەی داگیرکراوە.
ئایا ئهوان ئاماده نین کێشهکان چارهسهر بکهن و گوێ له داخوازی و داواکارییهکانی گەلێک بگرن. تەنانەت نەک سەروەری خاک بەڵکوو ئەوان مافی زمانەوانیشیان لێ زەوت کردوی.
ئایا هیچ مەودایەکیان هێشتوەتەوە بۆ وتووێژ تا چارەسەر و گوێ لە داخوازیەکانی گەلێک بگرن یان سیستەمێکی دیکتاتۆرە?
خەباتەکان کاتێک پڕچەک دەبن کە یەکێک لە لایەنەکان لەڕووی داواکارییەکانیانەوە ڕووبەڕووی کێشەیەک یان لە نێو چوون و هەڕەشەیەک دەبێتەوە، بۆیە کاتێک کێشەکان لە رێگەی دیپلۆماسیەوە چارەسەر نەکرێت، شەڕ حەتمییە بۆ گەیشتن بە داخوازیەکان. کاتێک داگیرکەر و کۆلۆنیالیست ئامادەی چارەسەرکردنی کێشەکان نیە ، و هەوڵ دەدات بە هەموو جۆرە فێڵ و تەڵەکەیەک لایەنی بەرامبەر لە ڕێگای داوای ماف داخوازیەکان دوور بخاتەوە یا لە نێویان ببات، و شوێنێکیان بۆ بەجێناهێڵێت تەنانەت ڕێگرە ڕێکخراوە مەدەنیەکانیش کارا بن. ڕژیم دەیەوێت کۆیلە و لەژێر فەرمانی ئەوبن، لە ئاکامدا کارەکە دەکێشرێتە خەباتی چەکداری وئەوەی کە رژێمی خومەینی لەبەردەم داخوازییەکانی گەلە غەیرە فارسەکاندا کردوویەتی و رێگەی بۆ هەر گوتار و داخوازییە داخستووە و لەڕێگەی یاسا و سیاسەتی دارێژراویان بەربەستێکیان ساز کردوە بۆ داخوازیە سەرەتایەکانی ئەو نەتەوانە و نەیاران و ڕەخنەگرانی.
ئەوەی شایەنی ڕەچاوکردنە ئەوەیە کە ڕێژیم شێوەیەک بەکاردەهێنێت کە بیەوێت نەیارەکانی لە مەیدان دووربخاتەوە و لە چاوی خەڵک و هەوادارانیدا تەنیاو و تۆمەتباری بکات.وە دوای ئەو دەرفەتێکی بۆ دەرەخسێت کە حزبەکەی تۆمەتباربکات،.کە بەبێ هیچ کاردانەوەیەکی خەڵک بە ناوی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکان دەینێری بۆ زیندانە و لە سێدارەیان دەدات، و گرنگترین ڕیگە بۆ تۆمەتبارکردنی نەیارەکانی دەسەڵاتی میدیایە، کە لە دەستی ڕژێمە، و ڕێگری دەکات لە هەر بەرگرییەک لە بەرامبەر تۆمەت و بەیاننامەی ڕاستییەکان ، بەدەر لە کردەوەی حیزبە چەکدارەکان لەدژی ڕژیم، دەبینین هەموو ئەو حیزب و گروپ و کەسانەی کە ڕەخنەگرن و دژی ڕژیمن، بەجۆرێک تۆمەت و چەواشەکاری هاوشێوەیان لێدەدرێت، با ئەوەی هەموو ئەو حیزبانە داخوازی جیاوازیان هەیە، ڕژێم بە جۆرێک تۆمەتباریان دەکات ئەگەر گروپێک، حیزبێک، یان کەسێکی دژ بە سیستەم هەبوایە، جیاواە دەبوو، بەڵام زۆر حیزب و گروپ و تاک هەن کە پێویستە گوێ لە داواکارییەکانیان بگیردرێت و لە شێوەی و تێکۆشانیان تێبگەین، تەنانەت ژێنگە پاریزەکانیش بە مترسی دەبینن. ئەوان هەموو بە سیخوڕێکی موساد و سی ئای ئەی ناو دەبەن هەمووان بە گرێدراوی دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاواو وڕۆژهەڵاتیان دەناسێنن ، هیچ ڕێگەی بەرگرییەک هەیە، پاساوێکی بۆ کارەکانی هەیە.
تا هۆکارێک نەبێت کاریگەری نابێت، بۆیە ئەم ناڕازیبوون و دژایەتی و ئاژاوە و نائەمنییانە هۆکاریان هەیە، ئەگەر کەسێک زوڵمی لێکرابێت، دەبێ ستەمکارێکیش هەبێت، وە ئەگەر کەسێک بە برسێتی بخەوێت، دەبێت کەسێک نانی شەوەکەی بڕیبێت، وە ئەگەر کەسێک چەکی بگرێتە دەست، دەبێت داواکاریەکی هەبێت کە بە شێوەیەکی یاسایی نەبووە مافەکانی زەوت کرابێت و جێبەجێ نەکرابێت.
لە دەسەڵاتێکدا کە وەک یەکەم خشتی بناغە دامەزراوەیی بە درۆ و فێڵ دەستی پێ کردبێت، گومانی تێدا نییە کە دەسەڵاتێکی لەو جۆرە نەیاری هەر دەبێت، دەسەڵاتێک کە بەرگەی رەخنەگر و نەیار ناگرێت هەر لەسەرەتاوە، و لەگەڵ تیرۆرو ئەشکەنجە و لە سێدارەدان و لە ڕۆژێکدا خوێنی هەزاران کەس دەمژن و دواتر تەقەیان لێدەکەن و لە سێدارەیان دەدەن چە هیوایی بۆ گفتوگۆ هەیە
دەسەڵاتێک کە هەزاران کەسیان کوشت کە بە شێوەیەکی یاسایی و ئاشتیانە ناڕەزایەتیان دەربڕی تەنها لەبەر ئەوەی دەیانگوت کوا دەنگی ئێمەیە و دەستدرێژییان کردە سەریان خراپتر لە لەسێدارەدان، دەسەڵاتێک کە چل سالە ئەمە پرۆژەیەتی لە سەر خاکەکەم ئیستاش لە جیاتی داوای لێبوردن بە پەتێکەوە دەچێتە لای منداڵانی ئەم میللەتە، کەی ئەم سیستمە دان بە داخوازییەکانی گەلێک دەدات کە داوای مافە سەرەتایەکانیش بکات.
بەداخەوە هەرچەندە هەندێک لەوانەی دەزانن کە ئەم دەسەڵاتە ڕێگە بە هیچ حیزب و ڕەخنەگرێک نادات، بەڵام هێشتا پێیان وایە نابێت چەک هەڵبگرین، دەستەی حیزبیش چاوەروانی گفتوگۆ لە ئەمانە دەکەن.
ئەگەر چەک هەڵنەگرین لە دژی دڕندەییەکانی ئەم دەسەڵاتە، دەبێ چاودێر بین لە وێرانکردن تالانکردن و داماڵین لە هەر هەست و کولتور و ناسنامە و شوناسی نەتەوەیمان.
من پێم وایە کورد بە یەکگرتووی دەتوانی ئەم ڕژیمە لە سەر خاک و زیدیەکەی ڕاماڵێت و جیاواز لە هەموو ئێرانییەکان چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە وا بیر دەکەنەوە کە وڵاتێکی بەهێزی وەک ئەمریکا هەیە کە دەتوانێت بە هێرشێکی سەربازی ئەم ڕژێمە لەناو ببات.
ئێمە کورد خۆمان دەبێ ئەم کارە کەین و دەست بە کاربین و پشت بە هێزەکانی خۆمان ببەستین و هاوکاری یەک بین ناچارین چون ئەمریکاش لە دوای بەرژەوەندیەکانی خۆیەتی و ئەو وڵاتانەی ئەمریکا خۆی بە ڕزگاری کەریان دەزانی تویی ئاژاوە سەرلێشێواوی لە ناو گەلەکانی دەچێنیت ولە جیاتی سەربەستی کوردستان دەبێنە ئەسعمارەی ئەمریکا و ئەمرۆی ئەفغانستان و ئێراقە نمونەیەکی زیندووە.
ئەوەی کە لە سەرەتای دەستبەکار بونی ئەم ڕژیمە جیهاد و فەرمانی هێڕشی خومینی لێ کەوتەوە تەنیا باس لە خودموختاری بۆ کە ئەمڕۆکە گەلی کورد سەربەستی و سەروەی خاکی خۆی کردوەتە دروشم و لەپێناویدا ئامادەیە خۆی کاتە قوربانی کەی جێگەی وتووێژ و دانوستانە لەگەڵ داگیرکەر ماوەتەوە
ئەم شێعرەش پێشکەش بە هەواڵانی هاوسەنگەرم
چەک هەڵگری خاکێکم
دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و
بێگانەش خاوەن ماڵە
گەر عومر بدا ماوە
ڕێبازی خەبات ئەگرم
شێرانە بە شەڕدێم و
سەربەرز ئەبێ بمرم
ئەی دوژمنی ماڵوێران
زۆر وەختە کە ئەمکوژی
وون نابی لەبەر چاوم
ناڕۆیت و بەجێم بێڵی
گەر بمدەنە بەرگوللە
ئەم ڕێگەیە ڕێگامە
لابردنی داگیرکەر
تەنیا هیوا و بڕوامە
ئەم ڕێگە کە گرتوومە
دواڕۆژی لەلام ڕوونە
یا سەرکەوتنی کوردە
یا مەرگ یا تێداچوونە
وێنەی شەهید زیندوو کاکی ڕوستەم ئەلماسی ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و پۆلێک لە پێشمەرگەکانی یەکێتی ساڵێ ١٩٩١ کە زۆرینەیان لە ڕێبازی سەربەخۆیی سەربەستی نیشتمان شەهید کران ڕۆتان شاد ڕێگەتان پڕ ڕێبوار