کورد بوون چە تاوانێکە ?
ڕۆژانە هەواڵی کوشتن یان دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەبیستین و لەهەمان کات پەرە سەندنی ئاماری هەژاری و بێکاری و هەڵاواردن لە هەموو بوارەکاندا بەشی ئەم گەلە خێر لە خۆ نەدیوەیە ، بەڕاستی خەتای ئێمە چییە?
فلانکەس کوڕی فلانکەس تەمەن // ساڵ، خەڵکی ئاوای .. سەر بە شاری.. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٠ ٠ /٠ /٢٧٠ ٠ بە دەستی هێزەکانی پۆلیسی سەر سنوور لەگەڵ سێ کەسی دیکە کوژرا...
سێ لاوی خەڵکی ... بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکان دەست بەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە
زینەب جەلالیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە لە هیچ ئاگاداریی بە بنەماڵەکەی ....
ئەمانە بەشی زۆرینەی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوەتەوە.
هیچ دەزگایەکی دادوەری و ڕاگەیاندن لە کوردستان بوونی نیە تا بتوانی بگاتە هاواری ئەم گەلە.
هەژاری و بێکاری و هەڵاواردن و کوشتاردا، کۆمەڵکوژی سیستماتیکی هاووڵاتییانی کورد بەرنامەیەکە کە ڕژێم نزیک بە سەدەیەکە لە کوردستان دەستی پێکردووە و تا ئەمڕۆ هەزاران... خێزانی ئازیزانیان.لەدەستیان داوە
ژمارەی قوربانیانی ئەم کوشتنە سیستماتیکە لە کوردستان زیاتر دەکات و هەزار کەسە کە لە لایەن دەزگای سەربازی و هەواڵگرییەوە بە تۆمەت و چەواشەکاری جۆراوجۆر کوژراون یان لە سێدارە دراون و تەنانەت لە حاڵەتێکیشدا هیچ شەفافیەتێکی یاسایی نەبووە و ئەم کارەش ‹‹بەردەوامی هەیە.
تەقەکردن لە کوڵبەرەکان کە هاوڵاتیانی ئاسایی ناو بازاڕ و شارەکانن، تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلە کە تێپەر دەبێت، دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە کە بووە هۆی لەسێدارەدانی هەزاران کەس، سەرزەنشتکردن، هەڕەشەکردن، سزادان و غەرامەکردنی نایاسایی، لەسەرووی ئەوەشەوە بە مەبەست رێگە بە هەڵاواردن دەدرێت .بێکاری و هەژاری خەڵکی کوردستان یەکێکە لە تاوانەەکانی داگیرکەران.
نەتەوەی کورد لەژێر گوشار و سەرکوتێکی تونددایە و لەم نێوەندەشدا زمان و مێژوو و شوناسیشمان لەژێر لەناوچوونی تەواودایە. گەلەکەمان لە دۆخێکی هێندە سەختدایە کە بۆ ئەوانەی کورد نین و لە دەرەوەی کوردستان، باوەڕپێنەکراوە، یاساکانی حکومەت لە کوردستان نەنووسراون و ناخوێندرێنەوە، هەروەها لە سێدارەدان و تیرۆرکردن سزای ئەو کەسانەنیە کە حەول بۆ ئاوەدان کردن و پێشکەتنخوازی ئەم گەلەیەتی.
ئازادییە ئایینییەکان جێگەیان بە فشارە ئایینییەکان داوە و زیندوو ڕاگرتنی زمان و مێژوو و شوناس کوردی جێگەی خۆی داوەتە سەپاندنی زمانی یەکگرتووی و لەناوبردنی زمانی دایک و شێواندنی مێژوو و بەڵگەنامەکانی ناسنامە.
جوگرافیای کوردستان گۆڕاوە بۆ زیندانێک بە کاری زۆرەملی (کۆلبەری) و خەڵکی کوردستانیش لەم گەمارۆ سەختە ئەمنی و سەربازییەدا ژیانێکی سەخت بەسەر دەبەن، بە جۆرێک کە لە دەرەوەی نیشتمانەکەیان هەست بە ئاسایشی زیاتر دەکەن.
ئەو پرسیارەی کە ئێمەی کورد هەمیشە لە خۆمانی دەکەین ئەوەیە، بۆ چ تاوانێک لە تاڵاوی هەژاری و بێکاری و هەڵاواردندا گیرمان خواردووە و ئایا لەم تاڵەدا ستەمیان لێدەکرێت و دەکوژرێن? گوناهیان چییە? بۆ دەبێ ئێمەش سەربەست نەژین وەک نەتەوەکانی کە
فارس نەبوونمان تاوانمانە?
ئایا پاراستنی زمان و مێژوو و شوناس بە مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەیان دەزانن و هیچ بەڵگەنامەیەکی وا هەیە کە ئەمانە بە خیانەت پێناسە کات ?
ئەمانە ئەگە زیانیان بە موڵک و ماڵی حکومەت دەگەیینن بۆ ئەم گەلە بێ بەری ناکەن لە مانەوەی ئەم جوغرافیایی کە بە زۆر بە سەرماندا سپاندویانە
هیچ کام لەمانەی سەرەوە ئەوە ناگەیینی کە ئێمە ئەوە چارەنووسمان بێت و ئەنجامەکەی ئەوەیە کە حکومەتێکی زمانەوانی حوکمڕانی وڵات دەکات و ئەم سیستەمە دان بە نەتەوەی غەیرە فارس نانێت، و داوای لەناوبردنی نەتەوەی غەیرە فارس دەکات.و گۆڕینی نەتەوەکانیان مێژوو و ناسنامە و پلانێکە بۆ تێکدانی پێکهاتەی دیمۆگرافی کوردستان.
ئەمە بەستە بۆ ئەوەی کە من تێکۆشەڕێکی ڕێگەی سەربەستی و سەربەخوویی کوردستان بم و ببمە ئەندامی هاوپەیمانی سەربەخوویخوازنی کوردستان .