تۆ ناتوانی داگیرکەر فێری دادپەروری کەیت.
لە ماوەی زیاد لە چل ساڵی ڕابردوودا حەز و ئارەزووی ئازادی و سەربەستی لە ناو گەڵانی خاک داگیرکراوی جوغرافیایە بە ناوی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ملیۆنان کەس تامەزرۆی گۆڕانکارین و دەیانەوێت ڕووبەڕووی دەسەڵاتی داگیرکەر ببنەوە. ئەوان بەدوای بیرۆکە و ڕێکخراوێکدا ناگەڕێن کە بتوانێت یارمەتیان بدات. بەڵکوو زۆر بوێڕانە هاتونەتە سەر شەقام خوێنی لە پێناو دەرێژن. ئەم گەلە ڕاپەریوە هیچ شک و گومانیان لە پیرۆزی شۆڕشەکەیان نیە و بە تەحداوە دەلەم کە ڕاماڵینی داگیرکەران و ئاسوی ڕوونی سەربەستیان بۆ داهاتووی ئەم گەلە دەکەنە مزگینی ئەم شۆڕشە.
ئێمە وەک یەکێتی پشتیوانی لە هەر ڕاپەرینێک دەکەین کە دەسکەوتی بۆ داهاتوی ئەم نیشتمانە بێت و ڕێگە خۆشکەری سەربەستی و سەربەخۆی بێت.
جیاوازی هەیە لە نێوان شەڕکردن بۆ چاکسازییە کۆنکرێتییەکان و ڕاماڵێنی داگیرکەران ئێمە دەمانەوێت کە وشیاری و متمانە و یەکگرتوویی و باوەڕبوون بەوەی کە دەتوانین داگیرکەران لە سەر خاک و نیشتمانمان بم هەڵ ومەرجە کە ڕەخساوە بە درێژە دان و کۆڵنەدان ڕاپەڕین مەسوگەر کەین . ئێمە بە فۆرمێکی مەرکەزیەت و خۆگەردانی و کۆیلایەتی مووچە ڕازی نابین.
سیستەمێک کە نەتوانێت دوای سەدان ساڵ داگیرکاری، نەتەوەی ژیردەستی ڕازی بەمان لە چوارچێوە جوغرافیا ساختەکەی بکات دیان بە مافی نەتەوەیەکانی گەلانی ئەو چوار چێوە بنێت و مەحکومیەتمان کلتورو شۆناسەی نەتەوەیمان بێت، چە چاوەروانی لە دێمۆکراسیەتی ئەم مەرکەزیەت دەکرێت کە لە سەر ئەم شادەمارانەی تەواویەتی عەرزی ئێرانێکی ساختە تەموحی دەسەڵاتیان هەیە.
هەروەها دەبێ لەوە تێبگەین کە ئەو بەرنامە خۆشگوزەرانییە کۆمەڵایەتیانەی کە باسی دەکەن سەدان ساڵە بە خومینیشەوە بم بەرنامە دەسەڵاتی تۆتالیتاریزەیان گرتە دەست
ئەوەی تا ئەمڕۆ هەبوە بەرهەمی خەباتی شۆڕشگێڕانەن و تەنیا بۆ پاراستنی شۆناسی نەتەوەیمان بوە.
مەبەستی خەباتی شۆڕشگێرانەی یەکێتیمان ئەوە نییە کە چەند وردە وردەیەکی مافی گەلەکەم بەناوی هاوڵاتی لەگەڵ داگیرکەران بەدەست بهێنین بەڵام لەهەمان کات هەموو دەسکەوتێک دەپارێزین. ئێمە لەوە دڵنیاین کە لەوەی کە هیچ نەتەوەی لەسەر ئەم جوغرافیایە بەناوی ئێران خۆراک و جل و بەرگ و شوێنی نیشتەجێبوون و پەروەردە و ژیانێکی بەختەوەرانە و بەرهەمدار و تەندروست قەت نابێت، چون ئەمانە بەرهەمی دیمۆکڕاسیەتە چوون وڵاتی کە تا ئێستا خاک و شۆناسی نەتەوەی من و مافە سەرەتایەکانمی زەوت کردوەو بە تاوانی کورد بوون و حوکمی جیهادو کۆمەڵکوژیمان دەکەن دەتوانی دێمۆکڕاتیزە بکرێت.
بە دڵنیاییەوە سەربەخۆی خوازی یەکەم قۆناغی سروشتی بەئاگاهاتنەوەی گەلێکی وشیارە.
بەڵام مێژووی داگیرکاری ئەمە دەخاتە ڕوو کە دێمۆکراتیزە کردنی گەلێ کە داگیرکەری خاکەکەتە ئەمە بنبەستێکە بۆ سەروەری نەتەوەی گەلەکەت. لەبیرمان نەچێت لە ناو قەیرانی داگیرکاری خاک، هیچ بنەمایەکی ماددی و یاسای بۆ چاکسازی ویەکسانی نییە، تەنیا دژە نەتەوە ژیردەستەکان خۆی ساغ دەکاتەوە دەسەڵات پێک دەهێنێت.
ئێستا ئەگەر مەبەستیان خاک و نیشتمان بێت ومانەوە لەو جوغرافیا ساختە قەتیس کاتەوە، لەم سیستەمەدا نەتوانرێت مافە نەتەوەیەکانمان و باس لە بەختەوەری گەلەکەمان کەین و هەربۆیە بۆ ئەوەی بگەینە ئەو ئەنجامەی کە شۆڕشێک، کوردستان هەر کوردستانە و ڕۆژ ڕۆژی ڕاماڵێنی داگیرکەرانە پێویستە بکرێتە بەرنامە و ستراتیژی گشتی.
بەڵام ئەگەر ئامانجەکە تەنها وەرگرتنی بەشی لە مافە سەرەتایەکان بێت، بۆ داواکاریی و هانی خەڵک بدەین. چاندنی هەر وەهمێک کە گرێدراو بە ئێرانی بونمان بکات ، چاندنی سەرلێشێواوی و نائومێدییە بۆ ئەم گەلە ڕاپەڕیوە.
هەروەها ئەوانەی موناقەشە بۆ ئەمە دەکەن، تێگەیشتنێکی فۆرماڵیستیشیان هەیە کە شۆڕش چییە و چی نییە. لە ئاکامدا، لەبری ئەوەی پێش شۆڕش، دروستکردنی بەرەیەکی شۆڕشگێڕی جەماوەری سەربەخۆی ئەولەویەت دابنێن، ئەو دەستەی لم کاتێکدا لە خەباتی چەکداری خۆ دەپارێزن و بە تەواوی ئەو سیستەمە ڕوون ناکەنەوە یان چۆن دەتوانرێت لە ڕێگەی درووشم لە سنوورە دەستکردەکانی عێراق ڕێبەرایتی شۆڕش بکەن و داوا لە داگیرکەران دەکەن کە هێز لە ناو باشووری کوردستان بجولێنی و خۆیان لە سەر خاکی باشووری کوردستان دژ بە داگیرکەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاقی کەنەوە.
نکوڵی لەوە ناکەن کە سیستمەکە بەسەرچوو و کۆنەپەرستانەیەو وەک خان و نۆکەری بەسەر ئەم لایەنە زاڵە.