ڕافائیل گرۆسی: هیچ هیوای نەماوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران و زیندووکردنەوەی
گڕۆسی: ئێران ئاگاداری کردووینەوە کە توانای پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سێ هێندە زیاد دەکات بۆ 60% کە ئەمەش زۆر نزیکە لە ئاستی سەربازی 90%.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ناکۆکیی بنچینەیی نێوان ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە و ئێران لەسەر بەڵێننامە ئەتۆمییەکانی وڵات و چاودێریی پشکنەران بۆ دامەزراوە ناوەکییەکانی تا ئێستاش بەردەوامە.
ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: پێدەچێت ئێران ناکۆکی لەگەڵ ڕێکخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان هەبێت لەسەر ئەو زانیاریانەی کە پێویستە لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە بیدات.
گرۆسی، کە ڕۆژی هەینی ١١ی سەرماوەز لە کۆنفرانسێکدا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا وتارێکی دا و بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی ئێران بۆ فراوانکردنی توانای پیتاندنی ئێران وتی: پێناچێت بۆچوونێکمان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پابەندبوونەکانی بە ئێرانەوە هاوبەش بێت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی."
گرۆسی وتی "هێشتا هیوادارە" تاران ڕوونکردنەوەیەک بۆ دۆزینەوەی چاوەڕواننەکراوی شوێنەواری یۆرانیۆمی پیتێنراو لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراوەکەیدا بخاتەڕوو.
لە دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا هاتووە کە ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر سەردانێکی پشکنەرەکانی لە مانگی نۆڤەمبەردا بۆ پێدانی وەڵامە چاوەڕوانکراوەکان. بەڵام هێشتا ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام نەدراوە