ئەو شۆڕشگێڕەی ڕۆڵی پەپولە دەگێڕی
مرۆڤی شۆڕشگێڕ چاونەترسانە بانگەشە بۆ گۆڕانی ڕیشەیی دەکات بێ ماندووبون و کۆڵنەدەرانە بەردەوامە لە گۆرەپانی خەبات.
مرۆڤ و بیرۆکەی شۆڕشگێڕ تەحەدای دۆخی دەکاتکە بەسەریا زاڵە توندوتیژن و دەیانەوێتیانەوێت نەزمی سروشتی داسەپاو بە سەر کۆمەڵگاو ناوچەکە تەنانەت جیهان تێکبدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
مروڤی شۆڕشگێڕ دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت جیهان بگۆڕن. بیجگە لەوەی چێ گیڤارا ڕووخساری تیشێرتێک بێت، ئامادە بوو بۆ گۆڕانکاری لە باشووری ئەمریکای بمرێت (و هەرواش بوو).
بۆ ئەوەی شۆڕشگێڕ بیت پێویستت بە نەرمی نواندن لەگەڵ بەرانبەردا نیە تەنانەت پێویست ناکات سیاسی بیت. دەتوانم بڵێم هەر چالاکیە بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری داڕێژراوە و یا لە پێناوی پاراستنی خاک ونەتەوەکەی یاخیبێت. شۆڕشگێرە.
پێناسە شۆڕشی نەتەوەی و سیاسی یانی یاخیبون لەدەسەڵات. یاخیبوون و شۆڕش ئاماژەیە بە ڕاپەڕینێکی چەکداریە. و شۆڕش بە ئاشکراو دژ بە دەسەڵات ئەنجام دەدرێت.
بەم پێناسەیە شۆڕش شەڕی مرۆڤەکانە بۆ ئایدیاڵ و بەڵێنەکانیان و خواست و پێویستی بۆ مانەوەیانە کە دەیانهەوێت جێبەجێی بکەن.
ئەوەی کە ئاشکرایە شۆڕشەکانی کورد لایەن بەکرێ گێراوانی داگیرکەران خیانەتیان لێ کراوەو و یا لەلاین حکوومەتەوە سەرانی شۆڕشی فریو دراون. و ئەو شۆڕشانەی کە هیوا و ئیلهامبەخشین بۆ گەلی کورد و ڕووخاندنی دەسەڵات و راماڵێنی داگیرکەران و دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەی دەستی بە یاخیبوون کردووە هەمیشە بە نەرمی نواندن و پشت ئەستوور نەبوون بە بنەماکانی شۆڕش سیاسی یانی خەباتی چەکداری شکەستی خوادوە.
جا پێم مەڵێن. ئێستا کاتی نیە با لێمان توڕە نەبن. دەبێ بێدەنگ بین، خۆمان لە نیشانەی دیمۆکراسی بخنکێنین و وەک هاووڵاتی داگیرکەری پێناسەی خۆم بکم. ئەمانە لە کوێی شۆڕش و کەی وڵامدەرەوی ئەم فاشیسمانەیە کە ڕێبەرانی و پێشەوایانی شۆڕشیان لە سێدارە داوەو منیش ڕۆڵی پەپولە بگیرم.