پەیامی پیرۆزبای یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بەبۆنەی ٤٣ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی کریکارانی کوردستان
پەیامی پیرۆزبای یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بەبۆنەی ٤٣ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی کریکارانی کوردستان کە لە ڕۆژی ٦ ی سەرماوزی ساڵی ٢٦٧٨بەرانبەر بە ٢٧ /١١ /١٩٧٨ زایینی لەلایەن سەرۆک عەبدوڵا ئۆجەلان و پۆلێک لە هاوبیرانی لە ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی پارتی کریکارانی کوردستان دامەزرا، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتیی پەکەکە و هەموو ئەندامان و جەماوەری تێکۆشەری پارتی کریکارانی کوردستان دەکەین و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو ڕێبازە و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان.
دامەزرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بارودۆخێکی هەستیار و مێژوویی گەلەکەماندا بوو. هاتنەوە گۆڕەپانی خەبات لەلایەن ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی پەکەکە، ئیرادەی خەباتگێڕانی گەلی کوردی لە بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان و ڕێژیمە فاشیستەکانی ناوچەی دەرخست کە بە درێژایی مێژوو نکۆڵییان لە بوونی نەتەوەی کورد و مافە ڕەواکانی کردووە. لەم ڕێبازەشدا بە دەیان هەزار کادر گریلا و ئەندام و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان گیانیان لە پێناو ئامانجەکانی گەلدا بەخت کردووە و مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییان بۆ گەلی کورد تۆمار کردووە. لەم خەباتە شۆڕشگێڕانە و پڕ لە سەروەرییەدا لە باکووری کوردستاندا دەورێکی کاریگەری بووە و هەیە و هەر بۆیە بە ئەرکی سیاسی و نەتەوەییمان دەزانین کە لەم بۆنە مێژووییەدا پیرۆزباییتان لێ بکەین و لە بە ئەنجام گەیاندنی ئامانجە سیاسییەکانتاندا ئاواتی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بخوازین
بەرز و پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی کرێکارانی کوردستان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
ڕێکخراوی یاری کورد
٦ سەرماوەزی ٢٧٢٢