یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، لە ٣١ـەمین ساڵیادی دامەزرانیدا:تێکۆشانمان لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستاندایە کە درێژەی ڕێبازی شەهید سەعیدە .

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، لە ٣١ـەمین ساڵیادی دامەزرانیدا:تێکۆشانمان لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستاندایە کە درێژەی ڕێبازی شەهید سەعیدە .
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

تێکۆشانمان لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستاندایە کە درێژەی ڕێبازی شەهید سەعیدە .

سی ویەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان پیرۆز بێ.

سی و یەک ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی ٢٨ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٦٩١ی کوردی، لە هەلومەرجێکی هەستیار و مێژوویی دا کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی ڕێبازی کوردایەتی ، بە بیری سەربەخۆییخوازیەوە و بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان چەخماخەی بزاڤێکی نەتەوەیی و نیشتمانیان لێدا و ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانیان لە سەر دانا.

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە هەلومەرجێکدا هاتە ناو گۆڕەپانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کە هیچ حیزب و ڕێکخراو و لایەنێک نە بە دروشم و نە بە ستراتیژی کاریان بۆ پرسی سەربەخۆیی نەتەویی نەدەکرد و بیری ئێرانیبوون و ئێرانیچێتی لەو پەڕی خۆی دابوو.

بە لە دایکبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، پۆل پۆل لاوان و شۆڕشگێڕانی کوردستان پێوەست بە ڕیزەکانیەوە بوون و چەکی پێشمەرگایەتی بۆ سەربەخۆییان کردە شان و لەو پێناوە دا سەدان کەس گیانیان بەختکرد و بوونە شەهیدی ڕێگەی ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان کە شەهید بوونی کاک سەعید یەزدانپەنا وەک ڕێبەر و دامەزرێنەری یەکێتی شۆڕشگێڕان سەلمێنەری ئەم ڕاستیەیە.

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە ماوەی سێ دەیەی تەمەنی خۆیدا زۆر جار تووشی کەند و کۆسپ و لێکترازان و نسکۆ و دابڕان هاتووە، بەڵام کۆڵی نەداوە و ئەگەر چی هەندێ جار نەیارانی ئەژنۆیان پێ شل کردووە، بەڵام چۆکی دانەداوە و هەموو جارێ بە هیمەتی تێکۆشەرانی ئەو ڕێبازە هەستاوەتەوە سەرپێ و بێوچان درێژەی بە خەباتەکەی لە پێناوی گەیشتن بە سەربەخۆیی داوە.

چەند مانگ لەمەوبەر و لە ڕۆژی ٩ی ژانویەی ٢٧٢٢ی کوردی ، بە هیمەت و تێکۆشانی چەندین حیزب و ڕێکخراو و لایەنی سەربەخۆییخواز، کە یەک لەوان یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بوو، توانرا بەشێک لە ئاوات و ئامانجەکانی شەهیدی ڕێبەرمان کاک سەعیدی یەزدانپەنا بێتە دی و لە پێناوی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد بە گشتی و ڕیزەکانی سەربەخۆییخوازان بە تایبەتی، هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان دامەزرا.

لە وەها ڕۆژێک دا کە ٣١ ساڵ بە سەر دامەزرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستاندا تێپەڕ دەبێ، جارێکی تر وێڕای نوێکردنەوەی پەیمان لە گەڵ خوێنی بە ناحەق ڕژاوی شەهیدانمان، بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تاکوو تروپکی ڕزگاری و سەرکەوتنی یەکجاری و گەیشتن بە سەربەخۆیی بۆ ساتێکیش لە خەبات و تێکۆشان ناوەستین.

بەرز و بەڕیز بێ ساڵوەگەڕی یادی دامەزرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان لە پێناوی سەربەخۆییدا

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ی کوردی
١٢ی مەی ٢٠ ٢٢ی زایینی


1 ساڵ و 10 مانگ و 8 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر