هێرشی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ئۆتۆمبێلی جێگری ڕێبەری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران بەرێز کاک عومەر ئیلخانیزادە کە لە ئەنجامدا شەهید و برینداربکی لێکەوتەوەتەوە، تاوانێکی ڕوون و پلان بۆ داڕێژراو و نموونەیەکی ڕوونی تیرۆری دەوڵەتییە. ئه م کرده وه یه ڕووداوێکی ئه منی نییه ، به ڵکو بەڕدەوامبوونی سیاسەتێکی ڕێکخراوه له ناوبردنی فیزیکی هێزه شۆڕشگێرەکانی کوردستانە.
ڕژێمێک کە مێژووەکەی پڕە لە تیرۆرکردنی نەیاران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، لە دۆسیەی کوشتنی سەرکردەکانی کورد تا دەگاتە ئۆپەراسیۆنە سنووربەزێنەکانی ساڵانی ڕابردوو، جارێکی دیکە نیشانی دا کە درێغ ناکات لە بەکارهێنانی هیچ ڕێگەیەکی سەربازی و شەڕانگێزی بۆ بێدەنگکردنی دەنگی گەلان.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بە توندترین شێوە ئەم تاوانە ترسنۆکانە مەحکووم دەکات و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی خامنەی وەک فەرماندەی گشتی سەربازییەکانی ڕاستەوخۆ بە بەرپرسیار دەزانێت. کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردە سیاسییەکانی کورد، کارێکی هاندەرەرانە و ڕاگەیاندنی شەڕە دژ بە ئیرادەی گەلی کورد.
لە هەمان کاتدا بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر دووبارەبوونەوەی ئەو تیرۆرانەدا، پرسیارێکی جددی لەبارەی دوو پێوەر بۆ مافی گەلان دەوروژێنێت. بێکردەوەیی لە بەرامبەر تیرۆرەکانی دەوڵەتدا بە کردەوە ڕێگا بۆ بەردەوامبوونیان خۆش دەکات. ئەگەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بانگەشەی بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ و ئاسایشی ناوچەکە دەکات، ناتوانێت لە بەرامبەر ئەو جۆرە تاوانانەدا بێدەنگ بێت.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە رێبەرایەتی و کادر و ئەندامانی کۆمەڵە و گەلی کورد و بنەماڵەی شەهید و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکە دەکەینەوە کە خوێنی شەهیدان دەکەینە هەوێنی و مایەی یەکڕیزی و ئیرادەیەکی بەهێزتر بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان.