بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
٢ی ڕێبەندان بیرهێنانەوەی ساتێکی چارەنووسسازە لە مێژووی خەباتی گەلی کورد؛ ئەو ڕۆژەی کە کۆماری کوردستان وەک دەرکەوتەی ئیرادەی گەلێک بۆ ئازادی و کەرامەت و مافی چارەی خۆنووسین پێکهات. ئەمڕۆ دوای هەشتا ساڵ لە وەها ڕۆژێک لە یادی ئەم میراتە مێژووییە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی گەورە بوینەتەوە؛ تاقیکردنەوەیەک بۆ یەکڕیزی یەکێتی لە دڵی قەیرانە قووڵەکانی کوردستانی هاوچەرخدا.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووبەڕووی سەرکوتی سیستماتیک و ئێعدام و زیندانیکردن و کوشتن و نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوەیی دەبێتەوە. لە ڕۆژئاوای کوردستانیش گەلەکەمان لەژێر فشاری شەڕ و داگیرکاری و هەڕەشەی هێزە کۆنەپەرستەکان و پڕۆژە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندایە دامەزراندنەوەی دەوڵەتی ئیسلامی شامن؛ بەڵام بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا بۆتە هێمای بەرگریکردن لە ئازادی و یەکێتی و کەرامەتی مرۆڤایەتی.
لەم جۆرە هەلومەرجەدا گەڕانەوە بۆ مانای ڕاستەقینەی کۆماری کوردستان پێویستییەکی مێژووییە. کۆماری کوردستان یادەوەرییەکی جوگرافیای سنووردار نییە، بەڵکو بناغەی یەکێتی نەتەوەیی کوردە؛ هێمایەک بۆ ئەو ڕاستییەی کە نەتەوەی کورد، لەودیو سنوورە بنیات نراو و سەپێنراوەکانەوە، چارەنووس و خەباتی هاوبەشی هەیە.
گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە کردەیی نیشانی داوە کە یەکڕیزی یەکێتی ڕاستەقینە لە دڵی کۆمەڵگاوە سەرچاوە دەگرێت؛ کە سنووری دەستکردەکانی ڕۆژئاوایان خستە ژێر پێو ئازاری گەلەکەیان بە ئازاری خۆیان دەزانن. ئه مڕۆ حیزب و هێزه سیاسییه کانیش ده بێ له و هۆشیاری و هەزری نەتەویییه وانەوه ڕبگرن.
دەبێ یادی ٨٠ ساڵەی کۆماری کوردستان ببێتە ڕۆژی یەکڕیزی و تەبایی و هاوکاری یەکێتی شۆڕشگێڕانە؛ ڕۆژێک بۆ تێپەڕاندنی دووبەرەکی و دانانی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەی کورد لە لوتکەی داخوازیەکانمان بێت. هیچ بزووتنەوەیەکی سیاسی بەتەنها نوێنەرایەتی تەواوی میللەت ناکات، بەڵکو هەمووان دەتوانن پێکەوە بین، هاوکار و یاریدەدەری یەکتر بین، لەسەر ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
ئێمە پێمان وایە ڕێگای داهاتوو لە ڕێگەی یەکێتییەوەیە؛ یەکێتییەکی هۆشیارانە و بەرپرسیارانە لەسەر بنەمای واقیعەکانی کوردستانی گەورە. دووی ڕیبەندان ناتوانێ تەنیا بیرهێنانەوەی ڕابردوو بێت، بەڵکو دەتوانێ خاڵی دەستپێکی پابەندبوونێکی نوێ بە یەکڕیزی نەتەوەیی و خەباتێکی هاوبەش لە دژی چەوساندنەوە و داگیرکاری و دووبەرەکی بێت.
یادی کۆماری کوردستان زیندوو ڕادەگرین، هەتا گەلی کورد بەم ئیرادە پۆڵاینانەوە لە پێناوی ئازادی و یەکڕیزی و سنورە ژێر پێ خراوەکان هەڵدەتەکێنن و دەوڵەت و کیانی خۆمان دەبیت.
پێنجشهممه 2 رێبهندان 2725