لە جیهانی ئەمڕۆدا، هێمای ڕاستەقینەی هێز نە وتارە ئەخلاقییەکانن و نە بانگەشە دیموکراسییەکان، بەڵکو هێزی سەربازییە؛ چەک، موشەک، سوپای سەرەکی و هێزی ئاسمانی. ئەزموونی مێژوویی پیشاندەری ئەوەیە هەر وڵات و نەتەوەییە خاوەنی هێزێکی تۆکمە و چەکی پێشکەوتوو بێت، دەتوانێت ئارەزووی سیاسیی خۆی بەسەر ئەوانی دیکەدا بسەپێنێت و شێوەی حوکمڕانی بۆ بەرژەوەندی خۆی داڕێژێت.
گۆڕانکارییەکانی جیهان لە ئێستادا—لە ڕفاندنی سەرۆکی ونزوێلاوە تا شەڕە ناوخۆییەکان و قەیرانە درێژخایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ ڕۆڵی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ناتوانرێت شیکردنەوەیان بکرێت. ئەمریکا لە زۆربەی ئەم ناوچانەدا تەنها یاریزانێک نەبووە، بەڵکو داڕێژەری و ڕێکخەری هاوکێشەکانی هێز بووە.
تالیبان نموونەیەکی ڕوونە لەم سیاسەتە؛ لە قۆناغی دروستبوونەوە تا دووبارە گەڕاندنەوەی بۆ سەر دەسەڵات. پڕۆژەی داعشیش لە هەمان چوارچێوەدا دەتوانرێت تێبگەین؛ پڕۆژەیەک کە لە مەیدانی کرداردا شکستی هێنا، بەڵام ئەوە واتای کۆتایی ستراتیژی نەبوو.
ئەمڕۆ ئامانجەکانی دامەزراندنی داعش بە شێوەی کەسایەتییەکی وەک ئەحمەد شەرع بەردەوامە؛ کەسێک کە پێشتر لە لیستی تیرۆریزمدا بوو، بەڵام ئێستا بە گۆڕینی ڕوایەتی سیاسی، لە لابردنەوە گەیشتووە بە سەرکردایەتی و لە ناو تونیل و ڕیشە ئەسپێ تێدراوەکانیانەوە گەیشتووە بە کاخ و دەرگای هێزی جیهانیەکان و کاخی سپی.
ئەم گۆڕانکارییانە نیشانەی گۆڕینی ماهیەتی ئەم کەسانە نین، بەڵکو دەربڕینی ئەندازیاری بیرۆکەی گشتی و کەڵک وەرگرتن لە ناوشیاری گەلانن.
مردمی که حافظه تاریخی نداشته باشند، بار دیگر قربانی همان سناریوها خواهند شد.
ئەو گەلانی کە وشیاری مێژوویی و ڕزگاری گەلان و هاوکیشەکانی نەتەوەکەیان لە ناو جیهاندا نییە، دووبارە قوربانی هەمان سیناریۆ دەبنەوە.
ڕێگای دەرچوون لەم باتلاغەی کورد ئەمریکا بەدۆستی خۆی دەبینێت، بەهێزکردنی هێزی ناوخۆییە؛ هۆشیاری سیاسی، ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی، ئامادەیی و توانای بەرگریکردن لە خۆ.
هێز، مەرجی مانەوەیە؛ هۆشیاری، مەرجی ئازادییە؛ و داهاتوو، تەنها بە دەستی گەلانی بەهۆش دروست دەکرێت.