ئازادیخوازان، تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و گەلانی ستەملێکراو، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان پشتیوانیی پتەو و بێ مەرجی خۆی بۆ خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی لەندەن لەدژی تاوانە ڕێکخراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگەیەنێت.
ئەم خۆپیشاندانە تەقینەوەی تووڕەیی مێژوویی و دادخوازییەکە لە ناو ناخی گەلی کوردستان و هەموو ئەو گەلانیەی کە بە درێژایی سەدان ساڵ لەژێر ئاگری شەڕ و خوێن، لەژێر سێدارەدان، زیندان، سەرکوتنی سیستەماتیک، جیاکاریی نەتەوەیی و ئاینی و سیاسەتە دژەمرۆڤانەکانی ڕژێمی داگیرکاری مەرکەزگرایاندا تێکدراون.
ئامادەبوونی بەرچاوی هێزە شۆڕشگێڕەکان، چالاکوانانی مەدەنی بە وشیارێکی تەواو لەم خۆپیشاندانەدا، جارێکی تر ئاشکرا کرد کە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی نە لە بیر دەکرێن و نە هەرگیز دەبەخشرێن.
بە ئامادەبوونی بەرپرسیارانە و بوێرانە بەرێز کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دەنگی فەرمی خۆڕاگری و دادپەروەری و ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد بوە لە لەندەن . ئامادەبوونی سیمبولی سەرکردایەتی پابەند و خۆڕاگری بێوچان لە بەرامبەر ستەم و دڵسۆزی کرداری بۆ خوێنی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و دایکانی کە خوێنی ڕۆلەکانیان لەم ڕێگەیە ڕژاوە.
ئێمە پێمان وایە درێژەدان بەم جۆرە بزووتنەوە ناڕەزایەتییە ڕێکخراوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە لە ئاشکراکردنی سروشتی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامی و شکاندنی پەناگەی ئەمنی سیاسی کۆماری ئیسلامی و ڕێگە خۆشکردن بۆ دادگاییکردن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە لە دەروی وڵات.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان جارێکی دیکە بە ڕوونی جەخت لەوە دەکاتەوە:
کۆماری ئیسلامی نوێنەری هیچ گەلێک نییە؛
تاوان و جەنایەتی ٤٧ ساڵەی ئەم ڕژێمە هیچ کاتێک بە تێپەڕبوونی کات نابەخشێنرێن؛
تەنها ڕێگای ڕزگاریی ، بەرگری و خۆڕاگریی ڕێکخراو و یەکگرتووی شۆڕشگێڕانەیە.
سڵاو لە بەرخۆدان و ئازایەتی گەڵی کورد کە جاڕیکەش گورزێکی بەهێزتان لە پەیکەری ڕژیم دا.