ڕەخنەیەکی ڕاستەوخۆ لە نابەرپرسیارێتی لایەنەکان و پێویستی گەڕانەوە بۆ ئیرادەی گەل
ئەزمونی خەباتی نەتەوەی کورد و خەڵکی ئێران چەندین جار سەلماندوویەتی کەهەر هەنگاوێکی کاتی، نیوەچڵ و بێدوام، هەرگیز ناتوانێت یاغیگەری و توندوتیژیی سیستەماتیکی کۆماری ئیسلامی کۆنتڕۆڵبکات. مانگرتنی گشتی یەک ڕۆژە، ئەگەرچی خۆی لە خۆیدا ناڕەزایەتی و ڕێوشوێنێکی ڕەوایە، بەڵام تاکە وەڵام نییە بۆ دەسەڵاتێک کە بوونی لەسەر بنەمای سەرکوت و کوشتن و قەیران بنیات نراوە.
یەکێتی شۆڕشگێڕیانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد، بە تەواوی ئاگاداری ئەو ڕاستییە، بانگەوازی مانگرت نەک وەک هەنگاوێکی ڕەمزی، بەڵکو وەک سەرەتای دەتپێکی ڕێچکەیەکی شۆڕش و خەباتمان پێشکەش کرد. به ڵام ئه وه ی جارێکی تر ڕێگر بوو له دروستبوونی گوشاری ڕاسته قینه بۆ سه ڕ ڕژیم، بێ ده سه ڵاتی خه ڵک نه بوو، به ڵکوو ناکۆکی و خۆبەناوند زانین و نابه ڕپرسیارێتیی لایەنه سیاسییەکان بوو بەڕامبەڕ به بارودۆخه کارەساتبارکەی نێوخۆی وڵات.
1. واقیعیەتەکی تاڵ ئەوەیە کە زۆرێک لە حیزب و بزووتنەوەکان کە ئەمڕۆ چێژ لە ئاسودەی ژیانیان و شوێنی سەلامەت و پشتیوانی دارایی و پێگەی کاریان وەردەگرن، هەمیشە ئامادە نەبوون بڕیاری مێژوویی بدەن:
لە مەیدانی کرداردا نادیارن و لە هاوکاریی کرداریدا خۆیان دەدزەنەوە.
بەرژەوەندی حزبی پەسەندکراوترە لە نیشتمانی،
لە بەرپرسیارێتی یاسای و ئەخلاقی خۆیان لە قبال گیان و ژیانی خەڵکدا پشتگوێ خستوە.
ئەم بۆشاییە بە ئەنقەستە تەنیا یەک ئەنجامی هەبوو کە خەڵک بە تەنیا ڕووبەڕووی ماشێنی سەرکوتکردنی ڕژێم بووەتەوە.
لە هەلومەرجێکدا کە جێگە و پێگەی حیزبەکانی ناوەندی دیالۆگ و هاوکاری شەش حیزب و گروپی پاک لە دەستیاندایە و دەیانتوانی هاوکاری نێوان خەڵک و حیزبەکان بوایەت، کە ساڵانێکی زۆرە بە ناوی خەباتی شاروو شاخ دروشمێکی پووچی حیزبیان سەرداوە، دەکرا هاوسەنگی گوشارەکان بۆ سەر خەڵک بگۆڕێت، ئەو هێزانەی دەسەڵات و ئەگەری کرداری کارایان هەبوو، ڕەتیان کردەوە جارێکی تر ئەرکی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن. ئەم ڕەتکردنەوەیە تەنیا “هەڵەیەکی سیاسی” نییە؛ بەڵکو لە پراکتیکدا بە هاوبەشییەکی بێدەنگ لەگەڵ تەمەن درێژی ئەم دەسەڵاتەدا دادەنرێت.
هەر جارێک دەرفەتێک لەدەست دەچێت، هەر جارێک نابەرپرسیارەتی حیزبەکان بەسەر ئیرادەی گەلدا زاڵ دەبێت، خەڵک باجەکەی بە زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان دەدات.
هیچ هێزێک چ ناوخۆیی بێت یان دەرەکی ناتوانێت چارەنووسی نەتەوەیەک بگۆڕێت ئەگەر ئەو نەتەوەیە خۆی نەبێتە هێزێکی هۆشیار و یەکگرتوو و سەربەخۆ. ئەزموونی مێژوویی دەریخستووە کە هەر گۆڕانکارییەک لە دەرەوە و بەبێ پشتبەستن بە ئیرادەی گەل سەپێندرێت، نە بەردەوامە و نە جەماوەرییە.
ئازادی بەرهەمی گرێبەستی پشت پەردە نییە؛
ئازادی دەرئەنجامی خەباتێکی هۆشیارانە و بەرپرسیارانە و گەلە.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەنەوە:
مانگرتنەکە ئەگەر جدی و بەردەوام و هەماهەنگ نەبێت، ئەنجامەکەی بەدەست ناهێنێت؛
دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لە بەرامبەر بە ئەرک و کرداریان کە خۆیانی لێ دەدزنەوە؛
وە داهاتوی خەبات تەنیا کاتێک ڕوون دەبێتەوە کە میللەت نەک حیزبەکان ناوەندی بڕیاردان و کرداری سیاسی بدەن.
مێژوو بێدەنگی و خۆدزینەوەی ئەمڕۆ لەبیر ناکات.