ئەوەڵ ئاخر یار
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری کورد لە پێکهاتەی یارسان، د. گوڵمراد مرادی زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووین، بەو بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی ڕێکخراوی یارسانی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی بەڕێزی، هەموو دۆستان و خزمانی، کۆمەڵگای یارسان، خەڵکی کرماشان و هەموو تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
دکتۆر گۆڵموراد مورادی لە دلیکبووی ١٠ ی ئازاری ١٩٤١ شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان رۆڵەی کۆڵنەدەری ئازار و ڕەنج بوو ، بەڵام ماندوونەناس کۆڵنەدەر بڕوا بە خۆ بوو، سەر بە پێکهاتەیەکی کورد کە بە هۆی ستەمی نەتەوایەتی و ئایینی لە نەداری و هەژاریدا رەنجیان دەبرد، دوکتۆر گوڵمراد مورادی لە خاکێکی داگیر کراو نەتەوەیەکی ستەملێکراو هات بۆ هەندەران، لە تاراوگەش بە کۆڵنەدان و خەبات لە پێناو ژیان گەیشتە لوتکەی ژیان.
دوکتۆر گوڵمراد پشتی بە زانست و پێشکەوتن بەست ، هەموو تەمەنی بە زانین و بەرگریکردن لە ماف و ئازادی گەلی کوردستان و ئایین و فەرهەنگی رەسەنی یارسان بەسەر برد
دوکتۆر گوڵمراد لە پاش خۆی چەندین کتێب و گۆڤار و نامیلکەی لە پێوەندی بە کورد و کوردستان و ئایینی پیرۆزی یارسان بەجێهێشت.
ڕوحی شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێت
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
رێکخراوی یارسانی یاری کورد
4,1.2026