وێڕای سڵاو و ڕێزی گەرم تایبەت، پیرۆزبایی گەرمی خۆم و گشت کادر و ئەندامنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕیخراوی یاری کوردتان بە بۆنەی هەڵبژێردرانتان وەکوو سکرتێری گشتیی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاراستە دەکەم.
هەڵبژاردنی بەرێز د.بەرهەم ساڵح وەک کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا گۆڕانکاری لە پێکهاتە نێودەوڵەتییەکان نییە؛ بەرێزتان ؛ پەنابەر بوون،. تامی دەربەدەری و بێ ماڵ و حاڵ و نائەمنی و ژیانی لە پەراوێزی دونیای كۆچبەرانی چەشتوە؛ و ئەمەش ڕێک ئەوەیە کە ئەم بەرپرسیارێتییە لە پێگەیەکی ئیدارییەوە دەگۆڕێت بۆ پابەندبوونێکی ئەخلاقی و مێژوویی.
هەڵبژاردنی بەرێزتان لە نەتەوەیەک کە بێ دەوڵەت لەخاکێک کە گەلەکەی لە زیندان و شاخ و دەربەدەری و کەمپەکاندا گەورە بوون. دوای دەیان جار کۆمەڵکوژی بوەتە خوڕاگرترین گەڵی جیهان کە چەند دەوڵەتەوە شەڕی سرینەوە و سەرکوتیان دەکردین وپەراوێز خرابووین ئەوە ئەم ڕۆژەیە کە کەسایەتیەکی لەم نەتەوە هەڵبژاردراوە بۆ ناوەندی بڕیار بۆ جیهان.
ئەم هەڵبژاردنە ئاکامی مێژووی تەمەنێکی پڕ لە سەرکەوتنە لە چالاکیی سیاسی و دیپلۆماتیکی بەڕێزتان و ڕۆڵی دیارتان لە ناوەندە نێونەتەوەییەکاندا. دەرخەری ئەوەیە کە توانا، لێهاتوویی و ئەزموونی بەڕێزتان لە مەیدانی سیاسەت و دیپلۆماسیی نێونەتەوەییدا تا چ ئاستێکی بەرز بایەخ و قورسایی هەیە و ئەزمونی أیانێکی پڕ لە سەرکەوتن ئەو پێگەیەی بە بەرێزتان بەخشیوە کە ئەمڕۆ بەرپرسیارتی و بەرگری لە کەرامەتی ملیۆنان پەنابەر لە جیهاند بکەیت.
دڵنیاین کە لەم ئەرکە گرنگەدا سەرکەوتوو دەبن، و هیواخوازین ئەم پێگەی گرینگەی بەڕێزتان لە ناو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ببێتە هۆی پشتیوانی و یارمەتیدەرێکی کاریگەر بۆ دۆزی ڕەوا و خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان.
لەگەڵ ڕێز و پیرۆزبایی دووبارەمدا. وە بەرێز د.بەرهەم ساڵح، لەم دانانی کوردێک، پەنابەرێکی دوێنێ، لە سەر سەرۆکایەتی دامەزراوەیەکی جیهانی، پەیامێکی ڕوون بۆ ستەمکاران دەنێرێت:
دڵنیاین بە دەیان ساڵ خەبات بۆ ئازادی نەتەوەکەمان کوردستان،بە هەمان هەست و تین و یادەوەری زیندووی پەنابەری تێبکۆشێت، تا دەنگی ڕاستەقینەی پەنابەران بێت.
ئەم هەڵبژاردنە هیوایەکی نوێیە بۆ پەنابەرانی جیهان وە بە تایبەتی بۆ ئەو کوردانەی کە تا ئێستاش لە دەربەدەری و بێ دەوڵەتی و ستەمدا دەژین.
لەگەڵ ڕێز وپیرۆزبایی
کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی