بە ناوی گەلی ستەملێکراوی کوردستان و هەموو گەلانی ئازادیخوازی جوغرافیای ئێران!
حکومەتی ئوستوڕالیا بە فەرمی «سپای پاسداران انقلاب اسلامی»ی وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی لە لیستی تیرۆریزم تۆمار کرد.
ئەم بڕیارە هەرچەندە هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام بەس نییە و درەنگە!!
چونکە هەموو جیهان دەزانێت کە سپای پاسداران تەنها «بەشێک» لە سیستەمی تیرۆریستی ڕژیمی ئێران نییە، بەڵکو خۆی سەرەکیترین ئامرازی دەسەڵاتە بۆ: سەرکوتکردن و کوشتنی گەلی ستەملێکراوی ژێردەستەکانی دیکە و ماشێنی سەرکوت و تیرۆر و هەناردەکردنی قەیرانەکانی ڕژێمی مەلاکانە کە:
- لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران گەنجی کوردی لە سێدارە داوە، لەسەر تاوانەکانی “محەرەبە” و “یاخیبوون”؛
- لە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”ی هەزاران کەسی لەخوێندا خەڵتاند و سەدان کچ و کوڕی کوردی شەهید کرد؛
- بە تالانکردنی خاکەکەمان، حەماس، حیزبوڵڵا، حوسییەکان و دەیان گرووپی بە وەکالەت چەکدار کردووە و ئاگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرداوە؛
- پلانی بۆ ئۆپەراسیۆنی تیرۆر لە وڵاتانی ئورووپا و گشتی جیهان.
- بە سامانی نەتەوەی لە دروستکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کوشتنی خەڵکی خۆی خەرج کردووە.
ئێمەی یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد، بە پێشوازی گەرمەوە ئەم بڕیارەی حکومەتی ئوسترالیا قبوڵ دەکەین، بەڵام جەخت لەوە دەکەینەوە کە:
دادپەروەری ئەوەیە کە تەواوی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی لە خامنەییەوە تا دواهەمین بەسیجەکەی وەک سیستمێکی تیرۆریستی دەوڵەتی بخرێتە لیستی تیرۆریزمی جیهانەوە!
چاوەڕوانین هەموو حکومەتە ئازادیخوازەکان و ئاشتیخوازەکان پشتیوانی لە بڕیارە بوێرانەی حکومەتی ئوسترالیا بکەن و گەمارۆی سپای پاسداران و تەواوی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وەک هەڕەشەیەکی جیهانی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی مرۆڤایەتی بسەپێنن.