بزووتنەوەی نەتەوەیی و ڕزگاریخوازی کورد لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە یەکێک لە درێژترین و تێچوویترین بزووتنەوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە. سەرەڕای قوربانیدانی زەبەلاح و پێکهێنانی حیزبی زلهێز لە هەر چوار پارچەی کوردستان، ئەم بزووتنەوەیە هەرگیز نەیتوانیوە سەربەخۆیی سیاسیی تەواو بەدەست بهێنێت.
یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەم شکستە ئەوەیە کە دەتوانرێت پێی بڵێین دەورانی وابەستەیی؛ وابەستەیەکی ناچاری بە یەکێک لە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان - ئێران، تورکیا، عێراق یان سوریا.
جوگرافیای دابەشکراوی کوردستان نەتەوەی کوردی خستە چوار بەشی سیاسی دژ بەیەکەوە. هەر حیزب و بزووتنەوەیەکی کوردی دەبوو لە یەکێک لەو خاکانەدا چالاکی بکات و لە هەمان کاتیشدا بەرەنگاری دەوڵەتەکی دیکە یا زیاتری ببێتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە خەبات. ئەم دۆخە جوغرافیایەی بە شێوەیەک کوردستانی کردە زیندانێکی چوار قۆڵی. لە ژینگەیەکی ئاوادا وابەستەبوون بە دوژمنێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنەکەی تر بوو بە یاسای وابەستەیی تاکتیکی مانەوە و هەر حزبێکی کوردی ناچار بوو لە شوێنێکدا داوای یارمەتی لە یەکێک لە حکومەتە داگیرکەرەکان یان زلهێزە ئیقلیمییەکان بکات:
حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران، کۆمەڵە و یەکێتی شۆڕشگێڕانی لە هەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ مانەوە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، چوونە نێو تاکتیکی لەگەڵ ڕژێمی سەدام حسێن.
پارتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یەکێتی نیشتمانی هەروەها چەندین جار پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکایان بەکارهێنا بۆ چەسپاندنی پێگەی خۆیان لە باشووری کوردستان.
پەکەکە لە سەردەمی جیاوازدا پەیوەندی تاکتیکی لەگەڵ سوریە و دواتر لەگەڵ ئێران دامەزراندوە، لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا ڕوونە وابەستەییکە بۆ مانەوە، کە ئەم حالەتانە کورد کاتێک دەبینێت حزبەکەی پشت بە یەکێک لە دوژمنەکانی گەلەکەی دەبەستێت، متمانەی خۆی لەدەست دەدن و پەیوەندی حیزبە کانی پارجەکان لاواز دەکاتەوە یەکریزی دەبێتە قووربانی کێبەرکیەکی ناچاری و جاری وایە سەربەخۆی خۆیان لەدەست داوە، تا ئەوەی کە زۆر جار دوای گەیشتن بە ئامانجەکان ئەو وابەستیەیان تا ئێستاش بەردەوامە، بە هۆی کە هێشتا ناوەندێکی بڕیاردانی نیشتیمانی نییە و سەرچاوەی ئابووری و نەهێستنی کۆنترۆڵی ماڵ کورد لە لایەن داگیرکەرەکانەوە ئەم حاڵەتەی جوغرافیانە وایان کردوە هێزێکی کوردی ناچارە یەکێک لە شەڕگەرە ناوچەییەکان هەڵبژێرێت بۆ درێژەدان بە چالاکییەکانی.
بزووتنەوەی کورد لە واقیعی جوگرافیای دیلە کە هەموو حزب و بزووتنەوەیەکی کوردی لە یەک جوگرافیای سیاسیدا گیریان خواردووە جا ئەوەی ئەمڕۆ پێویستە هەڵسوکەوتێکی هۆشیارانە کە هیچ لایەنێک و تاکێکی کورد لایەنێکی دیکە سەر بە داگیرکەر نەناسینێت و شەرعیەت نە چەسپێنیت سەدام ، تاران و ئەنقەرە.