شۆڕش لە ڕۆحی مرۆڤەوە دەست پێدەکات پێش ئەوەی لە شەقامەکاندا سەرهەڵبدات.
هیچ ڕاپەڕینێک و هیچ جوڵانەوەیەک و هیچ گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە زەویەوە هەڵنادات، سەرەتا لە ویژدانی مرۆڤدا سەرهەڵدەدات. مرۆڤی شۆڕشگێر لە ئازاری هۆشیاری لەدایک دەبێت؛ ئازاری بینینی نادادپەروەری، ئازاری تێگەیشتن لە گەندەڵی و ئارەزووی دامەزراندنی جیهانێکی نوێ.
بەڵام ئایا هەر کەسێک چەک هەڵبگرێت شۆڕشگێڕە؟ ئایا هەر هاوارێک دژی دەسەڵات دەنگی ئازادییە؟ بێ دوو دڵی نەخەیر.
شۆڕش پێش هەموو شتێک گۆڕانێکە لە مرۆڤدا، شۆڕشێکی ڕاستەقینە لە چاکسازیی ڕۆحەوە دەست پێدەکات.
مرۆڤی شۆڕشگێر پێش ئەوەی لە دژی سیستەمێکی دەرەکی ڕاپەڕێت، دژی هەزری کۆنی پیش وشیاری، دژی ترس، دژی بێدەنگی و دژی خۆپەرستی و خۆنەوێستی هەڵدەستێت.
دەزانێت سیستمە ستەمکارەکان لە ناو مرۆڤی ترسنۆک لەدایک دەبن، بۆیە دەبێت سەرەتا خۆی بگۆڕێت.
هۆشیاری و ئیمان و ئیرادەی گۆڕان سێ کوچکەی سەرەکی کەسایەتی شۆڕشگێڕن.
کەسێک کە بەبێ تێگەیشتنێکی قووڵ لە ئازارەکانی گەلەکەی بچێتە مەیدان، شۆڕشگێڕ نییە بەڵکو یارییەکی بانگەشەیە.
شۆڕش پێویستی بە زیرەکی هەیە نەک سۆزێکی بێ ئامانج.
چەک ئامرازە؛ هەزرە، جەوهەرە شۆڕشگێر ساز دەکات
مێژوو دەریخستووە کە شۆڕشەکان بە چەک سەردەکەون، بەڵام بێ بیرکردنەوە هەزری وشیارانە سەقامگی نابن،بەڵکوو .
چەک دەتوانێت دەسەڵات بگۆڕێت، بەڵام ئەوە ئەوە پەروەردەو هەزری نیشتمانیە کە دادپەروەری بە دامەزراوەیی سەرکەوتن و بەختەوەری بەدی دەهێنێت.
شۆڕشگێڕ دەبێ زیاتر لە فیشەک لە گۆڤارەکەیدا لە مێشکی خۆیدا بیری کردبێتەوە و باوەڕی لە دڵیدا بووبێت.
ئەگەر چەک لە هزر جیا بکرێتەوە، شۆڕش دەبێتە توندوتیژی کوێرکوێرانە، دەسەڵاتێکی پڕاوپڕ لەگەندەڵی و خۆفرۆشی شوێنی بۆ دەسدرێژی داگیرکەران و دوژمنان. ئەگەر بیرکردنەوە لە چەک جیابکرێتەوە، دادپەروەری لە شێوەی خەونێکدا دەمێنێتەوە.
هاوسەنگی ئەم دووانە هونەری گەورەی هەر شۆڕشێکی ڕاستەقینەیە.
شۆڕشگێڕ دەزانێت کە ڕێکخستن، حیزب یان کەمپەکان ئامرازی هاوئاهەنگیی و شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی هاوهەزرو بیرەکانە لە کۆمەڵگا؛ نەک جێگرەوەی ویژدان.
لە گروپێکدا دەژی، بەڵام ڕۆحی ئازاد دەمێنێتەوە. لە کەمپەکانی شۆڕشگێردا نەزم و برایەتی بە نرخ دەزانرێت، بەڵام گەورەترین مەترسی گۆڕینی حیزبە بۆ پەرستگای گوێڕایەڵی کوێرانە.
شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە تەنانەت لە ناو فەرمانیشدا مافی پرسیارکردن لەبیر ناکات.
دڵسۆزە، بەڵام کوێرکوێرانە بیر ناکاتەوە؛ پابەند، بەڵام بیرو لیکۆڵینەوە دەکات.
هۆشیاری: دەزانێت بۆچی شەڕ دەکات و بۆ کێ دەمرێت.
خۆنەویست: دەسەڵات وەک ئەمانەتێک دەبینێت نەک ئیمتیازێک.
نەزم: ژیانی لەسەر بنەمای ڕێکخستن و ڕێزگرتن لە گروپە.
قوربانیدان: ئاسوودەیی خۆی دەکاتە قوربانی بۆ ڕزگاری ئەوانی تر.
هاوپشتی لەگەڵ خەڵک: لەناو جەماوەردا دەژی نەک لە سەرووی جەماوەرەوە.
هیوا: باوەڕی بە ئاسۆێێکی روون هەیە تەنانەت لە تاریکترین شەوەزەنگدا.
لە سەردەمێکداین کە دەتوانێت ڕاگەیاندن و تۆری کۆمەڵایەتی ڕەنگی شۆڕشی بە خۆیەوە بگرێت کە تەنیا بە تفەنگ ئەنجام و سەرناکەوێت، بەڵکو بە هزر و ئەخلاق و وشیاری کۆمەڵایەتی سەرکەوتن مەسۆگەر دەکات.
مرۆڤی شۆڕشگێڕی سەدەی بیست و یەکەم ئەو شۆڕشگێرە نیە کە لە دژی بێباکی هەڵبستێت و دژی درۆ و شێواندنی حەقیقەت دەنگ هەڵببرێت بەڵکوو خۆیان و ویژدانیان کردوەتە قوربانی حیزب و تەنانەت لە ستەمی ناو حیزبەکەی دەرحەق بە هاورێکانی بێدەنگ و ناوێرن دەنغ هەڵبرن.
شۆڕش تەنیا ڕووداوێکی سیاسی نییە؛ دۆخێکی دەروونییە.
تا مرۆڤێکی نوێ سەرهەڵنەدا، کۆمەڵگایەکی نوێ دروست نابێت.
مرۆڤی شۆڕشگێر قەڵاێک لە ورەو هەزری شۆڕشگێرانەیە،
هیچ کۆسپ و هەورازە ڕێییە ڕێگرنیە لە چاوی ئەودا، سبەی بەورە و وشیاری زیاتر دەست دەکات بە خەبات .
شۆڕشگێڕ بوون واتە باوەڕبوون بە گۆڕان،
تەنانەت کاتێک جیهان نوقم بووە لە بێدەنگی ستەمدا.