مێژووی داگیرکاری کوردستان بۆ چەند ها سەدە دەگەرێتەوە کە کارەساتی وەک ئەنفال و جینوسایت و دابش بونی بەسەردا هاتوە، بەڵام فەلەستین لە ١٤ی مەی ١٩٤٨ داگیرکرا.
داود بن گوریون، سەرۆکی دەزگای جولەکەکان، سەربەخۆیی دەوڵەتی جولەکە ئیسرائیلی لە ناو دڵی فلەستین ڕاگەیاند و کۆتایی بە قەیومی بەریتانیا لە فەلەستینی هێنا. ئەمەش دوای پەسەندکردنی بڕیارنامەی ١٨١ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٧دا، کە فەلەستینی دابەشکرد بۆ دەوڵەتێکی جولەکە و عەرەبی، هەرچەندە دەوڵەتە عەرەبییەکان ئەم دابەشکردنەیان قبوڵ نەکرد.
لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوای ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ئیسرائیل، دەوڵەتانی عەرەبی دراوسێ، لەوانە میسر، ئوردن، سوریا، عێراق و لوبنان، هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و شەڕی عەرەبی و ئیسرائیلیان لە سالی ١٩٤٨ دەستپێکرد. ئەم شەڕە بووە هۆی کارەسات و نەکبەت بۆ فەلەستینییەکان کە تا ئێستا ڕۆژانە خاک و ماڵی فەلەستینیەکان دەسەبەسەریدا دەگیرێت.
داگیرکاری و دابشبونی کوردستان دامەزراندنی دەوڵەتی جوڵەکە لەناو دڵی فلەستین دەستی بەریتانیا و دەوڵەتە زڵهێزانەیە کە بەسیاسەتی بەرژەوەندی خوازانە شەرێکی سەدان ساڵەیان لەناوچەکە هەڵگرساندوە.
نزیک بە دوو ساڵە کە غەززە لە ژێر بۆردومانی چڕ و بێوچانی ئیسرائیلدا وێران و بە خۆڵەمێش کراوە. زیاتر لە شەست هەزار مروڤ و بیست و پێنج هەزار منداڵی تێدا کوژراون، برسێتی و تونیەتی تەنگی پێ چنیون، بەڵام هاوڵاتیانی غەززە نەڕۆیشتن نیشتمانەکەیان جێ نەهێشت و ڕایان نەکرد، نەبوونە پەنابەر. شەڕیان کرد. خۆڕاگرییەکیان خوڵقاند کە مێژوو بۆ هەمیشە لە یادەوەری خۆیدا هێشتەووە؛ بەناوی نەتەوەی فەلەستین. ئەمە ناسیۆنالیزمە.
بەڵام با بگەڕێینەوە بۆ جوگرافیای خۆمان؛ جوگرافیای داگیرکراو ناوی کوردستان. خاکێک کە سەد ساڵە لە ژێر پێڵاوی فارس و تورک و عەرەب و بەعسی و مەلا و سوپادا پارچە پارچە بووە، بەڵام حیزبەکانی تا ئێستا تێناگەن ناسیۆنالیزم مانای چییە. ئەو حیزبانەی ئاڵای ناسیۆنالیزمیان بەرزکردۆتەوە ئەندامکانیان ئاوارەی ئەوروپا و بنکە سەربازی بێ چالاکیان بەکرێ گرتووە لە باشووری کوردستان. دروشمی ئەوان سەربەخۆییە، سەرۆکەکانیان لە خاوەنی باغی پستە و کۆترخانەو ئەسپ سواری و سەرمایە و تەجارەتیان لە ئوروپا دەسوورێت بەڵام کرداریان ئەوەیە تەنانەت ئەو حیزبەی خۆی بە باوکی ناسیونالیزم دەزانی تەواو حەولی ئەوەیە کە لە گەڵ دوژمن دابنیشن و مامەڵە بکەن لە سەر خاکی کە داگیرکراوە.
ئایا ناسیۆنالیزمی کوردی ئەوەیە کە جلی ڕەسمی لەبەر بکەیت بۆ دیدار لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی ڕژێمی ئاخوندی؟
ئایا ناسیۆنالیزم بە ناوی خەباتەوە لە هەفتا ساڵ تا سی ساڵە حیزبەکانیان لە خاکێکی بەشێک لە کوردستان کەمپ بکات و بە قسەی زل بکات و بە پارەی عیراقی کە دوژمنە بژی؟
ئایا ناسیۆنالیزم خوێنی ناڕازی و ڕەخنەگرانی حزبەکەتە و ئێستاش خۆت بە میراتگری شەهیدانی پێشمەرگە دەزانیت؟
نەخێر! ناسیۆنالیزم ئەوەیە لە خاکی خۆتدا بمری نەک خاکەکەت بۆ ڕمبازێنی داگیرکەران جێ هێستبێت و ڕۆژانە لێت بکوژن. ناسیۆنالیزم ئەوەیە کە ئەگەر دوژمن شارەکە گەمارۆ بدات خۆت کەیتە قەڵغانی ، نەک ئەوەی کە تۆ بانگهێشتی خەڵک بکەیت بۆ ئەوەی لە لێدوانەکانتدا هێور بێتەوە و خۆت بە دیموکراسی بوونی خاكێک کە خاکی تو نیە سەرقال کەیت.
کوردستان هێشتا لە مانای ناسیۆنالیزم تێناگات. لێرەدا ناسیۆنالیزم براندێکە، بەرگێکە بۆ بازرگانی و قاچاخچێتی و کۆبوونەوە و هاوکاری ئەمنی و کوشتنی سیاسی و ڕازاندنەوە.
لێرەدا ناسیونالیزم سێ زمانی هەیە: بە فارسی لەگەڵ داگیرکەر دادەنیشێت، بە عەرەبی لەگەڵ بەعسییەکان پەیمان دەکات، بە تورکی لەگەڵ میت دانوستان دەکات و تەنیا بە کوردی دروشم دەدات.
ئەگەر ناسیۆنالیزم ئەوە بێت کە لە غەززە دەگوزەرێت، ئەمڕۆ کوردستان جێگای بۆ ئەم وشەیە نییە.
تا ئەو کاتەی لایەنەکان باوەڕیان بە کۆبوونەوەی چاکسازی لە سیستمی شێوەی نەرم و نیانی و خوێندن بەزمانی دایکی و خۆبەریوبەری بێت لە خاكێکی داگیرکراودا تەنیا تونیەتی دەسەڵاتە نە ناسیونالیزم.
تا ئەو کاتەی پێشمەرگە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت نەک بۆ شەڕ، بەڵکو بۆ پاسەوانیکردنی فەرمانگە چۆڵەکان باخەوانی و مەیتر بون.
تا ئەو کاتەی ناسیۆنالیزم بەستراوەتەوە بە ئاسوودەیی و و پارە و گەندەلی
ئێمە ناسیۆنالیست نین، تەنها ئەکتەرین لە لەسیاەت بۆ درێژەی داگیرکاریکان و بەرزکردنەوەی تەمەن.
تا کاتێک تەمەنی حیزبەکەت بە جەژن و سەما و هەلپەرکی گۆرانی و ڕازاندنەوە لە دەرەوەی سنوورەکانە، دوراوێکی سەر میزی قوماری کە وەک قومار بازێک دەبێ بڵەیت بە گ و ن مەوە...
چاوەروانن ئیسرائیلی کە نزیک بە دوو ساڵە شارێکی بە وێرانی و بە برسیەتی خوڵقاند گەلەکەی خوراگرانە ڕاوێستاوە دەوڵەتێکی کوردی بۆ ئەم ناسیۆنالیزمە کوردیە ساز بکات.