ڕەخنەیەک لەسەر بێدەنگی و بێهەڵوێستی لایەنانەی ئێدعای مێژوو و هێزی پێشمەرگە دەکەن
شەڕی ١٢ ڕۆژەی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و حکوومەتی ئیسڕائیل، دەرفەتێکی مێژوویی و بێ وێنە بۆ خەڵکی کوردستان ڕەخسێندرا کە گورزێک لە جەستەی وێران و لەرزۆکی کۆماری ئیسلامی بدەن. پەیامێک کە دیتوانی پێشەکییەک بێت بۆ کۆتایی هێنان بە دەیان ساڵەی ستەم و داگیرکاری. بەڵام ئەوەی دووبارە ڕوویدا، دووبارەبوونەوەی بێدەنگی و بێکردەوەیی و سەیرکردنی لە پشت پەنجەرەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بوو لەلایەن احزابی کوریەوە.
ئەو حیزبانەی خۆیان بە خاوەنی هێزی ێشمەرگە، خاوەنی پێگە سیاسی و نوێنەری گەل ناودەبرد، بە کردەیی نیشانیان داوە کە ئەو نازناوانە لە دروشمی بۆ مانەوەیا لە گۆڕەپانی سیاسی زیاتر هیچی تر نین. ئەم حیزبانە کە زیاتر لە چوار دەیە لە باشووری کوردستان بنکەیان گرتووە، هیچ پلانێکی نەبوو بۆ لە وەها وەزع و قەیرانی کە ڕژیم تێوەی گلابوو، نە ئیرادەیەکیان بۆ کردار و نە ئامادەیی بۆ چونە لە بەرەکانی شەڕدا نەبووە. چاوەڕێی ئەوە بوون ئیسرائیل یان ئەمریکا ڕژێمی تارانیان بۆ بڕوخێنێت، دواتر بە دەستی بەتاڵ بێن و داوای میرات بکەن.
بەڵام ئەم بێهەڵوێستە بۆ دەرخەری خراپبوونی ناوخۆ و ناکارامەیی سەرکردایەتی سیاسی ئەو حزبانەیە. ئەو حزبانەی کە زیاتر لە چوار دەیە لە باشووری کوردستان بێ کار و بێ بەرنامەن و نەک هەر خۆیان لە جەماوەری بوون دوور خستووەتەوە، بەڵکو خۆیان لە پەراوێزیک بۆ سەلامەتی ئەو ناوچانەی لەژێر کاریگەری خۆیاندا داخستووە و هیچی تر ناکەن جگە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بێ ئەنجام و دەرکردنی بەیاننامە و بۆنەیەک بەشداریکردنیان مەراسیمە فەرمییەکان.
سەرکردایەتی ئەو حزبانە ئیتر ئەو پاڵنەرە و ئەو باوەڕە و ئەو بوێرییەیان نەماوە. هۆکارەکەی ڕوونە: چونکە خۆیان وەک بەشێک لە پێکهاتەی بەرژەوەندی و هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا دەبینن و نایانەوێت بە بزووتنەوەیەکی ڕاستەقینە و شۆڕشگێڕانە بیخەنە مەترسییەوە. بەڵام لەبیریان چووە کە ئەم خۆهەڵواسینە بە مێژوەوە جگە لە داڕمانی وردە وردە هیچ کۆتایییەکی نییە؛ داڕمانێک کە لە ناوەوە دەستی پێکردووە و لە بێمتمانەیی نەوەی گەنج بەم حزبانەدا دیارە.
گەنجانی ئەم گەلە لەگەڵ بیرۆکەکانی چل ساڵ لەمەوبەر نین. دەزانن کە حزبی شۆڕشگێڕ واتە کردار و ئامادەبوون لە گۆڕەپانی خەباتدا، نەک خوێندنەوەی لێدوان و چاوەڕوانی ئەوەی نیشتمان لەلایەن دەوڵەتانی کەوە ڕزگار بکرێت.
شەڕی 12 ڕۆژە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی لایەنە کوردییەکان بچنە بەرەکانی شەڕ و پارچەپارچەکردنی بەرەی نێوخۆی ڕێژیم و ماشێنی شەڕی کۆماری ئیسلامی لە چەند بەرەیەکدا و ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی جەماوەری لە شارەکانی کوردستان داگیرکراو چالاک بکەن. ئەمەش مومکین بوو، بەڵام بە داخەوە ئەم پارتانە سوێتەنەری دەرفەتەکانن و بێدەنگی حیزبەکان ئاگری خەباتی کوژاندەوە
مێژوو ناگەڕێتەوە دواوە. بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە هەر ساتێکدا، بزووتنەوە و هێزگەلێک هەن کە هەوڵی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەو حیزبانە دەدەن، بە تێگەیشتنێکی نوێ لە خەبات، بە باوەڕبوون بە دەسەڵاتی گەل و بە پشتبەستن بە کردەی شۆڕشگێڕانە. ئەم بێدەنگییە خیانەتە لە مێژووی کوردستاندا تۆمار کراوە، نەوەکانی داهاتووش حوکمی لەسەر دەدەن.
تا حزبەکان نەتوانن سەرکردایەتی خۆیان بنیات بنێنەوە و باوەڕیان بە کردەی کردەیی هەبێت، خەڵکی کوردستان دەبێ لە ڕێگایەکی ترەوە بەدوای ڕزگاری خۆیاندا بگەڕێن.
ئەوە شەڕ کۆتای هات و ئێوەش ببنە شڕۆڤەکاری ئەم شەڕە بەڵام ڕاستی لە قسەکانتان نیە هەموو چاوەروانی کەوتنی ڕژیم بوون. قسەتی زریقەو بریقەدار لەسەر هێزی پێشمەرگە یا هاوشیوەی حدکا خۆ لە پەراوێز خستن
لە مێژووی حیزبی دێموكرات دا نەبینراوە جارێک حەوڵ بۆ یەکرێزی و ئامدەی بدات قەت نەیتوانیوە هەڵیک بۆ ڕزگاری برەخسێنی و لە هەر هڵومەرجێک کە رەخساوە ڕێگەی خۆی جیا کردوەتەوە خۆی بە تاکە حیزبی نەتەوەی دەزانی کاتی مانەوەی لە جوغرافیا داسەپاوە دوورە لە هەزری نەتەوەی کۆمەڵەکان هەرکام بە شێوەیی کۆمەڵەی کۆمنیست منیش دەیخەمە پەراوێزی باسەکە چون هەڵوێستێکی جیاوازی لەسەر ئەم شەڕە هەبو، بەڵام بەڕێز کاک عەبدوڵڵا موهتەدی چە هەنگاوێکت لەگەڵ وتارەکانت یەک بون تکایە بفەرموون چەند ساڵە وەک کۆمەڵە چیتان کردوە بەرێز کاک ڕەزا کەعبی بەرێزت ڕاگەیاندنێکت دا چەند لایەن پەیوەندیان پێوەکردی لەگەڵ کامیان گەیشتنە ئەنجام، لەکاتێک پێش ئەم ڕاگەیاندنە دەرفەتی ڕاگەیاندنی هاوبەشت هەبوو. پژاک ئەو هەڵومەرجەی کە لای ئێوە بو لەجاو حیزبەکانی کە هەڵومەرجی زێرین بوو هێزی ئامادە پشتوانی باشلەلایەن ڕۆژاوا قەندیل و کەنەکەش هەر بۆ ئێوەیە، بەڵام گەر ڕەخنەش بگیردڕیت پێش هەموو ئێوە دەبی ئەنگوستی تاوانباری سەوتێنەری دەرفەتەکان بن.
بەداخەوە ئەوەی بۆ ئێوە رەخساوە وەک حیزبی خاوەن جێگە و پێگەی سیاسی زیاد لە سوتێەنەری دەرفەتەکان هیچی دیکەی لێ بەدی نەکراوە.
ئێمە وەک یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بەداخەوە شوێن و جێگەیک لە ساڵی ٢٠١٧ لە نزیک ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەماوەکە لە لایەن پارتی دێموکڕات بە هێرش بوو سەربارگای یەکێتیمان، نەمانتوانیوە بە حەوڵێکی جدیش لە باشووری کوردستان دەفتەریکمان هەبێت بۆ کار و چالاکیەکانمان، دوو هەڵومەرجی باش لە شۆڕشی چەند ساڵی پێش وئەمە شەڕە دوازدە ڕۆژەش کارێگەریمان هەبێت بەڵام ئەوەی کە واقعیت بێت بۆ کاری هاوبەش و یەکریزی پەیوەندیمان بە تەواوی حیزبەکانەوە گرتوەو دەیان کۆبونەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆ گیراوە هەرچەند ئەمانیش لە وەزعەکە هیچ ناگۆرێت بەڵام بە سەدان جیاوازی لەگەڵ ئەو حیزبانەی کە ئێمە هیچ بودجە و پشتوانی ماڵی بۆ یەکێتی بەڵام بودجەیێکی زەبەلاح لەدەس ئەو حیزبانەیە کە مانگانە هەرکامیان سەدان دەفتەر دولار خەرجی دکەن و بێکاریگەریشن لە هەر شێوە خەباتێکی واقعی لەگەڵ وتارەکانیان بۆ گەڵێک کە سەدان ساڵە دەچەوسێنەرینەوە