یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 6 به‌فرانبار 2725

         

دەرفەتی زێڕین لە دڵی شەڕدا: کاتی بەرەیەکی هاوبەش هاتووە

دەرفەتی زێڕین لە دڵی شەڕدا: کاتی بەرەیەکی هاوبەش هاتووە
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد

دوو ڕۆژی ڕابردوو ئاگری شەڕی نێوان دوو ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی ئیسرائیل جارێکی دیکە واقیعی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاشکرا کرد: لەم جوگرافیە داسەپاوە بە سەر گەلانی بندەستی لەم شەڕە هیچ لایەنێک نوێنەرایەتی خەڵکی هیچ نەتەوەیەک ناکات. ئەو شەڕەی لەژێر پەردەی بەرگریکردن لە ئاسایش دەستی پێکرد، نە بۆ گەلی کوردستان، نە بۆ نەتەوە ژێردەستەکان، نە بۆ ناوەندگەراکان، ڕزگاری دەبێت. ئەم شەڕە سەربەخۆیی نە بۆ کوری تێدایە نە بۆ  هیچ میللەتێک ژێردەست و نە کۆتایی بە برسێتی و قڕکردنی دەهێنێت، نە ڕێگری لە هەژاری و چەوساندنەوەی ئەکات . ئەم شەڕە ڕووبەڕووبوونەوەی دوو دەوڵەتی ئاپارتاید و تۆتالیتارییە کە قوربانییان هەمیشە نەتەوەی بێ بەرگری بووە - بە نەتەوەی کوردیشەوە.
بەڵام لە دڵی ئەم شەڕە، دەرفەتێکی مێژوویی بۆ کوردستان هەڵکەوتووە؛ دەرفەتێک کە ڕەنگە لە چەند دەیەیەکدا جارێک بێت. بەڵام  بەگشتی پەیامی لایەنە کوردستانیەکان  ئەوەیە کە خاڵی هاوبەشمان هەیە.
 ئێستا کاتی بڕیارێکی مێژووییە کاری هاوبەشە. 
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاریی کورد ڕوونترین و ڕاستگۆترین پەیام دەنێرن: یان ئێستا یەکبگرن یان شەرمەزاریی مێژوو قبوڵ بکەن، چونکە تەنها خۆڕاگری و ئامادەکاری سەربازی و یەکگرتوویی هۆشیارانە دەتوانێت بەرەو ئازادیمان ببات.
ساڵانێکە نەتەوەی کورد لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمە داگیرکەرەکاندا شەڕی مان و نەمان دەکات و خۆڕاگرانە بەرخۆدانی کردوە. 
لە ئێراندا ئێمە لە بەردەم کۆماری ئیسلامیداین، نیزامێک کە هەمیشە کوردستانی کردووە بە سەنگەر و لەسێدارەدان و بێبەشکردن لە هەموو مافەنەتەوەیەکانمان. لە تورکیا ڕووبەڕووی فاشیزمی تورکیا دەبینەوە، لە سوریا حکومەتی بەعس و ئەمڕۆش تیرۆریستان بەعسی بە کۆت و شەڵوار و کراواتەوە و لە عێراقیش حکومەتی ڕەگەزپەرست و بەکرێگیراو.
 هەموو ئەمانە لە یەکگرتوویی ئێمە دەترسن، هیچ کامیان لە کوردێکی یەکگرتوو ناترسن؛ بەڵکو لە یەکگرتوویی کورد دەترسن.
ئەمڕۆ ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی لە شەڕدان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری دووبارە کێشانەوەی سنووریکی دەسەڵاتی زڵهێزاندایە ، وە ئەگەر لە ساتێکی ئاوادا ئێمە، لە هەموو حیزب و جەریانێکدا، نەتوانین هەنگاوێکی بەکردەوە هاوبەش بنێین، ئەم دەرفەتە دەگۆڕێت بۆ هەڕەشە؛ هەڕەشەیەک کە جارێکی تر بەدەیان ساڵ بۆ ڕزگاری گەڵەکەمان دوامان دەخات، یان بە مانەوەی ڕژیم ، یان بە سەرهەڵدانی دەوڵەتێکی هەڵبژێردراو و بەکرێگیراویتر،
پێکهێنانی دەستبەجێی بەرەی یەکگرتووی شۆڕشگێڕی کوردستان: پێویستە هەموو حیزب و ڕێکخراو و بزوتنەوە و دامەزراوە شۆڕشگێڕە کوردییەکان ناکۆکیەکانیان وەلا بنێن و دەستەیەکی هاوبەشی جێبەجێکردن و ئۆپەراسیۆن پێکبهێنن
1- ڕێکخستنی خەڵک لە پارێزگاکانی کوردستان: لە بەرامبەر لاوازیی کۆماری ئیسلامی و ناسەقامگیریی ناوچەکە، پێویستە شوراکانی گەل لە شار و گوندەکانی کوردستان بەهێز بکرێن.
2. ئامادەیی سەربازی بۆ بەرگری و هێرش: یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکانی کورد مەرجی مانەوە و سەرکەوتنە، ئەزمونی دەوڵەتە سەربەخۆکانی ڕزگار بو لە داگیرکاری دەریخستووە کە ئەگەر گەلەکەیان یەک بگرن، هیچ هێزێک ناتوانێت شکستیان پێ بهێنێت.
3. گومان لە ئێران و ئیسرائیل قەدەغەیە: ئازادی لە ئێران و نە لە ئیسرائیلەوە نایەت. پێویستە لەسەر پێی خۆمان بوەستین و میللەتەکەمان لەم چارەنووسە ڕزگار بکەین.
4. بانگەوازێکی گشتی بۆ میللەتی کورد: لە ڕۆشنبیرەوە تا پێشمەرگە، لە خوێندکارەوە بۆ کاسبکارانی بازاڕ، پێویستە هەمووان بزانن یان ئەمجارە یەکدەگرین و مێژوو دروست دەکەین، یان جارێکی دیکە مێژوو دەکەنە قوربانی بەرژەوەندی حزبی خۆیان.
ئێمە ڕۆڵەی ئەم خاکە داگیرکراوە ئازا و شۆڕشگێڕەین. ئێمە میللەتێکین هەرگیز تەسلیم نەبووین، ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له سه ڕ هێڵی ئاگرەو بۆ یەکەمجاره له ماوەی چەند  دەیەی ڕابردوودا ڕێگای ئازادی بەگومان و پاسیڤه تدا تێناپەڕێت، به ڵکو به کردەوەی هاوبەش و چارەنووس سازدا تێدەپەڕێت.
با نەهێڵین ئەم دەرفەتە مێژووییە بگۆڕێت بۆ شەرمەزاری  مێژوویی.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری‌کورد
مردن بۆ داگیرکەران
بژی میللەتی کورد

6 مانگ و 11 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر