یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

ڕۆژی هەشتی مارس

ڕۆژی هەشتی مارس
چالاک موحەممەدی

ڕۆژی هەشتی مارس

مێژوی ڕۆژی جیهانی ژن هاوکاتە لەگەڵ خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی وچەوسانەوەی چینایەتی ژنان. ئەم ڕۆژە ڕۆژی هاوپشتیە بۆ خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافی یەکسان و هەلو مەرجی باشتر لە ژیانی ژنان.
هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێزلێنان بوو لە بیرەوەریی خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستن و چنینی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا لە ساڵەکانی ١٨٥٧ و ±¹°¸ زایینی، کە لە ساڵی ١٨٥٧زایینی به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی زیادکردنی حه‌‌‌قده‌‌‌س و که‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ماوه‌‌‌ی کار. له‌‌‌م خۆپیشاندانانە دا ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان بۆ بەدی هێنانی مافەکانیان به‌‌‌شدار بوون و لەم ڕووداوانەدا کە ڕوویاندا بەرەوڕووی هێزی پۆلیس بوونەوە و بەو بۆنەیەوە لەم خۆپیشاندانانە دا ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران و ژماره‌‌‌یەکی به‌‌‌رچاویش کوژران و بریندار بوون و لە ٨ی مارسی ١٩٠ ٨ دوای نیو سەدە، ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستن و چنین لە شاری نیۆیۆرک لە ساڵیادی ئەو مانگرتنانە، بەهۆی هەڵاواردن و هەژاری و گوشاری زۆری کار و هەقدەستی کەم دەستیاندایەوە مانگرتن. خاوەنکار و پاسەوانەکانی کارگەکە بۆ سەرکوت کردن پێشگرتن لە سەرانسەری بوونەوەی لەناو بەشەکانی تر، ئەو ژنە مانگرتوانە لە شوێنەکەی خۆیان دەستبەسەر دەکەن. بە هۆکاری نادیار ئاگر لە کارگەکە دەکەوێتەوە و تەنها ژمارەیەکی کەم دەربازیان دەبێت، ١٢٩ کرێکاری ژن لە ئاگردا گیان لەدەست دەدەن،کە واتە مێژوویەکە بۆ نان و ئازادی کە خوێنی تێدا ڕژاوە. ئەو ڕووداوانە بوە هۆی دروست بوونی یادەوەری مێژویی بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و جیهانی.

دووهەمین کۆنفەرانسی سوسیالیستی نێونەتەوەی ژنان لە ئۆروپا کە بە بەژداری سەد ژن لە ١٧ وڵاتی جیهانەوە هاتبوون، بە پێشنیازی کلارازتکین ژنە سوسیالیستی ئاڵمانی لە ٢٧ی ئاگۆستی ١٩١٠  لە کۆپێنهاگ ڕۆژی ٨ی مارس دەستنیشانکرا وەک ڕۆژی ژن بۆ بەرگری لە مافەکانیان بە گشتی لە بەرانبەر هەڵاواردنی جنسی.
بە هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی دیکتاتۆر و فاشیست لە ئەڵمانیا، و قەدەغە کردن هەر جۆرە ڕێکخرای موخالیف، دەرفەتی پەر سەندنی ئەم ڕۆژەی لاواز کرد لە دووای شەڕی جیهانی دووهەم، لە وڵاتانی ئوروپای ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٩٤٠  بۆنەی هەشتی مارس بەڕێوەچوو، وەک نیشاندان خەمخۆری بۆ کێشەکانی ژنان.
بەڵام لە باوەڕی کوردانەی زۆربەی ئێمەدا، ژن وەکوو بەشێکی کۆمەڵگا کە خاوەن ڕێز و پێگەی کۆمەڵایەتی گرینگە، سەیر دەکرێت. ئەمە بەو واتایەیە کە ژن مرۆڤێکی سەربەخۆیە و نابێ بە پێی ویست و بیری پیاو پێناسە بکرێت و لە ڕوانگە جۆراوجۆرەکانی پیاواندا شێوازی بەدەستهێنانی مافەکانیان بۆ دیاری بکرێت. ئەبێ ژن بەتەواوەتی ئازاد بێ، ئازاد بێ لە دیاری کردنی مافەکانیان و لە چۆنیەتی بەدەستهێنانیان. ئەبێ خۆیان بڕیار بۆ چارەنووسی خۆیان بدەن. ئەبێ بە ویستی خۆیان شێوازی ژیان و تەنانەت خەباتی خۆیان دیاری بکەن.
هەر وەها ژنان گەورەترین قوربانی ئاوارەیی و دەربەدەری و ناکۆکیەکانن.
دیاری کردنی جلوبەرگ بۆ ژنان، حیجابی زۆرەملی، دەستدرێژی سێکسی و جەستەیی، توند و تیژی و تیرۆر لە ژێر ناوی ناموس و شەرەف، نمونەی سەرەکی و ئاشکرا یە کە ڕۆژانە وەک دیاردەی ئاسایی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت.

بۆیە پێویستە لە باروودۆخی ئەمڕودا ڕۆژی هەشتی مارس وەکو ڕۆژی خەبات کردن لە دژی هەڵاواردن بەرز و بەنرخ ڕاگرین و هاوکات ژنانی کوردستان کە لە بارودۆخێکی زۆر مەترسیدار بەسەر دەبەن و هاوتای نەتەوەی کورد هەڵاواردنێکی زۆر لە دژیان بوونی هەیە بە ئاگا لە خۆ بوون و خۆناسیەوە بێنە مەیدانی خەبات دژی هەڵاواردن و هەوڵ بۆ شکاندنی ئەو دیوارەی کە لە هەڵاواردنی دژی ژن بوونی هەیە بدەن . هاوکات پێویستە کە کۆمەڵگای کوردستان لە فکرە ئایدیۆلۆژیەکان خۆی تێپەڕ بکات و بەرەو ئازادی و ئازادی خوازی و سەربەستی و ڕزگاری هەنگاو بنێت.


1 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر