یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی پێنجمین ساڵیادی شەهیدبوونی ڕێبەری بەنرخ و کۆچکردووی، مامۆستا سەفا کەڵهوڕ، ڕێز لە یادی ئەو سەرکردە دەگرێت کە گیانی خۆی لە پێناو ئایدیاڵە بەرزەکانی ئازادی و دادپەروەریدا بەخت کرد، بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە. تیرۆرکردنی ترسنۆکانەی مامۆستا سەفا کەڵهوڕ لە کەرکوک نەک هەر گورزێکی لە ڕیزەکانی ئازادیخوازان دا، بەڵکو ئەو ڕووناکیەی کوژاندەوە کە بە ڕۆشنایی زانست و هونەر و کۆڵنەدان ڕێگای داهاتووی بۆ میللەتی کورد ڕۆشنکردەوە.
لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠١٩، مامۆستا سێفا کەلهوڕ وەک ڕێبەری چاونەترسی حیزب و دەنگی بەرزی خەباتی کوردستان، لە ڕێگای بەدیهێنانی خەونەکانی میللەتەکەمان و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارییەکان بوو. جیاواز لە خەبات و هەستی شۆڕشگێرانەکەی مامۆستا هەر وەها مامۆستای زانکۆلە گرامیان و بە هونەری خۆشنووسی و نووسین و شیعر هەستی خۆشەویستی خۆی دەخستە سەر لاپەری کاغزەکان
ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر ئەو تاوانە دڕندانەدا، یادی ئەم سەرکردە و هونەرمەندە ڕۆشنبیرە لە دڵماندا زیندووە. خوێنی تۆو بوە هەستی خۆڕاگری ئیرادەی ئێمەی بەهێزتر کرد بۆ درێژەدان بەو ڕێگایەی کە بە قوربانی بونت دەستی پێکرد. یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان جارێکی تر ڕایدەگەیەنێت کە ڕێگای مامۆستا سێفا کەلهوڕ ڕێگای ئێمەیە؛ ڕێگایەک کە لەگەڵ ڕژێمە سەرکوتکەرەکاندا جێگای تێدا نییە و تا سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبێت.
بە ڕێزگرتن لەم ڕۆژە، بەڵێن دەدەین تا دوا هەناسەمان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دەوەستینەوە. ڕێگای مامۆستا سەفا، ڕێگای ئازادی و بەرخۆدان، ئەبەدی و سەقامگیری دەمێنێتەوە.
یادی سەرکردەی شەهیدمان بۆ هەتا هەتایە بژی!
بژی ڕێگای ئازادی و سەربەستی نەتەوەی کورد!