بە وتەی وتەبێژی بینامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 19ی ئۆکتۆبەر، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ کە لە لوبنانەوە ، شوێنی نیشتەجێبوونی بینامین نەتانیاهۆی لە شاری قەیسەرای کەنار دەریا لە باکووری تەلئەبیب کردە ئامانج، هەروەها باسی لەوە کرد کە. بنیامین ناتانیاهۆ و خێزانی لە کاتی هێرشەکەدا لە ماڵ نەبوون.
دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هێرشەکەی سەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهۆ هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل دوای ئەم ڕووداوە ڕێگاکانی چون بۆ شوێنی بەئامجکراویان داخست.
سپای ئیسرائیل ماوەیەکی کەم پێش ئێستا بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە لوبنانەوە نێردراوەوە، خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکی ئیسرائیل. لەسەر بنەمای ئەمەش سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە جگە لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهۆی کردە ئامانج، نزیکەی 55 موشەک بە دوو گولەی جیاواز لە لوبنانەوە بەرەو باکووری ئیسرائیل تەقێندران، کە هەندێکیان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ڕێگرییان لێکرا. تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەگەری زیانەکانی گیانی بڵاو نەکراوەتەوە.
هێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر ئیسرائیل لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئەو وڵاتە و حزبوڵای لوبنان - هاوپەیمانی حەماس و پشتیوانی ئێران - لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پەرەی سەندووە. حیزبوڵای لوبنان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە بەنیازە قۆناغێکی نوێی شەڕی دژی ئیسرائیل دەستپێبکات بە بەکارهێنانی مووشەکی کونترۆڵ کراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی.