ئەعدام پەیامەکە لە ئیرادەی بەهێزی لەبن نەهاتوەی شۆڕشگێڕانێکە کە هەرگیز لەژێر باری زوڵم و چەوسانەوە کڕنۆشیان نەداوە. ئەمڕۆ لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە وەستاوین کە لە پێناوی مافەکانی نەتەوەکەیان ژیانی خۆیان بەخشیە ڕێبازی سەروەری سەربەستی نیشتمانیان . ئێمە هاودەنگی خۆمان لەگەڵ هەموو ئەو شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازانە ڕادەگەیەنین کە بەرەنگاری حوکمی ناڕەوای ئەعدام بوونەتەوە.
لەم ڕۆژەدا دەنگی داوای ماف و دادپەروەری لە شاخەکانی کوردستانەوە تا گۆشە تاریکەکانی زیندانەکان دەنگ دەداتەوە. لە سێدارەدان ئامرازی سەرکوتی حکومەتە پاوانخوازەکانە کە دەیانەوێت بە کوشتنی جەستە دەنگی بەرخۆدان و ئازادی بێدەنگ بکەن. بەڵام مێژووی خەبات و شۆڕشی سەدان ساڵە لە کوردستان دەریخستووە کە هیچ زیندانێک و هیچ داربڕێک ناتوانێت ڕۆحی ئازادی و ئایدیاڵە مرۆییەکان بخاتە سەر ئەژنۆ.
یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان جەخت لەسەر خاڵێک دەکاتەوە کە لەڕادەبەدەر بە ئازار و بەرگەی ناگیرێت: کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەم دەسەڵاتە پاوەنخوازە بە کەڵک وەرگرتن لە ئیعدام ئامرازێکی بۆ سەرکوتکردن و چاندنی ترس لە نێو گەلانی ستەملێکراو و بەتایبەت کورد و بەلووچدا دروست کردووە و لەژێر هەر بیانوویەکدا، ژیانی گەنج و لاوانی نەتەوەکانی کورد و بەلووچ لەو جوغرافیا داسەپاوەدا خستوەتە مەترسی.
لە جوگرافیای داگیرکراوی کوردستان و بەلوچستاندا لە سێدارەدان بووەتە یەکێک لە دڕندەترین ئامرازەکانی سەرکوتکردن کە ڕۆژانە لاوانی ئەم نەتەوەنە لەسێدارە دەدرێنکە، کە زۆرترین ژمارەی جەللاد لە کوردستان و بەلوچەستان نیشاندەری سیاسەتی سیستماتیکی سەرکوت و ڕەگەزپەرستییە کە حکومەتی ئێران بەرامبەر ئەو نەتەوانە جێبەجێی دەکات.
کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی درۆینەی وەک مادەی هۆشبەر، شۆڕشگێڕبون ، یان هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی، ڕەوایەتی بە ئێعدامەکان دەدات،
گەلی کورد و بەلووچ بە هۆی مێژووی دوور و درێژی خەبات و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکارییە، داگیرکاریەکانی لە سەر خاکیان، هەمیشە ئامانجی سەرەکی ئەم سیستەمە ستەمکارەی ئەو جوغرافیا داسەپاوەی سەدان ساڵە بوەو، کە ئەمرۆ حکوومەتی ئێران لە درێژەی دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی پیش خۆی بەم ئێعدامە سیاسییانە بەناوی باس لە جێبەجێکردنی دادپەروەری، هەوڵی لەناوبردنی ناسنامە و ئیرادەی نەتەوەیی ئەو نەتەوانە دەدات.
بەڵام ئەم خوێنە ڕژاوانە داری هیواو بونەتە هێز و ئیرادە بۆ بەرخۆدان و خەبات. سیدارە ناتوانێت ئیرادەی نەتەوەییە کە بۆ ئازادی و سەربەستی تێدەکۆشێت لەناو ببات. ئەم خەباتە بەردەوامە و ڕۆژێک دێت کە سەروەری نەتەوەی لەم خاکانەدا سەردەکەون.
لەم ڕۆژە مێژووییەدا یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاری و نادادپەروەری ڕادەگەیەنێت. ئێمە دەنگی نەتەوەی ستەملێکراوی کوردستانین و کە لەگەڵ هەر هەنگاوێک بۆ سەربەستی و ڕزگاری نەتەوەییمان بۆ کۆتایی هێنان بە ڕۆژێکی بێ لەسێدارەدان و ستەمکاری و سەربەستی بۆ نەتەوەکەمان تیدەکۆشین.