سەبارەت بە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ، ئەشکەنجەی دڕندانە و کوشتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان چالاکانە بەشداری لە خۆپیشاندانە جیهانییەکانی دژ بەم حکومەتە دەکات. دوێنیش لە خۆپیشاندانەکانی وڵاتی بریتانیا بە دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان"، "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" بەشدار بون.
چەند ئەندامی یەکێتی، هاوشانی کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی ڕێبەری یەکێتی بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کرد و خوازیاری کۆتایی هێنان بە ڕێوشوێنە سەرکوتگەریانەی حکومەت بونە دەنگی زیندانیانی سیاسی. یەکێک لە میحوەرە سەرەکییەکانی ئەم خۆپیشاندانە، ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ڕۆڵی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە سەرکوتکردنی و ئەشکەنجەدانی زیندانیان بوو .
وەزارەتی ئیتلاعاتی و سپای پاسداران ئەو ئامێرە تیرۆریستیەین بەرپرسیاری لە تەواوی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ئێراندان.
ناڕەزایەتییە نێودەوڵەتییەکان و زیادبوونی هۆشیاری جیهانی سەبارەت بە تاوانەکانی حکوومەتی ئێران دەتوانێ فاکتەری گرنگ بێت بۆ گۆڕینی ئایندەی وڵات و کۆتایی هێنان بە سەردەمی سەرکوت و توندوتیژی لە ئێراندا. هه ڕوه ها خوازیاری ئه وەین که کۆمەڵگەی نێودەوڵه تی ڕێوشوێنی زیاتر بۆ کۆتایی هێنان به و تاوانانه بگرێته به ڕ و گوشاره کان بۆ سه ڕ حکومه تی کۆماری ئیسلامی زیاد بکه ن
ئامادەبوونی ئەندامان و ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کاکی ڕوستەم ئەڵماسی لەم خۆپێشاندانەدا پەیامێکی ڕوون بوو بۆ حکوومەتی کۆماری ئیسلامی: ئەم حیزبە تا وەدیهاتنی ئازادی و سەربەستی بۆ گەلەکەی درێژە بە خەباتی خۆیی دەدات.