بەناو و یادی قارەمانە ئەبەدیەکانی میللەت
سەرکردایەتی و کادرو پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ڕێبوار کەریمیانمان پێگەیشت، کە لە شەڕێکی نایەکسان لەگەڵ هێزە سەرکوتکەر و تیرۆریستییەکانی سپای پاسداراندا شەهید بووە.
فەرماندەیەکی پڕ لە ئەزموون و بوێری، لە شەڕێکی قارەمانانە، بە ئیرادەیەکی ئاگرین، گیانیان بەخت کرد لە پێناوی ڕێبازی سەربەرزی ئازادی و دادپەروەری و کەرامەتی نەتەوەی کوردستان. خوێنی پاکیان لەسەر ئەم خاکە ڕژا تا مەشخەڵی سووتاوی خەبات بۆ ماف و ئازادی هەتایی کات و نەکوژێتەوە.
فەرماندە و جەنگاوەر ڕێبوار کەریمیان ، بە دڵێک و هەستێکی پڕ لە ورەو شەهامەت کە تەنها لە سنگی مرۆڤە ئازادەکاندا لێدەدات، دژی ستەم وەستاوە و مێژوو نیشانی داوە کە کوردستان هێشتا سەقامگیر و سەربەرزە و هەزاران پێشمەرگە ڕێبواری ئەم ڕێگەیەن.
شەهیدبوونی ئەو قارەمانانە نەک هێندەی تر ورە و ئێرادمان بەرزدەکاتەوە و هانمان دەدات لە جاران پتەوتر لەو ڕێگایەدا لە پێناویدا گیان فدایانە بین.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاریکورد پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەنەماڵەی شەهید ڕێبوار کەریمیان و سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و بنەماڵەی ئازیزی شەهیدان و گەلی خۆڕاگری کوردستان دەکەین، بۆ ئەم کارەساتە دڵتەزێنە و شەهیدبوونی قارەمان و خۆنەویستانەی ڕێگەی ئازادی. بەڵێنیش دەدەین کە وەک ڕێبواری ئەم ڕێگایە بین تا دوا هەناسەمان.
دوژمنان با بزانن لەگەڵ هەر دڵۆپە خوێنێک کە دەکەوێتە سەر زەوی، هەزاران خەباتکاری نوێ هەڵدەستن و ئاگری بەرخۆدانی کوردستان هەرگیز ناکوژێتەوە.تا داگیرکەرێک لە کوردستان بونی هەبێت.
یادتان ئەبەدییە، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.