یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

بۆ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە، نەچوونە پێشەوە پاشەکشەیە.

بۆ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە، نەچوونە پێشەوە پاشەکشەیە.
مەنسوور تەها

با لەسەرەتاوە بە تاریفێک لە شۆرش و شۆرشگێرەوە دەست پێ بکم!

شۆڕش واتە گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە پێکهاتەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، یان کولتووری وڵاتێک یان کۆمەڵگەیەکدا یا گۆڕانکاری لە جوغرافیا و لەدایک بونی وڵاتاێکی نوێ. شۆڕشەکان بەزۆری لە لایەن گروپە کۆمەڵایەتی و سیاسییە جۆراوجۆرەکانەوە دەستپێدەکرێن کە بە هۆکاری جۆراوجۆر لە دۆخی ئێستا ناڕازین و گۆڕانی گەورەیان دەوێت. دەشێ ئەم ئاڵوگۆڕانە لە ڕێگای ئاشتیانە یان بە توندوتیژی و خەباتی چەکداری بکرێن.

شۆڕشگێڕ ئەو کەسەیە کە خەریکی چالاکییەکانی پەیوەست بە دروستکردن یان پاڵپشتیکردنی شۆڕش بێت. ئەم کەسانە بە گشتی ئایدیاڵ و ئامانجی تایبەتیان هەیە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی گۆڕانکارییە شۆڕشگێڕییەکانەوە بەدەستی بهێنن. شۆڕشگێڕان دەتوانن لە ململانێی سیاسی، کۆمەڵایەتی یان کولتووری بەشداری بکەن و پەنا بۆ شێوازهاێکی  جیاواز وەک  خەباتی چەکداری  ببەن بۆ گەیشتن بە گۆڕانکارییە خوازراوەکانیان.
شۆڕشگێڕان لە شۆڕشدا ڕۆڵی جیاوازیان هەیە، هەر لە ڕێبەرایەتیکردنی شۆڕشەوە تا بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و خەباتدای چەکداری.


لە دونیای ئاڵۆز و دینامیکی ئەمڕۆدا هیچ شتێک هێندەی جووڵە و پێشکەوتن گرنگ نییە، بە تایبەت بۆ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە کە بە هەوڵ و تێکۆشانیان خوڵقێنەری گۆڕانکاریی بنچینەیی لە کۆمەڵگادا بدەن. بۆ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە، نەچوونە پێشەوە پاشەکشەیە و تاکە ڕێگەی مومکینیش جووڵەی بەردەوامی پێشەوە چوون و سەرکەوتن و خەباتی ماندوونەناسانەیە.
گرنگیەکانی جوووڵەی بەرەو پێشەوە چوون  لە بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان ئەمان دەتوانن کاریگەرترین بێت

بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان بە ئامانجی گۆڕانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری جوغرافیای پێکدەهێنرێن. ئەم بزاڤانە دەبێ بەردەوام لە پەرەسەندن و داهێنان بن. نەچوونە پێشەوە دەتوانێت مانای بێتوانایی لە وەڵامدانەوەی تەعەدا و هەڕەشە نوێیەکان بێت، کە دەتوانێت ببێتە هۆی داڕمان و شکستی بزووتنەوەکە. کە ئەمڕۆ  ئەم هەڕەشە و تەعدایانە لە سەر بزوتنەوە سیاستیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە زیاد لە سی ساڵە لە باشووری کوردستانن، بوەتە بەشی لە هەواڵ و باسی ڕۆژ کە هۆکارەکانی دەتوانم لم چەند خاڵە سەرەکی کە ئەرکی هەر بزوتنەوەیەکە ناو ببم!
نەبوونی پێشکەوتنی فیکری: بەبێ ئەوەی بەرەو پێش بچین، بیرۆکە و ستراتیژییەکانی بزووتنەوە کۆنە و بێکاریگەرن. بۆ مانەوەی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە، زۆر گرنگە کە بەردەوام بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە بخرێتەڕوو.
لەدەستدانی پشتیوانی جەماوەری: ئەو بزووتنەوەیانەی کە بەرەو پێشەوە ناچن زۆرجار پشتیوانی جەماوەری لەدەست دەدەن. خەڵک بەدوای گۆڕانکاری و باشترکردندا دەگەڕێن و ئەگەر بزووتنەوەکە نەتوانێت ئەو پێداویستیانە دابین بکات، پشتیوانی جەماوەری کەم دەبێتەوە دەسەڵات دەتوانی کارێگەری لە سەر جەماوەر  یا لەسەر نەتەوەکەمان و تەنانەت حکومەت و هێزەکانی دژبەری بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان، کەڵک لە ناچالاکی و نەبوونی پێشکەوتنی بزووتنەوەکە وەردەگرن بۆ سەرکوتکردن و هەڵوەشاندنەوەیان. کە ئەمڕۆ ڕەخنەگرانی زۆر زیاترن لە ئەندام و جەماوەری پارتە کوریەکان.

تەنها یەک ڕێگا هەیە ئەویش پێویستە بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان بەردەوام داهێنان و خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی نوێدا بن. ئەمەش گۆڕانکاری لە ستراتیژی و تاکتیک و بیرۆکەکاندا دەگرێتەوە. کە ئەویش گرنگی بە پەروەردە و هۆشیاری ئەندامان و کۆمەڵگە بدەن. ئەمەش دەتوانرێت لە ڕێگەی بەرنامەی  پەروەردەییەوە ئەنجام بدرێت.
دروستکردنی پەیوەندی و هاوپەیمانی لەگەڵ گروپ و بزووتنەوەکانی تر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی بزووتنەوەکە. دەتوانن پشتیوانی زیاتر بۆ خۆیان ڕابکێشن و بزووتنەوەکە زیاتر خۆڕاگری لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا بکەن، کە بەداخەوە ئەو خاڵەی کە هێزە کوردیەکان هەموو بە قسە دەیکەن و بە کردەوە تەنانەت دژی یەک و  و خەسارەن بۆ یەکتریش یەک قەبووڵ نەکردن و بەرژەوەندیان لە حیزبی و تاکدای دەدۆزنەوە،  کە بوتە هۆی نزیک بە نیوسەدە قوربانی و  خوین رشتن لە پێناوی نیشتمانێک کە بزوتنەوەکانی بێدەسەڵات ناتوانن بریارێکی چارەنووساز تەنانەت بۆ خۆیان بدن.
تێبینی ئەوەی ئەمڕوو ڕوودەدات بۆ هەر تاکێکی کورد پڕ لە ژان و ناخۆشیە بەڵام ناشکرێت چاوپۆشی لم واقعیەتانە بکین و بێ دەنگ بین.

2 مانگ و 24 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر