یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بە سۆز و خەمێکی تەواوەوە ڕایدەگەیەنین کە بوونی هێزی داگیرکەری تورکیا لە خاکی پیرۆزی کوردستان بۆ ئێمە و خەڵکی کوردستان جێگای قبوڵ نییە. ئەم ئامادەبوونە سەربازییە نەک هەر پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری نیشتمانییە، بەڵکو هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە..
داوا لە حکومەت دەکەین بە جددی و خێرا پەیام و پڵانی بۆ دەرکردنی هێزی داگیرکەری تورکیا لە خاکی کوردستانببێت. ئەرکی نەتەوەیی و مرۆیی حکومەتە کە داکۆکی پارێزەری سنوورەکانی خاک و مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات و ڕێگە نەدات دوژمنانی کوردستان خاکی ئێمە لە ژێر پێی خۆیاندا بنێن. داوای کشانەوەی خێرای هێزەکانی تورکیا: و کشانەوەی بێ مەرجی سەرجەم هێزەکانی تورکیا لە خاکی کوردستان
هه ڕوه ها داوا له هه موو خه ڵکی کوردستان ده که ین که ئه م داگیرکاریه و بێده نگی حوکمڕانه کان به یه کڕیزی وهاودەنگی قبوڵ نه که ن. پێویستە پێکەوە و بە هێزی و یەکگرتوانە لە دژی هەر دەستدرێژی و چەوساندنەوەیەک بوەستین و بەرگری لە ماف و ئازادییەکانمان بکەین تەنانەت بانگهێشت بۆ بەرخۆدانی جەماوەری لە ناو خۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بۆ گەلی کوردستان دەکەین بۆ بەرخۆدان و وەستانەوە دژی هێزە داگیرکەرەکان بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرنجی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ پرسی بوونی هێزەکانی تورکیا لە کوردستان و هەوڵدان بۆ دروستکردنی فشار بۆ کشانەوەی ئەو هێزانە.
بە هیوای ئەوەی ڕۆژێک کوردستانێکی ئازاد و سەلامەت و یەکگرتوومان هەبێت.