هەموو ساڵێک لە ٢١ی فێۆاریەی زۆربەی وڵاتان و نەتەوکانی جیهان یادی کارەساتە خوێناوییەکی بەنگڵادیش لە ساڵی ١٩٥٢ی_ز دەکەنەوە، کە پاکستان ویستی زمانی (ئؤردو) بەسەرتەواوەتی پاکستان و نەتەوەی بەنگلادیشیەکان کە نیشتە جێی ڕۆژهەڵاتی پاکستان بوون بە سەر زمانی زەگماکیانە کە (بنگاڵا) بوو بسەپێنێ،کە جۆدا لە زمانی بەنگاڵی چەندین زمانی دیکە وەک بەلووچی، پەشتوو و دەری کە هەرکام چەندین زاروەش پێک دێنن لە ناو وڵاتی بە ناو پاکستان نیشتەجێن.
لە وەها ڕۆژیک دا خوێندکارانی زانکۆ و سیاسەتوانان و قوتابیانی بنگڵادشی دژ بە بە بریارەکەی پاکستان راپەرڕین و داوای زمانی (بەنگاڵیان) وەک زمانی رەسمی نەتەوەی بنگڵادیشییکان کرد کە بووە هوی چەندین بریندارو پینج شەهید، کە چلوحەوت سال دوای ئەم راپەڕینە ، یونسکۆ لە ١٧ی مارسی ساڵی ١٩٩٩ بریاری دا ڕۆژی ٢١ی فێۆاریەی بۆ مافە زمانەوانییەکانی نەتەوە وگەلانی خاوەن نیشتمان و بێ وڵات وەک رێزێک لە بزاڤی زمانیی بەنگڵادیشییەکان بە ڕۆژی زمانی زگماکی ناودێر بکات .
ئێمەش نەتەوەی کورد ئەم ڕۆژە وەک رێز لێنان لە یادی ئەو شەهیدانە و بریارەکەی یونسکۆ هاو چارەنووسمان لەگەڵ ئەوکاتی ئەوان بە ڕۆژی زمانی زگماکی یا زمانی دایکی پیرۆز دەگرین.
هەر کام لە ئێمە خاوەنی یەک زمانی زگماکیین وە ئەو زمانەیە کە تاکێک لە سەرەتای منداڵییەوە لە ماڵ و لەناو خێزاندا فێری بووە هەرچند بەو شێوەیەی پێویستە ئێستا لە لایەن ئەو تاکەوە قسەی پێنەکرێ یا ئزنی نەدری بەڵام یەکم زمانە کە تاکێک فێریی بووە و هێشتا لێی تێدەگات، کە ناسنامەی کەسایەتی، کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەوە تاکەیە کە پێ بەسراوەتەوە و پێشی دەناسرێت.
تایبەت مەندی و گرینگیی سەرەکیی زمانی زگماکی ئەوەیە کە دەبێتە هۆی رەنگدانەوە و فێربوونی کردار و ئاخاوتن لە نموونەی کۆمەڵایەتییە سەرکەوتووەکاندا، کە لە ڕەوانگەی کۆمەڵناسانەوە کولتوور، باوەڕ، ئاداب و نەریب و عادەت تاپۆکانی ئەو کۆمەلگایە لە زمانەکەیاندا هەم ڕەنگ دەداتەوە و هەم لە ڕێی زمانەکیانەوە دەگەیەندرێ.
دەوڵەتە داگیر کەرەکانی کوردستان ڕێگە نادەن بە منداڵانی کورد لە قۆناغی بنەڕەتی (کە قۆناغی تەمەنی هەستیاری فێربون کە ڵە منداڵیەوە تا ١٣ ساڵەیە ) بە زمانی زگماکی بخوێنن کە چی لەتەمەنی گەورەییدا تەلەڤزیۆن و ڕۆژنامەوە گوڤاریان بۆ دەکەنەوە ئەوان دەیانەوێ ئەم قۆناغە هەستیارەی تەمەنی بگۆزنەوە بۆ ئەوەی لە رێگەی فێرکردنی زمانە سەپاوی فەرمانراویەوە،پەروەردەی نەتەوەی بالادەستیان بە سەردا بسەپێنن.
جێگای سەرنجە کە کێشەی زمانی زگماکی لە کوردستانی داگێر کراوی تورکیە (باکووری وکوردستان)و سوریە (ڕوژاوای کوردستان) ،بە تایبەتی کە ملیۆنان کورد ژینوسایدیان بەسەردا هاتوە، نەک وەک هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە تێیدا دەژین رەفتاریان لەگەڵ نەکراوە بەڵکو لەمافی شارستانییەکانیشیان بێ بەش کڕاون و بە تورکی کێوی (لە باکووری کوردستان) ناسراون،کە زۆربەی ئەو نەویەی ئێستای کوردی باکووری کوردستان زمانی زگماکیی خۆیان نازانن ،کە فێربوونی زمانی دایکیان لا قەدەغەیە.
ئەم دەوڵەتە داگیرکەرانە بە ئەم زمانە داسپاوانەوە (تورکی عەرەبی فارسی)کەبۆ فێر بوونی، خواستی ئێمەی کورد نیە.ئەو ئەرکە دەخاتە سەر شان و ئەستووی هەر تاکی کورد کە لە لای خۆیەوە هەڵیک برەخسینێ ، پاڵنەر و دڵسۆزداریەکی زمانی زگماکی کە پەروەردە کردنی زمانی نەتەوایتیە گرنگی پێبدات.
رێگایەکی سەرەکی بۆ پاراستنی هەر زمانێک لە گۆرانی یا وەک زمانی کوردی کە لە بەشە داگیرکراوەکانی کوردستان هەر یەک بە شێوەیک حەوڵ دەدەن بۆ لە ناوبڕدنی، تۆمار کردنی زمانەکەیە لە شێوەی نووسراوەدا تۆمار بکرێت ،تۆمار کردنی دەقی ئەدەبی و ئاخەوتن و زارەکی کە قسەی پێکەرانی زمانەکە دەتوانێ کولتوور و نەریەتی نەتەوەکەشی لەو رێگەوە بپارێزێ، کە یەکێ لە پێکهێنەرانی ناسنامەی هەر نەتەوەیەک چاپەمەنی و ئاسوارە چاپییەکانی کە لە ڕێگەی زمانی نووسینەوە بە دیار دەکەوی،کە لەسەر ئەم ئاسوارانە مێژووی زمانەکان دەناسرێنەوە.
لە رووی زمانەوانییەوە هەر زمانێک لە کۆمەڵی زاراوە پێک دێت و هەر ئاخێوەرێکی زمانیش بە پێی باری دەوروبەرە ژینگەیی یان کۆمەڵایەتی جیاواز بە یەکێ لەم زاراوانە دەدری. گرنگترین و باوترین پێوەری جیاکردنەوەی زمان لە زاراوە تێگەیشتنی دوولایەنەی قسەکەرەکانی ئەو دووجورە جیاوازە، ئەگەر ئەو دووکەسە ی پێکەوە دەدوێن بە بێ فێرکردنێکی ئاگایانە بتوانن لە یەکتر تێبگەن، دەکری ئەو دووجۆرە بە جۆرەکانی یەک زمان دیاری بکرێ جا لە ناو یەک وڵات دا قسەی پێ بکرێت یا وەک زمانی کوردی لەوڵاتە داگیر کراوانی (ئێران، عێراق ، سوریە و تورکییە) لە وڵاتانی جیاوز قسەی پێ بکرێت.
زمانی کوردی بنەمای کوردبوون لەناو دەوڵەتێکی داگیر کەر و دەولەتی کوردیشدایە .
داوا لە بزووتنەوە سیاسییەکان دەکین ئۆتۆنۆمیخوازبن نەک نەتەوەخواز، لەناو دەوڵەتی کوردیشدا کۆمەڵگای کوردی رێگە نادات هیچ بزووتنەوەیەکی مۆدێرن بەناو نەتەوەوە تاکە کەلتورێک و تاکە زمانێک لەناو سنوری سیاسی ئەو دەوڵەتەدا سەراپاگیر بکات، بۆ نموونە رێگە نادا بە بزووتنەوەیەکی مۆدێرن دیالێکتی سۆرانی یان دیالێکتی کرمانجی بکات بە زمانی کەلتورە مۆدێرنەکە و یەکەی کەلتوری پێ هەماهەنگ بکاتەوە لەگەڵ یەکەی سیاسیدا و بەمە لە زمان و کەلتورێکی ناوچەییەوە بەرزی بکاتەوە بۆ تاکە زمان و کەلتورێکی نەتەوەیی و بیکاتە ڕێگر لە بەردەم ئەوەدا دیالێکتە کوردییەکانی تری ناو سنووری سیاسی ئەو دەوڵەت ببن بە زمانی کەلتورە مۆدێرنەکە و وەک ئەو زمانە گوزارشت لە زمانی کوردی بکات.
کەواتە بۆ پاراستنی ئەم هەمە جۆری زاراوە و زمان و کولتوری کوردی و هاوکات بنەمای کوردبوون، بەرژەوەندی نەتەوایەتی کورد وا دەخوازێ، ئۆتۆنۆمیخواز بێن و هەر دەڤەر و ناوچەیەک ناسنامەی پارێزراو بێت، لە چوارچێوەی فرە زمانی کۆلتوری بیان پارێزین ،کەواتە سیاسەتی زمان و خوێندن، ناوەندی پێک بهێنین.
بەڵام لە باشووری کوردستان با ئەوەی کە لە بوارێ خوێندن و نووسین کوردی سەربەخۆی تەواوەتی خۆی هەیە بەڵام لە ناوچەکانی هەورامان ، کرمانجی و کەلهوری …هتید هیچ بایخی پێ نەدراوە، بە ئەم زاراوانەی کوردی کە لە قوتابخانەکاندا بە زمانی زگماکی ناوچەکانیاندا بێنە خۆیندن و نووسین، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵانی ئەو ناوچەیە ڕووکەنە زمانەی کە دەبێ حەتمەن پێی بخوێنن و بنوسن ،کە دەبیتە هۆی لە ناو چونی بە تێپەڕ بوونی کات کە ڕەنگ و ڕووی ناوچەکەش و کلتۆرو ئاخەوتن و ناوچەکە بە تەواوەتی بگۆڕدرێت و زمانی کوردی کە دەوڵەمندی زاراوەکانە بەرەو لە ناوچوون بچی.
وەک ئەرکی واجبە لە سەر شانی ئەو کەسانەیە کە شارەزای تەواوەتی زاروەکن و ڕۆشنبیرو نووسەرانی دانیشتوی ناوچەکە پەروەردەی زاروەکان بدن کە لە قوتابخانەکان بە ئەو زاراوانە فێر نووسین و خوێندن ناکرین.
رێگەی پاراستنی ئەو زاراوەکان لە گۆڕین تۆماری ئەو زاراوەیە بە نووسین و خوێندنیەتی.