مامۆستایان و خانەنشینان و ژنان و بە گشتی هەموو چین و توێژە بێبەشەکانی کوردستان
کرێکاران و زەحمەتکێشانی ستەملێکراو!
گەلی تێکۆشەری کوردستان!
خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان!
وەک دەزانن لە یەکەمی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە هەموو وڵاتانی جیهان بە کۆبوونەوە و ڕێپێوانی گەورە بۆ هاوسۆزی لەگەڵ چینی کرێکار لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچێت.
ئەمساڵ ١٢ی مانگی گوڵان لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچێت کە ٤٥ساڵەی تەمەنی ڕژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی تێدەپەڕێت، چینێک لە کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەڵکی هەژار بەتایبەتی لە کوردستان و بەلوچستان لە ژێر فشاری هەژاری و ئابووریکی تاقەتپڕۆکینن و هەر وەها گوشار و هەڕەشەی مەرگ و دیارنەماندا، لە وڵاتەکەیان و زەی دو بنەماڵەکانیان بەجێ دەهێلنو کۆچ دەکەن بۆ شارەکانی ناوەڕاست.
ڕۆژی کرێکار کە بنەمای خەباتی بێوچانی کرێکاران لە سەرانسەری جیهان بۆ پێگەی ئابووری و مافەکانیان نیشانەیەکە بۆ هەموو کرێکارانی کوردستان و جیهان.
ئەمڕۆ کرێکارانی کورد پیر دەبن، بێکاری، گرانی نرخ، گەمارۆی ئابووری و گرانیی کاڵا، کەمی حەقدەست، یاسای ناڕێک و دژە کردەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی داگیرکەری ئێران و دەستدرێژکارانی ئێران بە گشتی بووەتە نۆرمێکی ئاسایی.
سەدان ساڵە کرێکاران لە مافی ڕێکخستن و بەشداریکردن لە پەسەندکردنی یاسای کرێ و کار بە گشتی بێبەشن. تاوان و سزای زیندانی و شەلاق لێدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
نەبوونی گەرەنتی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لەوانەش بیمەی کار و ئاسایشی کار و ئابووری کێشەی سەرەکی کرێکارانە کە هۆکارەکەی گەندەڵی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و سیاسەتی هەڵەی ئابووری و لە هەمووی گرنگتر سیاسەتی نابەرپرسانەی دەرەوە، چ لەسەر ئاستی ناوچەیی و چ لەسەر ئاستی جیهانی.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لە هەمان کاتدا پاڵپشتی کرێکاران و زەحمەتکێشان و مامۆستایان و خانەنشینان و ژنان و بە گشتی سەرجەم چین و توێژە زەوتکراوەکانی کوردستان بۆ دووپاتکردنەوەی مافەکانیان، لەسەر ئەم مەسەلەی مافە نەتەوەییەکان کە بەستراوەتەوە بە هەموو کۆمەڵگاکەمانەوە، کرێکاران و بەشداربووانی کوردستان خواردووە، جەخت دەکەنەوە. ئازادی نەتەوەی کورد و مافی گەلەکەمان لەیەکتر جیا ناکرێتەوە. هەتا گەل خاکی خۆی بە داگیرکراو نەزانێت مافی گەلانی داگیرکراو نە لە ئێران و نە لە هیچ شوێنێکی دیکەی سەر زەوی پارێزراو نابێت.
پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە سەرجەم کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان و جیهان دەکەین و هیوای جیهانێکی یەکسان و دادپەروەرانە دەخوازین کە تێیدا مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پارێزراو بێت.