ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە ١٩٤٧ی زایینی واتا ٧٧ ساڵ لەمەوبەر ، یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان، پێشەوا قازی موحەممەد، لەگەڵ دوو لە هاورێکانی محەمەد حسەین خانی سەیفی قازی و ئەبولقاسمی سەدری قازی لە گۆڕەپانی چوارچرا ی شاری مەهاباد ، هەمان ئەو شوێنەی کە لە ٢ی ڕێبەندانی ساڵی پێشتردا کۆماری کوردستانی تێدا ڕاگەیەندرا بوو ، لە لایەن ڕژیمی پەهلەوی و بە هزرێکی فاشیستی یەکپارچەی خاکی ئێرانەوە لە سێدارە دران. ماوەیەک دوایی لە سێدارەدانی پێشەوا و هاوڕێیانی ژمارەیەکی دیکە لە کاربەدەستان و ئەفسەرانی کۆماری کوردستان لە ناوچەکانی سەقز و بۆکان لەسێدارە دران.
لە سێدارەدانی پێشەوا تا ئێستاش لە هزری هەر تاکێکی کورد هەوێنی یەکگرتووی و هاودەنگیە و بووەتە هۆکاری بڵێسەی شۆڕش و هەردەم لە گەشانەوە و هەڵگیرسانەوەدایە و ئەمڕۆ لە هەر ماڵێکی وڵات پارێزدا خۆ دەنوێنێ و بڵێسەی ڕق و تووڕەیی بەرامبەر داگیرکەرانی زێدی کوردانی لێ کەوتووەتەوە. ئێستا نزیک بە هەشت دەیە بەسەر لە سێدارەدانی پێشەوا و هەڤاڵەکانیدا ، ڕاپەرینی ژن ژیان ئازادی و نەورۆزی ئەمساڵ نیشانیان دا کە گەلی کورد بۆتە فاکتەرێکی بەهێز لە رووشنبیر پڕاوپڕ لە بیری نەتەوایەتی و ئازادیخوازانە لە سەرتاسەری کوردستاندا بە باشترین و بەرزترین شێوە خۆی نیشاندا.
١٠ی خاکەلێوە بوتە هێز و پاڵنەرە سەبارەت بە باوەڕ و خۆڕاگری گەلی کوردستان و بزووتنەوەکەیان لە دژی هەر داگیرکاری و چەوسانەوێک و گوزارشت لە بڕیاری شۆڕشگێڕانەی ڕەگداکوتاوی گەل و ئیرادەی پتەوی دژی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی دوژمنان دەکات.
دوژمنانی پێیان وابوو شۆڕشی کوردستان و هەستی نەتەوەیی بە لە سێدارە دان و هەرشە هەرەس دەهێنێت و لەناو دەچیت، بەڵام دوایی ١٠ خاكەلێوە ڕۆڵەکانی گەلی کورد خاوەنی هەزاران شەهیدی ئەم ڕێبازەن و بە هیچ هەرشەو توقاندنێک و جینوسایتێک کورد پاشە کشی لە خواستە نەتەوەیی و خوێنی ڕژاوی شەهیدانی رێگای رزگاریی و ئازادی ناکات.
بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان سەری و ڕێز و نەوازش لە حاستی ڕۆحی پاکی شەهیدانی چوار چراو هەموو شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین و بەڵێن دەدەین کە ئامادەین گیان و ماڵی خۆمان لەم ڕێگایەدا بەخت بکەین .
بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، و بەڵێن دەدەین کە ئامادەین گیان و ماڵی خۆمان بەخت بکەین.
ئێمە یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لە ١٠ی خاکەلێوە “ڕۆژی شەهیدانی کوردستان” سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدان و گیانبەختکردوانی بیر و هزر و ڕێبازی پیرۆزی کوردایەتی و سەربەخۆییخوازی و وێڕای نوێکردنەوەی پەیـمـان لە گەڵ شــەهیــدانی ڕێـگەی ئــازادی و ســەربەخـۆیی کوردستان،بەڵێن دووپات دەکەینەوە تاسـەرکـەوتنی یـەکجاری و گەیـشتن بە ئـامـانجەکانی پـێـشـەوا و دامـەزرانـدنـەوەی کـۆماری کـوردستان، لە خەبات و تێکۆشان نەوەستین.
سڵاو لە گیانی پاکی پێشەوا قازی و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و ڕزگاریی!
سلاو لە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان !
سڵاو لە خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان !