سەرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەلومەرجێکیان خوڵقاندووە کە حیزب لە هەموو بوار و گریمانەیەکدا بەرەو خنکان دەبات.
پێدەچێت ئەم سەرنجە شیکردنەوەیەکی سیاسی زیاتری بوێت کە پەیوەندی بە بارودۆخی سیاسی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەیە، بەڵام دەکرێت وا گریمانە بکرێت کە ئەم سەرنجە ئاماژەیە بۆ بارودۆخی سیاسی حیزبەکانی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
لەم جوغرافیای داسەپاوە مێژووی دژایەتی و ناتەبایی نەتەوەیی و سیاسیەی کە توانیویەتی ببێتە هۆی گرژی و ناکۆکی سەدان سال و بونی دەیان حیزب لە دەرەوەی سنوورەکان کە بە مەش دەستبەر دار نەبوون بە فشارە ئابوری و سیاسیەکانی حکۆمەتی ئێران لەسەر ئێراق و باشووری کوردستان توانیویەتی کاریگەرییان لەسەر حزب و ڕێکخراوەکان هەبێت و بیانخاتە بەردەم مەترسییەکان کە بوتە هۆی پشێوی و لاوازی زیاتری حزبەکان.
بەدڵنیاییەوە بەدرێژایی مێژوو بەشێک لە کەوتنەکان دەرئەنجامی کورتبینی سیاسی خۆمان بووە، من باسی دەسەڵاتە بالادەستەکان ناکەم، چونکە ئامانجیان نەک نەمانی ئێمەیە بەڵکۆ نەمانی تاکی کوردە.
بەڵام فاکتەرەکانی وەک: فشاری ڕکابەریی ناوخۆیی حیزبەکان و ململانێی سیاسی و ئایدیولۆزژی کێشەکانی دەیان دەیی ئەم حیزبانە توانیویانە ببنە هۆی زیادبوونی ناسەقامگیریان. ئەم زیادبوونی گرژییە توانیویەتی کاریگەری لەسەر هەموو حزبە هەبووەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکات و بیانخاتە دۆخێکەوە کە لە دەریای دژایەتی و ناتەباییدا بخنکێن. تەنانەت حیزبهای بە هەڵسوکەوتی مافیای درووشمی کوردستانی بون بەرز دەکاتەوە.
لە ئەنجامدا دەکرێ بڵێین بوونی هەلومەرجێک کە حیزبەکان بەرەو نوقم بوون لە هەر بوارێکدا سەری هەڵداوە و ئەم پرسە لە ئەنجامی ململانێ و گرژییە سیاسی و ناو خۆی نەبوونی سەرکردایەتیەکی ژیرە کە دەستە و یەخەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوە و بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی سەرچاوی هەموو ئەم کەموو کۆریانەیە .
ئەم قسانە ڕەنگە لە هەندێک لەم بارودۆخە سەردەمدا بەدڵ گران بێت ، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دۆخی سیاسی زۆر ئاڵۆز و فرەلایەنە و ئەمەش ناتوانرێت بگەڕێندرێتەوە بۆ هۆکارێک یان فاکتەری دیاریکراو. لە زۆر حاڵەتدا چەند فاکتەرێکی وەک کێشەی ئابووری، گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، ڕەوتە کولتوورییەکان و گرنگترین فاکتەرە توانیویەتی ڕۆڵێکی گرنگ لەم دوخەدا بگێڕێت نەبوونی پەروەردەیەکی نەتەوەیی.
به ڵام نه بوونی سه ڕکردایه تی ژیرانه و گرژیه سیاسییه کان ده توانێت ببێته هۆی نا سه قامگیری و خاوبوونه وه له چاره سه ڕکردنی کێشه کان و چاره سه ڕکردنی ناکۆکییه کان. ئەگەر سەرکردە سیاسییەکان نەتوانن وەک پێویست ناکۆکییەکان یەکلایی بکەنەوە و گیانی هاوکاری و یەکریزی دروست بکەن، ئەوە هۆی لاوازی سیستمی سیاسی و ناکارایی دەستە و ڕێکخراوەکانی . ئەم پرسە دەتوانێت ببێتە هۆی نائەمنی و ناسەقامگیری زیاتر و ببێتە هۆی نوقمبوونی حزبەکان لە کێشەکان و بێتوانایی لە دابینکردنی چارەسەری کاریگەر بۆ پرسە گشتیەکان.و تەنانەت مەترسی بۆ تەشکیلاتی ناوخۆییو لایەنگەرانیان.
وەک چارەسەرێک بۆ ڕزگارکردنی لایەنەنانەی لەم بارودۆخی ناجێگیردا، کە لە مەترسی لەناوچووندان، یەکڕیزی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی هاوبەش دەتوانێت یارمەتیدەریان بێت بۆ دەرچوون لە قەیرانە.
بە بەرژەوەندییە گشتییەکان: بەرژەوەندی کەسی یان گروپی یەکیکی دیکە لە ڕێگری یەکریزی قەیراناویەکانی ئەو حیزبانەیە. سەرکردایەتی و ڕێبەرانی حیزبەکان کاتێک توانای وازهێنانیان لە بەرژەوەندی و پێداویستییە کەسییەکانیان نەبێت و بەرەو بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگا هەنگاو نەنێن، ناتوانن لە قەیرانەکە دەربچن و بە متمانە و پشتیوانی جەماوریان لەگەڵ بێت.
بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەرکەوتنی ئەو چارەسەرانە گرێدراوە بە هەلومەرجی تایبەت و ئیرادەی ڕاستەقینەی لایەنەکانەوە. ئەم ڕێوشوێنانە لەم حاڵەتەدا سەرکەوتوو دەبێت.