یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

نێرگز له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌؟

نێرگز له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌؟
سامانی وەستا بەکر

به‌ بۆنه‌ی ته‌مه‌نی کورتی ده‌رکه‌وتنی گوڵی جوان و بۆن خۆشی سروشتیی نێرگس له‌ کوردستان.
نێرگز یا نەرگس: گوڵێکی سەلکی بەھارەی بۆنخۆش و دڵبەرە.
ناوەڕاستی زەردە و گەڵاکانی ده‌ره‌وه‌شی وردو سپین، نێرگز لە سەرەتای کەژ (وەرز)ی بەھار بە شێوەیەکی خۆڕسک لە دۆڵ و شوێنە ساردەکانی کوردستان دەڕوێت.
ئەو پانتاییانەی کە گوڵە نێرگزی زۆری تێدا دەڕوێت و زەرد دەچێتەوە، پێیئەوترێت نێرگزەجاڕ.
نێرگز نزیکەی دوو ھەفتە دەمێنێتەوە، ناوەکەی کوردیەکی زۆر کۆنە و لە پەھلەویەوە ماوەتەوە nargis، نەرگییس، بە فارسی نەرگیس.
نالی دەڵێ:
(هێند مونته‌زیری تۆ بوو، هه‌تا چاوی سپی بوو... نه‌رگس، که‌ له‌سه‌ر یه‌ک قه‌ده‌م و دیده‌ چه‌قی بوو).
وا دەردەکەوێت کە بەشی یەکەمی ناوەکە (نەر) لە (نێرک) یان بە زمانی کۆن نەر- ھاتبێت کە بریتیە لە سەلکی گوڵەکە لە ژێر زەویا، واتا پێکھاتەی ئێتیمۆلۆژی ناوەکە کوردی بوون و ڕەسەنی ناوەکە دەردەخات.
ھاوکات ناوی نێرگز لە زمانەکانی دیکەی دنیایا زۆر بە چڕی تێکەڵ بە میتۆلۆژیای گرێکی بووە، کۆنترین زمانی هیندۆروپییش کە ناوی نێرگزی تیایا تۆمار کرابێت گرێکیە.
بۆ یەکەمین جار لە کارەکانی ھۆمێرۆسدا، ناوەکە بە شێوەی narkissos، نەرکیسسۆس ھاتووە. وشه‌که‌، لە ڕووی زمانەوە، واتا گوڵی (نارکیس). واتا نارکیس لە ناوە گرێکیەکە، وەک ناوی شوێن و مەڵبەندێک ھاتووە.
لە چاو گرێکی کۆنا گۆکردنی ناوی گوڵەکە نەختێک گۆڕاوە و، بریتیە لە narkiss نەرکیس، کە لە شێوە پەھلەویەکەوە نزیکە وە ناوەکە ھەرلە ڕێی گرێکیەوە چۆتە ناو زمانەکانی تریشەوە.
بە لاتینی narciss، نەرسیس. لە فەرەنسی و ئەلمانی narcisse، نەرسیس. لە زمانە ئەوروپییەکانی تریش هه‌ر ھاوشێوەیە.
لە میتۆلۆژیای گرێکیدا ھاتووە کە نەرکیسۆس کوڕێکی گەنجی جوانکیلە بووە، ئەو کە بۆ یەکەمین جار وێنەی خۆی لە ئاوی کانیاوێکدا ئەبینێتەوە‌ یه‌کسه‌ر شەیدای وێنەکەی خۆی ئەبێت، کوڕەکە له‌ شوێنی خۆی به‌نج ئه‌بێت و تا نزیک بوونەوە لە مەرگ بەدیار وێنەکەی خۆیەوە پاشان له‌ لێواری کانیاوه‌که‌ دائەنیشێ و واز لە ھەموو شتێک ئەھێنێت. نەرکیسۆس دوای مردنی هه‌ر له‌ هه‌مان شوێن ئەبێت بەو گوڵە. دیارە گرێکی بوونی ناوەکەش گونجاوە. بەتایبەت گەر ئەوە بزانین کە وشەی گرێکی narkosis، نەرکۆسیس، کە بۆ بەنج کردن بەکاردێت لە ناوی نێرگزەوە نزیکە و واتاکەشی گونجاوە کە بریتیە لە بێ ھەستبوون. سستبوون یان لە پەل و پۆ کەوتن.
گه‌ر سه‌رنج بەینە‌ به‌یته‌ شیعره‌که‌ی نالی له‌سه‌ره‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌کات که‌ نێرگز له‌ چاوه‌ڕاونی خۆشه‌ویسته‌که‌یا هێنده‌ له‌سه‌ر پێو چاو له‌ ڕێ وه‌ستابوو تا چاوی سپی داهات و له‌ شوێنی خۆشیا چه‌قیی به‌ واتای له‌ جوڵه‌ که‌وت و مرد.
ئه‌مه‌ گومانی ئه‌وه‌م لا دروست ئه‌کات، که‌ نالی داستانی نێرگزی یۆنانی بیستووه‌ یان خوێندۆته‌وه‌. یاخود داستانێکی هاوشێوه‌ش لای ئێمه‌ هه‌بووه‌ و، نالی ئاماژه‌ی پێ کردووه‌. به‌ ڕاستی هه‌موو میتۆلۆژیای مه‌رگی نێرگزی، له‌م به‌یته‌ جوانه‌یدا کۆکردۆته‌وه‌. سه‌یر بکه‌ن، هه‌ر نالی دەڵێ: ئەو چاو غەزالە، فەتەراتی سەرو ماڵە... ئەو نەرگسە کاڵە، نە منی ھێشت و نە کاڵا.
ناوی نێرگز بە شێوەی (نرجس، نەرجس) چۆتە زمانی عەرەبیشەوە.ی
6 مانگ و 16 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر