یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

کۆڵبەری و قاچاخچیەتی کاریگەری نەرێنی و دوور مەودای لە سەر کۆمەڵگا دەبێت

کۆڵبەری و قاچاخچیەتی کاریگەری نەرێنی و دوور مەودای لە سەر کۆمەڵگا دەبێت
مەنسوور تەها

کۆڵبەری و قاچاخچێتی لە سنوورەکان دەتوانێت کاریگەری نەرێنی دوور مەودای لەسەر کۆمەڵگە و حکومەت دەبێت، لەوانە:
ئاسایشی سنوورەکان: 
قاچاخچێتی سنوورەکان دەتوانێت هەڕەشەی جدی بێت لە ئاسایشی سەر سنوور. بەهۆکاری ئەوەی  کەسانی چەکدار یان گرووپە تاوانبارەکان دەتوانن  ئەم دۆخە بقۆزنەوە و فشاری جددی لەسەر پاسەوانانی سنوور و هێزە ئەمنییەکان دروست بکەن. تەنانەت کردەوە تاوانکارییەکان مامەڵە بە ماددە هۆشبەرەکان و تیرۆری شارۆمەندان لە خۆدەگڕێت. هەروەها ڕەنگە کۆلبەریی ڕێگە بە کەسانی نایاسایی و تەنانەت گروپە تیرۆریستییەکانیش بدات کە لە شێوازی ئەماندا بچنە ناو قووڵایی وڵاتانی دراوسێ.
هەر بۆیەش دەتوانین بڵەین کە ئەمە دەرئەنجامێک دەبێت بۆ گەشەسەندنی کاروباری مەترسیدار  لە ڕووی ئاسایش و ئابوورییەوە.
لاوازبوونی یاسا و ڕێسا: بازرگانی  قاچاخ دەتوانێت ببێتە هۆی لاوازبوونی یاسا و ڕێسا لە هەرێم، چونکە ئەو کەسانەی بەشداری ئەو جۆرە چالاکییانە دەکەن دوور لە یاسا و ڕێساکان دەجووڵێنەوە و خۆیان لە یاساو هەموو کاروباری مەشروعی حکۆمەت قوتاردەکەن.
پیشە و ئابووری: کۆڵبەری توانیویەتی وەک دەرفەتێک بۆ بەدەستهێنانی داهات بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان سەیر بکرێت. بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژهەڵات وەک پیشەی سەرەکی چاو لێ دەکرێت، و تا ئەو ئاستەی کە بە هۆی داهاتێکی باشەوە، زۆر کەس دەست لە کارئاسایی خۆیان و خوێندن هەڵدەگرن. مخابن، تەنانەت کەسانی خاوەن بروانامە دەست دەدەنە ئەم جۆرەیە پیشە نایاسایە کە پارەسەنگی ئابووری و کۆمەڵایەتی لێک بەر دەدات، چونکە هەندێک کەس سوودمەندن لەم چالاکییانە لە کاتێکدا هەندێکی تر زەرەرمەند دەبن.
بە هۆی زیادبوونی داهاتی قاچاخەوە، زۆر کەس هەوڵدەدەن کە کار و پیشە یان خود  خوێندن بەجێبهێڵن، کە ئەمەش لە خۆیدا مەترسیەکی زۆر و دەرئەنجامی جددی لەگەڵ دەبێت بۆ ناوچەکە. 

بە هۆی کاری قاچاخەوە زنجیرەیەک بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە پەرەسەن دایە کە برتین لە: 
_ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنەر: زۆرجار وڵاتانی دراوسێن کە ماددە هۆشبەرەکان بەرهەم دەهێنن. کە ئێران یەکێکەلەو وڵاتانی کە بەرهەمی ماددەی هۆشبەری وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی مافیای سوپای پاسدارانەوە دە دەگوازێتەوە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی.

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان، چەند ڕێکار و چارەسەرێک پێویستە: 

_ زیادکردنی چاودێری و کۆنترۆڵکردن: بەهێزکردنی هێزەکانی پۆلیس و گومرگی سنوور و هاوکات  دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە، لە ناوچە سنوورییەکان پێویستە بۆ کەمکردنەوەی چالاکی قاچاخ.
_ پەروەردە و خۆپاراستن: زیادکردنی هۆشیاری گشتی و پەروەردەی خۆپاراستن سەبارەت بە هۆشداریی ماددە هۆشبەرەکان و دەرئەنجامە یاساییەکانی، دەتوانێت ڕێگربێت لە هەڵبژاردەی خەڵک سەبارەت بەم چالاکییانە.
لە کۆتایی دا  هیوادارین لە ڕێگەی هوشیاری نەتەوەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕوشنبیری خەڵک کار و پیشەی ئەمڕۆیی و سەردەمیانە ببنە لەمپەرێک  بۆ هەلبژاردەیەک بە ناوی کۆڵبەری و قاچاخچیەتی.

6 مانگ و 16 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر