هەزاران سڵاو، بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە وئەنفال و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان.
کیمیابارانی هەڵەبجە لە ٢٦سەرماوەزی سالی ٢٦٨٨ک گەورەترین کارەسات و ترسناکترین جنایتی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا ئەنجامدراوە.
ئەو کارەساتە گەورەیی بەە سەر هەڵەبچەیکاندا هات تا ئێستاش کاریگەری بە سەر جەستەی هیندی لە بڕیندارانو ژێنگەی هەڵەبجەوە ماوە.
بەچەند فڕۆکەیەکی سەربازی لە کاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ بەفەرمانی تاوانبار،علی حسن المجید، کە نزیکەی(٥٠٠٠) هاووڵاتی لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج بوونە قوربانی و نزیکەی(١٠٠٠٠) بریندار و (٧٠٠٠٠)ی تریش ئاوارەو دەربەدەر بوون .
٣٦ ساڵ لە ئەنجامی ئەم تاوانە قیزەونەی رژیمی بەعسی داگیر کەرتێدەپەرێت ، هەڵەبجە و هەڵبجەیکان هەموو ساڵیک لە ٢٦یڕەشەمە دا زامێکی گەورە دەخنە دڵی تواوی مرۆڤایەتیەوە
ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ویرای هاو خەمی خۆی سەری رێزو نەوازش لە ئاست ئەو قوربانیە گەورە دا دەنوینین.
ئیدانەی ئەو وڵاتانە دەکەین کە لەپشت ئەم کارەساتە گەورەیە لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە 5000 لاشەی کوشت، ئەمڕۆ گەلەکەمان لەکوردستان دڵتەنگە بۆ گیانی 5000 قوربانی کارەساتی هەڵەبجە.
شەرمەزارو ئیدانەی ئەو وڵاتانە دەکەین کە لەپشت ئەم کارەساتە گەورەیە لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە ٥٠٠٠جەستە بی روح کران، ئەمرو گەڵەکمان لە کوردستانی گەروە بۆ روحی ٥٠٠٠ شەهید قوربانی کارەساتی هەڵەبجە خەمباروو هاو خەمی هەڵبجەیەکانە ، بە پشتوانی خواو بە هەمەتی دڵسوزانی گەڵەکمان هەڵەبجە بکەین هوێنی یەکگرتۆی کوردستان و بە پشت بەستن بە ئیرادەی گەڵ ئەم زامانەی کە قەت سارێژ نەبوون و لەناو دڵ و دەرونمانا دەمینەوە، بۆ دڵنەوایی کردنی گیانی شەهیدەکانمان، دەست لە دەست لەگەڵ ئامانجی سەرکەوتنی گەلەکەمان بین.
بهڵام دهستی چارهنووس و تۆڵهسهندنهوهی ڕۆژگار مۆڵهتی به سهددام عەلی کیمیایی نهدا و ساڵی ٢٧١٢ش ئهو پهتهی عهلی کیمیایی پێ لهسێدارهدا هێنرایه شاری ههڵهبجه.
ویرای هاو خەمی خۆمان سەری رێزو نەوازش لە ئاست ئەو قوربانیە گەورە دا دەنوینین!