بەکارهێنانی جوانی و بەها کلتوورییەکانی میللەتەکەمان لە ڕۆژی نیشتمانیی جلوبەرگدا، دەرفەتێکە بۆ دەربڕینی شانازیی و یەکڕیزیی. جلوبەرگی نەتەوەیی هێمای یەکێتی و ناسنامەی ئێمەیە. کورد نەتەوەییەکە کە سەدان ساڵە لە داگیرکاری خاکەکەیەوە لە کێبرکێیەکدایە بۆ پێوانەکردنی بەردەوامیی بەها نەتەوەیەکانی لە ڕووی ئەخلاقی و کولتوورییەوە.
جلوبەرگی نەتەوەیی پێناسەیە؛ ڕاگەیاندنی شانازییە بۆ ڕەگ و ڕیشە و بۆ مێژوو و کلتووری باب و باپیران. دەرفەتێکە بۆ پاراستنی ئەو میراتە کلتووریانە لەبیر نەکەین کە بەهیچ شێوەیە لەبیر نەکرێن.
جلوبەرگی نەتەوەیی نوێنەرایەتی ناسنامە و کلتووری کۆمەڵگەیەک دەکات و وەک هێمای شانازیکردن بە مێژووی ئەو کۆمەڵگە یە پێناسە دەکرێت. جل پۆشاک نەتەوەیی بۆ ئێمە کوردستانییان هێمایەکە لەو هێمایا پیرۆزانەی کە پێوەندی لەگەڵ کلتوور و مێژووی هەزاران ساڵەی نەتەوەکەمان کە لە جیهاندا خۆی پێناسە دەکات.
جلوبەرگی نەتەوەیی کوردستان، وەک پۆشاکی نەتەوەیی کلتوورەکانی دیکە، تایبەتمەندیی هەمەرەنگی تێدا بەدی دەکرێت، جلوبەری کوردی لە هەموو ڕێوڕەسم و بۆنەیەکدا بە تەیبەتمندی جوانی دیزان و سەردمیانەوە خۆی دەنوێنێت. ئەم جلە بە شێوەیەکی باو، وەک هێمای شوناس و جیاکاری کلتووری بەکاردەهێنرێت و جیاواز لەوەی کە دەتوانرێت لە مەراسیم و ئاهەنگ و بۆنە جۆراوجورانە بکەڵکی لێ وەربگیردرێت زۆر جارن، لە ڕێوڕەسمی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیشدا لەبەر کراوە و ڕێزی لێ گیراوە.
وەک نموونەیەکی کۆنی جلوبەرگی نەتەوەیی لە کوردستان، دەتوانێ جلوبەرگی قوماشانەی دەستچنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بوزوو و مەرەز یا پێڵاوی کلاشە ناو ببەین.
وەک ئاماژە بە گرینگی و جوانی ئەم جلوبەرگە، دەتواندرێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی جۆری دیکە و ناسراو بە مورادخانی و قەسری فەقێیانە و هەروەها پێڵاوی کلاش لە ناوچەی هەورامان بکرێت.
لەکۆتایدا دەتوانین بڵێین کە بۆ یەکەمجار لە لایەن دەوڵەتی میدیەکانەوو پاتۆل یان شەڕواڵی کوردیی داهێنراوە. هەروەها کڵاو، کلێتە، کۆڵوانە، کوڵەباڵ، فەڕەنجی و پەستەک، فەقیانە، پشتوێن و کۆست دەگەڕێنەوە بۆ هەمان سەردەمی میدیا.
بۆیە ڕاگەیاندنی شانازی بە جلوبەرگی نەتەوەیی و ڕەگ و ڕیشەی کلتوورییەوە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ پابەندبوون بە پاراستن و پێشخستنی شوناس و کەلەپوور و مێژووی ڕەسەنی کورد و مێژوویی کۆمەڵگایەک و نیشاندانی پەیوەندی قووڵی مرۆڤەکان بە بەستێنە کولتوورییەکانیانەوە.
لە هەر ساتەوەختێکدا ئەوەی کە گەلی کورد هەردەم پابەندن بە بەها و کلتووریی نەتەوەی خۆیانەوە.
بۆیە جلوبەرگی کوردی، یەکێک لە هێما و سیمبۆلە فەرهەنگی ونەتەوەییەکانی کوردە کە خاوەن مێژوویەکی کۆن و دێرینە وێڕای هێما و توخمە نەتەوەییەکانی دیکەی وەک زمان، خاک، ئاڵا و سروود، نەتەوەی کورد لە نەتەوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە