ڕەمزی کیمیابارانی هەڵەبجە گۆڕه‌که‌ی نادیاره
شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر، ڕەمزی شه‌هیدانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، له‌دوای تێپه‌ڕینی (34) ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانی شاره‌که‌دا، هێشتا گۆڕه‌که‌ی نادیاره و که‌س نازانێت له‌کوێ بە خاکسپێردراوە.
شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر خاوه‌نی هه‌شت کچ و سێ کوڕ بوه، خۆی و خێزان و منداڵه‌کانی له تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌هید بون، له کاتێکدا گۆڕی خۆی و کۆرپه‌که‌ی نادیاره، بەڵام گۆڕی خێزان و منداڵه‌کانی تری له‌گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ن.
عومەری خاوەر کێ بو?
عومەر حەمەساڵح ناسراو بە (عومەری خاوەر) ساڵی (1934) لەدایک بوە، بنەماڵەکەی خەڵکی ناوچەی گەرمیان بون لەشارۆچکەی باوەنور چون بەرەو هەڵەبجەو لەوێ گیرسانەوە عومەر لەنێو براکانیدا تەنیا ئەو بەناوی دایکیەوە ناوی براوە.
لەژیانیدا دو جار هاوسەرگیری کردوە، و هاوسەری یەکەمی نزیکەی چوار مانگ پێکەوە دەبن و دواتر جیا دەبنەوە، لە هاوسەری دوەمی بەناوی سامیە (10) منداڵی دەبێت.
شەهید عومەری خاوەر حەوت کچی بوە (گەرمیان، کوێستان، تارا، شیلان، جوانە، ژیان، بەیان) دوای ئەو حەوت کچە عومەر و سامیە دەبنە دایک و باوکی کوڕێک و ناوی دەنێن (حەمەشوان) و ئەو منداڵەیان لە تەمەنی سێ ساڵیدا بەنەخۆشیەک ژیان لەدەستدەدا، دەڵێن شەهید عومەری خاوەر تا مرد ئێشی ئەو کوڕەی لەدڵدا بوە.
ساڵێک دوای مردنی حەمەشوان، بەخت رو دەکاتە خێزانەکەی عومەر ، سامیەی هاوسەری بەسکێ دو کوڕی دەبێت، ناویان دەنێنن (ئەحمەد و موحەممەد) تائێستا رون نیە لەبەر ئەوەی دو کۆرپەکەی دوانەن تا ئێستا رون نیە ئەو منداڵەی لەباوەشیدا پێکەوە مردون ئەحمەدە یان موحەممەد.
ناسراو هاوڕێکانی دەڵێن پیاوێکی گونجاو بوە لەگەڵ دەوروبەرەکەی، دڵتەڕ و شیکپۆش بوە هەمیشە، لەساڵانی گەنجێتی و کامڵبونی تەمەنیدا عومەر لەشارەکەدا ناوێکی بەرچاو بوە ئەکتەرێکی باشی شانۆ، هەڵپەڕکێ زانێکی ژێر و خۆشڕو، پیاوێکی کۆمەڵایەتی‌و گونجاو بوە.
لەزۆربەی بۆنە نەتەوەییەکانی شارەکەیدا بەشداریی کردوە بەوە ناسراو بوە هەڵپەڕکێی بەباشی زانیوە و ئەو ئاهەنگانەی ئەوی تیابوە چێژێکی زیاتری هەبوە، ئەوکاتەی هەلەبچە بۆمبا بارانکرا عومەری خاوەر بەیانیان کاری نانەو‌ایی کردوە دوا نیوەڕوان پاسەوانی (باخچەی ساوایانی هەڵەبجە)بوە.
بەپێی گێڕانەوەی کەسە نزیکەکانی (20) دەقیقە پێشی ئەوەی یەکەم ناپاڵم بکەوێتە خوارەوە بەسەر هەڵەبجەدا (عومەری خاوەر) گوێی بۆ هەواڵ هەڵخستبو لەڕێگەی رادیۆیەکی بچوکەوە، بەڵام دوای نیوسەعات مردنی خۆی‌و منداڵەکەی بونە گرینگ‌ترین وێنە بۆ ئەوەی دنیا بزانێ چی رویداوە لەشارەکەی