بۆ بەشی لە خەڵک پێیان وایە دەبێ بەشداربن لە هەڵبژاردنەکانی ئەم خولوی پارلەمان:
بێباکی خەڵک لە ڕووداوەکانی وەك شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی زیندانیای سەر بە ئەم ڕاپەرینە و سەدان ئێعدامی ئەم ساڵ دەتوانێت پرسێکی جددی بێت کە چەند هۆکاری جۆراوجۆرەوە سەری هەڵداوە، بەڵام ئەم بێ باکیانە و بێ متمانەیە ئەوە ناگەێنێت کە بریار بدەیت بچیتە سەر سەندوقی دەنگدان.
بێ متمانە بوون ناڕازی بوون لە دۆخی کە حیزبە کوردستانیەکان لە تارەوگە، سەرەکی ترین هۆکارە کە ناتوانن بریاری درووست بدن کە ئایا. کەی دەتوانن پشتوانی ڕاستەقینەی ئەم گەلە بێت. هاوشێوەی کاندیدەکان کە وەعدەی دەورانی خولی هەڵبژاردن بە خواردی کۆمەڵگا و جەماوەریان دەدەن.
بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسە گرنگە ئەحزاب هیچ بەرنامەیە بۆ گەرانەوەی ئەو متمانە وەک حیزبێکی شۆڕشگێریان نیە.
نەبوونی پەروەردە و زانیاریی گونجاو بۆ زیادکردنی هۆشیاری پێگەیاندنی پێشمەرگە، کادر و سیاسەتوانی بەتوانا، سەبارەت بە باروودۆخی کوردستان، کە بتوانێت شەفافیەت لە بارودوخی کە خەڵکی تێدان و تەنانەت بارودۆخەی کە خۆیان تێدان، تا بتوانن ڕێبەرایەتی و نوێنەری خەڵکی نارازی و خۆراگری دژ بە ڕژیم بن.
هەروەها باشترکردنی پەیوەندی حیزبەکان بۆ بەهێزکردنی ورە بەخشین لە پەیوەندی نێوان خەڵک و حیزبەکان کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی فەزای چالاکی و ئاڵوگۆڕی هەزری کۆمەڵگا سەبارەت بە پرسە نەتەوەیەکان.
هەست بە بەرپرسیارێتی نەکردن بەرانبەر بە کۆمەڵگا و تەنانەت پێشمەرگە لە کەمپەکان کە لە سێ دەیە نەیانتوانیوە نە شۆڕشی فکری نە تاكێکی شۆڕشگێر پێگەیەنن سەرنجی خەڵک وەک پشتوانی بۆ لای خۆیان ڕاکێشن .
مافیا گەری سەرکردەی چەندین لایەن و معاملە کردن و خۆ دەرخستن لە میدیا بە هەزاران ناوی جۆراوجۆری خۆ فەرز کردن بە سەر خەباتی واقعی کە تا بگاتە خۆ پیشاندان بەدژیان و ئاسایی کردنەوەی جنێو بێ ڕێزی بە ڕێبەرانی شەهید و خوێنی پێشمەرگە و بە ملیشیا کردنی پێشمەرگە ئەمەش بەشێک لە هۆکارانەی خەڵک دەچنە سەر سەندوقی دەنگدان.
بۆیە پێویستە دەست بە هەنگاوی کرداری وتو وێژو گفتوگۆی کراوە و ڕاشکاوانە بنێن بۆ هێنانە کایەوەی ئەڵتەرناتڤێکی چالاکی وکرداری هاوبەش و یەکگرتوانە ئەگەر لەسەر یەک چالاکی وکاری هاوپشتی ڕێکەوتن بکەین بۆ تێکۆشانی هاودەنگی لەهەمانکاتیشدا پاڵپشت وپشتیوان بن بۆ هێنانەکایەوە وگەشەدانی بزوتنەیەوەیەکی جەماوەری کەبتوانێت بەئەڵتەرناتیڤێکی شۆڕشگێڕانە هەنگاوی جەماوەری بنێت بۆ هێنانەدی نیشتمانێکی سەربەست و ئاوەدان گەرانەوەی متمانە بۆ خۆتابن و درووشمەکانتان.