بەڕێزان: سکرتێری گشتی! کۆمیتەی ناوەندی و کادرو ئەندامان و لایەنگەرانی کۆمەڵە! سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانەتان پێشکەش :
بە بۆنەی ٥٤ ساڵیادی ئاشکرابوونی چالکیەکانی کۆمەڵە، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئەو رۆژە گرنگ و مێژوویەتان ێاراستە دەکەن .
بەڕێزان! وەک دەزانن ٥٤ ساڵەی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە لە هەلومەرجی هەستیاری ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیدا بەڕێوەدەچێت. بەداخەوە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بە قۆناغێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت، بۆیە گەلی کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە یەکڕیزی و تەبایی هەیە و بە لە بەرچاوگرتنی مێژووی دوور و درێژی کومەڵە لە کوردستان و ڕۆڵی بەرچاوی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ یەکخستنی وزە و توانای جەماوەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. چاوەڕوانییەکی ڕەوایە کە کومەڵە وەک پارتێکی سیاسی خاوەن مێژوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان هەنگاوێ جدی لە ئەو بواردا هەڵگرێت.
لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزبایی ٥٤ ساڵیادی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە لە سەرجەم کادر و ئەندامان و لایەنگران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و گەلی چەوساوەی کوردستان دەکەین و هیوادارین کە رۆژگەلێکی وا گرنگ بکەینە دەرفەت بۆ یەکخستنی ناو ماڵی کورد و بە یەکێتی و یەکڕیزی بە گژ ئەو نەهامەتیانەدا بچینەوە کە بەرۆکی گەل و نیشتمانەکەمانی گرتووە.
بەرز و پیرۆزە بێت ٢٦ ڕێبەندان